لە بەرانبەر واژۆ كردنی یاسای خۆپیشانداندا وەرنە مەیدان پاش ئەوەی یاسای خۆپیشاندان لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كرا ، بۆ واژۆ كردنی بە سەرۆكی حكومەتی ھەرێم سپێردرا. لە بەرواری ١٢/١٢/٢٠١٠ مەسعود بارزانی واژۆی كرد‌و بە نوسراوی ٦١٧ ناردیەوە بۆ پەرلەمان بۆ راگەیاندنی و كار پێكردنی . ئەم یاسایە ھەرچەندە رووبەرووی نارەزایەتیەكی بەرین بووەوە لە لایەن خەلكی ئازادیخوازی كوردستانەوە ، بەڵام بە بێ گوێدانە خەلك ئەم یاسایە سەپێنرا له كوردستاندا.23/12/2010 |
" مافی چارەی خۆ نوسین " و "یەكگرتوویی عێراق " لە ووتارەكەی سەرۆكی پارتیدا سه‌ردار عه‌بدوڵاحه‌مه لەم رۆژانەدا زۆربەی میدیاكان گرنگیان دا بە ووتارەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێشكەشی كرد لە كۆنگرەی سیانزەی پارتی دا. ئەم كۆنگرە كە لە ھەولێر ساز درا خەرجەكەی بە دەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێ كە دیارە لە داتەكەندنی گیرفانی خەلكی ھەژار ئەم برە پارە بە دەست ھاتووە.16/12/2010 |
دین ئه‌فیونه و باشترین وه‌سیله‌ی ده‌ستی سه‌رمایه‌یه بۆ سه‌ركوتی زیاتر، بۆیه ده‌بێت ببێته ته‌نها ئه‌مرێكی شه‌خسیی ئینسانه‌كان و به‌ته‌واوی له ده‌سه‌ڵات دوور بخرێته‌وه..! هیچ دینێك مالیكیه‌تی تایبه‌تی ره‌د ناكاته‌وه، بۆیه تا كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی مابێت دین و خورافه به‌به‌هێزیی خۆیان ده‌مێێننه‌وه، چونكه مولكیه‌تی تایبه‌تی بریتیه له پایه‌ی ئه‌ساسیی سه‌رمایه. ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه له دووتوێی باسێكدا هاتوه كه حه‌میدی ته‌قوایی له‌سه‌ر مه‌زهه‌ب زیاتر له ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نوسیویه‌تی. ئه‌م وته‌یه هیچ پێویستی به سه‌لماندن نیه‌و مێژووی زیاتر له ٢٠٠٠ ساڵ ئه‌مه‌ی به به‌شه‌ریه‌ت نیشانداوه.12/12/2010 |
پشتیوانی له داخوازی کرێکارانی بیره‌نه‌وته‌کانی ناحیه‌ی شه‌مامک و گویر ده‌که‌ین! ئه‌مڕۆ کرێکارانی پارێزه‌ری چاڵه‌نه‌وته‌کانی ناحیه‌ی شه‌مامک و گوێر خۆپێشاندنێکیان به‌ڕێخست له دژی ده‌رکردنیان له‌سه‌ر کاره‌کانیان و جێگرتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی زڕه‌ڤانیه‌وه .6/12/2010 |
که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان جارێکی تر پارتی ئیحراج ده‌کات! چه‌ند تێبینیه‌کی جدی له‌سه‌ر "تێبینیه جدیه‌کانی!!" مه‌کته‌بی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی له دژ هویمان ڕایت وۆچ مه‌کته‌بی ناوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌کی هستریک که‌وتووه‌ته وێزه‌ی ڕیکخراوێکی موعته‌به‌ری جیهانی و تۆمه‌تباری ده‌کات به‌وه‌ی درۆی هه‌ڵبه‌ستتوه و سودی له‌سه‌رچاوه " ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان" !! نه‌گرتتوه ، سه‌رچاوه‌که‌ی ڕێکخراوه توندڕه‌کانن ، هیچ که‌س له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری ته‌هدید نه‌کراوه ، ناوی ئه‌و که‌سه‌ی که کوژراوه هێشتا که‌یسه‌که‌ی کراوه‌یه مه‌به‌ستیان سه‌رده‌شت عوسمانه نایانه‌وی ناوی ببه‌ن، لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی به‌رده‌وامه...