بڕیار نامه‌ی پلینۆمی پێنجه‌می حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
ده‌ست کۆتا کردنی هێزه ئیسلامی و قه‌ومیه‌کان پێشمه‌رجن بۆ به‌دی هێنانی ئه‌لته‌رناتیڤی ئینسانی چینی کرێکار له عێراقدا
* 7ساڵه عێراق داگیر کراوه و کاولکاری ده‌کرێ وبورژوازیش توانای پێك‌هێنانی ده‌وڵه‌تی نیه وه توانای دابین کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌قامگیر و نۆرماڵی نیه.ئه‌ویش به هۆی و فه‌شه‌لی و پووچی ئه‌لته‌رناتیڤه‌کانیه‌وه.
* ده‌وڵه‌تی ئێستا له عێراقدا بوونی نیه ، وه هۆی نه بوونیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشتی ئه‌و هێزه ملیشیانه‌ی که ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا دایناون ، وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌و که ده‌یه‌وێ کۆمه‌ڵگا دابه‌ش بکرێ به سه‌ر دین و تایفه‌و مه‌زهه‌ب و عه‌شایر وه به جێ هێنانی به‌رژوه‌ندیه‌کانی ئه‌م ده‌سته‌و تاقمانه.
* ئه‌و چینه‌ی که به‌رژوه‌ندی نیه له درێژه دانی ئه‌م بار‌و دۆخه‌دا که به هۆیه‌وه خوێن رێژی ده‌کرێ له ماوه‌ی 7 ساڵی رابووردودا ئه‌وه چینی کرێکاره و کۆمه‌ڵانی ملێۆنی خه‌لكی زه‌حمه‌تکێشه که تینووی ئازادی و یه‌کسانین. ته‌نها چینی کرێکار خاوه‌نی ئه‌لته‌رناتیڤی ئینسانیه له عێراقدا.
* به هۆی کۆنه‌په‌رست بوونیه‌وه بورژوازی توانای ئه‌وه‌ی نیه کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌دنی بگه‌ڕێنێته‌وه هه‌ر بۆیه گه‌رانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت له‌مرۆدا بووه‌ته ئه‌رکی چینی کرێکار .
* چینی کرێکار ناتوانێ ئه‌لته‌رناتیڤه ئینسانیه‌که‌ی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ به بێ ده‌ست کۆتا کردنی ئه‌و هێزولایه‌نه ئیسلامی و قه‌ومی ومه‌زهه‌بی وتایفی و عه‌شایه‌ریانه‌ی که ئه‌مه‌ریکا به هۆی جه‌نگ و کاولکارییه‌وه دایناون . ئه‌و هێزو لایه‌نه کۆنه‌په‌رستانه و به‌ربه‌ریانه‌ش له به‌رانبه‌ر ئه‌لته‌رناتیڤی ئینسانی چینی کرێکاردا له دژایه‌تیه‌کی هاوته‌ریبدان.
حیزبمان بریاریدا:
خه‌بات له پێناو ئه‌لته‌رناتیڤی ئینسانی له عێراقدا ئه‌وه ئه‌خوازێ له چینی کرێکار و جه‌ماوه‌ری ملیۆنی که تێ‌بکۆشن له دژی هێزه‌داگیرکه‌ره‌کان و لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره ئیسلامی و قه‌ومی ومه‌زهه‌بی وتایفی وعه‌شایه‌ریه‌کان. ده‌بێ ئه‌وانه ده‌ستکۆتا بکرێن له رێگای هاتنه مه‌یدانێکی به‌رفراوان و وه یه‌کسختنی هه‌موو هێزه‌کانی جه‌ماوه‌ر و بۆ ره‌خنه گرتن و ریسواکردنی وه‌حشی بوونی ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که ده‌یانه‌وێ کۆمه‌ڵگا دابه‌ش که‌ن به‌سه‌ر دین و تایفه‌و وه له سه‌ر بنه‌مای چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن و توند بوونه‌وه‌ی دین و هه‌ستی تایفی و قه‌ومی و لایه‌نداری عه‌شایه‌ری ئه‌لته‌رناتیڤی خۆیان دارشتوه.
* خه‌بات له پێناو ده‌ست کۆتا کردنی ئه‌و لایه‌نانه له ده‌سه‌ڵاتدا و کۆتایی هێنان به کۆنترۆلی ئه‌وان به سه‌ر چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگادا ، یه‌کێکه له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانمان بۆ هێنانی ئه‌لته‌رناتیڤی ئینسانی کرێکاری بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی سۆشیالیزم .
* ته‌نها له رێگای سۆشیالیزم و ده‌وڵه‌تی سۆشیالیستیه‌وه جه‌ماوه‌ر ئه‌توانێ چاره‌نوسی خۆی به ده‌سته‌وه بگرێ؛ ته‌نها له ڕێگای سۆشیالیزمه‌وه ده‌کرێ جه‌ماوه‌ر پێناسه‌ی ئینسانی بوونی خۆی بۆ بگه‌رێته‌وه .
پلینۆمی پێنجه‌می حیزب
24و25ی ته‌موزی2010