له یه‌ک ڕۆژدا له‌کوردستان چوار کرێکار ده‌بنه قوربانی نائه‌منی شوێنی کار!!
به‌پێ هه‌واڵه‌کان دوێنی 25 تشرینی یه‌که‌م چوار کرێکار بوه‌نه‌ته قوربانی نائه‌منی شوێنی کار، به‌پیی قسه‌ی عوسمان زیندانی به‌رپرسی سه‌ندیکای بیناسازی له‌کوردستان " یه‌كێك له‌و كرێكارانه ناوی موزه‌فه‌ر گوڵه‌و له كارگه‌ی دروستكردنی شیشی بازیان گیانی له‌ده‌ستداوه و كه‌سیێكیش له كارگه‌ی چیمه‌نتۆی ماسیش کرێکارێکی دیکەی بەرەگەز عەرەب له‌كاتی كاركردنیدا ئامێرێكی كه‌وتووه به‌سه‌ریدا و گیانی له ده‌ستداوه.
سەرلەبەیانیی ئه‌مرۆش له‌نهۆمی پێنجەمی یەکێک لە پڕۆژه گه‌شتیاریه‌كانی ناوچەی قلیاسانی سلێمانی كرێكارێك کەوتۆتە خواره‌وه و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆش کرێکارێک لەماڵەکەی خۆیدا لە چەمچەماڵ لەکاتی کارکردن‌دا تەنکی سەربانی پیادا تەقیوە و گیانی لەدەستداوە." ئه‌مه له‌کاتێکدا هه‌فته‌ی پێش و سێ کرێکاری تر که‌وتنه ناو بیرێکی نه‌وته‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا له هه‌ولێر، به پێی داتا‌کان ژماره‌ی ئه‌و کرێکارانه له‌م ساڵدا به هۆی نائه‌منی شوێنی کاره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه 62 کرێکاره و به‌شێکی زۆری ئه‌م کرێکارانه خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانن، ئه‌مه وێڕای ئه‌و کرێکارانه به هۆی نائه‌منی شوێنی کاره‌وه که‌مئه‌ندام ده‌بن که تا ئێستا هیچ داتایه‌کی واقعی نیه ئه‌مه پێشان بدات . له کاتێکدایه زۆربه‌ی ئه‌م کرێکارانه هیچ بیمه‌یه‌ک نایانگرێته‌وه یان خه‌ڵکی وڵاتانی ترن که له‌به‌ر هه‌ژاری ئاواره‌ی ئێره بوون بۆ کارکردن، بێچگه له لاشه سارد و سڕه‌کانیان شتێکی تر نابیته قسمه‌تی خێزانه‌کانیان و له نێوان کۆمپانیا ده‌لآڵه‌کان و کۆمپانیاکانی کارکردنه‌وه له کوردستان مافه‌کانیان ون ده‌بێت دیزه به ده‌رخۆنه ده‌بێت.
ئه‌مه ئه‌وه ئه‌سڵمێنێ که سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داری له کوردستاندا له‌و‌په‌ڕی وه‌حشیگه‌ریدا کرێکارانی ده‌چه‌وسێنێته‌وه، نه یاسایه‌ک هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کرێکاران بپارێزی و نه به‌ربه‌ستێک هه‌یه له چاوچنۆکی سه‌رمایه‌داری تازه پێگه‌یشتوی کوردستان به‌ر به‌م تاوانه‌و ئه‌م جه‌نگه ڕانه‌گه‌ینراوه به دژی کرێکاران بگرێت. له‌سای ئه‌م بارودۆخه‌دایه که دۆلاراوا و فرعون ئاواکان وه‌ک دومه‌ڵ هه‌ڵده‌ترۆقین و هه‌ژاری و نه‌داریی و بێکاریش له‌سه‌راسه‌ری کورداستان بێداد ده‌کات و قڵشتی نێوان چینه‌کان تا دێت فراوانتر ده‌بێته‌وه.
ئێمه وێڕای سه‌رکۆنه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌سه‌ر گوێنه‌دانیان به ژیانی کرێکاران و به‌رژه‌وه‌ندیکانیان داواده‌که‌ین یاسایه‌کی کار ده‌ربکرێت که لانی که‌می به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کرێکار بپارێزێت وئه‌منیه‌تی شوێنی کارکردن و پاراستنی ژیانی کرێکاران بیمه کردنی کراێکاران بخاته ئه‌وه‌له‌وێتی خۆیه‌وه. له هه‌مانکاتدا ڕاده‌گه‌یه‌نین تا سه‌رمایداری مابێت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سه‌رمایداران و سود و قازانجیان باڵا ده‌ست بێت، بێبه‌شی و بێ‌کاری و نه‌بونه‌ی و ژیانی مه‌مره‌و مه‌ژی به‌شی کرێکاران ده‌بێت هه‌ر بۆیه چینی کرێکار هه‌تا زووه ده‌بێت خۆی ڕێک بخات له پێناو کۆتای هێنان به‌م سیسته‌مه گه‌نده‌ڵه بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد ویه‌کساندا.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
26 تشرینی دووه‌م 2013