به‌یاننامه‌ی

پشتیوانی له‌ داخوازی  کرێکارانی بیره‌نه‌وته‌کانی ناحیه‌ی شه‌مامک و گویر ده‌که‌ین!

 

ئه‌مڕۆ کرێکارانی پارێزه‌ری چاڵه‌نه‌وته‌کانی ناحیه‌ی شه‌مامک و گوێر خۆپێشاندنێکیان به‌ڕێخست له‌ دژی ده‌رکردنیان له‌سه‌ر کاره‌کانیان و جێگرتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی زڕه‌ڤانیه‌وه‌ . ژماره‌ی ئه‌و کرێکارانه‌ 300کرێکارده‌بێت  ئه‌م کرێکارانه‌ خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و نه‌داری ئه‌و ناوچانه‌ن که‌ چاڵه‌ نه‌وته‌کان له‌ نیو کێڵگه‌و مه‌زراکانیان لێدراوه،زه‌وی و کێڵگه‌کانیان کراوه‌ به‌ بیری نه‌ت ده‌رهێنان‌، ئێسته‌ له‌سه‌رکار لابراون.

حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان که‌  ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ سه‌روه‌ت و سامانیان به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌چێته‌ سه‌ره‌وه‌ ، هیچ باکێکیان له‌ ژیان و گوزارانی خه‌ڵک نیه‌ و له‌ کاتێکدا بێکاری له‌ هه‌موو لایه‌ک بێداد ده‌کات و سه‌دان لاو و ده‌رچووی کۆلێج و په‌یمانگاکان به‌ده‌ست بێکاریه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و به‌ کۆمه‌ڵ کرێکاران کاریان به‌ ده‌ست نایه‌ت و بێبه‌شن له‌ بیمه‌ی بێکاری ، ئه‌مڕۆ له‌ یه‌ک ساتدا بێده‌ربه‌ستانه‌ سێ سه‌د خێزان تر بێ بژێو ده‌که‌ن وله‌سه‌ر کار ده‌ریان ده‌که‌ن وڕه‌وانه‌ی بازاڕی بێکاریان ده‌که‌ن په‌یوه‌ستیان ده‌که‌ن به‌له‌شکری بێکارانه‌وه‌.

ئێمه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین وله‌ هه‌مان کاتدا پشتیوانی خۆمان بۆ کرێکارانی نه‌وتی ناوچه‌ی شه‌مامک و گوێر ڕاده‌گه‌یه‌نین و ده‌نگی ناڕه‌زه‌یه‌تیان ده‌گه‌یه‌نن به‌ گشت کریکارانی عێراق و جیهان، داوا ده‌که‌یه‌ن ده‌ست به‌جێ کرێکاران بگه‌ڕیننه‌وه‌ سه‌رکاره‌کانیان ، داوا ده‌که‌ین بیمه‌ی بێکاری ته‌سه‌ل بۆ سه‌رجه‌م بێکاران له‌ عێراق و کوردستان به‌ یاسا بسه‌ڵمێنری جێبه‌جێبکرێت و چیتر خێزانی کرێکاران به‌ده‌ستی نه‌بوونه‌ییه‌وه‌ نه‌ناڵێنن. هه‌روه‌ها کرێکاران بانگه‌وازده‌که‌ین بۆ یه‌کخستنی ریزه‌کانیان له‌به‌رامبه‌ر بورژوازیدا، کرێکاران فه‌قه‌ت به‌یه‌کگرتن ده‌توانیان ئاسۆی دنیایه‌کی باشتر بنه‌خشێنن.

 

هێزی چینی کرێکار له‌ یه‌کگرتنیدایه‌

 

 

 

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

5 کانونی یه‌که‌م 2010