ئەرشیف 2008 |
به‌شی یه‌که‌م درێژه دان به مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند به‌ره‌یه‌کی نوێ نوسینی: فاتیح به‌هرامی وه‌رگێرانی له فارسیه‌وه : سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه له پاش پێنج سال به سه‌ر کۆنترۆلی به‌غدا و داگیر کردنی عێراقدا ، تا ئێستاش جه‌نگ و کوشتار ،ته‌قینه‌وه‌و له‌ت وپه‌ت کردنی خه‌لکی بێ گوناه ،بێ به‌شبوونی خه‌لک له سه‌ره‌تایی ترین پێداویستیه‌کانی رۆژانه وه‌ک ئاو وکاره‌باو خواردن و داوو ده‌رمان به‌رده‌وامی هه‌یه ،ئه‌مانه به‌رهه‌می دیموکراسی نه‌زمی نوێ و سوپای ئه‌مه‌ریکا و بانده قه‌ومی و دینیه‌کانه.پایته‌خته‌کانی جیهان ئه‌گه‌ر رۆژانه له به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی تێکچوونی ئارامیدان که‌چی له عێراقدا ئارامی بۆ خه‌لک هه‌ر نیه ،جۆرج بۆش له ساڵیادی داگیر کردنی عێراقدا ئه‌ڵێ : ئه‌م جه‌نگه دونیای به‌ئارامیه‌کی زیاتر گه‌یاندووه! ئه‌م درۆ شاخدارانه‌ی به‌رێوه به‌رانی پنتاگۆن و کۆشکی سپی به‌ڵگه‌ی واقیعی خۆی هه‌یه که له بنه‌ڕه‌تدا په‌رده پۆش کردنی شکسته‌کانی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکایه و، دریژه‌دانه به داگیرکاری و زیاتر کردنی هێزه‌کانیه‌تی له عێراقداوسه‌ره‌نجام درێژه دانه به دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری باله‌کانی بۆرژوازی و خاوه‌ن پیشه‌سازیه سه‌ربازیه‌کان و درێژه‌دانه به سیاسه‌ته‌کانی تا ئێستایان.9/7/2008 |
شه‌شه‌مین ساڵرۆژی مه‌رگی مه‌نسور حیکمه‌ت له که‌نه‌دا رێز لێ‌گیرا
له مه‌راسیمێکی هاوبه‌شی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران رۆژی 5/7/2008 له شاری تۆرنتۆ ی که‌نه‌دا یادی شه‌ش ساڵه‌ی مه‌رگی مه‌نسور حیکمه‌ت دامه‌زرێنه‌ری کۆمۆنیزمی کرێکاری به‌رز ڕا گیرا .مه‌راسیم به سررودی ئه‌نته‌رناسیونال و ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ ریزنان له گیانی مه‌نسور حیکمه‌ت و ته‌واوی گیان به‌ختکردوانی رێگای سوسیالیزم ده‌ستی پێ کرد و پاشان ریپۆرتاجێک له سه‌ر خه‌باتی سیاسی خودی مه‌نسور حیکمه‌ت وحیزبه‌که‌ی له نمایشێکی فیلمی دۆکیمێنتیدا پیشان درا . پاشان به‌م بۆنه‌یه‌وه ووته‌ی (حه‌میدی ته‌قوایی ) لیده‌ری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران ئه‌نجا ووته‌ی( سه‌ردار عه‌بدوڵڵا ) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق پێشکه‌ش کران. دوابه شی به‌رنامه‌کانی ئه‌م مه‌راسیمه پیشاندانی هه‌ندێک له وێنه‌کانی مه‌نسور حیکمه‌ت بوو له کاتی لاوێتیداو له‌گه‌ل منال وکه‌سوکاری هاوریکانی . |
نه له لای دیمستۆرا نه‌لای ناسیونالیزمی کورد رای خه‌ڵک گرنگ نیه! سه‌ردار عه‌بدوللا حه‌مه کاتی ستیڤن دیمستۆرا به‌شی یه‌که‌می پێشنیاره‌که‌ی خسته به‌ر ده‌سه‌ت یه‌کسه‌ر بو‌وه جێگای هات و هاواری ناسیونالیزمی کورد ، گوایه ئه‌وه دژ به خه‌ڵکی کوردستانه و دیمستۆرای به‌رژه‌وندی ئه‌م خه‌لکه‌ی له به‌ر نه‌چاو نه‌گرتووه .وه‌به‌دوای ئه‌مه‌دا ژما‌ره‌یه‌ک نوسه‌ری ناسیونالیستیش به شێوه‌ی جۆراو جۆر نارازی بوونی خۆیان دژ به‌و پێشنیاره نیشان دا. بێ ئه‌وه‌ی هیچکام له‌مانه حیسابێک بۆ ئیراده‌ی خه‌لکی بکه‌ن .. دیمستۆرا به نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌م پیشنیاره‌ی کردوه بۆیه ئیتر ئه‌وه به رێگا چاره‌ی ئه‌م رێکخراوه‌یه دائه‌نرێ بۆ چاره‌سه‌ی کێشه‌کان له نێوان حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا. دیاره پێشنیاره‌که‌ی هێشتا ماویه‌تی ده‌یه‌وێ پاش بینینی هه‌ڵوێسته‌کان ئه‌نجا به‌شی دووه‌می بخاته روو ئه‌گه‌ر چی دیمستۆرا قسه‌یه‌کی روونی نه‌کردوه له سه‌ر که‌رکوک که ئه‌سڵی کێشه‌کانیش له‌وێ یه یه به‌لام وا بروا رێگا چاره‌که‌ی بۆ ئه‌ویش له‌وه باشتر نیه.26/6/2008 |
1 _ چینی کرێکار له عێراقدا گیرۆده‌ی خراپترین باری ئه‌منی و ئاستی گوزه‌ران و مووچه و سه‌عاتی کار و یاسای کار و ، بێ‌کاری به ئه‌ندازه‌ی زیاتر له 60% و ، فرۆشتنی هێزی کاری مناڵانی که‌متر له 8 ساڵ بو‌وه ، وه گیرۆده‌ی هه‌ره‌شه و کوشتنی به کۆمه‌ڵ و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلی مین رێژکراون له وشوێنانه‌ی ده‌وه‌ستن بۆ فرۆشتنی هێزی کاریان بی ئه‌وه‌ی گیانیان بپارێزرێ ، وه گیرۆده‌ی نه‌بوونی بیمه‌ی بێ‌کاری و بیمه‌کانی تر ومافه‌کانیانن وه‌ک مافی خانه نشینی و مۆڵه‌تی دووگیانی و منداڵبوون و دایکایه‌تی .10/5/2008 |
بریار نامه ی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق سه‌باره‌ت به ؛ هه‌ل ومه‌رجی سیاسی عێراق پاش داكشانی نه‌زمی نوێی جیهان 1_ جه‌نگی که‌نداو له سالی 1991 بواری ره‌خساند که نه‌زمی نوێی جیهان هێز بگرێ و هه‌لکشانێک به خۆیه‌وه ببینێ وه ئه‌مه‌ریکا وه‌ک سه‌رکرده‌ی جیهان له پاش رووخانی بلۆکی رۆژهه‌لات ده‌رکه‌وێ . ئه‌مه‌ریکا توانی 30 ده‌وڵه‌ت کۆ بکاته‌وه له ژێر رابه‌ری خۆیدا وه هه‌ندێ ووڵاتی وه‌ک یابان به کار بهێنێ وه‌ک سه‌ندوقی پاره به‌خشین به‌م نه‌زمه بۆگه‌نه‌ی ، وه به‌سه‌ر خه‌لکی عیراقدا وێرانترین جه‌نگ و گه‌مارۆی ئابوری بسه‌پێنێ که بو‌وه هۆی کوشتنی زیاتر له یه‌ک ملیۆن و نیو ئینسان،وه توانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه داببڕێ له جیهان وه‌ک ئه‌وه‌ی بیخاته زیندانێکی ئینفرادیه‌وه. به‌ڵام جه‌نگی دواتری له سالێ 2003 و داگیر کردنی عێراق بۆ ئه‌وه بوو ئه‌م جێگا‌و رێگایه‌ی خۆی بپارێزێ که‌چی زۆری نه‌برد که‌وته به‌رده‌م ناره‌زایه‌تی جیهانی و له‌ق کردنی جێگا‌و رێگای خۆی، ئه‌مه بو‌وه هۆی ئه‌وه‌ی نه‌زمی نوێ ی جیهانی ئاسۆکانی لێ وون ببێ به‌ره‌و شکستی ببات . داکشانی نه‌زمی نوێ جیهان بو‌وه هۆی شکستی نیۆ کۆنسه‌رڤه‌تیڤی نوێ له ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا وه بو‌وه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا تواناکانی خۆی له ده‌ست بدات ، مه‌رامه‌کانی یه‌ک له دوای یه‌ک له ده‌ست بدات10/1/2008 |
شورای کرێکاران و ڕێکخراوی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عیراق له شاری ناسریه بانگه‌وازی کرێکارانیان کرد له رۆژی 1ی ئایاردا خۆپیشاندنێک بکه‌ن له مه‌یدانی کرێکاران له شاری ناسریه به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی چینی کرێکار‌و ڕیز گرتن له‌م رۆژه‌ی خه‌باتی کرێکاران که له سه‌رتاسه‌ری دونیادا کرێکاران به‌م بۆنه‌وه جه‌ژن ئه‌گێرن و خواسته‌کانیان وشیعاراتی کرێکاری و سۆسیالیستی و ئینسانی و مه‌ده‌نیه‌که‌نی خۆیان را ده‌گه‌ینن . ئه‌وه‌بوو له سه‌رتاسه‌ری شاری ناسریه‌دا و له دوو رۆژی پێشتردا هه‌ر به‌م بۆنه‌وه لافیته‌کان هه‌لواسران که تیایاندا بانگه‌وازی کرێکاران کرابوو بۆ یه‌کێتی ودیفاع له داخوازیه‌کانیان ، هه‌روه‌ها به‌یانێک له لایه‌ن به‌ڕێوه به‌رانی خۆپیشاندانه‌که‌وه بڵاو کرایه‌وه که تیایدا بانگه‌وازی کرێکاران و کۆمه‌لانی خه‌لک کرا بوو بۆ ئاماده بوون له‌و خۆپیشاندانه‌دا.10/5/2008 |
له یه‌کی ئایاری ئه‌مساڵدا ده‌ڵێێن به‌ڵی بۆ ئازادی مانگرتن ،خۆپیشاندان ، کۆبوونه‌وه ،رێکخراو بوون سه‌ردار عه‌بدولا حه‌مه هه‌لومه‌رجێک که چینی کرێکاری تێدا ده‌ژی ج له ئاستی جیهان و چ له ئاستی ناوخۆی عێراق و کوردستان له خراپترین حاڵه‌تی خۆیدایه ، بێ‌کاری و برسیه‌تی و گرانی ،شه‌ر وکوشتار و مالوێرانی ،ده‌ردبه‌ده‌ری و کۆچ و ئاواره‌یی ، کڕینی هێزی کار به هه‌رزان ،کار به منالان ،هێرش بۆ سه‌ر ده‌سکه‌وته مێژوویه‌کانی چینی کرێکار ئه‌مانه چه‌ند گۆشه‌یه‌کن له‌و هه‌ل ومه‌رجه‌ی ئه‌مرۆی کرێکاران. کرێکاران وه‌ک سوونه‌تی هه‌میشه‌یان ناتوانن بێ ده‌نگ بن له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا ،ناره‌زایه‌تی ،کێشمه‌کیش له گه‌ڵ بۆرژوازیدا بۆ سه‌ندنی مافه‌کانیان خه‌سله‌تێکی هه‌میشه‌یی چینی کرێکار بو‌وه ،یه‌کێ له‌و خه‌باته‌ی چینی کرێکار به‌رده‌وام درێژه‌ی پێداوه له به‌رانبه‌ر بۆرژوازیدا چۆکی دانه‌داوه خه‌بات بو‌وه بۆ ئازادی مانگرتن خۆپیشاندان کۆبونه‌وه‌و ڕیکخراو بوون وه له زۆر وولاتی دونیا هێشتا ئه‌م ده‌سکه‌وته زیندووه وماوه و چینی کرێكار ئازاده له‌م مافه‌یدا . 5/5/2008 |
جه‌ژنی 1 ی ئایار له تۆرنتۆی که‌نه‌دا به شادیه‌وه ئه‌نجامدرا له کاتژمێر 7:30 پاش نیوه‌رۆ ی رۆژی شه‌مه26/4/2008 رێکخستنی که‌نه‌دای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق وه رێکخستنی رۆژهه‌ڵاتی که‌نه‌دای حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئێران به هاوبه‌شی چه‌ندین نوینه‌ری یه‌کێتیه کرێکاریه‌کانی که‌نه‌دا وده‌یان که‌سی کۆمۆنیست و ئازادیخواز جه‌ژنی یه‌کی ئایار ساز درا .ئه‌م مه‌راسیمه به سروودی ئه‌نته‌رنا سینال ده‌ستی پی کرد‌و پاشان چه‌ندین نوینه‌ری حیزب و ریکخراوه کرێکاریه‌کان وته‌ی خۆیان پیشکه‌س کرد له‌وانه حه‌میدی ته‌قوایی له‌لایه‌ن حککا و عیسام شوکری له لایه‌ن حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراقه‌وه. پاشان به مۆسیقای زیندوو وه مۆسیقای دیجای مه‌راسیمه‌که له گه‌ل شادی سه‌مای ئاماده‌بووان ته‌واو بوو.
