ده‌قی چاو پێ که‌وتنه‌که‌ی نحو الاشتراكية ی چاپی به‌غدا له گه‌ڵ سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی سه‌باره‌ت به پلینۆمی پێنجه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
نحو الاشتراكية: یه‌کێ له بڕیارنامه په‌سه‌ندکراوه‌کانی پلینۆمی پێنجه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ، کۆمه‌ک وپشتیوانی کردن بوو له شۆڕشی ئێران : چی شتێک له سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگای ئێران و شۆڕشی ئێران و له سه‌ر ئاستی ناوچه‌کدا رووی داوه که ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که پلینۆم بڕیار نامه‌یه‌کی له‌م جۆره په‌سه‌ند بکا ؟ گرنگی ئه‌م بریار نامه‌یه چیه بۆ خه‌باتی حیزب و بۆ شۆڕشی ئێران ؟
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه : ئه‌وه‌ی 9 مانگ پێش ئێستا له ئێران‌دا روویدا بۆ یه‌که‌م جاره له مێژووی دوای رووخانی شاوه روو ده‌دا ، رووداوێکی ئاسایی نه‌بوو راپه‌رینێک بوو خه‌لک بۆ رزگاری یه‌کجاریان له ده‌ست رژیمی کۆنه‌په‌رستی جمهوری ئیسلامی هاتنه مه‌یدان،داموده‌زگاکانی ئه‌م رژێمه درایه به‌ر په‌لامار هێرش و به هه‌ده‌فی نابوود کردنی ،به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی که پێان وابوو ئه‌مه ته‌نها ناکۆکیه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵاته به‌هۆی هه‌ڵبژارندنی سه‌رۆک کۆماره‌وه وه ئه‌وه‌ی هاتوه‌ته سه‌ر جاده لاینگرانی موسه‌وی و که‌روبی بوون ئه‌م رووداوه له ناوه‌رۆکه‌که‌یدا شۆڕش بوو دژی دیکتاتۆری بوو دژی رژێمێک بوو که جگه له‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ترین ماف بۆ تاک و کۆمه‌ڵانی خه‌لک به‌ره‌سمی ناناسێ به‌لکو خه‌لک له سه‌ر سه‌ره‌تایی ترین ماف ئێعدام ده‌کا و سه‌نگساری ده‌کا ، خه‌لک له دژی رژێمیک راپه‌ریون که کارگه‌ری خراپی هه‌یه له سه‌ر خه‌لک نه‌ک ته‌نها له ئێران به‌لکو له ناوچه‌که وله جیهان ، رابه‌ری قوتبێ له تیرۆریزم ده‌کا ئه‌ویش تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسیه. ئامانجی شؤڕشی خه‌لک له ئیران‌دا لابردنی رژێمیکی له‌و جۆره‌یه . ئامانج به ده‌ست هێنانی حکومه‌تێکی ئینسانیه . ئه‌مه فاکته‌ری سه‌ره‌کیه که بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی حیزبی ئیمه پشتیوانی له‌م شۆڕشه بکا .حیزبی ئێمه چرای ئینسان دۆستی و ئازادی و یه‌کسانی له کوێ داگرسێ ده‌چێته پاڵی وناهێلێ بکۆژیتهوه چۆنکه . ئامانج و ئه‌هدافی ئه‌م حیزبه لابردنی هه‌موو سته‌مێکه له سه‌ر خه‌لک .