ڕێگا چاره سۆشیالیزمه
له بارودۆخێکی وادایه سۆشیالیزم نه‌ک به وێنه‌ی ئامانجێک
یان هه‌ده‌ف و شیعار‌و ستراتیژی، به‌ڵکو به وێنه‌ی یه‌ک رێگا
چاره‌ی ده‌سبه‌جێ، و واقعی و ممکنی رزگاری کۆمه‌ڵگه
له بارودۆخی ئێستا خۆی ده‌خاته ڕوو و سه‌رده‌ردێنێ
.سه‌رنجامی سی ساڵ حکومه‌تی ئیسلامی سه‌رمایداری
شه‌له‌لی ته‌واوی ئابوری و قهیهرانێکی موزمن و قوڵی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگه بووه.
ڕێگا چاره سۆشیالیزمه
حمید ته‌قوایی
قه‌یرانی حکومه‌تی سه‌رمایه‌داری له ئێران‌دا ئه‌ڵتارناتیڤی
سۆشیالستی وه‌ک یه‌ک ڕێگا چاره‌ی مومکین ودهسبهجێ له‌به‌رامبه‌ر
بارودۆخی سیاسی_ ئابوری ئێستای ئێران ده‌خاته‌وه پێشه‌وه.
مه‌به‌ستی من سۆشیالیزم ته‌نها به وێنه‌ی یه‌ک ئامانجی
کۆتای و ستراتیژی گشتی بۆ رزگاری له سه‌رمایه‌داری نیه.
به‌و مانایه‌یه‌ی که سۆشیالیزم له هه‌موو وڵاته‌کان سه‌رده‌مێکی
دوورودرێژه ته‌نها رێگا چاره‌یه.خاڵی گرنگ ده‌رباره‌ی
ئێران ئه‌وه‌یه ئه‌ڵته‌رناتیڤی سۆشیالستی وه‌ڵامی مووشه‌خه‌س
و ده‌سبه‌جێ یه به قه‌یرانی هه‌مه‌لایه‌نه که سه‌رتاپای
رژێمی سه‌رمایه‌داری و حکومه‌تی ئیسلامی داگرتووه.
سه‌رمایه‌داری له ئێران له ڕووی سیاسی و ئابوریه‌وه له حاڵه‌تی داروخاندایه و خودی ئه‌م واقعیه‌ته پێویستی و هه‌نوکه‌یی سۆشیالیزم ده‌خوازێت. کۆمه‌ڵگه له‌سه‌روبه‌ندی ته‌قینه‌وه‌دایه، ئابوری نوستووه، هه‌ژاری وگرانی بێداد ده‌کات وهه‌موو ڕۆژی توندتر و قابیلی تهحمولکردن نیه، حکومه‌تی ئیسلامی مه‌شروعیه‌ت و به‌رحه‌قی خۆی له ئاستی ناوه‌وه و له ئاستی جیهان و هه‌تا له‌لای باڵه‌کانی تری خودی خۆی له‌ده‌ستداوه، هه‌موو لایه‌ک چاوه‌ڕوانی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌زن ده‌که‌ن. لافاوێک به‌ڕیوه‌یه: حکومه‌ته‌کان به دڵگرانیه‌وه یه‌کتری ئاگادارده‌که‌نه‌وه وخه‌ڵکی له سه‌نگه‌ردان بۆ هه‌ر فرسه‌تێک که بخولقێت. ئه‌مه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نۆرماڵ نیه، به‌رمیلێک باروته.
