بکوژانی کاوه گه‌رمیانی ده‌بێ زیندان و دادگایی بکرێن، نابێ خوێنی گه‌رمیانی به‌هه‌ده‌ر بدرێ!!!!!
به‌پێێ هه‌واڵه‌کان چه‌ند که‌سێک له‌و بانده‌ی کاوه گه‌رمیانیان تیرۆر کردوه ده‌سگیرکراون و به‌شێکیان هه‌ڵهاتون و تا ئێستاش ڕۆشن نیه ئه‌وه‌ی ئه‌مری به تیرکردنه‌که داوه کێیه و ئه‌م تاوانه کێێ له پشته‌وه‌یه، به‌ڵام هه‌موو داتا‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن ئه‌مه تیرۆری سیاسیه و کاوه گه‌رمیانی به‌هوی نوسینه‌کانیه‌وه و به هۆی ئاشکراکردنی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسه‌کان و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی و چالاکیانه‌ی ئه‌نجامی داوه تیرۆر کراوه.
ده‌سگیر کردنی دانه‌به‌دانه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی تیرۆری کاوه‌یان کردوه و ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌مری ئه‌م کاره‌یان ده‌رکردوه له ئه‌ستۆی سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێمدایه، ئه‌وان که خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یدا داسه‌پاندوه، وه‌ک حاکم و ده‌سه‌ڵاتدار به‌رپرسیارێتی ژیانی یه‌ک به‌یه‌کی ئه‌ندامانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وان، چی ئه‌وانه‌ی ڕاسته‌وخۆ تاوانه‌که‌یان ئه‌نجامداوه، چی ئه‌وانه‌ی ئه‌مری تیرۆرکردنه‌که‌یان ده‌رکردوه و نه‌خه‌شه‌یان بۆ کێشاوه ده‌بێ بگیرێن و دادگای بکرێن له دادگایه‌کی ئاشکرا و عادیلانه‌دا.
ئه‌م تیرۆرکردنانه ئه‌وه پێشان ده‌ده‌ن ئازادی ده‌ربڕێن و ئازادی قه‌ڵه‌م ڕۆژنامه‌نوسی و ئازادیه‌کانی تر له ژێر پرسیاردان له کوردستاندا، تا ئێستا له کوردستندا بیر‌و باوه‌ڕی ئازادی خوازی و ده‌ربڕینی بیر‌و بۆچونی ئازاد له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه، تا ئێستا که‌م نین ئه‌و که‌سانه‌ی تیرۆر ده‌کرێن و زیندانی ده‌کرێن له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕیان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ربڕێنانه‌ی ده‌ری ده‌بڕن. بۆیه له کوردستاندا ئازادی بێقه‌ید شه‌رتی سیاسی، ئازادی ده‌ربڕێن، ئازادی بێ دینی یان دینداری ، ئازادی قه‌ڵه‌م سه‌رچه‌شمه‌ی ئه‌و ئازادیانه پێک ده‌هێنن که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان بۆیان تێده‌کۆشی و له پێناویان‌دا قوربانی ده‌دا.
ناسێوناڵزمی کورد و حزبه‌کانی ده‌سته‌جاتی خێڵه‌کی و باند و مێلیشیای چه‌کدارن و له‌سه‌رێکه‌وه سه‌روه‌ت وسامانی کۆمه‌ڵگه به‌تاڵان ده‌به‌ن و داگیری ده‌که‌ن و له‌سه‌رێکه‌وه ڕێگه ناده‌ن به سه‌ره‌تایی ترین ئازادیه‌کان و ڕێگه ناده‌ن به هاتنه ناوه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه بۆ بڕیاردان له سه‌ر چاره‌نوسی سیاسی خۆیان، به‌زه‌بری تۆقاندن و کوشتن خۆیان داسه‌پاندوه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا. ڕێگه‌یه‌ک نه‌ماوه‌ته‌وه له به‌رده‌م خه‌ڵکدا ته‌نها لابردنی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد‌و هێزه‌کانی کوردایه‌تی نه‌بێ له‌ڕیگه‌ی هێزی جه‌ماوه‌ری و ڕژانه سه‌رجاده و سه‌قامه‌کان نه‌بێ بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به ده‌ستی خۆیان.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق بانگه‌وازی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات بۆ توند کردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و تێکۆشانیان تا سه‌رجه‌م بکوژانی کاوه گه‌رمیانی ده‌گیرێن و دادگایی ده‌کرێن، تا سه‌رجه‌م ئه‌و ئاواتانه‌ی کاوه گه‌رمیانی دێنه دی و هه‌موو گه‌نده‌ڵکاران دادگایی ده‌کرێن و ئازادی سیاسی بی قه‌ید وشه‌رت سیاسی له کوردستاند داده‌چه‌سپێ، و کوردستانێکی ئازاد و یه‌کسان داده‌مه‌زرێ.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
9\12\2013