هتد . من له‌م نوسراوه ده‌مه‌وی ئه‌م ئیدعایانه‌ی پارتی بێوه‌ڵام نه‌مێننه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی له توانمادا بێت ناڕاستیه‌کانی پارتی جارێکی تر بخه‌مه ڕوو.6/12/2010 |
ژن كوژی نەریتی خەڵكی كوردستان نیە بەڵكو نەریتی ناسیونالیزم و ئیسلامی سیاسیە سەردار عەبدوڵا حەمە پاش ئەوەی ھەواڵی كوشتنی 'ژیان"ی ٢١ ساڵە بە دەستی باوكە دڵڕەقە ٦٢ ساڵەكەی لە ووڵاتی سوێد بڵاو بوویەوە . بەشێك لە رۆژنامەو میدیاكانی ئەو ووڵاتە و تەنانەت بەشێك لە نوسەرانی كورد زمان لە ماڵپەرە كوردیەكاندا ھۆی دیاردەی ژن كوژیان گەڕاندەوە بۆ نەریت و كەڵتوری خەڵكی كوردستان 3/12/2010. |
نۆزدە ساڵ پێش ئێستالە ٢٩ی مانگی ١١ساڵی ١٩٩١ حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران دامەزرا. ئەم حیزبە بە دەست پێشخەری "مەنسوری حیكمەت" و ھاورێیانی لە "فراكسیۆنی كۆمۆنیزمی" ی ناو حیزبی كۆمۆنیستی ئێران پێك ھات. لەو كاتەدا جەنگی خەلیجی یەكەم بە ڕابەری ئەمەریكاو ھاوپەیمانەكانی لە عێراق ڕووی دا كوردستانی عێراق كەوتە ژێر ركێفی خەڵك پاشان ئەحزابی 3/12/2010 |
لێكۆڵینەوە لە كەیسی سەردەشت عوسمان چی لێ ھات و بە كوێ گەیشت ؟! لیژنەكەی مەسعود بارزانی بۆ لێ كۆڵینەوە لە كەیسەكەی سەردەشت عوسمان پاش پیشاندانی لەشانۆگەریەك سەبارەت بە دۆزینەوەی تاوانبارانی تیرۆر كردنی رۆژنامە نوس و خوێندكار سەردەشت عوسمان وا بۆ دوو مانگ و نیو دەچێ ھێشتا نەیانتوانیوە بەشی دووەمی لێكۆڵینەوەكە ڕابگەیەنن لە بەر ئەوەی ڕاگەیاندنی یەكەم رووبەرووی نارەزایەتیەكی بەرینی خەلكی كوردستانی بووەوە .3/12/2010 |
دوای حه‌وت مانگ له کێشمه‌کێش- بۆ دووه‌م جار مالکی له جێگای خۆی دا‌ده‌نرێته‌وه بێچاره‌ییه‌کی بێهوده و حکومه‌تێکی قه‌یاراناوی دوای ڕێکه‌وتنی لایه‌نه ئیسلامی وتایه‌فی وقه‌ومی و دینیه‌کان له‌سه‌ر پلاتفۆرمێک که ناسیۆنالسته کورده‌کان وه‌ک ڕێگا چاره‌یه‌ک که هه‌موو لایه‌نه دینی و قه‌ومیه‌کان بێبه‌ش نه‌کات له به‌ش وده‌سکه‌وت له ده‌سه‌ڵات وبرسی کردنی جه‌ماوه‌ر، حکومه‌ی پێکهات، به‌ڵام به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئیسلامی سیاسی شیعه بۆ ده‌سه‌ڵات که خۆی له حزبی ده‌عوه و سه‌رۆکه‌که‌ی نوری مالیکیدا به‌رجه‌سته‌ده‌کاته‌وه وئه‌و گفتووگۆیانه‌ی که پاشه‌کشه‌ی ناسێونالزمی عه‌ره‌ب، به پشتیوانی ئیسلامی سیاسی سنی ناوچه‌که که خۆیان له لیستی عێراقیه‌دا ده‌بینێته‌وه، له خواستی سه‌ره‌ک وه‌زیران لێکه‌وه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر دانی چه‌ند مه‌وقعێکی شه‌کڵی و چه‌ند وه‌زاره‌تێکی که به سیادی ناوزه‌د ده‌کرێت.2/12/2010 |
