ده‌بێ هێرشه‌کان بۆ سه‌ر کرێکارانی عێراق ڕابگیرێت!
ڕاگه‌یاندنی پێك هاتنی کۆمیته‌ی هاوپشتی کرێکاری جیهانی له گه‌ڵ کرێکارانی عێراق
ژیان و مافه‌کانی کرێکارانی عێراق ڕوبه‌ڕووی هێرشێکی زۆر ترسناک بووه‌ته‌وه له به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی :
1_پاش 7ساڵ داگیرکاری و کاولکاری که به سه‌ر کۆمه‌ڵگای عێراقدا هاتووه ، تاقم و دسته دینی و تایفی و قه‌ومی یه‌کان وه‌ک حکومه‌ت دانراون که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کان به نوێنه‌ری کردنی خه‌لکی عێراقه‌وه نیه، چینی کرێکاری عێراقی به بارودۆخێکی ئه‌و‌په‌ڕی ترسناکدا تێ ده‌په‌رێ . ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ داگیر که‌ری ئه‌مه‌ریکا،وه ئه‌م بارودۆخه ناله‌بار و خراپه له هه‌موو ئاسته‌کاندایه وه‌ک نه‌بوونی ئاسایش و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێ‌کاری به شیوه‌کی فراوان ،هه‌لومه‌رجی نائینسانی کار
2_ وه له پێناو داسه‌پاندنی ئه‌وپه‌ری چه‌وساندنه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین قازانج له کرێکاران، قه‌ده‌غه کردنی کردنی ناره‌زایه‌تیه‌کانیان سه‌رکوتی خه‌باته‌کانیان ، چینی ده‌سه‌ڵاتدار به شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ هێرش ده‌کاته سه‌ر مافه‌کان و ئازادیه‌کانی کرێکارانی عێراق، هێرش ده‌کاته سه‌ر رابه‌رانیان ، رێکخراوه سه‌ربه‌خۆکانیان .ئه‌وه هه‌وڵێکه بۆ تێکشکان و له ناوبردنی به‌رهه‌ڵستاکاری و خه‌باتی کرێکاران له دژی چه‌وسانه‌وه‌یان له لایه‌ن چینی ده‌سڵاتداره‌وه تا جێگای خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدا پته‌وتر بکه‌ن.
ده‌کرێ ئه‌م هێرشانه ڕابگیرێ له سه‌ر کرێکارانی عێراق . ئه‌مه‌ش یارمه‌تی و کۆمه‌کی رێکخراوه کرێکاریه‌کانی سه‌رتاسه‌ری جیهانی پێویسته. . هه‌ر بۆیه ئێمه ژماره‌یه‌ک هه‌ڵسوراوی کرێکاری له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق بریارماندا کۆمیته‌یه‌ک پێک بهێنین له پێناو به دی‌هێنانی هاوپشتیه‌کی کرێکاری جیهانی بۆ کرێکارانی عێراق و یارمه‌تی دانمان له‌م مه‌سه‌له‌دا.
ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانمان :
_راکێشانی پشتیوانی ڕێکخراوه کرێکاریه‌کانی جیهان بۆ کرێکارانی عێراق.
_ پیشاندانی خراپی و تێکچوونی بارودۆخی بژێوی جه‌ماوه‌ری کرێکاری له عێراقدا
_تیشک خستنه سه‌ر خه‌باتی ئێستای کرێکارانی عێراق و خواسته‌کانیان ،
_پیشاندانی ره‌فتاره‌دژی کرێکاریه‌کانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق و هێرشه وه‌حشیگه‌ریه‌کانی بۆ سه‌ر کرێکاران،
_پیشاندانی ناوه‌رۆکی یاسا دژی کرێکاریه‌کان که ئێستا له عێراقدا کاریان له سه‌ر ده‌کرێ وه خه‌بات له پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان،
_ناچار کردنی چینی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ ملدانیان بۆ دابین کردنی مافه‌کانی کرێکاران و به ره‌سمیه‌ت ناسینی مافی کۆبونه‌وه و رێکخراو بوون ومانگرتن، دابین کردنی بیمه‌ی بێ‌کاری بۆ بێکاران ، کرێ گونجاو ، زیاد کردنی مووچه یا کرێ به پێی راده‌ی هه‌ڵئاوسان ، به ده‌ستهێنانی به‌رزترین ئاستی ته‌ندروستی و سه‌لاه‌مه‌تی له شوێنی کاردا به‌و ئاسته‌ی له جیهاندا هه‌یه ، دیاره ئه‌مه‌ش به یارمه‌تی و کۆمه‌کی رێکخراوه‌کرێکاریه‌کانی جیهان به‌دی دێت .
کۆمیته‌که‌مان بانگه‌وازی سه‌رجه‌م رێکخراوه کرێکاریه‌کانی جیهان ده‌کا بۆ هاوپشتی و کۆمه‌ک به کرێکارانی عێراق له خه‌باتیان دژی ئه‌و هێزانه‌ی که ده‌یانه‌وێ له ناویان به‌رن و درێژه ده‌ده‌ن به خراپی باری بژێویان. هه‌روه‌ها بانگه‌وازی خه‌لکی موته‌مدینی دنیا ده‌که‌ین له سه‌راسه‌ری جیهاندا که هاوکاری کۆمیته‌که‌مان بکه‌ن بۆ نیشاندانی هێزی هاوپشتی کرێکارانی جیهان له کرێکارانی عێراق .
عصام شکری
له جیاتی کۆمیته‌ی هاوپشتی کرێکارانی جیهان له کرێکارانی عێراق
ته‌لفۆن : (001)416-8202262
ئیمه‌یل : ishukri@gmail.com
به‌م زووانه مالپه‌ری کۆمیته‌ش ده‌کرێته‌وه