له هه‌ر کونجێکی ئه‌م دۆنیایه تروسکایه‌ک هه‌بێ بۆ ئه‌م ئامانجه حیزبی ئێمه پشتی ده‌گرێ و هێزی بۆ هه ڵدهخرێنێ ئامانج و ئه‌هدافی ئه‌م حیزبه هه‌ر ئه‌وه‌یه بۆیه حیزبمان بریارێکی له‌و جۆره‌ی هێناوه له پلینۆم‌دا په‌سه‌ندی ده‌کا . سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامی به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌تان بۆچی ئهمهگرنگه ئه‌وه‌یه هاوپشتی کردن پرۆسه‌ی شۆڕش خێرا تر ده‌کا چونکه هێز ده‌به‌خشێ به شۆڕش ، ئه‌گه‌ر حیزبی ئێمه بتوانێ پشتیوانی خه‌لكی عێراق بۆ ئه‌مه به ده‌ست بێنێ دووجار بۆ ئه‌م شۆرشه گرنگ ده‌بێ :یه‌که‌میان خه‌لكی عێراق وه‌ک به‌شێک له خه‌لکی جیهانه کاریگه‌رییه‌که‌ی وه‌ک خه‌لکێ هه‌ر وڵاتیکی دۆنیا ده‌بێ. دووه‌میان خه‌لکی عێراق وه‌ک درواسێ و نزیکی خه‌لکی ئێران کاریگه‌ریه‌کی تری ده‌بێ له سه‌ر ئه‌م شۆڕشه. بریاریکی له جۆره بۆچی گرنگه بۆ حیزبی ئێمه چونکه به هێز کردنی ئه‌و شۆرشه ده‌بیته هۆی رامالینی سته‌م و زولم له له سه‌ر خه‌ڵکی عێراقیش وه رێگای رزگاری خه‌لکی عێراقیش له ده‌ست میلیشیاکانی ئسلامی سیاسی و قه‌ومیه‌کان کورت ده‌کاته‌وه ، ئه‌م شۆڕشه له ئێران‌دا کاریگه‌ری له سه‌ر عێراق چه‌ند به‌رابه‌ره چونکه ئیران سه‌همێکی گه‌وره‌ی هه‌یه ل ه سیناریۆی ره‌شی عێراقدا زۆریک له میلێشیا چه‌قۆکێشه‌کانی ئه‌مرۆ که باڵی ره‌شیان که کێشاوه به سه‌ر خه‌لكی عیرقدا حکومه‌تی دره‌نده‌ی جمهوری ئیسلامی ئێران ده‌ستی به پشتیانه‌وه ، شۆڕش ئه‌م ده‌سته ئه‌بڕێ
نحو الاشتراكية: ئه‌و میکانیزم وتاکتیکانه چین حیزب ده‌یه‌وێ به ده‌ستیانه‌وه بگرێ بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ک و پشتوانی کۆ بکاته‌وه بۆ شۆڕشی ئێران و جه‌ماوه‌ری ئێران وه‌ک هێزه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان و رێکخراوه‌کان و جه‌ماوه‌رله ناوه‌وه‌ی عێراق و له ئاستی ناوچه‌که‌و دونیای عه‌ره‌بی؟ ئایا ئه‌مه یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی حیزب به هێز بێ له ڕووی سیاسی و کۆهمهڵایهتیهوه ؟
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کام تاکتیک به‌کار ده‌به‌ین ، تاکتیک به پێی کات و هه‌لومه‌رجی گونجاو و پێداویستیه‌کانی شۆڕش به کار ده‌هێنین به‌لام ده‌کرێ چه‌ند کارێ بخه‌یه‌نه ڕوو که ده‌یکه‌ین وه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م شۆڕشه ئیتر له میدیاکانی حیزبداجێگای تایبه‌تی ده‌بێ، هه‌واله‌کانی رۆژ و رووداه گرنگه‌کان بلاو ده‌که‌ینه‌وه‌و به‌یاننامه‌یان له سه‌ر ده‌رده‌که‌ین و قسه‌ی حیزبیان تیدا به‌یان ده‌کرێ . حیزب له عێراقدا که‌مپین به‌رێ ده‌خا یان چالاکانه به‌شداری که‌مپینه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران ده‌کا له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ، کومه‌کی مادی ئه‌م حیزبه ده‌کا تا ئه‌م حیزبه رابه‌ری ئه‌م شۆڕشه‌ی پێ بکرێ له ئێران‌دا. حیزبمان هه‌ول ئه‌دا هاوپشتی بۆ ئه‌م شۆڕشه له عێراق و دۆنیای عه‌ره‌بدا په‌یدا بکات جا ئه‌م هاوپشتیه ئه‌حزاب و رێکخراوه‌ی سیاسی یا پیشه‌یی بن یاخود جه‌ماوه‌ری کرێکار و زهحهمتکیشو خه‌لکی ئازادیخواز بن ، حیزبمان کار ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شۆڕشه به‌لاڕێدا نه‌برێ یا سه‌رپێ نه‌که‌وێ وه‌ک ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌یکات و ده‌یه‌وێ ئه‌م شۆڕشه به فۆرمێکی تر نیشان بدا وبه ته‌نها به بزووتنه‌یه‌کی ئیسلاحی ناو ببات یا وه‌ک ئه‌وه‌ی جهرهیاناتێک خۆیان به حیکمه‌تیست ناو ده‌به‌ن ده‌یانه‌وێ ئه‌م شۆڕشه سه‌رپی نه‌که‌وێ چونکه ئه‌وه به رای نه‌وان شۆڕش نیه به‌لكو کێشه‌ی دوو باڵێ جمهوری ئیسلامیه.