چالاکی یه‌کانی رێکخستنی به‌غدای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق بۆ پشتیوانی له‌ کرێکارانی کاره‌باو نه‌وت.

کۆمیته‌ی به‌غدای حیزب هه‌ستا به‌ چه‌ند چالاکیه‌ک  دژ به‌و هێرش و ده‌ستدریژیانه‌ی که‌ کراوه‌ته‌ سه‌ر سه‌ندیکای کرێکارانی کاره‌باو نه‌وت و رابه‌رانیان له‌ لایه‌ن وه‌زیری کاره‌باوه‌ . له‌ سه‌ر ده‌یان لافیته‌یان نوسی له‌ مه‌ی‌دانه‌ گشته‌کانی ناو جه‌رگه‌ی  شاری به‌غدا هه‌ڵیانواسین . لافیته‌کان ئه‌و شیعارانه‌یان له‌ سه‌ر بوو که‌ هه‌ڵوێست و بۆچوونی حیزب بوون بۆ هاوپشتی کردنی کرێکارانی کاره‌با ونه‌وت . هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 300 کۆپییان له‌ به‌یاننامه‌ی حیزب سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ له‌ ناو خه‌ڵکدا بڵاو کرده‌وه‌ که‌ جێگای پێشوازیه‌کی گه‌رم بوون له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ . له‌ گه‌ڵ ئه‌م چالاکیانه‌دا چه‌ندین که‌ناڵی ئاسمانی ئاماده‌ بوون  وێنه‌ی ئه‌م چالاکیانه‌یان ده‌گرت له‌‌وانه‌ که‌ناڵی العراقیة که‌ که‌ناڵی ره‌سمی به‌ ناو  حکومه‌تی عێراقیه‌ و وه‌چاوپێ که‌وتنی کرد له‌ گه‌ڵ عه‌باس کامیل به‌رپرسی کۆمیته‌ی به‌غدای حیزب که‌ به‌ درێژی باسی له‌و ده‌ست درێژی و هێرشانه‌ی کرد که‌ بۆ سه‌ر کرێکارانی کاره‌باو نه‌وت رابه‌رانیان  کراوه‌ له‌و ماوه‌ی پێشوودا له‌ لایه‌ن وه‌زیری کاره‌باوه‌ که‌ چۆن باره‌گای سه‌ندیکاکانیان داخستوون به‌ هۆی پۆلیسه‌وه‌ له‌ شاری به‌صره‌ وه‌ کۆپیه‌کی به‌یاننامه‌ی حیزبیان پێدان ، لهم‌ چالاکیانه‌دا ئه‌ندامانی حیزب به‌شدار بوون .                             

عه‌باس کامل

به‌رپرسی کۆمیته‌ی به‌غدای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق