سکاڵای پارتی له رۆژنامه‌کان نه‌ک هه‌ر ناڕه‌وایه هه‌نگاوێکی تره بۆ دژایه‌تی کردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
له سه‌روتاری ژماره‌ی پێشووی بلاوکروه‌که‌مان ووتمان سه‌رکوت له کوردستان درێژه‌ی هه‌یه . سکالای پارتی له رۆژنامه‌کانی ئاوێنه‌و هاووڵاتی وڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه و چه‌ندین رۆژنامه‌ی تر و داوای سزادانیان له دادگا و داوای چه‌ندین 500ملیۆن دینار لێیان ،قه‌ده‌غه کردنی فرۆشتینی گۆڤاری لڤین له بادینان و هه‌ره‌شه له گۆڤارێ له سیدصادق ، درێژه‌ی هه‌ر ئه‌و سه‌رکوته‌یه و ئه‌لقه‌یه‌کی گرێ دراوه به‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی پارتی و ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی له کوردستاندا له ماوه‌ی 20 ساڵی رابوردوودا کردویانه‌ته سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین . سكاڵاکه‌ی پارتی ته‌نانه‌ت له سنووری یاسای په‌رله‌مان و حکومه‌ته کارتۆنیه‌که‌شیان چووه‌ته ده‌ره‌وه . به‌پێ ی یاساکه‌ی خۆیان سکالا کردن له نوسین نابێ دوای 90 رۆژ بێ که‌چی ئه‌وان پاش 5 مانگ به سه‌ر نوسینه‌کاندا سکالا ده‌که‌ن . سه‌ری زمان و بنی زمانیان یاسا یه و هیچ که‌س له سه‌رووی یاساوه نیه به‌ڵام ئه‌م سکاڵایه و چه‌ندین ره‌فتاری تریان ئه‌یسه‌لمێنێ که خۆیان له سه‌رووی یاساکه‌ی خۆشیانه‌وه‌ن . مافیاکان هه‌میشه دژی یاسان له هه‌ر کوێه‌کی دنیادا بن ، جا ئه‌گه‌ر خۆیان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێ ئه‌وه ئیتر یاسا و دادگا بۆ خه‌لکی به‌شمینه‌ت دا ئه‌نێن نه‌ک بۆ خۆیان.
ئه‌گه‌ر پارتی و ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی یاسایان بۆ گرنگ بوایه خۆیان رێزیان ۆ دانه‌نا ئه‌گه‌ر پارتی رێزیان بۆ یاساکه‌ی خۆشیان دانایه فه‌زای گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل و ته‌زکیه و واسته‌یان نه ده‌هێشت ، سکاڵای پارتی له رۆژنامه‌کان شتێک نیه جگه له تۆڵه‌یه‌کی سیاسی له خه‌لکێ ئازادی خواز ، شتێک نیه جگه له‌وه‌ی ده‌یه‌وێ ئازادی به‌ر ته‌سک کاته‌وه تاڕاده‌ی نه‌مانی و هه‌نگاوێکه‌ی تره بۆ دژایه‌تی ئازادی ڕا ده‌ربڕین و گێڕانه‌وه‌ی سه‌رکوتی سه‌رده‌می دیکتاتۆری.