بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق  و ئه‌رکه‌کانی حیزبی ئێمه‌ ‌  

1_تاکتیکی تازه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌ ڕابه‌ری ئوباما سه‌باره‌ت به‌ ئیسلامی سیاسی ، که‌ له‌و دوایانه‌دا خستیه‌ ڕوو به‌ دوای ئه‌و شکسته‌دا هات  که‌له‌ عێراقدا توشی هات وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌سیاسه‌ته‌کانی کۆنسه‌رڤاتیڤی نوێ به‌ بن به‌ست گه‌یشتووه‌ ، ئه‌م تاکتیکه‌ هه‌وڵێکه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی باجی شکسته‌که‌ی و ریسوایه‌که‌ی که‌ له‌ ئاستی جیهاندا  به‌ره‌و رووی بووه‌ته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ رۆشنه‌ که‌ ئاکامێکی پووچیشی ده‌بێ. بۆ نموونه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی عێراق قه‌یرانی حکومه‌ت ( ده‌سه‌ڵات) و نه‌بوونی ئاسایش وزیاتر بوونی نائارامی  له‌ سه‌رده‌می حوکمی ئوبامادا ئه‌وه‌ی خسته‌ روو که‌ تاکتیه‌کانی ئوباما  به‌ ده‌ردی چاره‌سه‌ری باردۆخی سیاسی عێراق ناخوا‌ت وکێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات.

2_ تاکتیکه‌کانی ئۆباما شتیکی تازه‌ نین جگه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سیاسه‌ته‌ کلاسیکیه‌کانی حیزبی دیموکرات .  ئه‌و سیاسه‌تانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ پشتیوان له‌ ئیسلامدا بۆ ئه‌مه‌ریکا په‌یدا بکرێ، که‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای به‌ ره‌سمی ناسینی یه‌کتر بێ وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ‌بێ که‌ ئیسلامی سیاسی هیچ دژایه‌تیه‌کی ناکرێ له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاو غه‌ربه‌وه‌ . له‌م نێوه‌دا  ‌ئه‌مه‌ریکا و ‌ ئیداره‌که‌ی  ده‌ر ئه‌که‌وێ که‌ هیچ په‌یوه‌ندێکیان به‌و ماف و ئازادیانه‌وه‌ نیه‌ که‌ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی به‌ربه‌ری زه‌وتی کردوون گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دابین ببێ . ئه‌م سیاسه‌ته‌ ریاکارانه‌ ، له‌ مێژوودا ،  هه‌ڵوێستی زۆر کلاسیکیانه‌ی حیزبی دیموکراتی ئه‌مه‌ریکی بووه‌.

3_له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ، ئیسلامی سیاسی خۆی له‌ ناو قه‌یراندا ده‌بینێته‌وه‌ .له‌ گه‌ڵ بانگێشته‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی ئیسلامی سیاسی سه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریکا  ،بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی  ڕووبه‌ڕووی کۆتایه‌کی حه‌تمی ده‌بێته‌وه‌ .خودی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی له‌ سه‌ر شیعاره‌کانی دژایه‌تی غه‌رب و صه‌لیبیه‌کان و"کوشتنی کافره‌کان"  و هتد...دامه‌زراوه. به‌ لاوه‌ خستنی  ئه‌و شیعاراتانه‌ به‌ مانای له‌ نێوچوونی یه‌کێ له‌ گرنگترین پایه‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ به‌ربه‌ریه‌ ده‌بێ و  ئیفلیج ده‌بێ له‌به‌رانبه‌ر هێز  کۆکردنه‌وه‌دا ، ئه‌مه‌ وای لێ ده‌کا به‌ره‌و فه‌وتان بیبات.

4_شۆڕشی ئێران که‌ له‌ هاوینی ساڵی 2009 دا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ ، هێز ده‌به‌خشێ به‌ ڕادیکالیزمی به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری  موته‌مه‌دینی ملیۆنی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا . ئه‌م شؤڕشه‌  هیوا و نه‌هجی جه‌ماوه‌ره‌ بۆ په‌لامار و رووخانی جمهوری ئیسلامی ، که‌ گه‌وره‌ترین قوتبی ئیسلامی سیاسی تیرۆریست و وه‌حشیه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م شۆڕشه‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌کان و ئیراده‌ی ئه‌و ملیۆنه‌ها که‌سه‌ به‌ر جه‌سته‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ هه‌ردوو به‌ره‌ی تیرۆریست ره‌د ده‌که‌نه‌وه. سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شۆڕشه‌ له‌ ئێراندا زۆرترین کاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی عێراق و ناوچه‌که و بگره‌ جیهانیش.

5_ له‌ هه‌وڵه‌ پووچه‌ڵه‌کانیدا ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌کانی  خۆی پێش پاشه‌کشه‌ کردنی له‌ ساڵی 2011 دا ده‌یه‌وێ ناسیۆنالیسته‌کانی عه‌ره‌ب و ئیسلامیه‌کانی سوونه‌ و پاشماوه‌کانی به‌عس رابێکێشێ بۆ لای خۆی وبه‌و هیوایه‌ی تا به‌ڵکو بتوانێ ده‌سه‌ڵاتێک دامه‌زڕێنێ و پرۆژه‌وی ئاشته‌وانی نیشتمانی به‌ سه‌رکه‌وتن بگه‌یه‌نێت .سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا رووبه‌رووی شکست ده‌بێته‌وه‌ له‌م بواره‌دا چونکه‌ ئه‌و پێکهاتانه‌ی ئه‌و پشتیان پێ ده‌به‌ستێ به‌ تا یبه‌تی پاشماوه‌ی به‌عسیه‌کان و ناسیۆنالیسته‌کان نامۆن به‌ پێداویستیه‌کانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت.

