وه‌ڵامێک به‌ به‌یانامه‌ی کشانه‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کارێکاری - حیکمه‌تیست  له‌ مه‌راسیمی 1 ئایاری تۆرنتۆ!!

 

له‌به‌یانامه‌یه‌کی کورتدا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری _ حیکمه‌تیست له‌به‌یانمه‌یه‌کدا که‌ کۆمیته‌ی ته‌شکیلاتی ده‌ره‌وه‌یان ده‌ری کردوه‌ کشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاندوه‌ له‌و مه‌راسیمه‌ی که‌ بڕیار بوو له‌ تۆرنتۆی – که‌نه‌دا له‌لایه‌ن ڕێکخستنه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران وحزبی کۆمۆنیستی کرێکاری  – حیکمه‌تیست و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراقه‌وه‌ پێکه‌وه‌ به‌رپای بکه‌‌ن، ده‌ڵێن بۆیه‌ ده‌کشێینه‌وه‌ چونکه‌ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق "به‌ ڕه‌سمی ناناسین".

ئه‌وان دوو کادریان نمایه‌نده‌ی ئه‌وانی ده‌کرد له‌به‌رێوه‌بردنی به‌رپاکردنی ئه‌م مه‌راسیمه‌دا هیچ ناڕه‌زایه‌تیه‌کیان نه‌بوو تا ده‌گا به‌ نوسینی به‌یانامه‌ی مه‌راسیمه‌ که‌ و بڵاوکردنه‌وه‌ی،ئه‌مه‌ خۆی ڕێز نه‌گرتنی بڕیاری کادره‌کان و نمایه‌نده‌کانی خۆیانه‌، ئه‌وان ده‌یانتوانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ واردی ئه‌م به‌شداری کردنه‌ نه‌بن بڵێن به‌شدار نابین له‌پای چی دوای نوسینه‌وه‌ی به‌یانه‌که‌و بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ پێشان ده‌ده‌ن.

ئه‌وان ده‌ڵێن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق ‌ به‌ ڕه‌سمی ناناسن، له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ سونه‌تێکی تازه‌یه‌ حزبێکی ئۆپۆزسیون حزبیکی ‌ ئۆپۆزسیونی وه‌ک خۆی به‌ڕه‌سمی نه‌ناسی ، ئه‌وان ده‌توانن هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌کیان هه‌یه‌ بیگرن، به‌ڵام ئه‌وان ئێمه‌ به‌ ڕه‌سمی نه‌ناسن ئێمه‌ لێیان تێناگه‌ین ئه‌وان به‌ سیفه‌تی چی ئێمه‌ به‌ڕه‌سمی ناناسن، ئه‌وان هه‌ر بۆچونێکیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ ئازادن به‌ڵام ئێمه‌ ڕه‌سمیه‌ت له‌وانه‌وه‌ وه‌رناگرین، ئه‌وان هیچ مه‌رجه‌عیه‌تێک نین ئه‌حزاب بڕوات داوای ڕه‌سمیه‌ت و شه‌رعیه‌تیان لێبکه‌ن.

 ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئه‌مه‌ بکه‌نه‌ ده‌سمایه‌ی ده‌ستی خۆیان بۆ ئاشت کردنه‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان وحزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق که‌ ماوه‌یه‌که‌ هه‌ردوو لا سه‌روپۆته‌ڵاکی یه‌کتر ده‌کوتنه‌وه‌ ، ده‌یانه‌وێ پێیان بڵێن ئێمه‌ هه‌ر هاوپه‌یمانی یه‌کترین پشت ناکه‌ینه‌ ئێوه‌، به‌ڵام ئه‌وان له‌وه‌ بێ ئاگان ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو حزبه‌ چه‌ندان چالاکی هاوبه‌شمان ئه‌نجام داوه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوادا په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌وانیشی نه‌خستوه‌ته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، ئێمه‌ له‌وباوه‌ڕه‌دا نین ئه‌مه‌ کۆمه‌کێک بکات به‌ ئاشتبونه‌وه‌ی ئه‌وان و ئاوێک بکا به‌ ئاگری شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نێوانیاندا.

ئه‌مڕۆ  واردی قۆناغێکی جیهانی گرنگ بوین و له‌سردمێکداین چینی کرێکارو جه‌ماوه‌ری ملیونی له‌سه‌راسه‌ری جیهاندا ده‌سته‌و یه‌خه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داریدا ڕووبه‌ڕووبونه‌ته‌وه‌ که‌ مێژووی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو ئه‌مه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، ئه‌مه‌ ‌ کۆمۆنیزم وکۆمۆنیزمی کرێکاری ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌رک و وه‌زایفی زۆر گرنگ و چاره‌نوس سازه‌وه‌ و ده‌یخاته‌ به‌رده‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ ئه‌رکه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه‌، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ ئێمه‌ ئاماده‌بوین پێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حزبه‌ کۆمۆنستیه‌ کرێکاریه‌کان ده‌ست بۆ کاری هاوبه‌ش به‌رین به‌هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌که‌وه‌ که‌ له‌یه‌کترمان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ که‌مترین کارێکه‌ که‌ ئه‌نجامی بده‌ین و به‌ کۆمه‌ڵگه‌ بڵێین ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌ربه‌ریه‌تی سه‌رمایه‌داری ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕابوه‌ستین به‌ره‌و دنیایه‌کی ئازاد و یه‌کسان کۆمه‌ڵگه‌ ڕابه‌رایه‌تی بکه‌ین، ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ی حیکمه‌تیسته‌کان کۆمه‌ک به‌م ئه‌رکه‌ ناکات و هیچ ده‌ردێک تیمار ناکات.

 

کۆمیته‌ی ڕێکخستنی که‌نه‌د-  حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

1\4\2013