بڕیاری پلینۆمی دووه‌می حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق  سه‌باره‌ت به‌ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له‌ عێراقدا

 

 

1 _ چینی کرێکار له‌ عێراقدا گیرۆده‌ی خراپترین باری ئه‌منی و ئاستی گوزه‌ران و مووچه‌ و  سه‌عاتی کار و  یاسای کار و ، بێکاری به‌ ئه‌ندازه‌ی زیاتر له‌ 60% و ، فرۆشتنی هێزی کاری مناڵانی که‌متر له‌ 8 ساڵ  بو‌وه‌ ، وه‌ گیرۆده‌ی هه‌ره‌شه‌ و کوشتنی به‌ کۆمه‌ڵ و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلی مین رێژکراون له‌ وشوێنانه‌ی ده‌وه‌ستن بۆ فرۆشتنی هێزی کاریان بی ئه‌وه‌ی گیانیان بپارێزرێ  ، وه‌ گیرۆده‌ی نه‌بوونی بیمه‌ی بێکاری و بیمه‌کانی تر ومافه‌کانیانن وه‌ک مافی خانه‌ نشینی و مۆڵه‌تی دووگیانی و منداڵبوون و دایکایه‌تی .

 

2_ مافی مانگرتن و خۆپیشاندان و رێکخراو بوون که‌ وه‌ک چه‌کێکه‌ به‌ده‌ستی چینی کرێکاره‌وه‌ بۆ به‌رگری له‌ خۆی و بۆ سه‌ندنی داخوازیه‌کانی له‌ عێرقدا قه‌ده‌غه‌یه‌ . زۆرجاریش کرێکاران ده‌که‌ونه‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و په‌لامار ی ‌هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئه‌حزاب و گروپه‌کانی تره‌وه‌ وه‌ هه‌ر له‌م هێرشانه‌دا  ڕابه‌رانی کرێکاران ده‌که‌ونه‌ به‌رده‌م  هه‌ره‌شه‌ و فراندن و کوشتن  . بۆرژوازی له‌ عێراقدا مێژوویه‌که‌ی ڕه‌شی هه‌یه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌ کردنی ڕێکخراوه‌ کرێکاریه‌کان و سه‌پاندنی رێکخراوه‌ زه‌رده‌کانی کرێکاران بۆ نمونه‌ " یه‌کێتی گشتی سه‌ندیکا کرێکاریه‌کان له‌ عێراق "وه‌ک ده‌زگای جاسوسی به‌ سه‌ر کرێکاراندا .وه‌ هه‌تا ئه‌مرۆش حیزبه‌ ئیسلامیه‌کان و قه‌ومیه‌کانی بۆرژوازی و حکومه‌ته‌که‌یان له‌ عێراقدا له‌ باکوریه‌وه‌ بگره‌ تا باشوری   هه‌مان شێوازی وه‌حشیانه‌ له‌ دژی کرێکاران به‌کارد‌ه‌هێنن.   

                      

3_ چینی کرێکار له‌ عێراقدا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی مێژوویه‌کی خه‌باتکارانه‌یه‌ له‌ مانگرتنه به‌ هێزه‌کانی ،بۆرژوازی سه‌رکوتی چینی کرێکاری کردوه زۆر به‌ درندانه‌ ،بۆرژوازی هه‌ر به‌وه‌ وه‌ نه‌وستاوه‌ که‌ ته‌واوی مافه‌کانیان لێ زه‌وت بکا به‌ڵکو وه‌ک چینی کرێکاریش ناویان نابات به‌ هۆی ده‌رکردنی یاسایه‌ک که‌ کرێکارانی گۆڕیوه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ر وه‌ به‌م هۆیه‌وه‌ بۆرژوازی توانیویه‌تی ئه‌و مافانه‌ وه‌رگرێته‌وه‌ که‌ کرێکاران له‌ چه‌ند ده‌یه‌ی پێشوودا به‌ ده‌ستیان هێنابوو. وه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆش ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌، یاسایه‌ک نیه‌ مافه‌کانی کرێکاران  دابین بکات. ده‌ستی بۆرژوازی به‌ ته‌واوی ئاوه‌ڵایه‌ بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی کرێکاران  و،دیاری کردنی لانی که‌می  مووچه‌و سه‌عاتی کار و شتی تر هه‌موو به‌ ده‌ستی بۆرژوازی و  خاوه‌ن کاره‌ و چۆنیان بوێ وه‌ها دیاری ده‌که‌ن . هه‌ر بۆیه‌ خه‌بات بۆ سه‌پاندنی یاسایه‌کی کار که‌به‌رگری بکا له‌ کرێکاران یه‌کێکه‌ له‌ خه‌باته چینایه‌تیه‌‌ گرنگه‌ کانی.   