ئه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه ته‌وقیتکراوه‌ی هێناوه‌ته گۆڕ، هه‌روه‌ک له وتاری ژماره‌ی پێشوی ئینترناسێونالی دا په‌نجه‌م بۆ ڕاکێشا، قه‌یه‌رانی حکومه‌تی سه‌رمایه‌یه له ئێران‌دا. له‌و کاته‌وه‌ی گه‌یشتنی جمهوری ئیسلامی به کورسی ده‌سه‌ڵات گشت بوررژوازی ئێران_ وبورژوازی جیهان_ ڕوو به‌ڕووی مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات کردوه‌ته‌وه له ئێران‌دا. نه جمهری ئیسلامی توانی بارودۆخی نۆرمالی به‌رهه‌م و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سه‌رمایه فه‌راهه‌م بکات، و نه بورژوازی توانی ئه‌و به حکومه‌تی مهتلوبی خۆی- چی به شێوه‌ی هێواش هێواش یان ڕژێم چێنج- بگۆڕێت. ئه‌مه بنچینه‌ی کێشمه‌کێشی موزمین و بێ کۆتایی نێوان ڕژێمی ئیسلامی له‌لایه‌که‌وه و هێزه‌کانی ئۆپۆزسیونی بۆرژوازی و ده‌وڵه‌ته غهربیهکانه له‌لایه‌کی تره‌وه وهه‌میشه به‌رده‌وامه و تا دێ توندتر ده‌بێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر گشت ئه‌م بارودۆخه‌دا، له به‌رامبه‌ر جمهوری ئیسلامی و گشت هێزه‌کانی بۆرژوازی ناوخۆیی و جیهانی و ئه‌وانی له‌ده‌سه‌ڵاتدان وئه‌وانه‌ی له ئۆپۆزسیوندان و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌و و کێشمه‌کێشه‌کانیان، چینی کرێکار و جه‌ماوه‌ری فراوان ڕاوه‌ستاوه،که له رێگای شۆڕشی 57 وه(1979وه‌رگێڕ) قه‌یه‌رانی حکومه‌تیی ئه‌مڕۆیان به‌سه‌ر بۆرژوازیدا داسه‌پاند. فراوانی و هه‌مه‌لایه‌نه بوونی مانگرتنه کرێکاریه‌کان، خه‌باتی خوێندکاران و لاوان، خه‌باتی ژنان بۆ رزگاری، هه‌ستان و ڕاپه‌ڕینی شاریه‌کانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی جمهوری ئیسلامی- به‌تایبه‌تی شۆڕشێک که له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی پاره‌وه ده‌ستی پێکردوه- له مێژوی هاوچه‌رخی ئێران بێ وێنه بووه. جمهوری ئیسلامی هه‌ر له‌وکاته‌وه هاتوه‌ته سه‌رکار له ڕووی ئایدیولۆژی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه ته‌نێکی نه‌گونجاوه به جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه‌وه‌و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه هه‌میشه له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ره‌تده‌کرێته‌وه. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م حکومه‌ته به هه‌موو ناجۆری و نهگونجاویهوه به ئه‌وزاعی ئێران و به هه‌موو دڕنده‌یی و به‌ربه‌ریه‌تی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه که هه‌یه‌تی ته‌نها حکومه‌تی ممکنی سه‌رمایه‌داریه له‌ئێراندا. بن به‌ست و قه‌یه‌ران و بێچاره‌یی سیاسی_ ئابوری ئه‌م ڕژێمه له واقعدا بێچاره‌یی و بن به‌ستی گشت ڕژێمی سه‌رمایه‌داری ده‌رده‌خات و له به‌رمبه‌ر هه‌موواندا پێشانی ده‌دات.
ئێمه هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌م واقعیه‌ته ته‌ئکیدمان کردوه‌ته‌وه که جمهوری ئیسلامی دڕنده‌یی و گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌می ئێمه نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات و ئێستا قه‌یرانی سیاسی- ئابوری که دوابه‌دوای ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی ساڵی پاردا یه‌خه‌ی حکومه‌تی داته‌کاند ئه‌م واقعیه‌ته زیاتر له پێشوو به‌رجه‌سته‌تر ده‌کاته‌وه و ده‌یکاته سه‌نته‌ری گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و ده‌ستور کاری خه‌باتی خه‌ڵک.
