لێكۆڵینەوە لە كەیسی سەردەشت عوسمان چی لێ ھات و بە كوێ گەیشت ؟!        

 

  لیژنەكەی مەسعود بارزانی بۆ لێ كۆڵینەوە لە كەیسەكەی سەردەشت عوسمان پاش پیشاندانی لەشانۆگەریەك سەبارەت بە دۆزینەوەی تاوانبارانی تیرۆر كردنی رۆژنامە نوس و خوێندكار سەردەشت عوسمان وا بۆ دوو مانگ و نیو  دەچێ ھێشتا نەیانتوانیوە  بەشی دووەمی لێكۆڵینەوەكە ڕابگەیەنن لە بەر ئەوەی ڕاگەیاندنی  یەكەم رووبەرووی نارەزایەتیەكی بەرینی خەلكی كوردستانی بووەوە . ئاسان نیە شانۆ نامەیەكی تری  لەو چەشنە بدۆزنەوە . زۆرێك لە ماڵپەرەكان پرسیاری ئەوەیان لە خەڵك كردبوو تا چەند ئەنجامی ئەو لێ كۆڵینەویە راستە واقیعیە، زۆربەی زۆری خەلك پێان وابوو ئەم ئەنجامە ساختەیە  یاری كردنە بە عەقلی خەلك  وە ئەم ئەنجامە دوورە لە راستیەوە. ھەرچەندە ئەم لیژنەیە نەیتوانی خەلكی كوردستان و كەس و كارو ھاوریانی دۆستانی سەردەشت عوسمان  قانیع و دلخۆش بكا بەوەی تاوانبارەكان دۆزرانەتەوە زیاتریش نیگەرانی كردن لە ھەمان كاتدا ئەم لیژنەیە توانی لێكۆلینەوەكەی خۆی بە سەرخەڵكدا بسەپێنێ و وە ھیچ وەڵامی نارەزایانیشیان نەداتەوە خۆی كوێر نیشان بدات لە بەرانبەر ئەو كەمپین و نارازیەتیانەی كە لە دژی ئەنجامی لیژنە لێكۆڵینەوەكە  بەڕێ خران .  بەمەش تاوانی لیژنە و گومانی خەلك بوو بە دوو ئەوەندە لە بەرانبەر ئەو تیرۆرەدا.                                        

بەشی دووەمی   لێ كۆڵینەوە دەبوایە ھەرچی زووتر  ئەنجامەكەی خۆی ڕابگەیاندایە چونكە بەشی یەكەم  نەك جێگای باوەڕی خەلك نەبوو بەڵكو دوو ئەوندەی تر خەلكی توڕەو بێزار كرد جا بۆ ئەوەی لانی كەم دڵی خەلكی بھێنرێتەەوە جێی خۆی ،  دەبوایە ھەرچی زووترلێژنەی لێ كۆڵینەوە  رایگەیاندایە كە بەشی یەكەمی لێكۆلینەوە راست بوو یا راست  نەبوو داوای لێ بوردن دەكەین وە ئێمە بەردەوامین لە سەر لێ كۆڵینەوە كەیسەكەی سەردەشت عوسمان  ، بەڵام لیژنەكە چونكە سەر بە دەسەڵاتە لە بەر لووت بەرزی بە كەم زانینی خەلك ئەم كارە ناكەن.                                  

 

بەرەوسۆشیالیازم

٢٨/١١/٢٠١٠