|
بژی یه‌کی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار یا سۆشیالیزم یا به‌ربه‌ریه‌ت ! ملیۆنه‌ها کرێکاری ژن و پیاوله جیهاندا و له‌م رۆژه‌دا یادی یه‌کی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار به‌رز ڕاده‌گرن .ئه‌مرۆژه بۆ چینی کرێکار وه‌ک رۆژه‌کانی تر نیه. رۆژێکه بۆ نیشاندانی خه‌باتی مێژوویی چینی کرێکاری شۆڕشگێر . رۆژی ڕووده‌رهێنانی یه‌کێتی کرێکارانه وه ده‌ربڕینی ئه‌و راستیه‌یه که چینی کرێکار ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو بێ له ده‌وری ئامانجه شؤڕشگێڕی و سۆشیالیستیه‌کانی هیچ هێزێک نیه له سه‌ر گۆی زه‌ویدا بتوانێ ببێته به‌ربه‌ست له به‌جێ گه‌یاندنی ئامانجه ئینسانیه‌کانیدا ، که روخانی سیسته‌می کۆیلایه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه یه واته سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ، وه دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی ئینسانیه که سۆشیالیزمه.25/4/2008 |
تؤرى بةرطرى لة ماف و ئازادييةكانى خةلَك |
حزبێكى تازە بۆ بە ديهێنانى شيعارێكى كۆن"نيشتمانێكى ئازاد و ڱەلێكى بەختيار" چەند سەرنجێك لە سەر "بەيانى سەربەخۆيى كوردستان" سمير نورى لە 15\3 \2008 دا بە شێك لە حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى عێراق كۆنڱرەى دامەزراندنى حزبي كۆمۆنيستى كرێكارى كوردستانى بەست، ڱرنڱ ترين يان تەوەرەى سياسەتەكانى خۆى لە بەيانامەيكدا ڕاڱەياند بەناوى " بەيانى سەبەخۆيى كوردستان"، وە من لەم باسەدا بەرحەق بوون و نەبوونى دروست كردنى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارىلە كوردستان، جيڱاى باسم نيە، بەڵڱو لە رێڱاي ئەم نووسينەوە ئەمەوەى ئەوە پێشان بدەم كە ئەم حزبە چەندە نزيكە لە كۆمۆنيزم و كۆمۆنيزمى كرێكاريەوە و چەقى قورساى سياسەتى ئەم حزبە كامەيە.13/4/2008 |
کێشه‌ی صه‌در و مالیکی كێشه‌ی نێوان دوو باڵی ئیسلامی سیاسی سه‌ر به ئێران ئه‌مه‌ریکایه سه‌ردارعه‌بدولا حه‌مه ماوه‌یه‌ک به‌رله ئێستا جه‌نگی نێوان هێزه‌کانی موقته‌دا سه‌در و هێزه‌کانی حکومه‌تی مالیکی له شاره‌کانی به‌غدا و باشوری عێراق هه‌لگیرسا و سه‌دان که‌سی بێ گوناهی کرده قوربانی سه‌دان که‌س گیانیان له ده‌ست دا و بریندار بوون و ئاواره بوون. ئه‌مه یه‌که‌م جه‌نگ و ئاخرین جه‌نگێک نیه که ئیسلامی سیاسی له دژی خه‌ڵک به رێوه‌ی ده‌با.ئیسلامی سیاسی هه‌میشه له مێژووی خۆیدا جگه له جه‌نگ و تۆندو تیژی جگه له رۆژ ره‌شی بۆ خه‌لک هیچی تری پێ نه‌بووه .شه‌ر و مالوێرانی تێک رمانی بنه‌ما مه‌ده‌نیه‌کان، سه‌رکوتی ژنان . سه‌رکوتی سیاسی و بیروا ، بێ مافی بۆ خه‌لک له به‌رهه‌مه کانیان بو‌وه .13/4/2008 |
مةحةكى بةرزانى و ياساى رِؤذنامةطةرى . كاروان نةجمةدين ئةطةر كةسيَك بىَ ئاطابيَت لةو ثرؤسةيةى سةنديكاى رِؤذنامةنووسان و ثةرلةمانى كوردستان كة ضةند مانطيَكة بةرِيَيان خستوة تالةرِيَطةيةوة سةركوتى ئازادى رِادةربرِين ياسايى بكةنةوة , وة دةقى نوسراوةكةى مةسعود بةرزانى ببينيَت كة لةطةلَ ياساكةدا رِةوانةى ثةرلةمانى كردؤتةوة هةستدةكات كيَشةيةكى كؤمةلآيةتى لةنيَوان هةنديَك ثةرلةمانتار يان رِؤذنامةنوسدا رِويداوة و سةرؤكى هةريَم لة هةولَى ضارةسةركردنى كيَشةكةداية . وةختيَك مةحةكى بةرزانى بةرياساى كارى رِؤذنامةنوسى دةكةويَت هيض يةكيَك لةوبرِطانة ناخويَنيَتةوة كة كؤتوثيَوةندى كردؤتة دةستى ئازادى و بيرورِاى مؤديَرن و قةلَةمى ئازادى خستؤتة ذيَر مةنطةنةوة ، ئةوةتا لةطةلَ ناردنةوةى ياساكةدا بؤ ثةرِلةمان سةرؤكى هةريَم سةرنجةكانى خؤى دةنوسيَت و دةلَيَت ( "لةبةر ئةونارِةزايى و ناكؤكييةى لةنيَوان هةنديَك ثةرِلةمانتار و رِؤذنامةنوسانى كوردستان دةربارةى ياساى كارى رِؤذنامةنووسى سةرى هةلَدا بؤرِيَطرتن لةكاردانةوةى سلبى ئةم رِوداوة .13/4/2008 |
با له یه‌کی ئایاری ئه‌مساڵدا هێزمان بنوێنین بــهًُرهًُو سؤشياليـزم ئه‌مسالیش وا له یه‌کی ئایار نزیک ده‌بینه‌وه. ئه‌مه له کاتێکدایه که کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری له به‌رده‌م گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌ی مه‌رگدایه له سایه‌ی سیسته‌می گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه‌داری. بۆرژوازی به هه‌موو باله ره‌نگاو ره‌نگه‌کانیه‌وه کۆمه‌لگایان نوقمی نه‌هامه‌تی و بی مافی و برسیه‌تی شه‌ر و کوشتار کردوه. عیراق یه‌کیکه له گه‌وره‌ترن مه‌یدانه‌کانیی ململانی باله‌اکانی بۆرژوزی جیهانی وه ئیستا به دووه‌م وڵاتی گه‌نده‌لی جیهانی ده‌ژمێردری . له %65 خه‌لکی عێراق بێکاره و 4 ملیۆن که‌س له ده‌ست به‌د خۆراکی ده‌نالینن .له هه‌ر 5 که‌س که‌سیک ئاواره‌یه. نا ئه‌من ترین وولاتی دۆنیایه بۆ ژیانی ئینسان .گۆرینی ئه‌م هه‌لومه‌رجه له ده‌ست چینی کرێکاردایه با چینی کریکار له عێراق وکوردستان ئه‌مسال بێنه مه‌یدان به‌ئامانجی گۆرینی ئه‌م بارودۆخه برژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان داوا بکه‌ن به‌سیه‌تی ئه‌م بارۆدۆخه با کۆتایی پی بێت . ئه‌مریکا بجێته ده‌ره‌وه ئیسلامی سیاسی چه‌ک دابنێن. کار یا زه‌مانه‌تی کار بۆ کریکار به ژن و پیاوه‌وه دابین بکرێ، کرێ به‌رز. سه‌عات کاری که‌م .2 رۆژ پشوو له ا هه‌فته‌دا ،ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی رێکخراو بوون ، مانگرتن ، کۆبونه‌وه خۆپیشاندان بکرێته یاسای ده‌وله‌ت.ملیونه‌ها ژن که به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێ بێکارن به بێکار ناژمێدرێن ده‌بی کار یا بیمه‌ی بی‌کاری بۆ ئه‌وانه‌یان که توانای کاریان هه‌یه دابین بکرێ بیمه‌ی کۆمه‌لایه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌یان کا ناتوانن کار بکه‌ن دابین بکرێ .هه‌روه‌ها سۆشیالیسته‌کان و کۆمۆنیسته‌کانی نێو چینی کرێکار ئه‌مسال شێعاری بژی سۆشێالیزم و سۆشیالیزم هه‌ر ئێستا رابگه‌یه‌نن وه بۆ ئه‌م ئامانجانه ئێمه‌ی کرێکار با هێزمان بنوێنین 13/4/2008 |