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وله‌کان که له‌م باره‌وه له لایه‌ن هاوشێوه‌کانی ئه‌وان له عیراق و کوردستاندا بۆ نیشاندانی ئه‌م شۆڕشه ده‌درێ ئاشکرا ده‌کا .سه‌باره‌ت به به شی دووه‌می پرسیاره‌که‌تان ئایا ئه‌مه ده‌بێته هۆی به‌هێز کردنی نفوسی کۆمه‌ڵایه‌تی حیزبمان،ئه‌مه مه‌یدانێکی گرنگه بۆ به‌هێز کردنی حیزب تا چه‌ند شۆڕش له ئێران‌دا بجێته پێشه‌وه ئه‌ونده حیزبێ ئێمه ده‌چێته پێشه‌وه چونکهئامانجی هاوبه‌شمان هه‌یه جا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه فاکتهریك بین بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی شۆڕش له ئێران‌دا پێوویستیمان به کاری چڕ‌و پر هه‌یه، ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ین نابینه فاکته‌رێکی چالاک وه نابینه حیزبیكی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیش .
نحو الاشتراكية: ئایا حزب له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که سه‌رانی جمهوری ئیسلامی ئێران دادگایی بکرێن به تاوانی ئه‌نجامدانی تاوان له دژی ئینسانیه‌ت ؟ پرۆژه سیاسیه‌کانتان چیه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌ک رێکخستنی که‌مپینه سیاسییه‌کان شتی له‌م
بابه‌ته ؟ ئایا ئه‌مه وا له حیز ب ناکا رووبه‌رووی ئه‌و هێزو تاقمانه بێته‌وه که هاوپه‌یمانی ئێرانن له ناوه‌وه‌ی عێراقدا ؟
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه: به‌ڵێ حیزبمان کار ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رانی جمهوری ئیسلامی بدرێنه دادگا به تاوانی ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه تاوانبارن نه‌ک ته‌نها به‌رانبه‌ر کوشتار له ئێران‌دا به‌لكو وه‌ک تاوانبارێکی دژی به‌شه‌ری. له‌و کاته‌وه‌ی جمهوری ئیسلامی هاتوه‌ته سه‌رکار ته‌مه‌نی خۆی له سه‌ر تاوان کردن راگرتووه ، ئێعدام کردن و سه‌نگسار و گرتن ئازاردانی مخالیفانی سیاسی و زیندانی کردنی رابه‌رانی کریکاری وئاپارتایدی جینسی له به‌رانبه‌ر ژناندا..هتد ئه‌مانه ئه‌و تاوانانه‌ن که سه‌رانی ئه‌م رژێمه ئه‌نجامیان داوه، جگه له‌مانه‌ش شه‌رێ ئێران و عیڕاق و تۆپبارانی ناوچه سنوریه‌کانی کورستانی عێراق و ئه‌و کاره تیرۆیستیانهی سه‌رانی ئه‌م رژیمه له ده‌ره‌وه‌ی وولات به‌رانه‌ر موخالفانی سیاسی ئه‌نجامیان داوه ، یا ئه‌و کاره تیرۆسیتیانهی رێکخراوه‌کانی ئیسلامی سیاسی سه‌ر به‌م رژیمه له عێراق و لوبنان و فه‌له‌ستین ئه‌نجامیان داوه . ئه‌مانه هه‌موو تاوانن ده‌رهه‌ق به به‌شه‌ریه‌ت ئه‌م ئه‌م رژێمه ئه‌نجامی داون ده‌بی سه‌رانی ئه‌م رژێمه له سه‌ر ئه‌م تاوانانه بدرێنه دادگا.
