که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان جارێکی تر پارتی ئیحراج ده‌کات!
چه‌ند تێبینیه‌کی جدی له‌سه‌ر "تێبینیه جدیه‌کانی!!" مه‌کته‌بی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی له دژ هویمان ڕایت وۆچ
مه‌کته‌بی ناوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌کی هستریک که‌وتووه‌ته وێزه‌ی ڕیکخراوێکی موعته‌به‌ری جیهانی و تۆمه‌تباری ده‌کات به‌وه‌ی درۆی ههڵبهستتوه و سودی له‌سه‌رچاوه " ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان" !! نهگرتتوه ، سه‌رچاوه‌که‌ی ڕێکخراوه توندڕهکانن ، هیچ که‌س له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری ته‌هدید نه‌کراوه ، ناوی ئه‌و که‌سه‌ی که کوژراوه هێشتا که‌یسه‌که‌ی کراوه‌یه مه‌به‌ستیان سه‌رده‌شت عوسمانه نایانه‌وی ناوی ببه‌ن، لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی به‌رده‌وامه...هتد . من له‌م نوسراوه ده‌مه‌وی ئه‌م ئیدعایانه‌ی پارتی بێوه‌ڵام نه‌مێننه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی له توانمادا بێت ناڕاستیه‌کانی پارتی جارێکی تر بخه‌مه ڕوو.
هیومان رایت وۆچ له ڕیپۆرتهکیدا که له ئۆکتۆبه‌ردا بڵاو بووه‌ته‌وه، چه‌ند ته‌وه‌رێکی خستووه‌ته ڕوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی ڕاپۆرته‌که ئازادی و ئازادی ده‌ربڕین و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریه. له ڕاپۆرتهکادا چه‌ند که‌یسێکی کوشتن و ڕاونان و ته‌هدید کردنی گرتووه‌ته خۆی و چه‌ندان شێوازی گرتووه‌ته خۆی له‌وانه که‌یس دروست کردن بۆ ڕۆژنامه‌نوسان و غه‌رامه کردنی قورس و په‌نا بردن بۆ قانونی 1969 عێڕآقی و چه‌ندان ته‌هدیدی ڕاسته‌و وخۆ. له دوایشدا ڕێکخراهکه داوا ده‌کات پارتی و پابه‌ندی ئازادی و ئازادی دهربهڕین بێت.
مه‌سه‌له‌ی ئازادی و ئازادی سیاسی بێقهید وشه‌رتی سیاسی و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری مه‌یدانێکی کێشمه‌کێش و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌و خۆی خه‌ڵکی کوردستان بووه به درێژای دوو ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناسێونالیزمی کورد‌و حزبه دهسهڵادارهکانی و له‌م ڕێڕه‌وه‌دا ده‌یاند نه‌به‌رد ده‌توانی ببینی و ده‌یان خۆپێشاندان و کۆبوونه‌وه‌و میتینگ به‌ڕێوه براوه و له‌م خه‌باته‌دا چه‌ندان قوربانی داوه‌و گیانبه‌ختکردوانی رێگای ئازادی له کوردستاندا ناسراون به هێج سینارێو دروست کردنێک داناپۆشرێت و پارتی و یه‌کێتی، ڕاسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌و خۆ به‌رپرسن له هه‌موو ئه‌و سه‌رکوت و تیرۆر و ڕاونانانه ناتوانن له ژێر باری ئه‌م سه‌رکوت پێشێلکاریانه ده‌ربهێنن.
ڕاپۆرته‌که‌ی هیومان ڕایت وۆچ ته‌نها چه‌ند گۆشه‌یه‌ک و ماوه‌یه‌کی کورتی له پێشێل کاریه‌کانی پارتی ویهکیتێ به‌تایبه‌تی پارتی پێشان ده‌دات و پشتی به‌ستووه به ده‌یان سه‌رچاوه. ده‌نا پێشێل کاڕیهکان و زۆرله‌وه فراوانترن و کێشمه‌کێشه‌کان زۆر له‌وه توندتر و قوڵترن له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا.
له‌کوردستاندا دوو بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رابه‌ر یه‌کدا، ئه‌وه دوو ده‌یه‌یه ده‌ست وپه‌نجه نه‌رم ده‌که‌ن کۆمۆنیزم و ناسێونالیزم ، مه‌کته‌بی ناوه‌ندی ڕاگه‌یه‌ندنی پارتی ناتوانێت ئیشاره‌ت به ته‌ره‌فی به‌رامبه‌ری خۆی نه‌کات بۆیه هیومان ڕایت وۆچ تۆمه‌تبارده‌کات به‌وه‌ی گوێ له" رێكخراوه توندڕۆكان"ده‌گرن، وه‌ک حزبیکی سه‌رکوتکه‌ر ناوی هیچ که‌س ناهێنی ته‌نها به کینایه‌و ده‌ربڕینی دوژمنکارانه نه‌بێت. زۆر ڕۆشنه مه‌به‌ستیان کۆمۆنیستاکانه ، بۆ ئه‌وان هه‌ر که‌س و لایه‌نێک که داوای ئازادی بێقهید و شه‌رت بێ و لایه‌نگری یه‌کسانی ژن و پیاوو و ژیانی ئینسانی بێت توند ڕه‌وو هو گێره شێوینه، به‌ڵام بۆ ته‌رفێک که ده‌ستی له‌خویندا سووره توند ڕه‌و نیه واقع بینه!!