ساڵێک به سه‌ر به‌رد بارانی دوعا دا بــهًُرهًُو سؤشياليـزم سالیک به‌ر له ئێستا له 7/4/2008 دوعا کچه گه‌نجی 17 ساله به‌ده‌ست چه‌ند جه‌لادێکی فه‌رهه‌نگی دینی و قه‌ومی له شاری به‌عشیقه سه‌ر پارێزگای موسل به به‌رد باران به درندانه ترین شیوه جه‌سته‌ی پر له ئومێد و خۆشه‌و‌ستیان خه‌لتانی خوێن کرد . کوشتنی دوعا کوشتنی ناموسی بوو که به دوای دوعادا ئه‌م دیارده‌یه له کوردستان نه‌ک هه‌ر که‌م نه‌بوه‌وه به‌لکو په‌ره‌ی سه‌ندووه له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی پیاوسالاری ناسیۆنالیزمی کوردا . دوعا و ئه‌و هه‌زاران ژنه‌ی له‌سه‌ر ناموس گیانیان له ده‌ستداوه کوشته‌ی ده‌ستی مه‌زهه‌ب و قه‌ومیه‌ت و قه‌بیله تایفه‌ن . که‌چی ده‌سه‌لات دارانی کوردستان کاتێ باس له نه‌مانی ئه‌م دیارده‌یه ده‌که‌ن په‌نا بۆ مه‌لاکان و که‌شیشه‌کان و پیاوانی ئایینی ده‌به‌ن ... تاوانبارانی دوعا تا ئێستا هیچ سزایه‌ک نه‌دراون. که ئه‌مه بۆ خۆی له تاوانه‌که گه‌ره‌تره . سزای تاوانباران ئه‌وه نیه که بکوژرینه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی چه‌ند باندێکی تیرۆریستی ئیسلامی چه‌ندین که‌سی بێ گۆناهی یه‌زیدیان کوشت . سزای تاوانباران ته‌نها ده‌بێ زیندان بی .ئه‌وه‌ی که ده‌بی سزای کوشتن وه‌رگرێ فه‌رهه‌نگ وکولتوری پیاو سالارانه و ناموس په‌رستانه‌یه که ناسیونالیزم و ئیسلامی سیاسی و ئایینه‌کان شه‌رعیه‌تی پێ ده‌ده‌ن .له رێگای یا ساو ده‌سه‌لاتیانه‌وه ره‌اوجی پی ده‌ده‌ن ئه‌مه تاوانباری سه‌ره‌کیه له کوشتنی دوعا و دوعاکانی تردا . با پیکه‌وه ده‌نگ هه‌لبرین له دژی ئه‌م یاسا‌و کولتوره وداوای نه‌مانی بکه‌ین13/4/2008 |
دیموکراتی واقیعی ته‌نها دیموکراتی شورای یه له یادی حه‌ڤده ساله‌ی شوراکانی کوردستاندا سه‌ردارعه‌بدوڵا حه‌مه پاش ڕاماڵینی حکومه‌تی فاشیستی به‌عس له کوردستاندا له سالی 1991 و له سه‌روبه‌ندی رووداوه‌کانی شه‌ری یه‌که‌می که‌نداودا شوراکان دامه‌زران . له‌وکاته‌دا که خه‌ڵکی کوردستان تینووی ئازادی بوو ، جامی ته‌حه‌مول کردنی زوڵمه‌کانی ئه‌و رژێمه هار ودڕه‌نده‌یه‌ی له لا پر بووبوو. له ئه‌نجامی داگیر کردنی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ عێراق و به هۆی بێ هێز بوونی رژێمی به‌عس فرسه‌تیک که‌وته ده‌ست هه‌موو خه‌لکی عێراق له کوردستان و خوارووی عێراق که په‌لامار بده‌نه سه‌ر دام و ده‌زگاکانی رژێم له شوێنی خۆیان هه‌ڵیان که‌ندن ورایان ماڵین و بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌سه‌لات که‌وته ده‌ست خه‌لک وه له کوردستاندا شوراکان دامه‌زران. زۆری نه‌برد باڵه ره‌شه‌کان ده‌ستیان کێشا به سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا نه‌یان‌هێشت خه‌لک هه‌ناسه‌یه‌ک بدا زوو که‌وتنه سه‌رو گیانی خه‌لک ووتیان ئه‌مه راپه‌رینی ئێمه‌یه ده‌بی ده‌سه‌لات بۆ ئێمه بێ له کوردستان ناسیونالیزمی کورد و له باشوری عێراقیش ئیسلامی سیاسی شیعه نموونه‌ی ئه‌و باڵه ره‌شانه بوون.17/3/2008 |
مه‌راسیمی 8ی مارس له که‌نه‌دا شکۆدار بوو.... ڕێکخراوی رزگاری ژن له عێراق و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و به به شداری ده‌یان که‌سی ئازادی خواز‌و یه‌کسانیخوازی تر مه‌راسیمێکی شکۆداریان له رۆژی 1شه‌مه 9 ی مارس له شاری تۆرنتۆ ی که‌نه‌دا ئه‌نجام دا . سه‌ره‌تا سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د به ناوی رێکخراوی رزگاری ژن له عێراق به خێرهاتنی میوانه‌کانی کرد و بڕگه‌کانی به‌رنامه‌ی خسته روو پاشان مه‌راسیمه‌که به سروودی ئه‌نته‌رناسیونال له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی به ناوبانگ فه‌ره‌یدون البرز خوێنرا و ئاماده‌بووان به ده‌نگێکی به‌رز له‌گه‌ڵیان ده‌وته‌وه.
|
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق به‌شداری ئاکسیۆنی جیهانی 6 ی مارس ی کرد
رۆژی 6 ی مارس ئاکسیۆنێکی جیهانی ئه‌نجام درا که زیاتر له 45 ده‌وله‌تی جیهانی گرته‌وه له5 کیشوه‌ری دۆنیادا . خواستی سه‌ره‌کی ئه‌م ئاکسیۆنه ئازاد کردنی رابه‌رانی کرێکاری مه‌نصور ئۆسانلۆ و مه‌حمود ساڵحی پشتیوانی کردن بوو له خواسته‌کانی چینی کرێکار و خه‌لکی ئێران.ئه‌م ئاکسیۆنه له لایه‌ن ئه‌م رێکخرانه‌وه بانگه‌وازی بۆ کرابوو ( کۆنفدراسیۆنی یه‌کێتیه‌کرێکاریه‌کانی جیهان ئای تی ی‌و سی) و (فیدراسیۆنی جیهانی کرێکارانی گواستنه‌وه و هاتوچۆ ئای تی ئێف ) و (رێکخراوی ئه‌منیستی ئه‌نته‌رناشناڵ ) . گرنگترین ئه‌و شارانه‌ی جیهان که ئه‌م ئاکسیۆنه‌ی به‌خۆوه بینی بریتی بوون له (له‌نده‌ن ، بروکسیل ، ئۆسلۆ ،جنێف ،ئه‌سته‌نبول ،به‌سره ، ده‌لهی ،تۆرنتۆ ، تۆکیۆ ، سیدنی ...تاد ) . ئه‌م ئاکسیۆنه شێوه‌ی جۆراو جۆری به خۆوه بینی وه‌ک رێپیوان و میتینگ و کۆبونه‌وه.9/3/2008 |