ھەڵبژاردنەوەی جەلال تاڵەبانی بە سەرۆك كۆماری عێراق ھیچكام لە گرفتەكان چارەسەر ناكا! سەردار عەبدوڵا حەمە پاش تێ پەڕ بوونی زیاتر لە ٨ مانگ بە سەر ھەڵبژاردنی بە ناو پەرلەمانی عێراق لە ھەفتەی رابوردودا لە كۆبونەوەی خۆیدا پەرلەمان دەنگی دا بە جەلال طالەبانی بۆ ئەوەی ببێتەوە بەسەرۆك كۆمار . یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەك ھێزێكی نامۆدێرنی سیاسی بۆ خۆشی دەربرین بۆ ئەم ھەڵبژاردنەوەیە دەستی كرد بە تەقە لە شارەكانی كوردستان چەندین قوربانی لێ كەوتەوە19/11/2010 |
وێكلییكیس و بەڵگەكان ڕاستیەكانی كام ڕەوتی كۆمەڵگا دەسەلمێنن ؟ بەڵگەنامەكان لە ماڵپەڕی وێكلێكس ، تاوانبارانی كارەساتەكانی عێراقی بۆ جیھان زیاتر ئاشكرا كرد ، بە جۆرێك كە ھەندێ لە تاوانبارەكان ھاواریان لێ ھەستا وە نەیانتوانی بەرگری لە خۆیان بكەن تا كار گەیشتە ئەوەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان داوای پێك ھێنانی 19/11/2010 |
یادی٩٣ ساڵەی شۆڕشی ئۆكتۆبەر لە شاری تۆرنتۆ بەرز و شەكاوە ڕاگیرا لە ئێوارەی ١٣ /١١ /٢٠١٠لە لایەن حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق و حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێرانەوە مەراسیمێك سازكرا لە شاری تۆرۆنتۆی كەنەدا بە ئامادە بوونی سەدان كەس. سەرەتا مەراسیم بەسروودی ئەنتەر ناسیۆنال و دەقیقیەك وەستان بۆ رێزنان لە گیانبەختكردوانی رێگای ئازادی و سۆشیالیزم دەستی پێكرد. 19/11/2010 |
خه‌ته‌نه تاوانه‌ێکی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به کچان، ده‌بێ ده‌ست به‌جێ قه‌ده‌غه بکرێت!! به پێی هه‌واڵێک که له ماڵپه‌ڕی هاوڵاتیدا بڵاوبووه‌ته‌وه، ڕێکخراوی ئاسوده داوای کردوه بڕیارێکی بوێرانه بدرێت و خه‌ته‌نه‌ی کچان به یاسا قه‌ده‌غه بکرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی د.عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ڕایگه‌یاند که خه‌ته‌نه واجب نیه ده‌توانرێ قه‌ده‌غه بکرێت و رێکخراوی ئاسۆده له نامه‌کیدا بۆ په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت ,18/11/2010 |