ئێمه کۆمۆنیسته‌کان شانازی ده‌کین به‌وه‌ی که ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان به هه‌موو چوار گۆشه‌ی جیهان ده‌گه‌یه‌نین و سه‌ردمی خنکاندنی ده‌نگی ئازادیخوازی ویهکسانیخوازیمان له گۆرناوهو ، پارتی خۆشی بێ ترشی بێت ناتوانێت گۆرهبهکۆمهلهکانی سه‌رسنوره‌کان دروست بکاته‌وه وبه بێده‌نگی بیسپێری، ئیتر سه‌رده‌می خه‌فه‌کردنی ده‌نگی ناره‌زیه‌تی به‌سه‌ر چوو.
ئه‌م کێشمه کێشه یه‌ک ڕوو به ڕوو بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه و ناتوانرێت له چوارچیوه‌ی ئه‌حزاب و گروه دا قه‌تیس بکرێت و پارتی هه‌ده‌فمه‌ندانه ده‌یه‌وی ئه‌م کاره بکات، دیکۆمینته‌کانی هیومان ڕایت وۆچ ئه‌وه پێشان ده‌ده‌ن که ده‌یان ڕۆژنامه نووس و نووسه‌ر به‌شدارن له‌م ڕوو بهڕووبوونهوهیه و هه‌زاران که‌س به‌شداری خۆپێشاندانه‌کان ده‌که‌ن و پارتی له‌به‌رامبه‌ر مه‌نگه‌نه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی فراواندا ڕاگرتووه له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی چاره‌نووسسازدا گۆشه‌گیری کردووه.
پارتی ده‌یه‌وێ درۆ بخاته پاڵ هیومان ڕایت وۆچ ، وه‌ک بڵێی عبدلستار تآێڕ شه‌ریف و سۆرانی مامه حه‌مه به مه‌رگی خوا مردبێتن و تیرۆر نه‌کرابێتن له‌سه‌ر ڕسواکردنی پارتی نهکوژرابێتن، ده‌یان ڕۆژنامه نووس به زمانی خۆیان سکاڵایان تۆمار کردوه، ئه‌وه تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت عوسمان دواتر باس ده‌که‌ین که به قه‌ولی هیومان ڕایت وۆچ نوکی کێوێکی سه‌هۆڵه و پارتی و سونه‌ته عهشیرهتیهکانی دایه به‌ر شاڵاوی ڕه‌خنه‌ی مه‌سخه‌ره ئاسا. کێ درۆ ده‌کا و درۆکانی ده‌کا ده‌جوێته‌وه، پارتی ناتوانێت به به‌یانێک کۆتای به‌م کێشه‌یه بێنێت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته وه‌ک ژیله‌مۆ هه‌رجار ناجاره تۆپه‌ڵه ئاگرێک ده‌داته ده‌ره‌وه و پارتی لوول ده‌کات عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌رانه‌یان ده‌خاته له‌رزه.
یه‌کێک له درۆ شاخداره‌کانی پارتی ڕاپۆرتی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی که مه‌سعود به‌رزانی بۆ داپۆشینی پاشه‌ڵی خوێنآوویان دروستی کردبوو له‌سه‌ر کێشه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان، نه‌ک نه‌یتوانی ده‌ردی پارتی چاره‌سه‌ر بکات به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که‌ی ئاڵۆزتر کردووه، له‌لایه‌ک ڕاپۆرتی ئه‌و لێژنه‌یه شتێک ده‌ڵی له‌لایه‌کی تره‌وه مه‌کته‌بی ناوه‌ندی پارتی ده‌ڵی لێکۆڵینه‌وه ته‌واو نه‌بووه،ئه‌مه چه‌نی به چه‌نه، هستریایهک پارتی و دام وده‌زگاکانی گرتووه‌ته‌وه هه‌ریه‌که‌یان لاکه‌ی تر ده‌خاته درۆوه، ڕاپۆرتی لێژنه‌که‌ی سه‌رۆک چی لێهات!!! پارتی نه‌ک له‌به‌رامبه‌ر تاوانکاری و په‌نجه‌ی تاوانباریدایه به‌ڵکو ده‌بی باجی تاوانی هه‌وڵی ناو زراندنی سه‌رده‌شت عوسمانیش بده‌ن، خستنه پاڵی تاوانی تیرۆر و په‌یوه‌ست کردنه‌وه‌ی به لایه‌نی تیرۆرستیه‌وه تاوانه ده‌بێ پارتی یان بیسه‌ڵمێنی یان لێژنه‌که‌ی له‌به‌رده‌م دادگادا دادگایی بکرێن. وله‌هه‌مان کاتدا که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان برینێکی ده‌م کراوه‌یه پارتی هه‌ر ڕۆژه به جۆرێک پێده‌خاته سه‌ری ده‌یکولێنێته‌وه.