بۆ ئه‌وه‌ی ژنان یه‌کسان بن له گه‌ڵ پیاوان ده‌بێ دین له ده‌وڵه‌ت جیا بکرێته‌وه سه‌ردارعه‌بدولا حه‌مه له کاتی دادگایی کردنی پیاوێک له سه‌ر تاوانی زولم کردن له یه‌کێ له دوو ژنه‌که‌ی له دادگای حکومه‌تی هه‌رێمدا و پیشاندانی ئه‌و دادگایی یه له سه‌ر شاشه‌ی کوردستان تیڤی ، دادوه‌ر له وه‌ڵام به یه‌کێ له ژنه شایه‌ته‌کان دا ئه‌ڵێ: تۆ برۆ دواوه تۆ ژنیت به شایه‌ت حیساب ناکرێ ی !! . ئیتر ئه‌وه یاسای حکومه‌تی هه‌رێمه که ژن به ئینسان ناناسێ ، مافی شایه‌ت بوونی به ره‌سمی ناناسێ به‌ڵام مافی شایه‌تی بۆ پیاو هه‌یه‌و مافی دوو ژنه و چه‌ند ژنه بۆ پیاو تاوان نیه ، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م بێ مافیه‌کانی ژنان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ یاسا و ده‌سه‌لات..8/3/2008 |
به‌ره‌و سۆشیالیزم: ئێوه وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی رزگاری ژنان له‌عێراق چی ده‌ڵین له سه‌ر دیارده‌ی کوشتنی ژنان له کوردستان که‌هه‌ر رۆژه ده‌بینین له زیاد بوندایه؟ هۆی ئه‌مه چیه؟ئایا ئه‌و هه‌موو ریکخره‌اوه‌ی ژنان چین و چ کاره‌ن له کوردستاندا؟ بۆ نه‌یانتوانیوه به‌ر به‌م کوشتنه‌ی ژنان بگرن؟ سه‌رگول ئه‌حمه‌د:سه‌رتا ده‌مه‌وێت ئیشاره‌ت به‌وه بده‌م که مه‌سه‌له‌ی دیارده‌ی کوشتنی ژنان نه‌ک ته‌نها له کوردستان بگره له ته‌واوی عێراق و وه به‌شێک له ووڵاته ئه‌وروپاییه‌کانیش ئه‌و ده‌سته ڕه‌ش وکۆنه‌په‌رستانه‌ی گه‌یشتوه‌تێ، دیارده‌ی کوشتنی ژنان یه‌ک دیارده‌ی خه‌ته‌ر و ترسناکه ، که هه‌ر رۆژه یه‌خه به‌ده‌یان ژن و کچانی ته‌مه‌نی تازه پێگه‌یشتوو له(13تا 20)ساڵان وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئاماره‌کانی ژن کوژی روله‌زیاده. که زۆربه‌ی زۆری ئه‌م کوشتنانه له‌ژێر ناوی ناموس په‌رستیدا روده‌دات ، وه له‌سه‌ر سه‌ره‌تایترین مافی خۆیان .7/3/2008 |
با رۆژی 8ی مارس بکه‌ینه رۆژی خه‌بات له پێناو یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنان له گه‌ڵ پیاوان رێکخراوی رزگاری ژن له عێراق هه‌موو ساڵێک خه‌ڵکانی موته‌مه‌دین له جیهاندا یادی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان به‌رز ڕاده‌گرن . 8ی مارس رۆژی خه‌باتی ژنانه له سه‌رتاسه‌ری دونیادا . له‌م رۆژه‌دا ژنان چالاکی و هه‌لسواران ده‌نوێنن و بانگه‌وازی ئازادی ویه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌که‌ن. ملیونه‌ها که‌س ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ پشتیوانی کردن له خواستی یه‌کسانی ژن و پیاو وه هه‌روه‌ها شیعاری کردنی 8ی مارس به ڕۆژی پشووی ره‌سمی راده‌گه‌یه‌نن . لایه‌ن ورێکخراوه ئازادی خواز و یه‌کسانی خوازه‌کان له سه‌رانسه‌ری دونیا دا ووتار ئه‌ده‌ن و شیعاری خۆیان ده‌ده‌ن و داوای چاککردنی هه‌ل مه‌رجی ژنان ده‌که‌ن وه داوا ده‌که‌ن نابێ چیتر چه‌وساندنه‌وه و بی به‌ش بوون وهه‌لاواردن له سه‌ر ژنان بمێنێ. ئه‌م رۆژه یادێکی زیندووه که تێی دا ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێ یه‌کسانی ته‌واوی ژن وپیاو خواستی سه‌ره‌کی ژنانه له جیهاندا. وه ئه‌مه هیشتا ئامانجیکی زیندوه بۆ خه‌لکی موته‌مدینی دونیا به هه‌موو رێکخراوه رزگاری خواز و سکۆلاریست و رادیکاله‌کانیه‌وه.7/3/2008 |
بەرەو سؤشياليزم: بانڱەوازى ئێوە وەك رێكخراوى رزڱارى ژن بۆ ژناني عێراق له 8ى مارسدا چيە؟ مريم جميل: 8ى مارس روژى هاتنه مەيدانى ژنانه بۆ وەدستهێنانى مافەكاني لەسەراسەرى جيهاندا، ژنان لەم روژەدا قورباني زوريان داوە بۆ بەرەسمي ناسيني ئەم روژە ئێمە ئێستا مێژووى سەد ساڵ تێدەپەڕێنن لە خەبات لەم ڕۆژەدا. ئێمه وەك رێكخراوي رزڱارى ژنان له عێراق، بانڱەوازى ژنان وئينسانه ئازادى خوازەكان وئەوكەسانەى ديفاع له مافه كانى ژنان دەكەن بێنه مەيدان بۆ بەرەسمي ناسينى رۆژى 8ى مارس وەك پشوى ڕەسمى له سەراسەرى عێراقدا. 8ى مارس بابكەينه روژى وەدەستهيناني مافەكاني ژنان، ئەو مافانەى كەلى بێبەشين. ژنان له سەرەتايى ترين ماف بێبەشن، وەك پوشينى جلوبەرڱ كار كردن و چونه قوتابخانە و هەڵبژاردني هاوسەر وهەقى تەلاق دەخالەت كردن له سياسەت و سەفەر كردن بەبێ پياو هتد..... 7/3/2008 |
بژى 8ى مارس رِؤژى هاتنه مه‌يدان دژى سته‌م و هه‌لآواردن . كؤميته ى پيَشوازى له 8ى مارس 100سالَ له‌مه‌وپيَش ئه‌نجامى هه‌ولَ و تيَكؤشانى بزوتنه‌وه‌ى ئينسان دؤستى و يه‌كسانيخوازى رِؤژيَكى ديكه‌ى خسته نيَو ميَژووى ئه‌م جيهانه‌وه كه گوزارش له به‌ده‌ستهيَنانه‌وه‌ى مافى به‌شيَك له‌ئينسانه‌كانى كؤمه‌لَگايه كه‌ئه‌وانيش ژنانن و ئه‌ورِؤژه‌ش 8ى مارسه .2/3/2008 |
ئه‌وه‌ی به‌شداری له مانگرتندا بکات له سێداره ده‌درێت کاروان نه‌جمه‌دین |
رۆژی 8ی مارس رۆژی ناره‌زایه‌تی ژنانه له دژی نابه‌رابه‌ری سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه وا خه‌ریکه له 8ی مارس نزیک ده‌بینه‌وه. ئایا ئه‌م رۆژه بۆ‌چی هاتوه‌ته ناو لیستی یاده‌کانه‌وه ؟ بۆ رۆژی پیاوان نیه له‌م لیسته‌دا؟ ئه‌مانه پرسیارن ده‌کرێن و هه‌ن !. دیاره وه‌لامه‌که‌ی رۆشنه که ئه‌وه‌یه ژنان به راده‌یه‌کی زیاتر و فراوانتر سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یان له سه‌ره له کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری ژێر ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌داری .ئه‌وه چه‌ند سه‌ده‌یه‌که ئه‌م بێمافیه‌ی ژنان سه‌رتاپای گۆی زه‌وی داگرتوه به راده‌ی جیاواز و به‌ئه‌ندازه‌ی جیاواز ئیتر پێی ئاستی هاتنه مه‌یدان و ناره‌زایه‌تی و بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان ده‌گۆردرێ ، هه‌ر لیره‌دا به‌و مانایه نیه که ئینسانه‌کانی تر هیچ سته‌مێکیان له سه‌ر نیه ئه‌مه وانیه كرێکاران که رۆژانه هیزی کاریان ده‌فرۆشن وکریی که‌میام پێ ئه‌دری ، هه‌لو مه‌رج و شوێنی کاریان خراپه ،و بێکار ده‌بن و ئاستی بژێویان دێته خوار ، به‌شه‌کانی تری کۆمه‌گلگا سهته‌میان له‌سه‌ره 18/2/2008 |
