خه‌ته‌نه تاوانه‌ێکی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به کچان، ده‌بێ ده‌ست به‌جێ قه‌ده‌غه بکرێت!!
به پێی هه‌واڵێک که له ماڵپه‌ڕی هاوڵاتیدا بڵاوبووه‌ته‌وه، ڕێکخراوی ئاسوده داوای کردوه بڕیارێکی بوێرانه بدرێت و خه‌ته‌نه‌ی کچان به یاسا قه‌ده‌غه بکرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی د.عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ڕایگه‌یاند که خه‌ته‌نه واجب نیه ده‌توانرێ قه‌ده‌غه بکرێت و رێکخراوی ئاسۆده له نامه‌کیدا بۆ په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت "بۆیه چیتر بیانوویه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی كوردستان به‌دوودڵییه‌وه له‌و مه‌سه‌له گرنگه كۆمه‌ڵایه‌تییه بڕوانن‌و پێویسته بڕیارێكی بوێرانه بدرێت‌و به‌یاسا خه‌ته‌نه‌كردنی كچان قه‌ده‌غه بكه‌ن"
" له‌نامه‌یه‌كی كراوه‌دا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، خانم ره‌حیم به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی ئاسوده، باس له‌وه‌ده‌كات كه دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له‌هه‌رێمی كوردستان گرفتێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و بۆ چه‌نده‌مینجار له‌میدیای بیانی باسی لێوه‌كراوه وه‌ك پێشێلكارییه‌ك ده‌رهه‌ق به‌ژنان‌و كچان، ره‌خنه‌ی تووندی ئاراسته‌كراوه".
له دیمانه‌یه‌کدا که هاوڵاتی ئه‌نجامی داوه د.عه‌لی قه‌ره‌داغی، سه‌باره‌ت به‌خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه، ده‌ڵێت »خه‌ته‌نه‌ی مێینه مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆنه‌و تازه ده‌بێته‌وه، عوله‌مای ئیسلامیش چه‌ند ره‌ئێكیان هه‌یه له‌سه‌ری، به‌لای منه‌وه رای راجح ئه‌وه‌یه كه خه‌ته‌نه‌ی مێینه واجب نییه له‌ئیسلامدا، ئه‌وه‌ش رای ئیمام مالك‌و ئیمام ئه‌حمه‌د‌و هه‌ندێك له‌عوله‌مای شافیعییه".
ئه‌وه‌ی که ڕێکخراوێک بۆ هه‌ر هه‌لێک ده‌گه‌ڕی وکێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵیه‌تی وه‌ک خه‌ته‌نه‌ی کچان، که تاوانێکی قێزه‌ون و بێشه‌رمانه‌ی قه‌رنی بیست ویه‌که‌مه له جیهانی موته‌مدیندا بێئابڕووی و شه‌رمهێنه‌ره، تا کیشه‌که بته‌قێنێته‌وه بیهێنێته سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌کان و بێکاته کێشه‌ی ڕۆژ ، مه‌سه‌له‌یه‌کی به‌رهه‌قه، له هه‌موو کێشمه کێشیکدا ئینسان بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌که‌ی سه‌ر بخات سود له فرسه‌تی گونجاو وه‌رده‌گرێت، له‌و ڕووه‌وه نامه ناره‌زایه‌تیکه‌ی رێکخراوی ئاسۆده تا ئێره جیگای ده‌ست خۆشیه. به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌توای مه‌لایه‌ک و یه‌کێک لێپرسراوه‌کانی ده‌زگای سه‌رکوتی ژنان وسه‌رچاوه‌ی خورافه‌و که‌م ده‌ست ڕاگرتنی ژنان، به‌تایبه‌تی دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی چه‌ندها میدیای جیهانی له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه، خۆی جارێکی تر ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی ژنانه به ده‌ست مه‌لا کۆنه‌په‌رسته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه، نه‌ک قازانج ناگه‌یه‌نێت به کێشه‌ی ژنان بگره زربه‌شی لێده‌دات.