ده‌یان که‌س که شایه‌دی له‌سه‌ر ته‌هدیدو تۆقاندن ده‌ده‌ن له دژی پارتی چه‌ندان ڕؤژنامه نووس و نووسه‌ر کوردستانیان له ترسی کوشتن به‌جی هێشتووه پارتی هه‌روا ناتوانی ئینکاری لێبکات، به‌ڵکو ده‌بێ وه‌ڵام بداته‌وه. پارتی نه‌ک ته‌نها ته‌هدید وزمانی تۆقاندن به‌ڵکو یاساکانی حکومه‌ته دکتاتۆریاکانی عێراق ده‌هێنێته پشتی خۆی که ساڵی 1969 داڕێژراون، به یاساکانی قه‌ره قوش نوسه‌ران و ڕؤژنامه‌نوسان دادگایی ده‌کات به داسه‌پاندنی غه‌رامه‌ی قورس که ده‌ست و پێی نووسه‌ران که‌له‌پچه ده‌کات.
به‌ڵام کێشه‌ی پارتی زۆر له‌وه زیاتره وه‌ڵامی راپۆرتی هیومان ڕایت وۆچ بداته‌وه یان ده‌می چه‌ند نووسه‌رێک داخات، کێشه‌که‌ی له‌وه گه‌وره تره ، کێشه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر ئازادی و له دژی ئازادیخوازانه و خه‌ڵکی کوردستانه، ترسی ئه‌وه‌یه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه په‌ڕه بسێنی ئه‌م تارمایه دێوه زمهیهکه پارتی هه‌راسان کردووه. هستریایهک که که‌یسی سه‌رده‌شت و تیرۆرکردنه‌که‌ی بۆ پارتی خولقاندوهیهتی سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌ویه سه‌رده‌شت بوو به سومبڵی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، بۆیان قوتنادرێ، هه‌ر جاره‌ی به‌شێوه‌یه‌ک سه‌رده‌ردێنی که‌لێنی له ئه‌وزاعی پارتی و یه‌کێتیدا دروست ده‌کات ، شه‌به‌قێک ده‌خاته نێوان ئه‌وان و خهلکهوهو کێشمه کێشی جدی دێنێته سه‌ر سه‌تح و ده‌سه‌ڵاتی له‌رزۆکیان دادهتهکێنی.
له ڕاستیدا تێبێنیه جدیه‌کانی پارتی نابێ بێ وه‌ڵام بمێننه‌وه، ناشمێننهوه. ئه‌وان ناتوانن له‌به‌رابه‌ر داواکاری ئازادی و ئازدی سیاسی و ئازادی ده‌ربڕینی خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌روا بێ موبالات بمێننه، له دوڕیانیکدا قه‌راریان گرتووه، ئه‌گه‌ر قبوڵی ئازادی و ئازادی سیاسی بکات که نایکات ئه‌وه ده‌می هه‌موو کێشه‌کان تر ده‌کرێتوه و هه‌موو که‌یسه کۆمه‌ڵایه‌تیکانی تر مه‌تره‌ح ده‌بن و ده‌سه‌ڵاتی ناسێونآڵ_عه‌شیره‌تیان ده‌خاته به‌ر هه‌ره‌شه‌و بوارده‌دات به بڵابوونه‌وه‌ی ئاگای چینایه‌تی و به هێچ جۆرێک ناتوان له‌به‌رده‌م داواکاری ئاڵ‌و گۆڕی ڕێشه‌یی تردا خۆیان بگرن. ئه‌گه‌ر قبوڵیشی نه‌که‌ن ئه‌وه له‌به‌رامبه‌ر کێشـيكێش و یه‌ک ناڕه‌زایه‌تی هه‌موو ڕۆژه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه که ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژدا له پهڕهسهندایه، ئه‌م ناکۆکیه ته‌نها به کۆتای ده‌سه‌ڵآتی ناسیونالیزم و به‌رقه‌راری سیسته‌مێک که ئازادی و یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه دابێن بکات ممکینه.
سمیر نوری
5 ی کانونی یه‌که‌م 2010