سزا دراوه‌کانی ئیعدام له مه‌عسکه‌ر سه‌لام هه‌ر ئێستا به مردوو ئه‌ژمار ده‌کرێن!!
ئه‌مڕۆ کوێستان صدیق سزا دراو به سزای مه‌رگ " ئیعدام" له زیندانی مه‌عسکه‌ر سه‌لام " چاکسازی گه‌وڕان"ه‌وه له شاری سلێمانی په‌یوه‌ندی پێوه کردم و پی ڕاگه‌یاندم که به‌رپرسی زیندانه‌که که ناوی ئومێده محمد عبدالله یه‌و هه‌روه‌ها مدیری قوتابخانه‌که‌ی ئه‌م زیندانه به ناو چاکسازیه!! پێیان ڕاگه‌یاندوه که ئه‌وان سزای له سێداره‌دان دراون بۆیان نیه له قوتابخانه بخوێنن و ئه‌ومافه‌یان نیه.
ئه‌مه له کاتێکدایه ڕه‌وشی زیندانیه‌کان له جیاتی چاکسازی ڕۆژله‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و فشاری گیانی و روحیان بۆ ده‌هێنن و دوو هه‌فته پێش ئێستا سید ستار له‌م زیندانه به هۆی ئه‌شکه‌نجه و بێڕێزی پێکردنه‌وه ئاگری له خۆی به‌ردا وخۆی سوتاند. به دوای ئه‌مه‌دا زیندانیه‌کان ده‌ستیان دایه مانگرتن و چه‌ندان زیندانی ده‌م و چاوی خۆیان دوریه‌وه و مانگرتی گشتیان له خواردن ڕاگه‌یاند.
له نێو زیندانیه سزادراوه‌کانی ژنان دا که حه‌وت ژن به پێی ماده‌ی 406ی یاساکانی سزای عێراقی سزادراون و زۆربه‌یان له دادگایی کردنێکی شکڵی و فۆرماڵیدا سزای مه‌رگ دراون به‌شداری ئه‌م مانگرتنه‌یان کردوه داواکاری هه‌ڵوه‌شانه‌وی سزای له سێداره‌دان و دادگایی کردنی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه بوون که ئه‌شکانجه‌ی سید ستاریان کرد بوو. به‌دوای ئه‌وه‌دا له جیاتی به‌ده‌نگه‌وه هاتنی زیندانیه‌کان و گێڕانه‌وه‌ی مافه پایه‌ماڵکراوه‌کانیان، ڕۆژیك پێش جه‌ژنی قوربان ڕێگه‌یان له که‌س کاری زیندانیه‌کان گرد سه‌ردانی زیندانیه‌کان بکه‌ن و بارودۆخێکی ناله‌باریان له‌زیندا‌نه‌که‌دا دروست کرد. یه‌کێک له زیندانیه‌کان له زیندانی ژنان به ناوی شه‌وبۆ مه‌حمه‌ده وه که سزای مه‌رگ دراوه به‌هۆی سترێسه‌وه زبانی به‌سترا له جیاتی کۆمه‌ک کردنی و چاک کردنی باری ده‌رونی و مامه‌ڵه‌ی ئینسانی، به‌پێێ قسه‌ی زیندانیه‌کان به‌رخوردی زۆر نائینسانی له‌گه‌ڵدا کراوه.
زیندانی گه‌وڕان له مه‌عسکه‌ر سه‌لام ناوی زیندانی چاکسازیه‌و ته‌نها " ناوی زل و دێ وێرانه" ئه‌گینا به کام ستاندارد ئه‌م زیندانه شوێنی چاکسازیه، زیندانێک ئه‌شکه‌نجه‌ی تێدا بکرێ، زیندانیه‌کان بێبه‌ش بکرێن له خوێندن، ناچار بکرێن به خۆکوژی، له‌جه‌ژنه‌کان و بۆنه‌کاند ڕێگری بیبنینی که‌س وکاریان لێ بکرێ، ئه‌م زیندانه ئیتر له‌گه‌ڵ هه‌ر زیندانێکی تردا که ئینسانی تێدا وردوخاش ده‌کرێت هیچ جیاوازیه‌کی نیه.
ئێمه له کۆمیته‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان، داواکارین:
1- سزای له‌سێداره‌دان که سزایه‌کی به‌ربه‌ری و دڕندانه‌یه ده‌ست به‌جێ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
2- هه‌موو ئه‌و زیندانیانه‌ی سزای له‌سێدار دراون سزای له‌سێداره‌دانه‌که‌یان له‌سه‌ر لاببرێت.
3- مافه‌کانی زیندانیان ده‌بێ بپارێزرێت و ڕه‌وشی زیندانه‌کان چاک بکرێت، جارێکی تر بار بهێنرێنه‌وه و بتوانن بێنه ناو کۆمه‌ڵگه و له خۆێندن و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاگای بێبه‌ش نه کرێن.
4- ئه‌شکه‌نجه به هه‌موو شێوه‌یه‌کانیه‌وه ده‌بێ قه‌ده‌غه بکرێت، به تاوان دابنرێت.
5- ئه‌و که‌سانه‌ی سید ستاریان ئه‌شکه‌نجه دابوو دبێ دادگایی بکرێن.
ئێمه له هه‌مان کاتدا بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئازادیخوازن و ڕێکخراوه‌کانی دژی ئیعدام و مودافع له مافه‌کانی زیندانیان و سه‌جه‌م کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ین بێنه ده‌نگ له‌م داواکاریه به‌رهه‌قانه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک که بۆیان ده‌کرێت به‌رگری بکه‌ن.
نا بۆ سزای له‌سێداره‌دان
به‌ڵی بۆ مافی ژیان
سمیر نوری
قسه‌که‌ری کۆمیته‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له‌سێداره دان
ئه‌ندامئ ئیتلافی جیهانی و عه‌ره‌بی له دژی ئیعدام
24 تشرینی یه‌که‌م 2013