لێکردنه‌وی ئه‌ندامی له‌شی ئینسان به هه‌ربیانوویه‌که‌وه بێت قه‌ده‌غه‌یه هیچ که‌س بۆی نیه ده‌ستی بۆ ببات، جا ئه‌گه‌ر قسه‌ی مه‌حه‌مه‌د بێ یان عیسا یان موسی یا هه‌ر موفه‌کیر وموجته‌هیدێکی دینی، لێکردنه‌وه ئه‌ندامانی له‌شی ئینسان تاوانه‌و جا به ناوی که‌م کردنه‌وه‌ی غه‌ریزه سێکسیه‌کانی ژنه‌وه بێت یان به ناوی جێبه‌جی کردنی یاسای قه‌ساسی" السن بالسن، و العین بالعین" وه بێت، یان به‌ناوی ته‌مێکردنه‌وه بێت له‌به‌رامبه‌ر دزی و ده‌سبردن بۆ مومته‌له‌کاتی که‌سانی تره‌وه، وه‌ک چۆن له‌سعودیه و ئێران ده‌بێنین چۆن ده‌ست و پێێ خه‌ڵک ده‌په‌ڕێنن به شمشێر.
خه‌ته‌نه‌ی کچان له کوردستان له نه‌وه‌ده‌کانی قه‌رنی ڕابردوو به‌دواوه له کوردستاندا په‌ڕه‌ی سه‌ند و زۆربه‌ی شوێنه‌کانی کوردستانی داگرت، ئه‌وه‌ش له په‌یدا بوونی سه‌روکه‌له‌ی هێزه ئیسلامیه‌کان و چه‌قۆکێشه‌کانیان له زۆربه‌ی شوێنه‌کان، به سوود وه‌رگرتن له هه‌ژاری خه‌ڵکی کوردستان و کارکردی ئابلۆقه‌ی ئابوری له‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراق و کوردستان و ڕاگرتی خه‌ڵک له‌به‌رامبه‌ر هه‌ژاری و برسێتی مه‌رگی ته‌دریجیدا به پاره‌و پولی جمهوری ئیسلامی ئێران و مه‌مله‌که‌تی سعودی خه‌ڵکیان ناچارده‌کرد له‌به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌کی بێقابیلدا سونه‌ته‌کانی ئیسلام و ئیسلامی قبوڵ بکه‌ن ، مل بده‌ن به حیجاب و به خه‌ته‌نه کردن. دیاره ناسێونالزمی کورد له جێکه‌وه‌تنی ئه‌م سونه‌ت و کارکردانه هیچ گله‌یکیان نه‌بوو و نابێ به ڵکو هه‌میشه ئه‌م هێزانه‌یان ده‌لاواند تاوان و ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵدا دابه‌شده‌کردن.
له‌کوردستان کێشه‌ی ژنان وه‌ک یه‌ک کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستی کۆمۆنیسته‌کان و رێکخراوه جه‌ماوه‌ریه تیکۆشه‌ره‌کانیان په‌ڕه‌ی سه‌ند وسه‌دان چالاکه‌وانی فیمنیستی سۆشیالست له کوردستاندا له‌پێشه‌وه‌ی پیشه‌وه خه‌باتی خۆیان ئه‌وه بۆ دوو ده‌یه‌یه ده‌به‌نه پێشه‌وه کوشتنی ژنان و یاسای باری که‌سێتی ، یاسای چه‌ند ژنه، ئازادی عیشق و عیلاقه، قه‌ده‌غه‌کردنی لێکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سێکسی کچان( خه‌ته‌نه)، کردنه‌وی شێڵتر بۆ ژنانی ژێر خه‌ته‌ری مه‌رگ..هتد ئه‌و کێشانه‌ی ژنان بوون که له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م تێکۆشه‌رانه برانه سه‌دری کێشه‌کان، ڕایانگه‌یاند یه‌کسانی ژن وپێاو که‌متر نیه چاره‌سه‌ر کردنی زوڵمی قه‌می له‌کوردستاندا. له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م ئاکتیڤستانه‌یه که "دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له‌هه‌رێمی كوردستان گرفتێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و بۆ چه‌نده‌مینجار له‌میدیای بیانی باسی لێوه‌كراوه وه‌ك پێشێلكارییه‌ك ده‌رهه‌ق به‌ژنان‌و كچان، ره‌خنه‌ی تووندی ئاراسته‌كراوه".