جارێکی تر به‌ستنه‌وه‌ی چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان،به "خوێناوی‌ترین پایته‌ختی جیهان" وه!! به‌پێی ڕاپۆرتی "ناوه‌ندی چاودێریی مافی مرۆڤ و ئازادیی یاسایی"(MRFC) ساڵی 2010ی به‌غدای به خوێناووێ ترین پایته‌ختی جیهانی له قه‌ڵه‌م دا. ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵکی جیهان هێشتا سه‌رچاوه‌یه‌ک بێ بۆ زانیاری ئاگاداربوونی خه‌ڵکی جیهان له‌سه‌ر ئه‌وزاع وبارودۆخی عێراق، ئه‌وه بۆ خه‌ڵکی عێراق و کوردستان ڕه‌نگه هیچ شتێک نه‌خاته سه‌ر زانیاریه‌کانیان و هه‌موو ڕۆژی ده‌ست وپه‌نجه نه‌رم ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ کوشت و کوشتار تیرۆر‌و سه‌ربڕین وئیعدام و ژن کوشتن وڕفاندن و تۆقاندندا ، به‌غدا خه‌ته‌رناکترین و پڕ مه‌ترسیترین شوێنێکه له جیهان ، تا ئێستاش ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م شاره‌یان جێهێشتووه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان.17/11/2010 |
نابۆ یاسای خۆپێشاندنی په‌رله‌مانی کوردستان!! بەیاننامەی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق
سەرەنجام پاش راگرتنی پرۆژەی یاسای خۆپیشاندان . لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە لە رۆژی 13/ 11/2010 بە زۆربەی دەنگ وەك یاسای خۆپیشاندان لە كوردستان پەسەند كرا‌و تەنھا ئیمزای سەرۆكی ھەرێمی ماوە. ئه‌م یاسایه سه‌رتاپای کۆنه‌په‌رستانه‌یه خاڵێك كە زۆر کۆنه‌په‌رست و زۆر دژی خەڵكی كوردستانە " مۆڵەت " وەرگرتنە لە لایەن ئیدارەی ناوچەكانەوە بۆ ھەر خۆپیشاندانێ كە دەبێ ئەنجام بدرێ. بە بێ ڕازی بوونی حكومەتی ھەرێم خەڵكی كوردستان بۆیان نیە ھیچ خۆپیشاندانێ ئەنجام بدەن.14/11/2010 |
ڕێگا چاره سۆشیالیزمه |
کۆمیته‌ی به‌غدای حیزب هه‌ستا به چه‌ند چالاکیه‌ک دژ به‌و هێرش و ده‌ستدریژیانه‌ی که کراوه‌ته سه‌ر سه‌ندیکای کرێکارانی کاره‌باو نه‌وت و رابه‌رانیان له لایه‌ن وه‌زیری کاره‌باوه . له سه‌ر ده‌یان لافیته‌یان نوسی له مه‌یدانه گشته‌کانی ناو جه‌رگه‌ی شاری به‌غدا هه‌ڵیانواسین .7/11/2010 |
داڵده‌دان وپه‌نا دانی تاوانبارانی ئه‌نفال
سەردار عەبدوڵا حەمە
ئه‌مرۆ قوربانیانی ئه‌نفال و که‌س و کاری ئه‌نفال کراوه‌کان وه‌ک به‌شێکی تر له خه‌ڵکی نارازی کوردستان له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، له هه‌موو کات زیاتر توڕه‌ن له‌م ده‌سه‌ڵاته . ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی زیاتر تووڕه و بێزار کردوه داڵده دان و ده‌ربازکردنی تاوانبارانه7/11/2010، |
جیهان پێویستی به شۆڕشێکی ئۆکتۆبه‌ری تره
ئه‌گه‌ر بڵێین شؤڕشی ئۆکتۆبه‌ری له ڕوسیای قه‌یسه‌ری له ساڵی 1917 دا، مه‌زنترین ڕووداوی سه‌د ساڵی ڕابردوو بووه، زیادمان نه‌ووتوه. چینی کرێکار، به‌گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌م شۆڕشه‌دا، ئاسۆیه‌کی تازه‌ی بۆ دامه‌زراندنی دنیایه‌کی شایه‌سته‌ی ئینسان خسته به‌رده‌م خه‌ڵکی جیهان. ئه‌م شۆڕشه، بۆ یه‌که‌مین جار، ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و ڕێزلێگرتنی وه‌ک مافی هه‌موو مرۆڤه‌کان ڕاگه‌یاند. بۆ یه‌که‌مین جار یه‌کسانی ژن و پیاو، یه‌کسانی هه‌موو ئینسانه‌کان له به‌هره‌به‌رداری له سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک مافی هه‌موو که‌س ڕاگه‌یاند.30/10/2010 |
