نامه‌ی زیندانیه‌کی حوکم دراو به‌ ئیعدام بۆ کۆنگره‌ی جیهانی له‌ دژی ئیعدام

 

له‌ کوردستان نزیکه‌ی 200 که‌س ژن پیاو له‌ژێر حوکمی له‌سێداره‌داندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌ بارێکی ڕه‌وانی زۆر ناله‌باردان، تا ئێستا چاره‌نوسیان دیار نیه‌ ئه‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 6 ساڵه‌ که‌س له‌ کوردستانی عێراق ئیعدام نه‌کراوه‌ به‌ڵام سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌ و دادگاو دادوه‌ره‌کان په‌یتا په‌تا خه‌ڵک ده‌نێرنه‌ ژێر ڕه‌حمه‌تی په‌تی سێداره‌. ئه‌م نامه‌یه‌ی " به‌همه‌ن ستار صابیر " قسه‌ی دڵی تاکه‌تاکه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ سزای له‌ سێداره‌یان به‌سه‌ردا دراوه‌ و له‌وپه‌رێ ناله‌باریدا ڕۆژ ژمێری ده‌که‌ن. من ئه‌م نامه‌یه‌ ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌ستی به‌شداربوانی ئه‌م کۆنگره‌یه‌ تا مه‌سه‌له‌ی ئیعدام له‌ عێراق جدی تر مامه‌ڵه‌ بکه‌ن، بوارێکی زیاتری بۆ ته‌رخان بکه‌ن له‌ خه‌باتی نێونه‌ته‌ویدا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان له‌ عێراق و  له ‌کوردستانی عێراقدا، و هه‌ر‌وه‌ها له‌ پێناو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و حوکمانه‌ی تا ئێستا ده‌ر کراون که‌ له‌ کوردستان ژماره‌که‌ی نزیک 200 که‌سه‌ وله‌ عێراقیشدا 1500 که‌سه‌.

 

سمیر نوری

نمایه‌نده‌ی ئیتلافی جیهانی له‌ دژی ئیعدام له‌ کوردستانی عێراق

11 حوزه‌یران 2013

مه‌درید – ئیسپانیا

 

 

سلاویکی گه رم بؤ هه موو ئه و ریکخراو و لایه ن و ده زگایانه ی گرنگی به مافی مرؤف ئه ده ن .
سلاویکی دؤستانه بؤ برای خؤم کاک سه میر ..
سلاو...
به ریزان ئیمه کؤمه لیک مرؤفین له م ژیانه سه یر و سه مه ره دا و له م ولاته بر له کیشه دا له دایک بووین و هه ر له سه ره تای ته مه نمانه وه له هه موو لایه که وه جاوه کانمان ته نها شه ر و کوشتن و تاوانه جؤرا و جوره کانمان له هه موو شتیک زیاتر ئه بینی یان گویه کانمان له هه موو ساتی به ته قه ی تفنگ و باسی تؤله و شه ری سیاسی و زه وت کردنی ماف و هه زاران شتی ناریکی دیکه ئاشنا ئه بوو . ئه م باسانه مانای ئه وه نیه ئیمه بی تاوانین و رؤژگار تاوانبار و به لکو ته نها رونکردنه وه یه که له سه ر ئه وی ئیمه بؤ جی بووین به تاوانکار و تووشی هه له یه کی وا بووین که بمانگه یه نیته به تی سیداره له کاتیک دا ده کرا هه ر یه ک له ئيمه ش وه ک هه موو مرؤفیکی دیکه ژیانیکی ئاسایمان هه بوایه !. به هه ر حال به و جؤره نه بوو به لام ئه مه ش مانای ئه وه نیه جیتر ئیمه مرؤف نه بین ته نانه ت یاسای ولاتیش هه ر جه نده سزازی مردنی به سه را سه باندوین و سالانیکه له کونجی زیندانه کان دا دایان ناوین و به مه به ستی جاکسازی له ژیان دا ئیمه یان هیشتونه ته وه ئه مه ش مانای ئه وه یه یاساش ئیمه ی له بازنه ی مرؤف بوون ده ر نه کردوه و بیی وایه ئه کریت رؤژیک له و تاوان و کوناهه ی کردومانه پاک بینه وه وه ک هه ر مرؤفیک بکه رینه وه ناو کؤمه لگه و جاریکی تر ژیان ده ست بی بکه ینه وه به لام ئه بی ئه و رؤژه که ی بیت ؟ ئایا ئه گه ر مرؤف ( 10 بؤ 20) سال له زیندان دا به جاوه روانی مردنه وه بژی ئه بی فیری جی بیت؟ یاخود توانای جی تیدا بمینئ ؟ له کاتیک دا ولات بانگه شه ی دیموکراسی و مافی مرؤف ئه کات و هه ر له تاکه کانی کؤمه ل و تا ده گاته هه ر سئ سه روکایه تیکه له دژی سزازی له سیداره دان قسه ئه که ن ئایه ئه بی ئیمه جی بین و سزاکه مان جی بی یاخود کئ ئه م سزازییه ی داوین ؟ وه ک له سه رتاوه باسمان کرد ئیمه تاوان و هه له مان کردوه به لام هیشتاش هه ر مرؤفین که وایه ئه کری له ریگه ی هه ر تاک و ریکخراو و دام و ده زگایه ک که گرنگی به مافی مرؤف بدات ئیمه ش داوای ئه و مافه بکه ین و بلین تکایه ئه گه ر هه موو لایه ک پی وایه ئیمه شایه نی مردنین باسزاکه مان جئ به جئ بکریت و یه ک جار کؤتای به ژیانمان بی هه ر جه نده ئه م بریاره دژی مرؤفایه تیه به تایبه تی بؤ ئیمه که تیامان دایه نزیکه ی (15 بؤ 20 ) ساله ئه م سزایه مان به سه ر دا سه پیندراوه و تا ئیستا جی به جی نه کراوه واتا ( 15 بؤ 20 ) سال گه ردنمان به په تی سیداره وه یه و هه موو ساتیک جاومان به ئيزائيل ئ ه که ویت و گیانیشمان ده ر ناجئ ئه مه مانای ئه وه یه ئیمه سزایه کمان وه رگرتووه ته نانه ت له مه رگیش قورستر به راستی کاتی ئه وه هاتووه ئه و سزایه مان له سه ر لابدریت جؤنکه تا ئه و کاته مرؤف جاوه روانی مردن بئ ناتوانئ هیج به رنامه یک بؤ ژیان دابنئ هه رجی مرؤفیکیش به رنامه ی بؤ ژیان نه بئ به دلنیاییه وه ناتوانئ وه ک مرؤف بژی نرخی مرؤف له م ولاته ی خؤمان دا به جاوی به زه یه وه نابیندرئ به لام له ولاته کانی دیکه به جاویکی ریزه وه سه یری مرؤف ده که ن ؟ هیوادارم هه ر که س و لایه نیک و ریکخراویکی ئه م ولاته گوی له هاواری ئیمه ی سزادراوانی سیداره ببیت هه ولیکی جدی بده ن بؤ کؤتای هینان به م سزایه و بنبرکردنی له م ولاته دا ..
سزاداو ( به همه ن ستار صابر ) له جاکسازی گه ورانی سلیمانی له به شی بیاوان .
له کؤتای دا ریزو حورمه تی زؤرم هه یه بؤجه نابت هیوای سه رکه وتنت بؤ ده خوازم