هیچ شتێ به ڕاده‌ی خستنه ڕووی لابردنی کۆمه‌که‌کان( یارانه‌ها) ناوه‌ڕۆکی قه‌یرانی سه‌رمایه‌دارانه‌ی جمهوری ئیسلامی پێشان نادات. ئه‌مه یه‌ک ته‌رحکردنی ئابوریه که هاوجووته له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ته‌قه‌شوفی ئابوری سه‌رمایه‌ی جیهانی. به مانایه‌کی تر جمهوری ئیسلامی مه‌به‌ستێتی یه‌ک سیاسه‌تی ئابوری ناسراوی سه‌رمایداری جیهانی پیاده‌بکات که له زۆرێک وڵاتانی تر پیاده ده‌کرێت، ئه‌مانیش له ژێر ناوی ئامانجدارکردنی کۆمه‌که‌کان و دانی کۆمه‌کی پوڵی به خێزانه‌کان، له ئێران به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن به‌م شێوه‌یه دێوه‌زمه‌ی " فتنه‌ی ئابوری" وته‌قینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕاپه‌ڕینی شاره‌کان بۆ چرکه‌یه‌ک کپ نابێته‌وه! به ڕووکه‌شی شۆڕ‌شیان خه‌واندوه، حکومه‌تیان له‌سه‌ر پێ ڕاگرتووه و ئێستا بڕیاره وه‌ک ڕوسیه و شیلی ودهڵهته ئهسکهندنافیهکان و چین وهندوستان و ئه‌وروپای یه‌کگرتوو و سه‌دان ده‌وڵه‌تی تر ئابوریه‌که‌یان له سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌لگۆی بانقی جیهانی سه‌روسامان پێ بده‌ن و له‌م ڕێگایه‌وه ڕهعشهی مه‌رگ دوابخه‌ن! ئه‌یانه‌وێ" ڕیفۆرمی ئابوری"بکه‌ن به‌ڵام نه‌خشه‌ی له‌شکر و به‌سیجیان خستوه‌ته سه‌ر هێڵی کوشتنی خه‌ڵک! نیگهرانیهکانیهکانی حکومه‌ته‌کان به ته‌واوی له شوێنی خۆیدایه.کێشه‌ی ئابوری ئێران سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌تی مۆدیلی ڕوسیا و یان ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌ران یان قه‌یه‌رانی ۆڵستریت نیه، کێشه‌ی سه‌رمایه‌داری ئێران و حکومه‌ته ئیسلامیه‌که‌ی ئه‌ویه کۆمه‌ڵگه لێیان هاتووه‌ته ده‌نگ له شۆڕشی (1979 وه‌رگێڕ)57 ه‌وه تا ئه‌مڕۆ حکومه‌تی ئیسلامی سه‌رمایه‌داری قبووڵ ناکه‌ن و بۆرژوازی ئێرانی ڕووبه‌ڕووی کێشه‌یه‌کی موزمنی حکومه‌تی کردوه‌ته‌وه. نیگه‌رانی ئه‌و به‌ڕێزانه له شوێنی خۆیدایه. زریانێکی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه، زریانێک له دژی گشت ڕژێمی سه‌رمایه‌داری و حکومه‌تی ئیسلامی له‌ئێران و قه‌یران و بنبه‌ست و نه‌خشه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه ئابوریه‌که‌ی.