ژنانی کرێکار‌و کۆمۆنیست سومبوولی به ده‌ست هێنانی مافه‌کانی ژنانن سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د 100 ساڵ پێش ئێستا ژنانی کرێکار له‌گه‌ڵ پیاوانی ئازادیخواز‌و کۆمۆنیست له ته‌واوی ووڵاته سه‌رمایه‌داره‌کانی دنیا ده‌ستیان دایه خه‌بات، له پیناوبه‌سه‌رئه‌نجام گه‌یاندنی مافه‌کانی ژناندا.ئه‌م جۆره له خه‌بات کردن هه‌رده‌م مایه‌ی نیگه‌رانی بوو بۆ بۆرژوازی وسه‌رمایه‌دارانی ئه‌و سه‌رده‌مه،وه بۆرژوازی له‌و ووڵاتانه ڕێگری یاسای یان له به‌رامبه‌ر مافه‌کانی ژناندا دروست ده‌کرد.له و سالانه‌دا داخوازی ژنان کێشه‌ی یه‌کسانی ژنان بوو له گه‌ڵ پیاوان وه کێشه‌ی مافی ده‌نگدان و به شداری بوونی ژنان له‌گه‌ڵ پێاوان دا له په‌رله‌ماندا.سۆسیالیسته‌کان به‌تایبه‌تی له ئه‌مریکای باکوور بێ وجان تێ ده‌کۆشان له پێناو داخوازی مافی ده‌نگدان دا.له 28\فێبریوه1909\دا ژنانی سۆسیالیست له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆبونه‌وه‌و خۆپیشاندانی گه‌وره‌یان به ڕیخست له سه‌رتاسه‌ری ووڵات له پێناو داخوایزه سیاسی یه‌کانی ژنانی کرێکار.وه له پێش جه‌نگی چیهانی یه‌که‌م له کاتێکدا که نرخی خواردن جووه سه‌رێ ، ژنانی ماله‌وه‌ش ئه‌م بێ مافیانه‌یان پێ قبووڵ نه‌کراو هاتنه مه‌یدانی سیاسه‌ت وخۆپیشان دانیان کرد له دژی بۆرژوازی و تاڵانی ئابووری.18/2/2008 |
وه‌لامیک به نامه‌که‌ی زمناکو عه‌زیز بو ئه‌رسه‌لان بایز کاروان نه‌جمه‌دین |
رِيَگيرى له بەردم شكاندنى ئابلَقەى سەر خەلَك و پەرلەمانى رِؤژنامەنووسان مەحكەمە دەستەى بەرگرى له ئازادى رِادەربرِين لە چوارچيَوەى ئەو بەرتەسك كردنەوە و رِيَگريانەى بؤ ئازادى و ئازادى رِادەربرِين و رِاگەياندن و هەلَسورِانى سياسى ....هتد كە دەسەلآتدارانى كوردستان برِياريان لەسەرداوە و بەكردەوەش دەميَك سالَە خەريكى بەرەو پيَشبردنين ، وە ئيَستا لەهەولَى بە ياسايكردنەوەيدان ، كە پيَشتر بە هؤى كيَشمەكيَشميان لەسەر بەشكردنى داهات و پاروى دەمى خەلَكى كوردستان لە دەورەى" پەرِلەمانى يەكەمدا "نەيان توانى بەياساى بكەنەوە ، بەلآم كەمتەرخەميان تيَدا نەكردوە . وەك لە دواين هەولَياندا كە ويستيان و دەيانەويَت كؤنەپەرست ترين ياسا بؤ كارى رِؤژنامەنووسى و ئازادى رِادەربرِين خؤپيشاندان و مانگرتن بسەپيَنن . 9/2/2008 |
بروسکه یه کی دره نگ وه خت له[سامان که ریم]ه وه بۆ مه سعودبه رزانی. ئازاد حه مه که ریم له ووتارێکدا که له سه رئاڵای عێراق نوسیویه تی[سامان که ریم]پوخته ی تێڕوانینی خۆی بۆ سه‌رۆکی هه رێم خستۆته ڕوو، ئه م ده ربڕینانه ی سامان که ریم به شێکی دانه بڕاون له ڕێچکه یه کی سیاسی که سامان که ریم وحیزبێک که ئه م[سه رۆکی مه کته ب سیاسی]ه یه که یه تی چه ند ساڵێکه چونه ته سه ری و منیش له م نوسینه دا به وه رچه رخان به ره وراست ناوی لێده به م بۆ ئه وه ی بۆ خوێنه ری به ڕێزی ئه م دێڕانه ڕۆشن بێت باشتره به شێک له نوسینه که ی سامان که ریم بنوسینه وه [سه رۆکی هه رێم جێگای خۆی نه بوو خواستی لابردنی گشت ئاڵاکه ی به رز بکردایه ته وه به[ا لله اکبر]یشه وه . ئه و کات له پشتیوانه ی خه ڵکی ئازادیخواز و پێشکه وتوو خوازی عێراق و کوردستان و ناوچه که ش به هره مه ند ده بوو سه باره ت به م مه سه له یه].31/1/2008 |
بەئاگاهاتنەوەى دێوەزمەكە دواى دوَخى سڕبون ! كاروان نەجمەدین
ئەو
دێوەزمەیەى كە لە دوو مانگ و چەندڕۆژى
ڕابردوودا لەهەوڵى چڕوپڕدابوو بۆ خنكاندنى ئازادى,هەمووڕۆژە لە
فرسەتێك دەگەڕا تا دواگورزى یەكلاكەرەوە لە ئازادى ڕادەربڕین
بوەشێنێت لەشكركێشى حكومەتى توركیا نەبو بۆسەرسنورەكان ,
یان هەڕەشەى حكومەتە داگیركەرەكان و مەرامى دەوڵەتانى
ناوچەكە لەكوردستان . |
له یادی مه‌رگی لینین دا بژی حکومه‌تی کرێکاری سه‌ردارعه‌بدوللا حه‌مه 84 ساڵ پێش ئێستا له 21 کانوونی دووه‌مدا لینین کۆتایی به ژیانی هات. به داخێکی گرانه‌وه ،کاتێ خۆری لینین خۆرئاوایی کرد له کۆمه‌لگای به‌شه‌ری سه‌ر گۆی زه‌وی ،هێشتا پرۆسه‌ی سیسته‌می سۆشیالیستی له رووسیا ته‌واو نه‌بوو بوو. ،هه‌ر بۆیه به کۆتایی هاتنی ژیانی ئه‌و وه هاتنی ستالین بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی هه‌ر به ناوی سۆشیالیزمه‌وه درێژه‌ی به ژیانی خۆی دا. گه‌رچی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی پرۆلیتاریا به ده‌ست هات به هۆی شۆرشی ئۆکتۆبه‌ره‌وه به رابه‌ری لینین و به‌لشه‌فیکه‌کان به‌لام به داخه‌وه له باری پرۆسه‌و به دیهێنانی ئامانجی ئابوریه‌وه شۆرش وه‌ستا و کاری خۆی نه‌کرد. دیاره هه‌ر شۆڕشێك به بێ به جێ گه‌یاندنی ئامانجه ئابوریه‌کانی ناتوانێ سه‌رکه‌وتوو بێ هه‌ربۆیه فاکته‌ره‌کانی تێک شکاندنی شۆرشی ئۆکتۆبه‌ر هه‌ر له‌و کاته‌وه په‌یدا بوو. سه‌ره‌نجام سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی گه‌رایه‌وه و بووه‌وه به ئامێری سه‌رکوت گه‌ر و ئامێری چه‌وساندنه‌وه له یه‌کیتی سۆڤیه‌تدا و پاشان ئه‌ویش له به‌رانبه‌ر سه‌رمایه‌داری بازاری ئازاد‌دا خۆی نه‌گرت و هه‌ره‌سی هێنا.29/1/2008 |