                        

4_کردنی کارگاو کارخانه‌کان به‌ مۆڵگای سه‌ربازی و دامه‌زراندنی کارگه‌ی سه‌ربازی  و داسه‌پاندنی عه‌سکه‌رتاریه‌ت له‌ ناو کارگه‌ کارخانه‌و شوێنه‌کانی کار ئه‌م شوێنانه‌ی گۆریوه‌ به‌ سه‌ربازخانه‌و مۆلگای سه‌ربازی و وه‌ مامه‌ڵه‌یه‌ککه‌  له‌ گه‌ڵ کرێکاراندا ده‌کرێ هه‌روه‌ک ئه‌و مامه‌ڵه‌ی سه‌ربازیه‌ وایه که‌ له‌ سه‌رده‌ماکانی حکومه‌تی به‌عسداله‌ گه‌ڵیاندا  ده‌کرا .له‌ ئێستادا  کارگه‌ و کارخانه‌کان له‌ ژێر کۆنترۆلی  هێزه‌ سه‌رباز‌‌‌ یه‌کان ومیلیشیاکانن که‌ کرێکاران پیسترین سووکایه‌تیان پێ ده‌کرێ له‌و شوێنانه‌دا، وه هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ ومانگرتن و ناره‌زایه‌تیه‌کانیان .   

                  

 

5_حکومه‌تی به‌عس  بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌ستی برد بۆ سه‌رکوت و کوشتنی به‌ کۆمه‌ل وئیعدام کردن و بێ ده‌نگ کردنی رابه‌رانی کرێکاری هه‌روه‌ها  ده‌ستی برد بۆ تیرۆر و دورخستنه‌وه‌ی  رابه‌رانی کرێکاری  بۆ وڵاتانی تر.به‌ ڕووخانی ئه‌م ڕژێمه‌ بارودۆخه‌که‌ ئاوه‌ڵا بوو بۆ کرێکاران سوودیان له‌مه‌ وه‌رگرت چونکه‌ حکومه‌تێکی مه‌رکه‌زی سه‌رکوتگه‌ر نه‌ما به‌ سه‌ر سه‌ریانه‌وه‌. وه‌ کرێکاران توانیان چه‌ندین ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی وه‌ک سه‌ندیکا و شورا له‌ زۆربه‌ی کارگاکان  ومه‌رکه‌زه‌کانی کاردا دامه‌زرێنن و ژماره‌یه‌ک رابه‌ری کرێکاری ده‌ربکه‌ون .   

 

                                

6_ هه‌ر له‌ پاش رووخانی رژێم وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابوردودا کرێکاران توانیان چه‌ندین مانگرتن ئه‌نجام بده‌ن  بۆ داواکردنی خواسته‌کانیان به‌ تایبه‌ت کرێکارانی کارگاو پرۆژه‌کان ومه‌رکه‌زه‌کانی نه‌وت و چنین و رستن وپیترۆ کیمیاوی و چیمه‌نتۆ وخزمه‌تگوزاریه‌کان به‌ تایبه‌ت به‌شی ته‌ندروستی. ئه‌م مانگرتنانه‌ هه‌رچه‌نده‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئاستێکی ته‌سک ومه‌حه‌لی و به‌بێ ئاسۆیه‌کی روون ئه‌نجام دران به‌ڵام توانیان  رووبه‌رووی سه‌رکوت وپه‌لاماردانه‌کانیان ببنه‌وه‌ راوه‌ستاو بن .که‌ئه‌مه‌ به‌ سه‌رهه‌ڵدانی گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی جیدی کرێکاری دا‌ده‌نرێ.                له‌‌ سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ی باسمان کرد حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق ئه‌رکه‌کانی خۆی له‌ به‌رانبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کرێکاران دیاری ده‌کا به‌م پێیه‌ ی خواره‌وه:                         

آ_ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق تێ ده‌کۆشێ له‌ پێناو به‌ هێزکردنی کۆمۆنیزمی کرێکاری و حیزبیه‌ت له‌ ناو بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و به‌تایبه‌ت له‌ ناو رابه‌رانی کرێکاریدا وه‌ هه‌روه‌ها  خه‌بات ده‌کا له‌ دژی مه‌یله‌ سازشکاره‌کان و تاکره‌ویه‌کان وسیکتاریسته‌کا‌ن و ریفۆرمیسته‌کان ،وه‌ هه‌وڵ ده‌دا که‌ رابه‌رانی کرێکاری بێنێته‌ ناو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراقه‌وه وه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بێ که‌تواناکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری له‌ ناو چینی کرێکاردا به‌ ‌هێز بکا تا بتوانی رابه‌ری چینی کرێکار بکا بۆ رزگار بوون له‌ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ودامه‌زراندنی کۆمه‌لگایه‌کی بێ چین و بێ کاری کرێ گرته‌ .

