ڕاپۆرتێک لەسەر بەڕیوەچونی مەراسیمی یەکی ئایار لە تۆرۆنتۆ
لەسەربانگهێشتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق ئیوارەی هەینی ٣/٥/٢٠١٣لە شاری تۆرۆنتۆ بۆبەرز ڕاگرتنی یەکی ئایار مەراسیمیکی شکۆدار بەڕێوە چووهۆڵی مەراسیمەکە بەدروشم وێنەی گەورەی ژیان و خەباتی کرێکاران ومارکس ولینین ومەنسور حیکمەت وبەهەمان شێوە لافیتەی هەردوو حیزب ڕازینرابوویەوە
سەرەتا ئەمیر زاهیدی بەڕێوەبەری بەرنامەکە ، لەگەڵ بەخیرهاتنی ئامادەبواندا بەسرودی ئەنتەرناسیۆناڵ بەرنامەکانی دەست پێکرد وە پاشان داوای لە یەکەم کەس کە حەمید تەقوایی لیدەری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران بوو کە قسەو باسی خۆی لە پەیوەند بەمناسەبەتەکەوە دەست پێ بکات.
حەمید تەقوایی لە سەرەیایی قسەکانی دا ووتی یەکی ئایار ڕۆژێکە کە تیدا هەموو سەرەکان ڕووەو چینی کرێکار دەسوڕێنەوە ،هەروەک باوە هەموو وەکو چینێک کە جیهان بەدەستی ئەو بینا کراوە و بەرهەمی ماندوبوونی ئەوە یادی کرێکاران دەکەنەوە بەڵام باس لەسەر دەوری سیاسی چینی کرێکارە لە خەباتی لە دژی سەرمایەداری.حەمید تەقوایی لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کرد کە "بۆ کۆتای هێنان بەم قەڵشتە گەوەرەیەی نێوان هەژاری وسامان تەنها یەک ڕێگا چارە هەیە وە ئەویش دەست کۆتا کردنی چینی سەرمایەدارە.ڕزگاری وئازادی کرێکاران و هەموو کۆمەڵگا تەنها بە لەگۆڕنانی بورژوازی لە دەسەڵاتی حکومەت و کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی سیاسی و ئابوری چینی سەرمایەدار لە توانادایە،ڕێگایەکی تر نیە"
حەمید تەقوایی سەبارەت بەهەلومەرجی ئێران وتی "هەموو دەزانن کە ئێران لە لێواری ئاڵوگۆڕیکی گرنگ دایە،بەڵام گرەنتی ئەوەی کە ئێران وەک سوریەی لێ نەیەت وە هەتا وەک میسری ئەمڕۆی لێ نەیەت وە یاخود شایەکی تر نەهێننەوە سەرکار ئەوەیە کە ئەم چینە ئەبێ وەکو ئاڵا هەڵگری بزوتنەوەی ڕزگاری ژن ،خەبات لە دژی مەزهەب،بەرگری لە مناڵان وبۆ ڕزگار بوون لە هەموو کوێرەوەریەکانی کۆمەڵگای سەرمایەداری لە کۆمەڵگادا قامەتی خۆی پیشان بدات.
پاش قسەو باسەکانی حەمید تەقوایی فلیمی ڕێوڕەسمی یەکی ئایار لە شاری سنە پیشانی ئامادەبوان درا و هەروەها ئەمیر زاهیدی بڕیارنامەی کرێکارانی سنەی بۆ ئامادەبوان خوێندەوە.
پاشان دوهەمین قسەکەری بەرنامە عیصام شوكري سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق بوو وە ئەو قسەکانی بە بێ مافی یەکانی کرێکاران و مەرگی کارەسات باری زیاتر لە ٥٠٠ کرێکاری بەنگلادیشی دەست پیکرد .لە بەشی دوهەمی قسەکانیدا عیسام شوکری بای لە هەلومەرجی دەردناکی خەڵکی عێراق ، هەژاری و گرانی، بێکاری وبێ مافی ، ئیهانە وسوکایەتی بەژنان لەو کۆمەڵگایەدا وتی ئەوە دەسەڵات دارێتی چینێکە کە جگە لەقازانج هیچی تر ناناسێت . هەروەها باسی لە هەلومەرجی نائەمنی شونی کار بۆ کرێکاران لە کوردستان کردوو ئاماژەی بەوە دا کە لە یەک ساڵی ڕابردودا هەتا ئیستا زیاتر لە ٧٠ کرێکار بوونەتە قوربانی نائەمنی شونی کار ، ئەو ووتی " بۆرژوازی لەهەموو ڕویەکەوە شکستی خواردوە ،لە ڕوی سیاسی ،ئابووری و کۆمەڵایەتی وە تەنها ڕێگا شۆڕشە لە دژی ئەم هەلومەرجەی ئێستا".
لە بەشی دووهەمی بەرنامە کە هەتا نیوەی شەو درێژەی کێشا ،گۆرانی بێژانی خۆشەویستی تۆرۆنتۆ یاری و گەلاوێژ بۆ ماوەی زیاتر لە سێ سەعات بەدەنگە خۆشەکانیان بەرنامەیەکی سەرکەوتوویان بەڕێوە برد وە ئامادە بوانیان دەستیان کرد بە سەماو هەڵپەڕکێ ، وە بەم شێوەیە مەراسیمەکەمان لە ناو شۆڕو شەوقی ئامادەبواندا کاتژمێر یەکی دوای نیوە شەو. کۆتایی هات
ڕێکخستنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران –ڕۆژهەڵاتی کەنەدا
ڕێکخستنی دەرەوەی وڵاتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق-کەنەدا
٩/٥/٢٠١٣