ڕاگه‌یاندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق سه‌باره‌ت به که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان و شانۆگه‌ریه‌که‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان به ناوی لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه له که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان له 15 ئه‌یلولی ئه‌مساڵداپاش چاوه‌روانی چوار مانگ به سه‌ر تیرۆرکردنی ئه‌م رۆژنامه نوسه ئازادیخوازه‌دا ڕاگه‌یاندنێکی بێ ناوه‌رۆکی ده‌رکردو تیایدا هاتووه که سه‌رده‌شت عوسمان له لایه‌ن ئه‌نسار ئیسلامه‌وه تیرۆر کراوه به هۆی ئه‌وه‌ی که به‌ڵینی به‌م رێکخراوه داوه کاریان له‌گه‌ڵدا بکا.24/9/2010 |
شه‌ڕی ناوخۆی دوێنی و هاوپه‌یمانی ئه‌مڕۆیان بۆ یه‌ک ئامانجه! سه‌ردار عه‌بدولا حه‌مه
گرنگترین ئامانجێ که خه‌ڵکی کوردستان به درێژایی مێژووی بوونی سته‌می میللی هه‌یانبووه ، کۆتایی داگیریکاری بووه. خه‌ڵكی له هه‌ریه‌ک له به‌شه‌کانی کوردستاندا مێژوویه‌کیان له ماڵوێرانی و گیان له‌ده‌ستدان له پێناو ئه‌م ئامانجه‌دا تۆمار کردووه . به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا ئه‌م ئامانجه به دی نه‌هاتووه . هۆی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ش ته‌نها ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حکومه‌ته مه‌رکه‌زیه داگیر کاره‌کان به‌لکو هاوشانی ئه‌وان حیزبه کانی کوردایه‌تیش ده‌گرێته‌وه .21/9/2010 |
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه له سه‌روتاری ژماره‌ی پێشووی بلاوکروه‌که‌مان ووتمان سه‌رکوت له کوردستان درێژه‌ی هه‌یه . سکالای پارتی له رۆژنامه‌کانی ئاوێنه‌و هاووڵاتی وڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه و چه‌ندین رۆژنامه‌ی تر و داوای سزادانیان له دادگا و داوای چه‌ندین 500ملیۆن دینار لێیان 21/92010، |
نحو الاشتراكية: یه‌کێ له بڕیارنامه په‌سه‌ندکراوه‌کانی پلینۆمی پێنجه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ، کۆمه‌ک وپشتیوانی کردن بوو له شۆڕشی ئێران : چی شتێک له سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگای ئێران و شۆڕشی ئێران و له سه‌ر ئاستی ناوچه‌کدا رووی داوه که ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که پلینۆم بڕیار نا‌مه‌یه‌کی له‌م جۆره په‌سه‌ند بکا ؟ گرنگی ئه‌م بریار نامه‌یه چیه بۆ خه‌باتی حیزب و بۆ شۆڕشی ئێران ؟21/9/2010 |
ده‌بێ هێرشه‌کان بۆ سه‌ر کرێکارانی عێراق ڕابگیرێت! ڕاگه‌یاندنی پێك هاتنی کۆمیته‌ی هاوپشتی کرێکاری جیهانی له گه‌ڵ کرێکارانی عێراق
