ڕاگه‌یاندنی که‌مپینی رزگارکردنی کوێستان صدیق ئه‌و ژنه‌ی که له کوردستان سزای له سێداره‌دانی دراوه!
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سزای له‌سێداره‌دانی بۆ دایكێک که خاوه‌ن چوار منداڵه ده‌رکردوه. ئه‌م ژنه به کوشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی تاوانباره. له‌به‌رنامه‌یه‌کی خه‌به‌رین له ته‌له‌فزیونی NRT وه که ته‌له‌فزیوینێکی کورد زبانه ده‌نگی ئه‌م ژنه بڵاو بووه‌وه که داوای له خه‌ڵکی جیهان و ئورگانه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌کرد نه‌هێڵن ئه‌و له‌سێداره بده‌ن. ئه‌و له نامه‌یه‌کدا که به‌ده‌ستی خۆی سه‌رگوزشته‌ی خۆی نوسیوه باس ده‌کات که چۆن هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌وی به شێوه‌کی زۆر ترسناک ئه‌شکه‌نجه و ئه‌زیت و ئازار داوه.
کوێستان له‌و نامه‌یدا نوسێویه‌تی ئه‌و به زۆره‌ملێ به شودراوه و به پێێ یه‌کێک له سونه‌ته هه‌ره کۆنه‌په‌رسته‌کان که" گه‌وره به بچوکه" واته مامه‌ڵه‌ی کردن به ژنانه‌وه له نێوان دوو خێزاندا و ناچارکردنی ئیزدواجی ژنێکی گه‌نج به‌که‌سێکی زۆر به‌ته‌مه‌نتر له خۆی وله‌ته‌مه‌نی باوکی‌دا بووه. ئه‌و وێنه‌یه‌کی خۆی داوه به میدیاکان بۆ بڵاوکردنه‌وه که تێدا سه‌رنجامی دارکاریکردن له ماڵه‌وه له‌لایه‌ن میرده‌که‌یه‌وه پێشان ده‌دات سه‌روچاوی به‌ته‌واوه‌تی برینداره و چاوێکی پێیدا کێشراوه هه‌ڵئاوه‌ساوه.
کوێستان صدیق که له چه‌مچه‌ماڵ زیندانه ئه‌و نوسویه‌تی چه‌ندان جار ئه‌و داوای طلاقی پێشکه‌ش به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردوه ئه‌و له‌هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی ناو کوردستانی عێراق و دام وده‌زگاکانی دژی توند وتیژی داوای یارمه‌تی کردوه به‌ڵام که‌سێک فریای نه‌که‌وتوه.
ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێ ئه‌و له‌سێداره بدات.
ئێمه ئه‌م شیویه له جێبه‌جێ کردنی تاوان که ئه‌لگۆی حکومه‌تی جمهوری ئیسلامی ئێرانه به توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین داوا له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کین ده‌ست به‌جێ ئه‌م سزایه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
کۆمیته‌ی جیهانی له‌دژی ئیعدام شان به‌شانی کۆمیته‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان له عێراق که‌مپینێک ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئه‌م ژنه مه‌ینه‌تباره و داواده‌کات له هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی دیفاع له مافه‌کان مرۆڤ وهه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی سزای لسێداره‌دانن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆیان ده‌کرێت ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن له دژی ئه‌م سزا دڕندانه‌یه.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌پێێ دان پیانانی زۆربه‌ی ڕێکخراوه‌کانی دیفاع له مافه‌کانی مرۆڤ چاوی خۆی نوقاندوه له‌به‌رمبه‌ر کوشتن و خۆسوتاندنی هه‌زاران ژن له کوردستانی عێراق. ئه‌م حکومه‌ته نه‌ک هیچ پیاوێک که ده‌ستیان له کوشتنی ژناندا هه‌یه دادگایی ناکات له‌سه‌ر کوشتنی ژنان به‌ڵکو به پشت به‌ستن به ئایات و سونه‌ته ئیسلامیه‌کان به عه‌مه‌لی ئه‌م کوشتنانه پشتیوانی لێده‌کات. ئه‌مڕۆ به ده‌رکردنی سزای له‌سێداره‌دان و ڕێگه خۆش ده‌کات بۆ جێبه‌جێکردنی له‌سێداره دان له کوچه و بازاره‌کاندا و هه‌وڵده‌دات تاوان ئه‌نجام بدات و ئینسان کوژی بکات. ئێمه هه‌موو ڕێکخراوه ئۆپۆزسیونه‌کان له کوردستانی عێراق و خه‌ڵکی شه‌ریف و ئازادیخوازی کوردستان و هه‌موو خه‌ڵکی جیهان بانگه‌واز ده‌که‌ین له دژی ئه‌م سزا دڕندانه‌یه بێنه ده‌نگ و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن. ئێمه نابێ بهێڵین کوێستان له‌سێداره بده‌ن. پێویسته به‌م تاونه ڕێکخراوه‌و به‌م کوشتنه عه‌مده ده‌وڵه‌تیه ئیعتراز بکه‌ین.
کۆمیته‌ی جیهانی له‌دژی له‌سێداره دان
کۆمیته‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان له عێراق
۵ شباط 2013