له‌ یادی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا

جیهان پێویستی به‌ شۆڕشێکی ئۆکتۆبه‌ری تره

 

ئه‌گه‌ر بڵێین شؤڕشی ئۆکتۆبه‌ری له‌ ڕوسیای قه‌یسه‌ری له‌ ساڵی  1917 دا، مه‌زنترین ڕووداوی سه‌د ساڵی ڕابردوو ‌بووه‌، زیادمان نه‌ووتوه‌.‌‌ چینی کرێکار، به‌گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌م شۆڕشه‌دا، ئاسۆیه‌کی تازه‌ی بۆ دامه‌زراندنی دنیایه‌کی شایه‌سته‌ی ئینسان خسته‌ به‌رده‌م خه‌ڵکی جیهان. ئه‌م شۆڕشه‌، بۆ یه‌که‌مین جار، ئازادی و خۆشگوزه‌رانی  و ڕێزلێگرتنی وه‌ک مافی هه‌موو مرۆڤه‌کان ڕاگه‌یاند. بۆ یه‌که‌مین جار یه‌کسانی ژن و پیاو، یه‌کسانی هه‌موو ئینسانه‌کان له‌ به‌هره‌به‌رداری له‌ سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک مافی هه‌موو که‌س ڕاگه‌یاند. شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، کۆمۆنیزم و چینی کرێکاری به‌ وێنه‌ی هێزێکی ئاماده‌ و خاوه‌ن کاربرد خسته‌ نێو هاوکێشه‌ جیهانیه‌کانه‌وه‌. ئیلهامی به‌خشی به‌ ملێونان ئینسان له‌ جیهاندا بۆ خه‌بات له‌ پێناو ئازادی و یه‌کسانیدا. ئۆمێدی به‌خشی به‌‌‌ ملیونان کرێکار وئینسان بێبه‌ش له‌سه‌راسه‌ری جیهاندا که‌ ئه‌توانن بچنه‌ جه‌نگی ئه‌م دنیا لنگه‌و قوچه‌ وئه‌توانن سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.

 

یادی ئه‌م هه‌وڵه‌ ئینسانیه بۆ ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی‌ به‌رز ڕاده‌گرێن

 

ووتارخوێنان

له‌لایه‌ن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێرانه‌وه‌             له‌لایه‌ن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراقه‌وه

محسن ئیبراهیمی، ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی              عسام شکری، سکرتێری کۆمیته‌ مه‌رکه‌زی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران                         حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق‌

       

 

برگه‌کانی تری به‌رنامه‌کان بریتین له‌ شام و مۆسیقای زیندوو

له‌لایه‌ن( هونه‌رمه‌ندان فه‌ریدون فه‌ره‌هی، چه‌کاوک، دانا چاوشین)   

نرخی بلیت له‌گه‌ڵ شام بۆ گه‌وره‌ ساڵان 25 دۆلار و بۆ منداڵان له‌ 7 ساڵه‌وه‌ تا 15 ساڵ 10 دۆلاره‌

 

 

140 Commander Blvd / McCowan Rd and Commander Blvd :شوێن

کات:   شه‌ممه‌ 13 نۆڤه‌مبه‌ر له‌ کاتژمێر 7:00 وه‌ بۆ 1:00 شه‌و

 

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران- ڕؤژهه‌ڵاتی که‌نه‌دا

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق- که‌نه‌دا

 

ته‌له‌فۆن بۆ په‌یوه‌ندی گرتن: 4168586974،4167269321