کوشتنی ئه‌شواق جه‌رجیس و چه‌ندان ژنی تر له که‌رکوک و موصل مه‌حکوم ده‌که‌ین !!
نزیکه‌ی مانگێک پێش ئێستا هه‌واڵی کوشتنی ئه‌شواق جه‌رجیس بڵاو بووه‌وه که گوایه به‌هۆی به‌ربوونی غازه‌وه خنکاوه، به‌ڵام دواتر ڕوون بووه وه له‌لایه‌ن پزشکی دادوه‌ره‌وه که ئه‌م ژنه به‌ده‌ست خنکێنراوه، دواتر پیاوه‌که‌ی تاوانبار کرا به خنکاندانی ژنه‌که‌ی که ناوی وه‌لیده. ئه‌شواق خه‌ڵکی گه‌یاره‌یه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای موصڵه‌و پیاوه‌که‌ی چه‌ند جاری تر هه‌وڵی خنکاندن و کوشتنی داوه، جارێکی تر ویستویه‌تی بیخنکێنی به‌ڵام دوای به ته‌هدید بێده‌نگی کردوه.
ولید که پیاوی ئه‌شواقه زۆر نیه له زیندان ئازاد کراوه‌و یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی به تۆمه‌تی تیرۆر زیندانی کراوه، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن دادگای موصله‌وه ئازاد کراوه تا سه‌رئه‌نجام ده‌ستی سور بوو به خوێنی هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی.
له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ی ڕابردوودا له شاری که‌رکوک سێ کچ له شوێنه جیاجیا کانی که‌رکوک دا کوژران و لاشه‌که‌یان له‌ده‌شت وده‌ر بوون به خۆراکی ئاژه‌ڵ و گیاندارانی برسی ویژدانی هه‌زارانیان جوڵاند و "گروپی نا بۆ توند وتیژی" که ڕێکخراوه‌که‌ی ئێمه یه‌کێکه له ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئیدانه‌ی ئه‌و کاره دژی ئینسانیانه‌ی کرد که به‌رامبه‌ر به ژنان و کچان ده‌کرێت.
هه‌موو شاره‌کانی کوردستان وشاره‌کانی عێراق بوونه‌ته مه‌یدانی جه‌نگێکی بێده‌نگ له دژی ژنان و سه‌رکوت و قه‌تڵ و عامی ژنان بوه‌ته یه‌ک دیارده‌ی مه‌ترسیدارو بووه‌ته ڕێگایه‌ک بۆ سه‌رکوتکردنی کۆمه‌ڵگه له لایه‌ن فاشزمی ئیسلامی و ناسێونالسته کۆنه‌په‌رسته‌کانی ئه‌م وڵاته‌وه. ئیسلامیزه کردنی کۆمه‌ڵگه له‌ڕێگه‌ی بڵاوکردنه‌وی ترس و تۆقاندن و کوشتن و سه‌ربڕین و داسه‌پاندنی جل وبه‌رگ و حجابی ئیسلامی و داسه‌پاندنی یاسا و ده‌ستوری ئیسلامیه‌وه به‌شێکه له بردنه دواوه‌ی کۆمه‌ڵگه له ڕێگه‌ی سه‌رکوتکردنی نیوه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه که‌ژنانن به ڕۆژی ڕوناک.
ئێمه سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌ی ئه‌م کاره تاونکارانانه ، حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌ریم به به‌رپرس ده‌زانین له نه‌پاراستنی گیانی ژنان و کچان و له ده‌ست درێژی ڕۆژانه بۆ سه‌ریان ئه‌وان هێچ نه‌خشه یه‌کیان بۆ کۆتای هێنانی ئه‌م توند وتیژیانه له کۆمه‌ڵگه‌دا نیه خۆیان به‌شێکن له‌م کاره‌ساتانه وئه نجامدانی تاوانانه.
ئێمه هه‌موو ژنان و ڕێکخراوه یه‌کسانی خوازه‌کانی ژنان و ئازادیخوازان بانگه‌واز ده‌که‌ین بۆ به‌رپا کردنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایتی فراوان به تایبه‌ت له ڕۆژی 8 مارس که چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی ماوه تا بیکه‌نه ڕۆژی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانانه و بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی گشت داواکریه‌کانی ژنان.
نا بۆ کوشتن و تیرۆر کردنی ژنان
به‌ڵی بۆ یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاو
بژی 8 مارس
ڕێکخراوی ڕزگاری ژن له عێراق
9 شوبات 2013