وێكلییكیس و بەڵگەكان ڕاستیەكانی كام ڕەوتی كۆمەڵگا دەسەلمێنن  ؟

 

   بەڵگەنامەكان لە ماڵپەڕی وێكلێكس  ، تاوانبارانی كارەساتەكانی عێراقی بۆ جیھان زیاتر ئاشكرا كرد ، بە جۆرێك كە ھەندێ لە تاوانبارەكان ھاواریان لێ ھەستا وە نەیانتوانی بەرگری لە خۆیان بكەن تا كار گەیشتە ئەوەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان داوای پێك ھێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوەی بكا  بۆ ئەو تاوانانەی دەرھەق بە خەلكی عێراق ئەنجام دراون لە ماوەی داگیر كردنی عێراقەوە تا ئێستا . بە پێی بەلگەنامەكان سوپای ئەمەریكی و سوپای عێراق راستەوخۆ دەستیان ھەبووە لە كوشتنی ٦٦٠٠٠ سیڤیلی عێراقی ، ھەر بە پێ ی بەڵگەنامەكان نەخشی ئێران و سوریا لە تاوان كردن لە عێراقدا بە ھۆی یارمەتی دان و ھاوكاری كردنی گروپە ئیسلامی و قەومیە تیرۆریستەكان بە ئەندازەیەكی زۆر لەوە زیاتر بووە كە چاوەروان كراوە  . ھەروەھا بەڵگەكان باس لە تاوانی ئەحزابی قەومی عەرەب و كورد و ھێزە تایفی و مەزھەبیەكان لە ھەلگیرساندنی ئاگری شەری قەومی و تایفی و دینیەكان دەكا.ئەم بەلگانە زۆر راستی تر دەخەنە روو كە لە ئەنجامی داگیر كردنی عیراقەوە لە لایەن ئەمەریكاو ھاوپەیمانەكانیەوە چ كارەساتێكی جەرگ بڕ تووشی خەلکی عێراق ھاتووە.             

كۆمۆنیزمی كرێكاری و حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپ بە تایبەتی لە لێكدانەوەو ھەڵوێست و ستراتیجیەكانیدا ھەمیشە ئەم راستیانەی راگەیاندووە تیژ بین بووە لەم بارەوە . ھەرچەندە وەك ویكلێكس نەھاتووە دراسەیەكی ئەكادیامیانە بكا لە ڕیگەی بەڵگەنامەكانەوە لە كارەساتەكان و رووداوەكانەوە راستی نیشان بدا دیارە لەم بارەشەوە كاری كردووە بەڵام توانیویەتی بە ھۆی میتودێك كە ھەڵگریرتی ناوەرۆك و ئامانجی داگیركردن  و ئەو سیناریۆ رەشەی لە عێراقدا پێكدێ بەم ھۆیەوە بە خەلكی عیراق و جیھان نێشان بدات بە عەمەلی كاری لەبەرنبەردا بكات.          

دیارە دراسەی ئەكادیمی و ئامارەكان گرنگی خۆیان ھەیە بەلام بۆ چارەسەری  گرفتەكان وەڵام دەرەوە نابن ، تەنھا وەڵام پراكتیكە ، خەبات و تێكۆشانی ماندوو نەناسانەیە لەم پێناوەدا، ھەڵخراندنی جەماوەرە ، كۆكردنەوەی ھێزەكانە دژ بە بوونی گرفت و كارەساتەكان.

بەڵگانامەكانی وێكلێكس  ھەقدانە بەو رەوتەی كە ھەر لەسەرەتای جەنگەوە دژی جەنگ و داگیركاری بووە دژی ئەو سیناریۆ رەشە بووە كەبەدوای ئەم جەنگ و داگیر كاریە بووە.         

سەردار عەبدوڵا حەمە