به‌ییانامه‌ی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق سه‌باره‌ت به
"کۆنگره‌ی نه‌ته‌ویی کورد"
کۆنگرەی نه‌ته‌وه‌یی کورد که له‌سه‌ر بانگهێشتی مه‌سعود به‌رزانی وبه به‌شداری چه‌ندان حزب له چوارپارچه‌که‌ی کوردستان یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی بۆکراوه و ئێستا هه‌یئه‌تێکی ئاماده‌کاری بۆ پێکهێنراوه، له بارودۆخێکدا ده‌به‌سترێت که تایبه‌تی خۆێ هه‌یه وه‌ڵام نیه به‌ئه‌نگیزه‌ی مێژوویی ناسیونالزمی کورد وه‌ک مه‌سعود به‌رزانی ئیشاره‌تی پێده‌کات که‌وا ده‌مێکه له‌نێوان سه‌رانی ناسێونالستی کوردا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌وان پێویستاین پێیه‌تی و به‌دوای ئامانجی دیاری کراوی خۆیانه‌وه‌ن، ئه‌م کۆنگره‌یه وه‌ک مه‌سعود به‌رزانی ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌یه ببنه " خاوه‌نی ووتار وستراتیژی هاوبه‌ش" و دانی په‌یامی " ئاشتیانه‌یه به وڵاتانی دراوسێ" ببینه مایه‌ی "سا‌قمگیری"! له ناوچه‌که‌دا.
ئه‌م کۆنگره‌یه له‌کاتێکدا ده‌به‌سترێێت ناوچه‌که بووه‌ته کوانوی به‌رپاکردنی شۆڕشه مه‌زنه‌کانی سه‌رده‌م، یه‌ک به دوای یه‌ک حکومه‌ته دکتاتۆریه‌کان ده‌روخێنێت و ئیسلامی سیاسی له‌مه‌نگه‌ده‌دات و حکومه‌تی ئیخوان موسلمین له میسر ده‌پێچێته‌وه و له تونسیش واخه‌ریکه ئیسلامی سیاسی له کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌خرێته خواره‌وه ، جه‌ماوه‌ری لیبیا‌و عێراق و تورکیا‌و فه‌له‌ستین و ئێران و لبنان و سوریا له‌به‌رامبه‌ر هێزه کۆنه‌په‌رسته ئیسلامیه‌کاندا ده‌ست و په‌نجه نه‌رم ده‌که‌ن به شیعاری نان و ئازادی و که‌رامه‌تی ئینسانی هاتونه‌ته مه‌یدان و ده‌یانه‌وێ ژیانێکی مرۆیانه به‌دی بهێنن، په‌یامی ئه‌م کۆنگره‌یه دابڕینی خه‌ڵکی کوردستانه له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و شۆشه‌کانێتی بۆ ده‌سته‌مۆ کردنی بۆ ده‌وڵته کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که.
خه‌ڵکی کوردستانی عێراق ئه‌وه بۆ زیاتر له بیست ساڵ ده‌چێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناسێونالیزمی کوردا به تایبه‌تی پارتی و یه‌کێتی له خه‌باتێکی نه‌پساوه‌دان له‌هه‌موو مه‌یدانه‌کانی ژیاندا و ده‌سه‌ڵتدارێتی ناسیونالسزمی کوردیان تاقیکردوه‌ته‌وه له‌وه باش گه‌یشتون که ئه‌مان نه به دوای ڕێگاچاره‌ی لابردنی زوڵمی قه‌ومیه‌وه‌ن و نه‌به‌دوای باشکردنی ژیانی خه‌ڵک و به‌ده‌ست هێنانی لانی که‌می داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ن به‌ڵکو به‌شداریان له ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌وڵه‌ته مه‌رکه‌زیه‌کان ئامانجی سه‌رکیانه. گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوتی ئازادی له‌کوردستانی عێراق و سه‌رکوتی ڕاپه‌رینی 17 شوبات به هێزی چه‌ک و تیرۆر کردنی ڕۆژنامه نوسان و چاره‌سه‌رنه‌کردنی هه‌ژاری و بێ‌کاری، کوشتنی هه‌زاران ژن له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هێزه‌دا به پراکتیک پێشانی داوه ناسێونالیزمی کورد هێزێکی دژی جه‌ماوه‌ری کوردستانه. ئه‌م کۆنگره‌یه بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی ناسێونالزمی کورده له ناوچه‌که‌دا به دژی چینی کرێکار‌و خه‌لكی ئازادی خواز و خواستی ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی له کوردستاندا.
پارتی دیمکراتی کوردستان و مه‌سعود به‌رزانی که له کوردستانی عێراقدا پێگه‌یان له‌ق بووه و ڕوو به‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی جه‌ماوه‌ری بوونه‌ته‌وه ده‌یانه‌وه به کایه کردن به ئیحساساتی نه‌ته‌وه‌یی به سواربوونی شه‌پۆڵی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک له ڕێگه‌ی به‌رپاکردنی ئه‌م کۆنگره‌یه‌وه وله ڕیگه‌ی ڕاکێشانی حزبه ناسیونالسیه‌کانی تر بۆ ژێر باڵی خۆیان جێی پێی خۆیان قایم بکه‌ن و بۆ ده‌وره‌یه‌کی تر ناڕه‌زایته‌یکانی خه‌ڵکی کوردستانی عێراق بێده‌نگ بکه‌ن و درێژه به ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆایان بده‌ن. ئه‌وان ئه‌گه‌ر دڵسۆزی خه‌ڵکی کوردستانن سه‌ره‌تا با ده‌رگای (سێماڵکا) ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و سوریا به ڕووی خه‌ڵکی هه‌ڵاتوی کوردستانی سوریا بکه‌نه‌وه و نه‌یانکه‌نه گۆشتی به‌ر تۆپ و ڕێگا له نه‌خۆش وپه‌ک که‌وته‌و منداڵه‌کان نه‌گرن که له ئاگری جه‌نگ هه‌ڵهاتون.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێڕاق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م کۆنگره‌یه به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه و داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی چینه باڵا ده‌ست و کۆنه‌په‌رست و مه‌شه‌خۆر عه‌شیره‌تیه‌کانه به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستندا. بۆیه بانگه‌وازی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات بۆ درێژه دان به خه‌بات و تێکۆشانیان شانبه‌شانی جه‌ماوه‌ری ناوچه‌که له دژی ده‌وڵه‌ته فاشست وئیسلامی و سه‌رکوتگه‌ره‌کان ئه‌وانه‌ی که ده‌ستیان سوره به خوێنی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌روه‌ها بانگه‌وازی خه‌ڵكی کوردستان ده‌کات ده‌ست له‌خه‌بات وتێکۆشان هه‌ڵنه‌گرن تا پێچانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕسواو گه‌نده‌ڵی حکومه‌تی کوردی بۆ به‌دیهێنانی ئامانج و ئاواته‌کانیان له ئازادی ویه‌کسانی وخۆشگوزه‌رانی و بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێک که نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵک بکات.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
11 ئاب 2013