كێشه‌ی مایکل رۆبن و هاووڵاتی و تاڵه‌بانی و بارزانی به‌ڵگه‌ی ڕۆشنن بۆ نه‌بوونی ئازادی له کوردستاندا بڵاو کراوه‌ی به‌ره‌و سۆشیالیزم هیچ که‌س نیه له کوردستاندا نه‌زانێ گه‌نده‌ڵی و راو‌و رووت هه‌یه له سایه‌ی ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتداری ناسیونالیستی کوردستاندا .جا مه‌سوول تا گه‌وره تر بی دزیه‌که‌سی گه‌وره تره ، سامانێک که کۆی کردوه‌ته‌وه گه‌وره‌تره له بچوکه‌کان،مایکل رۆبن شتێکی زیاتری نه‌وتووه له خه‌لکی کوردستان که رۆژانه هه‌ستی پی ده‌که‌ن. ئه‌ی ئه‌وه چیه بارزانی و تاله‌بانی تووره کردوه ده‌یانه‌وێ مایکل رۆبن و هاوولاتی دادگایی بکرین چونکه رۆبن له راپۆرته‌که‌یدا ئیشاره‌ی به‌وه داوه بارزانی 2 ملیار دۆلاری هه‌یه و تاله‌بانێش 400 ملیۆن ، بارزانی ده‌یه‌وێ وه‌ک ئال سعوده‌کان سامانی کوردستان بۆ نه‌وه‌کانیان بی رۆژنامه‌ی هاوولاتی یش ئه‌م راپۆرته‌ی مایکلی ته‌رجه‌مه کردوه بۆیه تاونباره.!! هه‌رکه‌س چاو له ژیانی ئه‌م سه‌رکردانه بکات ئه‌و راستیانه ده‌بینێ هه‌ر بۆیه مایکل زۆر به جۆرئه‌ته‌وه ده‌لی دێمه کوردستان دلنیایه له‌وه‌ی به‌لگه‌کانی واقیعین. 29/1/2008 |
وەڵام بە هەفتەنامەى "هەواڵ " ئێمە ڕادەڱەيەنين ئەوهەواڵەى هەفتەنامەى "هەواڵ" كە لەبەروارى 19\1\ 2008 و لە ژمارە 263 دا بڵاوى كردوەتەوە سەبارەت بە تيرۆر كردنى هاوڕێ مو‌سا حسێن سەرتاپاى درۆيە و دوورە لەڕاستيەوە، تا نوسينى ئەم بەيانە تاوانبار ناديارەو هيچ زانياريەك لە هيچ سەرچاوەيەكى بەرپرسەوە بڵاو نەبووەتەوە كە كێ ئەم تاوانە دڕندانەيەى ئەنجام داوە، نە لەلايەن پۆليسى شارى كەركوكەوە نە لەلايەن ئێمەوە، و شۆێنەوارى تيرۆر كردنى هاوڕێ مو‌سا حسێن زۆر دووەرە لەو ئيدعايانەى هەفتەنامەى "هەواڵ " هەڵى بەستووە. ئێمە لەبەياننامەى ژمارە دوودا ڕامان ڱەياند كە ئێمە لەبەرامبەر هەر تەبليغاتێكى دژى كۆمۆنيستيدا ڕادوەستين و ڕسواى دەكەين، ئەم تەبليغاتەى ڕۆژنامەى " هەواڵ" يان لە ناشى بوونى ئەوانەوە و لەبەر بێ سەرچاوەيى پەنا دەبەنە بەر هەواڵى بێ پشتيوانە و هەڵبەستراو، يان ئەوەتا خۆيان دەيانەوێ تەبلغاتي جەنڱى ساردى و كۆنەپەرستانە و موغريزانە بڵاو بكەنەوە دژى كۆمۆنيستەكان. لەهەدوو حاڵەتەكەدا زەرەر بە كۆمەڵڱە دەڱەيننن و دەبنە بەشێك لە چەواشە كردنى كۆمەڵڱە و خۆيانى پێ رسوا دەكەن. ئێمە جارێكى تر ڕادەڱەيەنين هەموو داتاكان ئيشارەت بە شۆێن پەنجەى دار‌و دەستە تيرۆرستيە و پێاوكوژە ئيسلامى و كۆنەپەرستەكان دەكەن ، ئێمە بەردەوامين لەڱەڕان بەدواى دۆزينەوەى تاوانباردا و كۆمەڵڱە ئاڱادەكەينەوە لە هەر زانياريەك كە بەدەستى بهێنين لەم بارەيەوە. حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق 21\1\2008
|
بەياننامەى (2) سەبارەت بە تيرۆر كردنى مو‌سا حسێن كادرى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق هەروەك پێشتر ڕامان ڱەياند بوو هاوڕێ مو‌سا حسێن بەرپرسى رێكخستنەكانى كەركوكى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق يەكێك لە كۆمۆنيستە بەرجەستەو ناسراوكانى ئەم شارە، سەرلەئێوارەى ڕۆژى هەينى 11 كانونى دووەمى 2008 دواى ئەشكەنجەكردنى دڕندانە دەدرێتە بەر ڱولە لە نوسينڱەى حزبدا و تيرۆر دەكرێت و ڱيانى لە دەست دەدات. بەڵام دواى بەدواچوون و لێكۆڵينەوەى سەرەتايى سەبارەت بەم تيرۆر كردنە ڕۆشن بووەتەوە كە هاوڕێ مو‌سا حسێن سەرەتا لەنا نوسينڱەى حزبي كۆمۆنيستى كرێكارى عێراق هێڕش كراوەتە سەرى و ئەشكەنجە كراوەو دواتر لاشەكەى ڕاكشێراوە بۆ ناو نوسينڱەى خۆمان و جارێكى تر لاشەكەى دراوەتە بەر ڱولە و خەڵكى كەركوك و خێزان و كەس و كارى هاوڕێ مو‌سا و پۆليسى شارى كەركوك ئەم مەسەلەيە دەزانن، نوسينڱەكانى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق و حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى عێراق لەلايەن پۆليسى كەركوكەوە لەژێر لێكۆڵينەودا داخراون و دەرڱاكان لۆك كراون و بەرپرسى نوسينڱەى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى عێراق هەڵ هاتوە و تا ئامادەكردنى ئەم بەيانە ديار نىيە.18/1/2008 |
دوژمنانی کۆمۆنیزم به تیرۆر کردنی مو‌سا حسین ترسنۆکی وداماوی خۆیان نیشاندا سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه تیرۆر کردنی مو‌سا حسین کادری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له شاری که‌رکوک له 11/1/2008 دا به‌ره‌نجامی ترس و نیگه‌رانی دوژمنانی کۆمۆنیزمه له په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڵسوارانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له شاری که‌رکوک. به‌تیرۆر کردنی ئه‌م هاورێ یه ، ئه‌م حیزبه و کۆمۆنیزم و چه‌پ وکرێکاران له عێراقدا زیانێکی کورت ماوه‌ی پێ ده‌گا به‌لام له درێژ ماوه‌دا زۆر به زیانی دوژمنانی کۆمۆنیزم و کۆنه‌په‌رستان وئیسلامی سیاسی و قه‌و‌م په‌رستان و قوتبی تیرۆریستی ئه‌مریکایی ته‌واو ده‌بێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌فره‌ت و توره‌یی هێزه کۆمۆنیست و چه‌پ و ئازادیخواز وته‌واوی خه‌لکی سته‌مدیده له‌م بالانه‌ی دژ به کۆمۆنیزم و دژ به ئینسانیه‌ت زیاتر و زیاتر ده‌کا که هه‌لو مه‌رجێکیان ساز داوه ئینسان ژیانی له مه‌ترسیدایه له هه‌موو بارێکه‌وه،18/1/2008 |