سه‌باره‌ت به شی دووه‌می پرسیاره‌که‌تان به‌ڵێ حیزبی ئێمه‌له عێراقدا زیاتر له جاران هه‌وڵ ده‌دات تاوانه‌کانی ئه‌و تاقم و ده‌ستانه‌ی کار بۆ جمهوری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ن زیاتر بۆ خه‌لکی ئاشکرا بکه‌ن و ریسوایان بکه‌ن ، هه‌رچه‌نده ئێمه‌له‌م بوره‌دا کارمان کردوه به‌لام له دوای ئه‌م بریاره‌ی حیزبه‌وه تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تر له کاره‌کانماندا ده‌بێ له‌م باره‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌مانه له کوێ ویستیان له دژی شۆڕشی خه‌لکی ئێران قسه بکه‌ن رووی جمهوری ئیسلامی سپی پیشان بده‌ن ئێمه‌له به‌رانبه‌ریان راده‌وه‌ستین و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به پشتیوانی خه‌لکی ریسوایان بکه‌ین ئه‌مه نه‌ک هه‌ر له ناوه‌وه‌ی عێراق به‌لكو له ده‌ره‌وه‌ی عێڕاقیش هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیدا تاک وتهریکیان بکه‌ینه‌وه ، مینبه‌ری قسه کردنیان پێ نه‌ده‌رێ.ئێمه له‌گه‌ل حیزبی کۆمۆنستی کرێکاری ئێران پێکه‌وه له که‌مپینه‌کاندا کار ده‌که‌ین و هه‌ول ده‌ده‌ین زیاتر هه‌لسوراو تر بین له‌م مه‌یدانه‌دا.
نحو الاشتراكية: به هیزبوون و فراوان بوونه‌وه‌ی شۆڕشی ئێرانی چ کاریگه‌ریه‌کی ده‌بێ له بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچه‌که وه به تایبه‌تی له سه ر خه‌باتی کۆمۆنیستی و بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له عێراق و ناوچه‌که؟
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه : من له وه‌ڵامی یه‌کێ له پرسیاره‌کاندا ئه‌مه‌م باسکردوه . ئه‌وه‌ی دمهوێ ئیزافه‌ی بکه‌م ، شۆڕش له ئێران‌دا ئه‌مجاره شۆڕشێکی چه‌پی ده‌بێ وه کاریگه‌ری خۆشی ده‌بێ له سه‌ر چه‌پ وکۆمۆنیزم له ئاستی دنیا و له سهرناوچهکهو به‌تایبه‌تی عێراق . به چ ده‌لێلێک ئه‌ڵیم شؤڕش چه‌پی ده‌بێ ، خه‌لک خوازیاری لابردنی دیکتاتۆرن ، خوازیاری ده‌سکۆتا کردنی مه‌زهه‌بن له سه‌ر کومهلگا ، خوزیاری ئازادی ژنانن ، خوزیاری یه‌کسانین ، خوازیاری ئازادی بێ قیدو شه‌رتی سیاسی و ریکخراو بوون و خۆپیشاندان و مانگرتنن، خوازیاری مافه‌کانی منالان ولاوانن ...به کورتی خوازیاری ژیانیکی مۆدێرن و ئینسانین به دوور له ده‌ستی ئایین و مه‌زهه‌ب . هه‌ر بۆیه ئه‌م شۆڕشه چه‌پی ده‌بێ، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ل سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شۆڕشه‌دا ئاسۆی ئازادی و یه‌کسانی و سۆشیالیزم له عێراق و جیهاندا هه‌ڵدێ و کاریگه‌ری ته‌واوی ده‌بی له سه‌ر چه‌پ و ئه‌حزابی کۆمۆنیستی و به تایبه‌تی حیزبی ئێمه ده‌خاته ئاستێکه‌وه که ئێستا تصور کردنی زه‌حمه‌ته به‌ڵام به واقێعی ئه‌مه روو ئه‌دا.
نحو الاشتراكية :سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی رهخساندتان بۆ ئه‌م چاو پێکه‌وتنه .
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه :سوپاس بۆ نحو الاشتراکیه بۆ ئێوه‌ش.