نابۆ یاسای خۆپێشاندانی پهرلهمانی کوردستان!!
بەیاننامەی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق
سەرەنجام پاش راگرتنی پرۆژەی یاسای خۆپیشاندان . لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە لە رۆژی 13/ 11/2010 بە زۆربەی دەنگ وەك یاسای خۆپیشاندان لە كوردستان پەسەند كراو تەنھا ئیمزای سەرۆكی ھەرێمی ماوە.
ئهم یاسایه سهرتاپای کۆنهپهرستانهیه خاڵێك كە زۆر کۆنهپهرست و زۆر دژی خەڵكی كوردستانە " مۆڵەت " وەرگرتنە لە لایەن ئیدارەی ناوچەكانەوە بۆ ھەر خۆپیشاندانێ كە دەبێ ئەنجام بدرێ. بە بێ ڕازی بوونی حكومەتی ھەرێم خەڵكی كوردستان بۆیان نیە ھیچ خۆپیشاندانێ ئەنجام بدەن.
یەكێتی و پارتی وەك دوو حیزبی بورژوازی لە كوردستاندا لە زۆر بواری تردا ھەوڵیان داوە ئەو دەسكەوتی ئازادیە لە خەڵك وەر گرنەوە كە پاش روخانی بەعس بە دەستھاتووە ، وەك ئازادی سیاسی و بیرورا و ئازادی رۆژنامەگەری و چاپەمەنی و ئازادی رێكخراو بوونی كرێكاران وژنان و خوێندكاران و مامۆستایان ..ھتد. ھەنگاوەكانی ئەم دوو حیزبە بۆ سەركوتی ئازادی تەنھا تیرۆر كردن و خوێناوی كردن و زیندانی كردن و داداگایی كردنی ناڕازیان نەبووە بەڵكو ھەوڵیان داوە ئەم سەركوتە یاسایی بكەنەوە لە رێگای پەرلەمانەوە.
بۆرژوازی لە ھیچ كوێی دونیادا ئازادی خواز نەبووە و نابێ . بەڵام لە كوێدا بەرەی كرێكاران و رادیكالیزم و ئازدایخوازان بە ھێزتر بووبێ لەوێدا پاشكەكشەی كردووە و ملی داوە بە ھەندێ ئازادی ههروهک لە ووڵاتانی ئەوروپاو ئەمەریكا و ئوسترالیا ، لە ھیچ یەك لەم ووڵاتانەدا یاسای خۆپیشاندان وەك ئەوە نیە ئەمڕۆ لە كوردستاندا ھەیە. كۆبوونەوە و مانگرتن خۆپێشاندان بە بێ مۆڵەتی حكومەت ئەنجام دەدرێ . نموونەی ئەم جۆرە یاسایە تەنھا لە حكومەتە سەركوتگەرو كۆنەپەرستەكانی ناوچەكەدا ھەیە .
ئەو تروسكایە لە ئازادی كە تا ئێستا لە كوردستاندا ھەبووە بەھۆی بوونی فەزایەكی ئاوەڵاوە لە دوای رووخانی حكومەتی سەركوتگەری بەعسەوە بە دەست ھاتووە ، ئەحزابی بوروژوازی كورد نەیانتوانیوە كۆنتڕۆڵی بكەن بەڵام ئێستا بە ھۆی كۆنترۆل كردنی ئابووری كوردستان و سامانی كۆمەڵگا و كۆنترۆل كردنی دەسەڵات وا خەریكە ئەو تروسكایە لە ئازادیش نەھێڵن . چونكە بوونی ئازادی زیانێكی گەورە دەبەخشێ بە بەرژەوندیەكانی سەرجەم بورژوازی كورد چ ئەوانەی لە دەسەڵاتدان چ ئەوانەی له ئۆپۆزسیوندان، بۆیە ئەم یاسایە جێگای پێشوازیەكی گەرمی ئەم چینەیە لە كوردستان. بەڵام جێگای نەفرەت و بێزاری كرێكاران و زەحمەتكێشان و خەڵكی ئازادیخوازە، چونكە ئەم یاسایە ھیچ بوارێك بۆ ئەمان ناھێڵێتەوە كە مافە زەوت كراوەكانیان لە ڕێگای خۆپیشاندان ، كۆبوونەوە و مانگرتنەوە بە دست بھێنن.
مۆڵەت وەرگرتن بۆ خۆپیشاندان مانای قەدەغە كردنی خۆپیشاندانەكانە ، ئەگەر بە بێ مۆڵەت ئەنجام دران ئەوا لە كاتی خوێناوی كردنیاندا ھێزەكانی ئاسایش و پۆلیس تاونبار نین، چونكە دژ بە یاسا شكێنەكان جوڵاونەتەوە .
ئێمە وەك حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق خوازیاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەم یاسایەی خۆپیشاندانین و بە ھەر شێوەیەك بۆمان دەكرێ لەم پێناوەدا تێ دەكۆشین لە ھەمان كاتدا ئەوە دووپات دەكەینەوە بە بێ زیاتر كردنی ھەوڵەكانی ھێزەكانی كرێكاران و رادیكالیزمی كۆمەڵگا و ئازادیخوازان ئەم یاسایە و دەیان یاسای كۆنەپەرستانەو سەركوت گەرانەی تر دەسەپینرێ بە سەر خەڵكی كوردستاندا. ھیچ كاتێ خەڵك لەم ھەنگاوە دژی ئازادیانەدا بێ دەنگ نەبوون بێ دهنگیش نابن ئێستاش ھاتنە مەیدان و خۆ ڕێكخستنی ئەم بەرە پێشكەوتوو خوازە وهک نان و ئاو پێویستە لەم كاتەدا.
نا بۆ یاسای خۆپیشاندانی پەرلەمانی كوردستان
بژی ئازادی بێ قەیدو شەرتی سیاسی و خۆپیشاندان و كۆبوونەوە و مانگرتن
بژی سۆشیالیزم
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق
١٠/١١/٢٠١٠