گرتن وئه‌شکه‌نجه و دادگای کردنی ئه‌حمه‌د شیروان به هۆی درچونی له دینی ئیسلام، مه‌حکوم ده‌که‌ین!!
به پێێ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کانه‌وه بڵاو بوه‌ته‌وه ئه‌حمه‌د شیروان مێردمنداڵی ته‌مه‌ن 14 ساڵ له شه‌وی 23\10\2013 له‌لایه‌ن هێزێکی دژه تیرۆر وئاسایشی پارتیه‌وه‌وه ده‌سگیر ده‌کرێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوکیه‌وه شکایه‌تی لێده‌کرێت که کوڕه‌که‌ی له دینی ئیسلام ده‌رچووه، ده‌برێته بنکه‌ی ڕاستی له‌وێ به کێبڵ و سۆنه و قایش لێی ده‌درێت. دواتر کاتژمێر 2:30 ده‌گوێزرێته‌وه بۆ زیندانی مێردمنداڵان له‌وێیش زۆری لێده‌درێت و شه‌ڵاڵی خوێنی ده‌که‌ن پێ ده‌ڵێن تۆ" خوێنت حه‌ڵاڵه، هه‌رکه‌سێ بتکوژێت ده‌ستی سه‌وز ده‌بێت". ئه‌حمه‌د شاسوار له زینداندا ده‌یهێڵنه‌وه بۆ مه‌به‌ستی دادگایی کردن و به‌پێی قسه‌کانی خۆێ له دادگادا چه‌ندان جار سوکایه‌تی پێکراوه و به چاوی سوک ته‌ماشایان کردوه. له 4\11\2013 دا به که‌فاله‌ت ئازادی ده‌که‌ن. ئه‌حمه‌د شاسیروان ڕایگه‌ینادوه ئه‌و بڕوای به خورافه‌ی دینی نه‌ماوه و له‌م پێناوه‌دا ده‌ست له خه‌بات هه‌ڵناگرێت.
به پێی هه‌موو ئیستاندارده مرۆیه‌کان وجیهانیه‌کان له‌سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌مه‌ی هێزه‌کانی دژه تیرۆر و ئاسایشی پارتی ئه‌نجامیان داوه تاوانێکی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی و به‌رامبه‌ر به منداڵ و پێچه‌وانه‌یه له گه‌ڵ سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤ. هه‌ر ئینسانێک ئازاده هه‌ر دینێکی هه‌بێ یا نه‌یبێ، ئازادی ده‌ربڕین و بیر‌و باوه‌ڕ له‌سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی مرۆڤن. هه‌ر باسکردنێک له ئازادی له کوردستان به‌بێ ئه‌م ئازادیانه ئیدعای بۆش به‌تاڵن و ناسێونالیزمی کورد و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له کوردستانی عێراق بۆ سه‌ده‌مین جار ئه‌وه‌یان پێشان داوه ئه‌وان هه‌ر ڕۆژه ئه‌م ئازادیانه پێشێل ده‌کن. کوشتنی سه‌رده‌شت عوسان و سۆرانی مامه حه‌مه و ده‌یان که‌سی تر له سه‌ر بیروباوه‌ڕ ونوسین و بیر‌و باوه‌ڕی موخالیف به‌وان شایه‌دی ئه‌م واقعه تاڵه‌ن.
ناسێوناڵیزمی کورد که ڕووکنێکی بنچینه‌ی بیر‌و باوه‌ڕو سونه‌ته‌کانیان پاراستنی دین و بیر‌و باوه‌ڕی کۆنه‌په‌رستی و عه‌شایه‌ری و پیاوسالارین و به کۆڵه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کایه‌نی داده‌نێن، له سه‌رێکه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئیسلامی حکومه‌ته ئیسلامیه‌کاندا ده‌ست تێکه‌ڵ ده‌که‌ن و له‌سه‌رێکی تره‌وه بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵكی کوردستان هیچ ساتی سڵیان نه‌کردوه‌ته‌وه له‌سه‌رکوت ئه‌گه‌ر بۆیان لوا بێت، ده‌یانه‌وێ به‌ر به لاوانی کوردستان بگرن هه‌ر له ته‌مه‌نی نه‌مامیدا په‌رچیان ده‌که‌ن و ئه‌شکه‌نجه‌و زیندانیان ده‌که‌ن، به‌عس ئاسا ئه‌یانه‌وی بیر‌و باوڕێ ئازادیخوازانه به کۆرپه‌ڵه‌یی بتاسێنین.
منداڵ دینی نیه هیچ که‌س هه‌قی نیه بیر‌و باوه‌ڕی دینی به‌سه‌ر منداڵاندا داسه‌پێنێ و هه‌ر له‌منداڵیه‌وه عه‌قڵ زهنیه‌تی منداڵ به بیر‌و باوڕی خورافی شه‌ته‌ک بدات. ئه‌شکه‌نجه کردن و لێدان و تۆقاندان تاونه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر که‌سێک ئه‌نجام بدرێت و به‌رامبه‌ر به منداڵ و له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ ئه‌وه له تاوانه گه‌وره‌کان ئه‌ژمار ده‌کرێت.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق زۆر به توندی زیندانی کردن و ئه‌شکه‌نجه دان و دادگایی کردنی ئه‌حمه‌د شیروان مه‌حکوم و ڕسوا ده‌کات، داواده‌کات ده‌سبه‌جێ ئه‌م دادگایی کردن و سینارێو قێزه‌ونه هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ئه‌وانه‌ی شکنجه‌ی ئه‌و مێردمنداڵه‌یان کردوه دادگایی بکرێن. هه‌روه‌ها داوده‌کات ئازادی بیر‌و باوه‌ڕ و ده‌ربڕین به‌ڕه‌سمی وبه پراتیک بسه‌ڵمێنرێت و دین له ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده‌و فێرکردن جیابکرێته‌وه.
بژی ئازادی ده‌ربڕێن و بیر‌و باوه‌ڕ
بژی سۆشیالیزم
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
2\12\2013