بژی یه‌کی ئایار:ڕۆژی هاوپشتی جیهانی کرێکاران!

بانگه‌واز بۆمه‌راسیم

یه‌کی ئایار ڕۆژی جهانی کرێکاران نزیک بووه‌ته‌وه‌.یه‌کی ئایار ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی هه‌موو ئینسیانێکی ناڕازی یه‌ به‌دنیایی پێچه‌وانه‌و دژی ئینسانی سه‌رمایه‌داری .ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ژاری وبێ به‌شی وبێمافی و ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی  به‌م دنیا چه‌په‌ڵ ونا یه‌کسانه‌یه‌ که‌ سه‌رمایه‌ داری سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر کرێکاران و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کۆمه‌ڵگه‌دا.یه‌کی ئایار ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی یه‌ به‌دژی ئه‌م دنیای سه ر‌تاپا نائینسانیه‌ یه‌.

یه‌کی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانه‌ به‌ڵام به‌ته‌نها هی کرێکاران نیه‌. ئه‌م ڕۆژه‌ ، ڕۆژی هه‌موو ئینسانێکی ئازادیخواز ،یه‌کسانیخوازودادپه‌روه‌ره‌.

ئه‌مڕۆژه‌ ڕۆژی کۆبونه‌وه‌و هاوپشتی ته‌واوی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازو یه‌کسانی خوازه‌.ئه‌کی ئایار نه‌ریتێکی جێکه‌وت وجیهانی هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌ و وه‌کو ڕه‌مزی ئازادی و یه‌کسانی له‌ سه‌رتاسه‌ری دونیادا ناسراوه‌.

ئه‌م دونیا پێچه‌وانه‌یه‌ ده‌بێ بگۆڕین وه‌ له‌ بناغه‌وه‌ بیده‌ین به‌ زه‌ویدا.هیچ  گۆشه‌یه‌کی ئه‌م دونیایه‌ شایسته‌ی ئینسان نیه‌.ئه‌م ڕژێمه‌ ئه‌بێت له‌ به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شێنین وله‌ جێگه‌ی دا ڕژێمێکی شایسته‌ی ئینسان، ڕژێمێکی ئازاد ویه‌کسان ئه‌بێ ڕێکبخه‌ین.کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌بێ  ئیستغلال وکاری به‌کرێ ،به‌بێ هه‌ڵاواردن و نایه‌کسانی ،به‌بێ دین و خورافه‌ و ئایدۆلۆژی!کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که‌ خۆشبه‌ختی وئاسوده‌ی وئازادی به‌شی هه‌موان بێت له‌ ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێن و به‌ئیراده‌یه‌کی به‌هێز ترو به‌ئاڵای سوره‌وه‌ پێداگری له‌ سه‌ر پێویستی دنیایه‌کی باشتر ده‌که‌ین.ئێمه‌ هه‌موو خه‌ڵکی ئازادیخواز بۆ به‌شداری له‌م به‌رنامه‌یه‌دا بانگهێشت ده‌که‌ین!

قسه‌وباس ، موسیقای ڕاسته‌وخۆ و دیجه‌ی تانێوه‌ی شه‌و

کات:هه‌ینی 3ئایار له‌ کاتژمێر 7 ئێواره‌ هه‌تا یه‌کی نیوه‌شه‌و

شوێن: 7755 Bayview Ave. Thornhill, Ontario- L3T 4P1

بۆ زانیاری زیاتر و به‌ده‌ستهێنانی بلیت په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی:

416-417-7138

647-929-0299

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران-ڕۆژهه‌ڵاتی که‌نه‌دا

حیزب کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق – کانادا