ئه‌م زریانه‌ی ئێستا به ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێرانه‌ی ملیۆنی خه‌ڵکی ئێران له حوزه‌یرانی ساڵی پاره‌وه ده‌ستی پێکردوه. جمهوری ئیسلامی یه‌که‌مین ده‌رکه‌وتنی ئه‌م زریانه سیاسیه‌ی خه‌وان به‌ڵام یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هێشتا ههنوکهییترین کێشه‌یه له‌ده‌ستوری خه‌باتی خه‌ڵکدا.رژیم به ده‌وری خۆی له قۆناغی پێش حوزه‌یرانی 88( وه‌رگێڕ2009) ناجێگیرتر و قه‌یه‌رانی سیاسی و ئابوری توندتر و کاره‌ساتبارتر بووه. حوزه‌یرانی 88 (2009)سه‌ره‌تای قۆناغێکی شۆڕشگێرانه‌یه که تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه. هیچ یه‌ک له‌و کێشانه‌ی که ڕاپه‌ڕینی ساڵی پاری شکڵ پێدا، له هه‌ژاری وسه‌رکوت و بێ مافی، نه‌ک ته‌نها چاره‌سه‌ر نه‌بوون به‌ڵکو تیژ تر‌و بوون ڕژێم له چاره‌سه‌ری ئه‌وان بێ‌توانا تر و داماوتر بووه. ئه‌م قۆناغه شۆڕشگێڕانه‌یه ته‌نیا ده‌توانرێ به یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران له ڕێگای ڕوخاندانی ڕژێمه‌وه به هێزو توانای شۆڕشی خه‌ڵک و یان به جێگیر کردنی یه‌ک حکومه‌تی نۆرماڵی سه‌رمایه‌داری بگاته کۆتایی خۆی.
له بارودۆخێکی وادایه
سۆشیالیزم نه‌ک به وێنه‌ی ئامانجێک یان هه‌ده‌ف و شیعار‌و
ستراتیژی، به‌ڵکو به وێنه‌ی یه‌ک رێگا چاره‌ی ده‌سبه‌جێ،
و واقعی و ممکنی رزگاری کۆمه‌ڵگه له بارودۆخی ئێستا خۆی
ده‌خاته ڕوو و سه‌رده‌ردێنێ.سه‌رنجامی سی ساڵ حکومه‌تی
ئیسلامی سه‌رمایداری شه‌له‌لی ته‌واوی ئابوری و
قهیهرانێکی موزمن و قوڵی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگه بووه.
سیاسه‌ت وئامانج وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بۆرژوازی ئێرانی
وجیهانی و ده‌وڵه‌ته‌کانیان ، هه‌مان سیسته‌می ئابوری پشت
به‌ستوو به قازانج و به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی قازانجی
سه‌رمایاداری، له حاڵه‌تی نۆرماڵ یان نانۆرماڵ له شکڵی
ئیسلامی‌دا و یان غه‌یره ئیسلامی دا ، خۆی به‌شکه له
ڕووی کێشه‌که و خولقێنه‌ری ئه‌م بارودۆخه‌یه نه‌ک به‌شێک
له ڕێگا چاره‌ی. بۆرژوازی و حکومه‌تی ئیسلامی
کۆمه‌ڵگه‌یان تا ئاستی له‌ناوچوون پاڵپێوه‌ناوه و تا
قوڵایی هه‌ژاری و بێ مافی بردوویانه به‌ڵام هیچ
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ته‌سلیمی مه‌رگ نابێت و خۆکوژی به‌کۆمه‌ڵ
ئه‌نجام نادات. کرێکاران ،و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک
خزێنراوهنهته ژێر هێڵی هه‌ژاری، ژنان و لاوان و
مامۆستایان، ڕێگایه‌کی تر بێجگه له ناڕه‌زایه‌تی و
خه‌باتکردنیان له‌به‌رده‌م نیه و ئامانج و ئاڵای ئه‌م
خه‌باته به حوکمی بارودۆخی ئۆبجه‌کتیڤی ئه‌مڕۆ ته‌نها
ده‌توانی سۆشیالیزم بێت. سۆشیالیزم ته‌نها ڕێگای
ده‌رچوونه له بنبه‌ستی ئێستا. سۆشیالیزم یان
به‌ربه‌ریه‌ت، ڕێگه‌ی سێهه‌م بوونی نیه.*
وه‌رگێڕانی سه‌میر نوری
له ژماره 371ی ئینترناسێوناڵی فارسیه‌وه