بەیان سەبارەت بە کۆچکردنی هاوڕێەکی تێکۆشەرمان  عوفی ماضی کە رابەرێکی کرێکاران  و ئەندامی مەکتەب سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق بوو!

 

 بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوڕیی تێکۆشەرو کۆمۆنیست هاورێ عوفی ماضی ناسراو بە( ئەبو کەریم) هاوخەمی و پەژارەیی خۆمان ئاراستەی خێزانەکەی وکەس وکاری وتەواوی هاوڕیان دەکەین .گیان لە دەستدانی ئەم هاوڕێ یە تەنها کۆستێک وخەسارەتیک نە بوو لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق، بەڵکو خەسارەتێك بوو لە تەوای بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و یەکسانیخوازی  کۆمەڵگای عیراق ،هاوڕێ ماضی ئینسانێکی دڵسۆزوخەباتکار، خاوەنی بیروباوەرێکی کۆمۆمیستی، ئینساندۆست وخۆشەویست.

  بەدرێژای ژیانی و لە مێژووی خەباتی سیاسیدا هەردەم لە دژی  زڵم وزۆرو چەوسانەوە خەباتی کردووە ،لە دژی نیزامە شۆفێنی و خوێنرێژەکانی عێراق وەستاوەتەوەو، چەندین جار لە لایەن ڕژێمی هارو درندەی بەعسی گۆربەگۆر خۆی و خانەوادەکەی روبەڕوی ئازار و ئەشکەنجە و زیندان بوونەتەوە،  هەر لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە برایەکی لە سێدارە دەدرێت. ، سەرسەختانە لە دژی نیزامی سەرمایەداری و ئە م دنیا پێچەوانەیەدا هەوڵ و کۆکششی دەکردو ڕابەرایەتی کرێکارانی دەکرد لە پێناو باشکردنی ژیانیاندا.

 سەرباری ئە و هەموو  ئاستەنگ وڕێگریانەی کە لە بەردەم ڕێگایدا بوو، بەڵام هاوڕێ ماضی بە ئومێدێکی زیاترو عەزمێکی بەرزەوە ئاسۆی دنیایەکی باشتری لە بەرچاودەگرت وکەسێکی بەرچاوو دیار بوو لە نێو کرێکاران و ژنان و لاوان و خەڵکی زەحمەتکێشی  شاری بەغداد. لە پێناو ئازادی و یەکسانی ئیسانەکان هەردەم پێشەنگی ئەم ڕێبازە بوو ،هاوڕێ ماضی  تەنها کەسێکی خۆشەویستی ناو خێزانەکەی وکەس وکاری نەبوو بەلکو ئەو ڕابەرو خۆشەویستی نێو کرێکاران هاوڕێکانی بوو،هاوڕێ ماضی کەسێکی دیارو بەرچاوی ناو خۆپیشاندان و نارەزاییەکانی خەڵکی شاری بەغداد ودژ بە سیاسەت و سیستەمی حوکمرانی ئێستای عێراق بوو. ئاوات وئامانجی هاوڕێ ماضی یەکگرتنەوەی بەرەی ئنیسانیەت و چەپ و کۆمۆنیستەکان ولە پێناو بەدیهاتنی خۆری ئازادی و یەکسانی بۆ کۆمەڵگای عیراق و سەرەوژێرکردنی نیزامی سەرمایەداری خەباتی دەکرد.

هەرچەندە ئەم هاوڕێ تیکۆشەرو دڵسۆزە بەجێی هێشتین و بە ئاواتەکانی خۆی نەگەیشت بەڵام لێرەوە هاوڕێ عوفی ماضی و تەواوی ئەو ئینسانە تیکۆشەرانەی گیانیان بەخت کرد لە پێناو خۆشبەختی ئینسانەکان زیندوون و هەرگیز نامرن . وە ئێمەش درێژە بەو خەباتە دەدەین لە پێناو بەدیهاتنی خۆشبەختی بۆ ئینسانەکان و ژێراوژوورکردنی ئەم سیستەم و نیزامە پیچەوانەیە.

نەمری و سەربەزی بۆ گیانی هاوڕێی تێکۆشەر عوفی ماضی

بژی ئازادی و یەکسانی

سەرگۆڵ سەلمە/رێکخراوی ڕزگاری ژن لە عێراق

١٦/١٠/٢٠١٣