له‌ کوردستاندا سه‌رکوتی ئازادی

درێژه‌ی هه‌یه‌

 

سه ردار عه بدوڵا حه مه

 

 له‌ پاش تیرۆری چه‌ندین رۆژنامه‌ نوس له‌ کوردستاندا، سه‌رکوتی بیروراو هه‌وله‌کان بۆ فراندن و تیرۆرکردنی رۆژنامه‌ نوسان هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌ .له‌ مانگی پێشوداهه‌وڵدرا رۆژنامه‌ نوس(هیوا فریاد ره‌س) سه‌رۆکی ریکخراوی (بزاڤی ژیان ) له‌ شارۆچکه‌ی خه‌بات بفرێنن، هه‌وڵه‌که‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو وه‌ ئێستا ژیانی ناوبراو له‌ مه‌ترسیدایه‌. ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ئاشکرا هه‌ره‌شه‌ له‌ گۆڤاری لڤین ده‌کا به‌و بیانووه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م گۆڤاره سوکایه‌تی به‌ موستافا بارزانی کردووه‌. ئه‌مانه‌ چه‌ند نموونه‌یه‌کی تازه‌ن بۆ هێرش بۆ سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌ گه‌ری له‌ کوردستاندا،دیاره‌ خه‌لکی کوردستانیش به‌ تایبه‌ت رۆژنامه‌ نوسانی شارو شارۆچکانی کوردستان بێ ده‌نگ نه‌بوون وبه‌ خۆپیشاندان و ئیمزا کۆکردنه‌وه‌ به‌رده‌وامن له‌ ئیدانه‌ کردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌کۆنه‌په‌رسته‌.                    

کاتێ سه‌رۆکی هه‌رێم و به‌رپرسانی تر ئه‌و پرسیاره‌یان لێ ده‌کرێ ئایا باوه‌رتان به‌ ئازادی هه‌یه‌ ؟ ده‌ڵێن به‌ڵێ ئێمه‌ قوربانیمان داوه‌ له‌ پێناو ئازادیدا. له‌و لاشه‌وه‌   هه‌ره‌شه‌ له‌ خه‌ڵکی ئازدیخواز و له‌ گۆڤار رۆژنامه‌کان و فراندن و تیرۆری خه‌لک له‌ سه‌ر بیرو را هه‌یه‌ و ئه‌م ملهوریه‌ دژی ئازادیه‌ هه‌یه‌ و درێژه‌ی هه‌یه‌ ئیتر ده‌بێ ئازادی چ مانایه‌کی هه‌بێ لای ئه‌م به‌رێزانه‌، له‌وانه‌یه‌ ئازادی لای ئه‌وان ئه‌وه‌بێ به‌ سه‌ر شان باڵی ئه‌واندا هه‌ڵبده‌ی یا سووکه‌ گله‌یه‌کیان لێ بکه‌ی ده‌نا له‌وه‌ زیاتر تێپه‌راندنی سنووری ئازادیه‌ ، یا خۆیان ووته‌نی ئیتر ئه‌وه‌ به‌ره‌ڵاییه‌ . ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ده‌یانه‌وێ ئه‌و راستیه‌ بشارنه‌وه‌ که‌ ئازادی بیرورا سنور ناناسێ و له‌ ئاست بیرورادا هیچ شتێک پیرۆز نیه.‌ نه‌ ده‌ستی شێخ و نه‌مێزه‌رو که‌وای مه‌لاو نه‌ مامه‌ و نه‌ کاکه‌ و نه‌ نه‌وه‌و نه‌ باوکیان  و نه‌ خاک و ئاوو نیشتمان نه‌ خودا و نه‌ پێغمبه‌ر و نه‌ عیسا ونه‌ موسا و نه‌ مارکس نه‌ لینین...هتد پیرۆز نین  ناتوانن دیوار و سنوور بن له‌ به‌رده‌م ئازادیدا، هه‌ریه‌ک له‌مانه‌ ناوبران ده‌کرێ پیرۆز بن لای هه‌ندی که‌س به‌ڵام ناکرێ ئازادی سنووردار بکرێ له‌ به‌ر ئه‌و هه‌نده‌ که‌سه‌.                                                   

 سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ ناڵیش ئه‌دا له‌ بزماریش ، ده‌ڵێ من ئازادیم ده‌وێ له‌و لاشه‌وه‌ ئازادی سه‌رکوت ده‌کا له‌ هه‌موو مه‌یدانێکدا. ئه‌وه‌گومانی تێدا نیه‌ بووترێ ئه‌وه‌یه‌ که تا‌ ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی و دینه‌یه‌کان ده‌ست کۆتا نه‌کرێن و به‌دیلێکی ئینسانی جێگایان نه‌گرێته‌وه‌ سه‌رکوتی ئازادی هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێ.                         

12/7/2010