شانۆگه‌ری‌ دادگایی کردنی بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان مه‌حکوم ده‌که‌ین!

 

له7 ئه‌م مانگه‌دا دادگای تاوانه‌کانی هه‌لێر خێزانی سه‌رده‌شت عوسمانی نوسه‌ر و قوتابی زانکۆ و که‌سایه‌تی موته‌مه‌دین و تێکۆشه‌ر که‌ له‌لاین‌ باندێکی چه‌کداره‌وه‌ له‌ 4 ی ئایاری 2010 ‌دا له‌ پێش زانکۆی سه‌لاحه‌دین ڕفێنراو دوای دوو ڕۆژ ته‌رمه‌که‌ی به‌ باڵبه‌ستراوی دۆزرایه‌وه‌ له‌ موصل، بانگهێشت کرد بۆ ئاماده‌بوونی دادگایی کردنی که‌سێک که‌ تاوانبار کراوه‌ به‌و کاره‌، خێزانی سه‌رده‌شت عوسمان قبوڵیان نه‌کرد و ڕه‌فزیان کرد پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ شانۆگه‌ریه‌کی هه‌ڵبه‌ستراوه‌ تاوانباری ڕاسته‌قینه‌ نه‌گیروه‌ تا ئێستا.

وه‌ک هه‌موو لا ئاگادارن سه‌رده‌شت گیانی خۆی نایه‌ پێناو ئازادی ده‌ربڕین له‌سه‌ر نوسینه‌ ڕه‌خنه‌گریه‌کانی تیرۆر کراو هیچ که‌س  له‌وه‌ به‌ شک نیه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی بیانه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ بکه‌ن. سه‌رده‌شت عوسمان دوا وشه‌کانی له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی نوسراوه‌ وڕۆشن و بێباکانه‌ خه‌ته‌رێک ئه‌و له‌به‌رده‌میدایه‌ به‌یانی ده‌کات.

دروست کردنی دادگای گاڵته‌ جاڕی و سینارێوی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت له‌ جیهانی ناسراو به‌ " جیهانی سێهه‌م" و ئه‌و وڵاتانه‌ی ئیستبداد تێدا به‌رقه‌راره‌ زۆره‌، که‌ تێدا دادگا سه‌به‌خۆ نیه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکه‌رو ناتوانی هاوڵاتیان بپارێزی له‌ هێڕش و سه‌رکوتی ده‌سه‌ڵاتداران‌. له‌ وڵاتێکدا که‌ له‌ماوه‌ی چوار مانگدا و له‌ وه‌زاره‌تی داده‌که‌یدا 34 که‌سی تێدا له‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌د گیانیان له‌ده‌ست بده‌ن به‌ پێێ قسه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی له‌ ژێر قوبه‌ی په‌رله‌ماندا، له‌ کوردستانێکدا که‌ حزبه‌ عه‌شیره‌تیه‌ کوردیه‌کان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن خۆیان به‌شێکن له‌ هه‌مان سیسته‌می عێراق، ده‌بێ دادگا چه‌ند عادلانه‌ بێت.

سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌و که‌سه‌ نه‌بوو له‌ په‌یوه‌نددا بێت له‌گه‌ڵ تیرۆرسته‌ ئیسلامیه‌کان تا تاوانی ئاوه‌ها درۆزنانه‌ی گه‌وره‌ی بۆ هه‌ڵبه‌سترێت،به‌ڵكووكه‌سایه‌تیه‌کی ئازادیخواز و مۆدرن و موته‌مه‌دین بوو، ئه‌م سیناریوه‌ نه‌ک دیفاع نیه‌ له‌ سه‌رده‌شت عوسمان و داد گایی کردنی بکوژانی نیه‌ به‌ڵكو هه‌ڵبه‌ستنی تاوانه‌ بۆی.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق ئیدانه‌ی ئه‌م دادگایه‌ ده‌کات ڕسوای ده‌کات به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک دیفاع له‌ شه‌خسیه‌تی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌کات و له‌ په‌نای خێزبنه‌که‌ی ڕاده‌وه‌ستیت، بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و قه‌ڵه‌مه‌‌ ئازاده‌کان ده‌کات بۆ ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کارو کرده‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵدارانی کوردستاندا. دیفاعی سه‌رسه‌خت ده‌کات له‌ ئازادی قه‌ڵه‌م و ئازادی ده‌ربڕین.

 

نه‌مری و سه‌به‌رزی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان

بژی ئازادی ده‌ربڕین

ئازادی، یه‌کسانی، حکومه‌تی کرێکاری

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

7 کانونی دووه‌م 2013