هێڕش کردنه‌ سه‌ر ئێن ئاڕ تی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئازدی ده‌ربڕینه‌، مه‌حکومه‌ !!

                                                                                                              

سه‌رنجامی قسه‌و باسی که‌سێک که‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ ته‌له‌فیونی ئێن ئار تی وه‌ قسه‌ی ناشرینی به‌ مه‌لا مصطفای به‌رزانی ووتوه‌‌ و یه‌کسه‌ر ته‌له‌فزیونه‌که‌ قسه‌کانی ئه‌و که‌سیان بڕیوه‌. به‌ڵام لایه‌ینگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان هێڕشیان بردوه‌ته‌ سه‌ر که‌نالێ ئێن ئاڕ تی و خه‌ته‌ر له‌سه‌ر زۆربه‌ی بنکه‌کانی ئه‌م ته‌له‌فزیونه‌ دروست بووه‌ ، له‌ به‌رامبه‌رێشدا خه‌ڵک ده‌ستیان  داوه‌ته‌‌ ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌ناڵه‌ بپارێزن.

 هێزه‌ ده‌سه‌ڵتداره‌کان ڕێگه‌ ناده‌ن خه‌ڵک به‌ ئاسانی خۆپێشاندان بکه‌ن به‌ هه‌زار ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بتوانن خۆپێشاندان بکه‌ن ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئیجازه‌ی بۆ وه‌رده‌گرن بۆ دیفاع له‌ خۆیان و بپ داواکاریه‌ ڕه‌واکانیان به‌ڵام حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ولایه‌نگارانیان نه‌ ئیجازه‌ وه‌رده‌گرن و نه‌ که‌سێکیش ده‌ڵێت ئێوه‌ چۆن هێڕش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندان و به‌ هازار و یه‌ک شێوه‌ پاساوی ئه‌م هێڕشانه‌ ده‌ده‌نه‌ بانێکه‌ ودوو هه‌وا، هه‌روه‌ها داواده‌که‌ن به‌رنامه‌کانی ڕاسته‌وخۆ بپێچرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک نه‌توانن قسه‌ی دڵی خۆیان بکه‌ن ئه‌مه‌ نیگه‌رانی کردوون ده‌یانه‌وی به‌ به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ بکوژن‌.

ئێمه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی زه‌وت کردنی ئازادی ده‌ربڕێنین راده‌وستین و داواده‌که‌ین ده‌سڵاتدارانی پارتی لاینگره‌کانیان  بکشێنێنه‌وه‌ و به‌رپرسیارێتی پاراستنی نو‌سینگه‌کانی ئێن ئاڕ تی و  ستاف و هه‌وڵنێره‌کانینان له‌ ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێم دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌تیش له‌ ئه‌ستۆی پارتیدایه‌. ده‌بێ ئازادی ده‌ربڕین به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک پارێزراو بێت.

 

بژی ئازادی ده‌ربڕێن

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

9ی شوباتی 20133