بەيان تيرۆركردنى كادرى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق لە ئێوارەى رۆژى هەينى لە بەروارى 11\1\2008هاوڕێ مو‌سا حسێن بەرپرسى رێكخستنى كەركوكى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق و يەكێك لە چالاكترين كادرە كۆمۆنيستەكانى ئەم شارە لەلايەن باندێكى تيرۆرستيەوە تيرۆر كرا. تيرۆر كردنى مو‌سا حسێن تيرۆرێكى سياسيە. ئەم هاوڕێيەمان لەناو نوسينڱەى حزب دواى ئەوەى بە دڕندانە ترين شێوە ئەشكەنجە دەدرێت، دەدرێتە بەر ڱولە و ڱيانى لەدەست دەدات. بەتوند ترين شێوە حزب ئەم تاوانە تيرۆرستي و ترسنۆكانەيە لە دژى كادرى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق و بەرپرسى نوسينڱەى حزب لەم شارە مەحكوم دەكات، وپەنجەى تاوانبارى بۆ ئەو هێز و كۆڕ‌و كۆمەڵ و باندانەى ئيسلامى سياسي و هێزە كۆنەپەرستانە درێژ دەكات كە وەك دومەڵ لەم شارەدا هەڵتۆقيون. لەهەمان كاتيشدا حزب هێزە دەسەڵاتدارەكانى ئەم شارە بەرپرس دەكات كە نەياتوانيوە كەم ترين پێويستيە ئەمنيەكانى ئەم شارە لە ئاسايش و دڵنەوايى بۆ هاوڵاتيان دابێن بكەن لەبەرامبەر ئەم باندە تيرۆرستى و دار‌و دەستە ئيسلاميانەدا.12/1/2008 |
بەرنامەيە تايبەتە بەتيرۆر كردنى مو‌سا حسێن بەرپرسى رێكخستنەكانى حزبي كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق لە كەركوك |
هاوڕی مو‌سا کۆمۆنيستيكى پێشرهُُو و بهُُئيرادهُُبوو کاروان نەجمەدین
|
گۆڕینی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم یا نه‌گۆرینی پاروویه‌ک نان بۆ سه‌ر سفره‌ی خه‌لکی سته‌مدیده زیاد ناکا سه‌ردار عه‌بدوللا حه‌مه serdarabdulla@hotmail.com ساڵی 2007 ته‌واو بوو سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم نه‌گۆڕدرا که بریار وا بوو له 31/12/2007 نێچێرڤان بارزانی وه‌ک خۆی ووتی: جانتاکه‌ی بپێچێته‌وه واز له پۆسته‌که‌ی بینێ جێ ی بهێلێ بۆ کاندیدێکی یه‌کیتی . سه‌رکردایه‌تی یه‌کیتی چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا بۆ دیاری کردنی کاندیدی خۆی بۆیان نه‌کرا ، سه‌ره‌نجام هه‌ر نێچیرڤان بارزانی دا کرایه‌وه‌به سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم چونکه هه‌ر دوو باڵی به ناو ریفۆرم و باڵی تاله‌بانی ده‌یانووت: نێچیرڤان بۆ حکومه‌ت سه‌رۆکێکی باشه ، ته‌نها بالی کۆسره‌ت ره‌سول ده‌یانووت: ده‌بێ کاندیدی ئه‌مجاره هه‌ر یه‌کێتی بێ. دواتریش مه‌سعود بارزانی رای گه‌یاند هه‌ر کات یه‌کێتی ویستی ئه‌م پۆسته‌یان پێ ده‌ده‌نه‌وه.10/1/2008
|
خوێندکارانی زیندانی له ئێران ده‌بێ ئازاد بکرێن بڵاو کراوه‌ی به‌ره‌و سۆشیالیزم پاش ئه‌وه‌ی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران ده‌ستیان دایه ناره‌زایه‌تیه‌که‌ی پان و به‌رین له زۆرێک له شاره گه‌وره‌کانی ئه‌و وولاته .رژیمی جمهوری ئیسلامی ئێران به هۆی هیزه سه‌رکوت گه‌ریه‌کانیه‌وه ده‌یان خوێندکاری ده‌سگیر کردووه‌وله‌زیندانی ئاخنیون . .به‌وپێ یه‌ی له ناره‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌مسالدا چه‌پ ورادیکالیزم له ئاستێکی بالادا ده‌رکه‌وت ،وه‌به‌وپێ یه‌ی شیعاره‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری وه‌ک" شیعاری ئازادی یه‌کسانی"و" زیندانیانی سیاسی ده‌بی ئازاد بکرێن"و "بژی سۆسیالیزم" و "سۆسیالیزم یابه‌ربه‌ریه‌ت"و" نا بۆ جه‌نگ ونا بۆئه‌مه‌ریکاو نابۆرژیمی ئیسلامی" شیعاراتی سه‌ره‌کی بوون له‌م ناره‌زایه‌تیانه‌دا هه‌ربه‌م پێ یه بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاران مێژوویه‌که‌ی نوێیان تۆمارکرد بۆبزوتنه‌وه‌ی رووخانی رژیمی ئیسلامی وه مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی خسته دلی سه‌رانی ئه‌م رژیمه‌وه هه‌ر بۆیه رژیمی ئیسلامی ئێران ئه‌م کاره سه‌رکوتگه‌رانه‌یان ئه‌نجام داژماره‌یه‌ک له خوێندکارانیان ده‌سگیر کرد.جگه له‌وه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایدا رژیمی ئیسلامی له ریگای چه‌ند رۆژنامه‌یه‌کیه‌وه‌حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران وچه‌پ وکۆمۆنیسته‌کانی تاوانبارکرد به‌وه‌ی که ده‌ستیان هه‌بووه له‌م نارازیه‌تیانه‌ی خوێندکاران .10/1/2008
|
بڕێنی بایعی هێرشێکی تری حکومه‌تی مالیکی یه بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کرێکار و به‌ش مه‌ینه‌ت بڵاو کراوه‌ی به‌ره‌و سۆشیالیزم حکومه‌ت و په‌رله‌مانی تایفی و دینی و قه‌ومی له عێراقدا ئه‌و بریاره‌یان په‌سه‌ند کرد‌و ته‌نفیزیان کرد که به‌شیکی زۆر له خۆراکانه‌ی به رێگه‌ی بایعی ده‌درا به خه‌لکی عێراق به کوردستانیشه‌وه ده‌بێ بوه‌ستێنرێ به‌و پێ یه یه‌کی له ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کۆنه‌په‌رسته دژی ئینسانیه که‌م که‌نه‌وه به‌رانبه‌ر به خه‌لک چونکه ده‌یانه‌وێ له‌م جۆره ئه‌رکانه‌ی ده‌وله‌ت نه‌هێڵن و سه‌رمایه‌داری بازاری ئازاد باڵی ره‌شی خۆی بکێشێ به سه‌ر کۆمه‌لگای عێڕاقدا.10/1/2008
|
به‌رزو به‌ڕێبێت یادی لینین ڕابه‌ری مه‌زن و هه‌میشه‌زیندوو کاوه عومه‌ر له 21 کانوونی دووه‌م ( جانیوه‌ری) سالی 1924 دلی یه‌کی له رابه‌ره مه‌زنه‌کانی شۆڕشی پرۆلیتاری و شۆرشێ سۆشیالیستی له لێدان که‌وت کله شاری گۆرکی رووسی که ڤلادیمێر ئیلیچ لینین بوو له ئه‌مڕۆ پاش 84 سال زیاتر له هه‌ر زه‌مانێک کۆمه‌ڵگه به گشتی و چینی کرێکار به‌تایبه‌تی پێوستیان به لینینزم و سۆشیالیزمه. له ماوه‌ی 82 ساڵی ڕابردوو زیاتر له هه‌رده‌ورانێکی تر بزوتنه‌وه جۆرراو جۆره‌کان شانسی خۆیان و ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌رکۆمه‌ڵگادا تاقی کردووه‌ته‌وه له دیموکراسی نه‌زمی نوێ و مافی مرۆڤه‌که‌ی جۆرج بۆشه وه بگره هه‌تا ده‌یان ئه‌حزابی به‌ناو کۆمۆنیستی له چه‌شنی کۆمۆنیزمی چینی و ڕوسی و ئه‌لبانی و جیڤارایی وه جۆره‌ها ئه‌حزابی قه‌ومی و ئیسلامی وباڵه تووندڕه‌و میانه‌ڕه‌وه‌کانیان , ،9/1/2008
|