یادی٩٣ ساڵەی شۆڕشی ئۆكتۆبەر لە شاری تۆرنتۆ بەرز و شەكاوە ڕاگیرا
لە ئێوارەی ١٣ /١١ /٢٠١٠لە لایەن حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق و حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێرانەوە مەراسیمێك سازكرا لە شاری تۆرۆنتۆی كەنەدا بە ئامادە بوونی سەدان كەس.
سەرەتا مەراسیم بەسروودی ئەنتەر ناسیۆنال و دەقیقیەك وەستان بۆ رێزنان لە گیانبەختكردوانی رێگای ئازادی و سۆشیالیزم دەستی پێ كرد.
لە لایەن سەھەند نوریەوە بە خێر ھاتنی ئامادەبووان كرا و برگەگانی بەرنامە راگەیاندرا. لە بەشی وتارەكاندا "محسن ابراھیمی " ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران ووتەیەكی بەم بۆنەیەوە پێشكەش كرد .باسی لە گرنگی شۆڕشی ئۆكتۆبەر كرد بۆ خەلكی جیھان كە چەندین دەسكەوتی لێ بە جێ ماوە بۆ ئەمرۆ . پاشان چووە سەر شۆڕشی نوێ لە ئێراندا كە ماوەی ساڵێكە درێژەی ھەیە بە دژی جمھوری ئیلامی ئێران و ئێران لە باری ئابوری و كۆمەلایەتی سیاسی یەوە لە قیرانێكی گەورەدایە ، تەنھا رێگای خەلكیش لە ئێراندا سۆشیالیزمە.
پاشان ووتەی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق لە لایەن "عصام شكری" سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی پێشكەش كرا . لە بەشێكی ووتەكەیدا باسی لە بارو دۆخی عێراق كرد و باسی لە قەیرانی حكومەتی كردو باسی لە دەورو نەخشی ئەمەریكا و لایەنە قەومی و دینی وتایفی یەكان كە چۆن رۆژە لە دوای رۆژ بارودۆخی خراپتر ئەكەن و ئەمن و ئاسایش نەك ھەر ناتوانن دابین بكەن بۆ خەلك بەلكو خۆیان دەوری سەرەكیان ھەیە تیایدا . لە بەشیكی تری ووتكەیدا عصام شكری باسی لە گرنگی شۆڕشی ئۆكتۆبەر و مەھامە ئینسانیەكانی و نەخشی لینین و بەلشەفیكەكان كرد وە ئەوەی دووپات كردەوە تەنھا رێگا بۆ خەلكی عێراق و ئێران گرتنە بەری رێگای بەلشەفیك و لنینە كە ئەمرۆ ئاڵاكەی بە دەست ھەردوو حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق و ئێرانەوەیە تەنھا ئەم دوو حیزبە وەڵامیان پێ یە لە ناوچەكەدا بۆ رزگار بوون خەلك وە تەنھا سۆشیالیزمە رێگا چارە و ئەلتەرناتڤە.
بەشی ھونەری سەرەتا چەند پارچە مۆسیقای كلاسیكی پێشكەش كرا لە لایەن تیپێكی مۆسیقای كەنەدیەوە. كاتی خواردنی ئێوارە دەستی پێ كرد . ئەنجا گۆرانی بێژی ناوداری ئێرانی "فەریدون فەرھی " چەندین گۆرانی فارسی پێشكەش كرد .پاشان دانا چاوشین بە دەنگە خۆشەكەی چەندین گۆرانی كوردی و شادی پێشكەش كرد كە خەڵكەكەی ھێنایە جۆش و لە چەندین لاوە خەلك دەستی بە ھەڵپەركی و سەما كرد.بە دوای ئەودا گۆرانی بێژی ناوداری ئێرانی "چكاوك " چەندین گۆرانی فارسی و شادی پێشكەش كرد، خەڵك دەستیان بە سەما كرد . ئەنجا " دانا " چاوشین بە چەندین گۆرانی عەرەبی و كوردی شادی خۆی مەراسیمەكەی رازاندەوە . ئامادەبوان تا كاتی دوای نیوەشەو درێژەیان دا بە سەما و ھەڵپەركێ و بە خۆشی و بە سەركەوتوویی مەراسیمەكە لە لایەن "سەھەند نوری "یەوە كۆتایی پێ ھێنرا.