"رای راجح"ی ئه‌م ئاکتیڤستانه بوو به سه‌ر د.عه‌لی قه‌ره‌داغیدا " رای راجح"یان داسه‌پاند، ئه‌گه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌مه‌یدان نه‌بوایه "رای راجح" ی د.عه‌لی قه‌ره‌داغی وه‌ک " رای راجح"ی ئیمام مالك‌و ئیمام ئه‌حمه‌د‌و هه‌ندێك له‌عوله‌مای شافیعییه ده‌بوو، داواشی ده‌کرد بکرێته یاسا، بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی ژنان کێشه‌ی ژنانیان بردوه‌ته جێگایه‌ک د. عه‌لی قه‌ره‌داغی و ئیسلامیه‌کان و ناسێونالزمی کوردی ناچار کردوه بگه‌ڕێن بۆ ڕیگایه‌ک خۆیان له‌ژێر باری ئه‌م ئابڕوو چوون وشه‌رمه‌زاریه ده‌ربێنن.
لێکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سێکسی کچان(خه‌ته‌نه) قه‌ده‌غه‌یه و تاوانه ئه‌م سونه‌ته کۆن بێ یان تازه، له ئیسلامدا هه‌بی یان نه‌بی سونه‌ت بێ یان له قورئاندا ئیشارتی پێکرابی، ئه‌م تاوانه ده‌بێ ده‌سبه‌جی کۆتای پێ بێت، جێبه‌جێکردنی ئه‌م کاره له‌لایه‌ن هه‌رکه‌سێکه‌وه بێت هه‌ر بیانوه‌یه‌کی هه‌بێ ده‌بێ دادگایی بکرێت.
رێکخراوی ئاسوده ئه‌گه‌ر دیه‌وی له‌ئاسوده‌ی کجان و ژنان ده‌خاڵه‌ت بکات ده‌بی په‌یوه‌ست بێت به بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازانه‌ی ژنانه‌وه و به ڕیکخستنی ژنان و پیاوانی ئازادخواز ده‌توانرێت ئه‌م تاوانه کۆتایی پێ بهێنرێت و په‌نا بردن بۆ مه‌لا و سه‌رکرده ئیسلامیه‌کان ناتوانی کێشه‌که بگه‌ینێته هیچ شوێنیک به‌ڵکو زیانی پێده‌گه‌ینی بێ هێز ولازی ده‌کات.
ئه‌گه‌ر د. عه‌لی قه‌ره‌داغی ده‌یه‌وی له ژیانی کچان و ژنان کۆمه‌ڵگه ده‌خاڵه‌ت بکات ده‌بێ عه‌مامه‌که‌ی دابنێ وه‌ک هاوڵاتیه‌کی موته‌مه‌دن بێته ناو ئه‌م مه‌یدانه‌وه، ده‌نا وه‌ک مه‌لایه‌ک ده‌بی ده‌ستی کۆتا بێ له ژیانی کۆمه‌ڵگه بچێ به لای نوێژ‌و تاعه‌تی خۆیه‌وه له کونجی مزگه‌وتدا، دانانی یاسا‌و و رێکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵگه بسپێری به که‌سانی موته‌مه‌دن و سکۆیلار و ئینسان دۆست.
سمیر نوری
17\11\2010