ب_حیزب تێده‌کۆشێ له‌ پێناو به‌ هێز کردنی سوونه‌تی شورایی و شۆڕشگێرانه‌ له‌ ناو چینی کرێکاردا.

ت_حیزبمان پشتیوانی ده‌کا له‌ سه‌رجه‌م خه‌باته‌جه‌ماوه‌ریه‌کانی کرێکار‌ان و ڕیکخراوه‌کانی که‌ خودی کرێکاران پێکیان هێناوه‌ له‌ پێناو گۆڕینی ژیانی خۆیان وبه‌رگری له‌ خۆیان ، وه‌ حیزب هیچ کارێک ناکا که‌ ببێیته‌ هۆی تێک دانی هیچ کام  له‌و رێکخراوه‌ و کۆر و کۆ مه‌ڵانه‌ی که‌ کرێکاران خۆیان پێکیان هێناوه‌ وه‌له‌م راستایه‌دا راده‌وه‌ستی له‌ به‌رانبه‌ر  سیکتاریزم( به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی)   

ث_ حیزبنمان تێ ده‌کۆشێ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی  ئاستی خه‌باتی کرێکاران ، هه‌واڵه‌کانی بڵاو ده‌کاته‌وه‌ چ له‌ ئاستی نێوخۆیی بێ یا له‌ ئاستی ده‌ره‌وه‌ دا بۆ راکێشانی پشتیوانی جیهانی چینی کرێکار و رای گشتی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ . وه‌ رابه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ ده‌ناسێنێ به‌ کۆمه‌لگا و دیفاعیان لێ ده‌کات له‌ به‌رانبه‌ر  هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌ک لێیان بکرێ له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کان و میلیشیا چه‌کداره‌کانی حیزبه‌ قه‌ومی و دینیه‌کان .

 ج_ حیزبمان بانگه‌وازی کرێکاران و رابه‌رانی ده‌کا بۆ دامه‌زراندنی رێکخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری کرێکاری و وه‌پێکهێنانی شوراکانیان له‌ رێگه‌ی کۆبوونه‌وه‌ گشتیه‌کانیان . حیزبمان خه‌بات ده‌کا بۆ  به‌هێز کردنی خه‌باتی کرێكاران وه‌ کردنی به‌ خه‌باتێکی گشتی و سه‌رتاسه‌ری . وه‌ هه‌روه‌ها حیزبمان خه‌بات ده‌کا که‌ خه‌باتی کریکاری له‌ چوارچێوه‌ی ته‌سکی  کارگاو کارخانه‌کان بێنێنته‌ ده‌ره‌وه‌ و بیگۆڕێت به‌ خه‌باتێكی سیاسی گشتی ح_ حیزبمان هه‌موو هه‌وڵه‌کانی بۆرژوازی و حیزبه‌کانی بۆ پێک‌هینانی رێکخراوه تێکده‌ره‌‌ زه‌رده‌کانی و نۆکه‌ره‌کانی له‌ نێو  کرێکاراندا  ریسوا ده‌کا . وه‌ خه‌بات ده‌کا له‌ پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی هێزی ره‌وته‌  تایفی و دینی و قه‌ومیه‌کان که‌له‌ ئێستادا مه‌ترسیدارترین دوژمنی چینی کرێکارن که‌ هه‌و‌ل ئه‌ده‌ن ئه‌م چینه‌ پارچه‌ پارچه‌ بکه‌ن ڕای کێشن بۆ جه‌نگێکی تایفی و قه‌ومیو دینی وه‌ ده‌بێ ئه‌م ره‌وتانه‌ دوور خرێنه‌وه‌ و ‌ داببڕێن له‌‌ کرێکاران .                

خ_له‌ پێناو داسه‌پاندنی ریفۆرم و چاکسازیدا به‌ قازانجی کرێکاران  حیزبمان خه‌بات ده‌کا که‌ خه‌باتی ئابوری چینی کرێکار له‌ عێراقداپه‌ره‌ پێ بدات وه‌ به‌به‌شێکی سه‌ره‌کی له‌ خه‌باتی خۆی ده‌زانێ له‌ دژی سه‌رمایه‌داری  وه‌ خه‌بات ده‌کا له‌ پێناو به‌ هێز کردنی رابه‌رانی کرێکاری بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و کۆسپانه‌ی که‌ چینی کرێکار به‌ره‌و رووی ده‌بێته‌وه‌ وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌ به‌ خه‌باتێکی سه‌رتاسه‌ری تا رزگار بوونی یه‌کجاری له‌ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و دامه‌زراندنی جمهوری سۆشیالیستی