6_گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان به‌و مانایه‌ نیه‌ که‌ حیزبی به‌عس وه‌ک حیزبێکی فاشیستی میلیتانتی که‌له‌ساڵانی پێشوودا حوکمی ده‌کرد ده‌گه‌رێنه‌وه ، به‌لكو وه‌ک هێزێکی میلیشیایی ده‌بێ که‌ داوای سه‌همی ده‌بێ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا وه‌ هاوپشتی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێ.

7_  تاکتیکه‌کانی ئوباما و ئیداره‌ تازه‌که‌ی بۆ هێنانی ئیسلامی سیاسی پاڵپشتی ئه‌مه‌ریکاو له‌ کاتێکدایه که‌‌بۆروژوازی ‌له‌ قه‌یراندایه‌‌  ‌وه‌ڵامی نیه‌ بۆ  ئه‌م بارو دۆخه‌ی ئه‌مرۆ ،بۆ ده‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ر و بۆ به‌هێز کردنی توانای چینی کرێکار بۆ خۆریکخستنی وبۆ به‌هێز بوونی ریزی سۆشیالیست خوازان و کۆمۆنیزم و چه‌پ و ته‌رح کردنی ئه‌لته‌رناتیڤیان له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌لومه‌رج ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ باره‌. وه‌ ئه‌مه‌ ئاسۆی  خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری زیاتر ده‌کاته‌وه‌  له‌ رێگای حیزبه سیاسیه‌که‌یه‌وه‌ له‌ عێراقدا ‌ واته‌ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق وه‌ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ وا لێ ده‌کا که‌ چه‌ندین هه‌نگاو بچێته‌ پێشه‌وه‌ .

 

به‌ پێ ی ئه‌و خاڵانه‌ی پێشوو باسمان کردن  حیزب بریاڕی دا له‌ به‌ جێ گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رکانه‌ی خواره‌ودا:

 

*بردنه‌ پێشه‌وه‌ی خه‌بات له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی که‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراقدا دایناون، واته‌ میلیشیا ئیسلامی و قه‌ومیه‌کان ، وه‌ ریسوا کردنی پرۆسه‌ سیاسیه‌کان و نیشاندانی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مه‌ریکا بۆچی نایه‌وێ له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ردا بێ بۆ   کاره‌ساته‌ی  له‌ عێراقدا خولقاندوویه‌تی .

 

*به‌ گژا چوون و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ ناسیونالیستانه‌ی عه‌ره‌ب که‌ هاوپه‌یمانی ئیسلامی سیاسی سوونه‌ن. تێده‌کۆشین  په‌رده له‌ سه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه‌ قه‌ومیه‌ لاده‌ین که‌ خۆی روو پۆش ده‌کا به‌ عه‌لمانیه‌ت و هاووڵاتی و مافه‌کانی ژنان که‌ ‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌کان نیه‌ له‌ به‌ده‌ست ‌هێنانی  ئازادی و  یه‌کسانی و ئینسان دۆستیدا.

 

* کۆکردنه‌ه‌وه‌ی هێز بۆ پشتیوانی و هاوپشتی  له‌ شۆڕشی خه‌لكی ئێران  به‌ هه‌موو تواناوه ، وه‌ ئاگادار کردنه‌وه‌ی خه‌لک و چینی کرێکار له‌ عێراق و ناوچه‌که‌و دونیای عه‌ره‌بدا سه‌باره‌ت  به‌ خه‌باتی خه‌لکی ئازادیخواز له‌ ئێراندا له‌ پێناو رووخانی رژیمی جمهوری ئیسلامی و ریسوا کردنی وه‌حشیگه‌ریه‌کانی ئه‌و رژێمه‌ هارو دره‌نده‌یه‌.

* خه‌باتی جیهانی له‌ پێناو هاوپشتی کردنی به‌ره‌ی خه‌ڵک و ئوردوگای سێ یه‌م بۆ راوه‌ستانه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریکا و لایه‌نه‌ دینیه‌کان و ئیسلامی سیاسیدا، پته‌و کردن وبه‌ هێز کردنی خه‌بات له‌ پێناو عه‌لمانیه‌ت و مافه‌کانی ژنان و دفاع له‌ ئینسانیه‌ت له‌  به‌رانبه‌ر وه‌حشیگه‌ریه‌کانی بۆرژوازی به‌ هه‌موو باڵه‌کانیه‌وه‌ .

*تاکتیکی تازه‌ی ئه‌مه‌ریکا ، هه‌روه‌ک جاران سیاسه‌تێکی کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ . ئه‌رکی ئێمه‌یه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ئه‌و بۆ روو سپی کردنی ئیسلامی سیاسی و سات و سه‌ودا کردنی له‌ گه‌ڵیدا و گه‌رم کردنی بازاری له‌ ناو سیاسه‌تی جیهانیدا ریسوا بکه‌ین .

* پته‌و کردنی جێگاو رێگای حیزب وه‌ک ته‌نها نوێنه‌ری  چه‌پ و سۆشیالیزم و عه‌لمانیه‌ت له‌ عێراق له‌ ناو ریزه‌کانی جه‌ماوه‌ردا وه‌ ده‌رخستنی ئه‌لته‌رناتیڤی خۆی بۆ ده‌رباز بوون له‌ کاره‌سات و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سۆشیالیستی ئینسانی .

 

پلینۆمی پێنجه‌می حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق‌

 

به‌رواری:24و25/تموز/2010