داڵده‌دان په‌نا دانی تاوانبارانی ئه‌نفال
سەردار عەبدوڵا حەمە
ئه‌مرۆ قوربانیانی ئه‌نفال و که‌س و کاری ئه‌نفال کراوه‌کان وه‌ک به‌شێکی تر له خه‌ڵکی نارازی کوردستان له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، له هه‌موو کات زیاتر توڕه‌ن له‌م ده‌سه‌ڵاته . ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی زیاتر تووڕه و بێزار کردوه داڵده دان و ده‌ربازکردنی تاوانبارانه ، به تایبه‌ت عه‌باسی بایز ئاغای کۆیه که ده‌ستی هه‌یه له کوشتنی سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی کوردستان له کاتی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی فاشیدا که مسته‌شارو نۆکه‌ری ئه ڕژێمه بووه، هه‌ر له‌و کاته‌وه ی ئه‌م ڕژێمه ڕووخا ئه‌ویش هه‌ڵهات بۆ سوریا و له‌و ماوه‌ی پێشوودا گه‌ڕایه‌وه کوردستان و له په‌نای مه‌سعود بارزانیدا له سه‌ری ره‌ش داڵده درا . پاش ئه‌وه‌ی که‌س وکاری کوژراوه‌کانی ده‌ستی ئه‌م تاوانباره له‌وه ئاگادار بوونه‌وه که ئه‌م تاونباره ئێستا له کوردستانه داوای دادگایی کردنی ئه‌م تاوانباره‌یان کرد 47 داواکاری درایه دادگا له سه‌ری، پارتیش له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌ی خه‌ڵکدا به پیلانیک ئه‌م 2 تاوانباره ی ده‌ربازکرد له ده‌ستی خه‌لک رزگاری کردن. خه‌لکی کوردستان ئه‌مرۆ له هه‌موو لایه‌که‌وه که‌وتونه‌ته ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژ به‌م ڕه‌فتاره‌ی ده‌سه‌لاتی ناسیونالیزمی کورد .
سه‌ره‌اری ئه‌وه‌ی که ئه‌م ناره‌زایه‌تیه جیگای خۆیه‌تی به‌ڵام گرفته‌که هه‌ر لێره‌دا نیه گرفته‌که له‌وه زۆر واوه‌تره . دادگایی کردنی تاوانباران له کوێ ده‌بێ بکرێ ؟ کامه دادگای ئینسانی له کوردستاندا هه‌یه ؟ ئه‌و داداگایه‌ی سه‌رده‌شت عوسمانی ئازادیخواز‌و موته‌مدینی کرد به تیرۆریست و ئه‌نسار ئیسلام . دادگا له کوردستاندا به ده‌ست ئه‌و که‌سانه‌وه‌یه که‌وه‌ک عه‌باسی بایز ئاغا تاوانبارن ، به ده‌ست ئه‌و که‌سانه‌وه‌یه که سه‌دان وبگره هه‌زارانی وه‌ک عه‌باسی بایز ئاغایان نه‌ک هه‌ر داڵده داوه به‌ڵکو کردوونی به ده‌سه‌ڵاتدار و مه‌سول و پایه به‌رز و ده‌وڵه‌مه‌ند .ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ ده‌ه‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان سزای عه‌باسی بایز ئاغا بده‌ن ده‌بێ به دوای ئه‌ودا ئه‌و سه‌دان و هه‌زارانه‌ی تر سزا بدات که له‌ریزه‌کانی خۆیاندان ئه‌و کاته ده‌سه‌لاته‌که هیچی نامنێنته‌وه.
ئه‌وه هه‌ر ته‌نها ئه‌نفالچیه‌کان نین تاوانبارن ده‌رهه‌ق به خه‌لکی کوردستان ، ئه‌وانه‌ش تاونبارن که سه‌دان که‌سیان له شه‌ری ناوخۆ و 31 ئابدا به کوشتدا و یا ئه‌وانه‌ی تیرۆری موخالیفانی سیاسی و ئازادیخوازان و ڕۆژنامه نوسانیان کرد، یا ئه‌وانه‌ی رۆژانه گیرفان و بانکه‌کانی دونیا پر له پاره ده‌که‌ن خه‌لکیش برسی و بێکارو بێ ده‌رامه‌ت ده‌که‌ن.
له به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی کورد ناچێته پشت ئه‌م داوایه ی خه‌لکی کوردستان چونکه تاونبار یه‌ک و دوو نیه به سه‌دان به هه‌زارانه ئه‌گه‌رسزای یه‌ک دوو تاوانبار بدرێ ده‌بێ سزای هه‌موان بدرێ.
دیاره خه‌لک مافی خۆیانه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆیان ده‌کرێ ناره‌زایی ده‌ربرن داوای سزای تاوانباران بکه‌ن به‌ڵام تا قه‌وم په‌ر‌ستانی کورد حاکم بن به جێ هێنانی داواکانی خه‌ڵک مه‌حاڵه بۆیه ده‌بێ خه‌ڵک بیر له لابردنی ئه‌م ده‌سه‌لاتدارانه‌ی ئه‌مرۆ بکه‌نه‌وه له جێگایدا ده‌سه‌ڵاتی خۆیان دامه‌زرێنن واته ئیراده‌ی خۆیان بهێننه مه‌یدان ، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ له ده‌وری ره‌وتێک وحیزبێ کۆ بنه‌وه که نوێنه‌ری به‌رژوه‌ندیه‌کانی ئه‌وان بێ که ئه‌ویش کۆمۆنیزمی کرێکاری و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌په.