ژیان و مافه‌کانی کرێکارانی عێراق ڕوبه‌ڕووی هێرشێکی زۆر ترسناک بووه‌ته‌وه له به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی 1_پاش 7ساڵ داگیرکاری و کاولکاری که به سه‌ر کۆمه‌ڵگای عێراقدا هاتووه ، تاقم و دسته دینی و تایفی و قه‌ومی یه‌کان وه‌ک حکومه‌ت دانراون که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کان به نوێنه‌ری کردنی خه‌لکی عێراقه‌وه نیه، چینی کرێکاری عێراقی به بارودۆخێکی ئه‌و‌په‌ڕی ترسناکدا تێ ده‌په‌رێ 21/9/2010. |
له کوردستاندا سه‌رکوتی ئازادی درێژه‌ی هه‌یه سه ردار عه بدوڵا حه مه له پاش تیرۆری چه‌ندین رۆژنامه نوس له کوردستاندا، سه‌رکوتی بیرورا‌و هه‌وله‌کان بۆ فراندن و تیرۆرکردنی رۆژنامه نوسان هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه .له مانگی پێشوداهه‌وڵدرا رۆژنامه نوس(هیوا فریاد ره‌س) سه‌رۆکی ریکخراوی (بزاڤی ژیان ) له شارۆچکه‌ی خه‌بات بفرێنن، هه‌وڵه‌که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو وه ئێستا ژیانی ناوبراو له مه‌ترسیدایه. ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان به ئاشکرا21/8/2010 درێژه‌ی بابه‌ت |
بڕیار نامه‌ی پلینۆمی پێنجه‌می حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق ده‌ست کۆتا کردنی هێزه ئیسلامی و قه‌ومیه‌کان پێشمه‌رجن بۆ به‌دی هێنانی ئه‌لته‌رناتیڤی ئینسانی چینی کرێکار له عێراقدا * 7ساڵه عێراق داگیر کراوه و کاولکاری ده‌کرێ وبورژوازیش توانای پێك‌هێنانی ده‌وڵه‌تی نیه وه توانای دابین کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌قامگیر و نۆرماڵی نیه.ئه‌ویش به هۆی و فه‌شه‌لی و پووچی ئه‌لته‌رناتیڤه‌کانیه‌وه21/8/2010 د��ێژه‌ی بابه‌ت |
کۆمه‌ک و پشتیوانی له شۆڕشی ئێستای جه‌ماوه‌ری ئێران ئێران له ماوه‌ی 9 مانگی پێشودا شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ری به خۆوه گرتووه له دژی جمهوری ئیسلامی .له پاش ڕووداوه‌کانی 27 ی دیسه‌مبه‌ری 2009 "عاشورا"و " رۆژی قودس" شۆڕشی ئێڕان له قۆناغی توڕه‌یی وناره‌زایه‌تی گۆڕدرا بۆ قۆناغی هێرشی راشکاوانه بۆ سه‌ر جمهوری ئیسلامی و هێزه سه‌رکوت گه‌ره‌کانی وه له هه‌وڵی ڕووخاندنیدایه21/8/2010 درێژه‌ی بابه‌ت |
بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق و ئه‌رکه‌کانی حیزبی ئێمه 1_تاکتیکی تازه‌ی ئه‌مه‌ریکا به ڕابه‌ری ئوباما سه‌باره‌ت به ئیسلامی سیاسی ، که له‌و دوایانه‌دا خستیه ڕوو به دوای ئه‌و شکسته‌دا هات که‌له عێراقدا توشی هات وه له کاتێکدایه که‌سیاسه‌ته‌کانی کۆنسه‌رڤاتیڤی نوێ به بن به‌ست گه‌یشتووه ، ئه‌م تاکتیکه هه‌وڵێکه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی باجی شکسته‌که‌ی و ریسوایه‌که‌ی که له ئاستی جیهاندا به‌ره‌و رووی بووه‌ته‌وه . درێژه‌ی بابه‌ت 21/8/2010
|