بژی یه‌کی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار
یا سۆشیالیزم یا به‌ربه‌ریه‌ت !
ملیۆنه‌ها کرێکاری ژن و پیاوله جیهاندا و له‌م رۆژه‌دا یادی یه‌کی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار به‌رز ڕاده‌گرن .ئه‌مرۆژه بۆ چینی کرێکار وه‌ک رۆژه‌کانی تر نیه. رۆژێکه بۆ نیشاندانی خه‌باتی مێژوویی چینی کرێکاری شۆڕشگێر . رۆژی ڕوودهرهێنانی یه‌کێتی کرێکارانه وه ده‌ربڕینی ئه‌و راستیه‌یه که چینی کرێکار ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو بێ له ده‌وری ئامانجه شؤڕشگێڕی و سۆشیالیستیه‌کانی هیچ هێزێک نیه له سه‌ر گۆی زه‌ویدا بتوانێ ببێته به‌ربه‌ست له به‌جێ گه‌یاندنی ئامانجه ئینسانیهکانیدا ، که روخانی سیسته‌می کۆیلایه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه یه واته سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ، وه دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی ئینسانیه که سۆشیالیزمه.
به هۆی زاڵ بوونی سه‌رمایه به سه‌ر ژیانی کرێکاراندا . له ئاستی جیهاندا وه له ئایاری ئه‌مساڵدا ئه‌وه‌ی زیاتر به‌رچاو ده‌که‌وێ، ههلو مه‌رجێکه که چینی کرێکار تێدا ده‌ژی به‌ردوام ڕووی له خراپیه، ئه‌مه له کاتێکدایه که چینی کرێکار وه‌ک هێزێکی به‌رهه‌مێن له ئه‌وپه‌ری گه‌شه‌ی خۆیدایه که‌چی ژیانی خراپتر ده‌بێ وئاستی رووی له خواره.چینی بۆرژوازی خاوه‌ندار به‌ربه‌ریانه ململانێی خۆی ده‌کات له پێناو كهڵهکهی سه‌رمایه ، به ئه‌وپه‌ری به‌ربه‌ریانه کۆمه‌لگا به دوای خۆیدا راده‌كێشێ و مافه ئینسانیه‌کان پێشێل ده‌کا .چینی کرێکار ته‌نها گیرۆده‌ی ئه‌وه نه‌بووه هه‌لومه‌جی کاری خراپه و به‌رده‌وام ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێ له سه‌ر کاره‌که‌ی ده‌ربکرێ و بێکار بکرێ و دوور خرێته‌وه و ئاواره بکرێ. ته‌نها هێرش ناکرێته سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی که به درێژایی مێژوو به ده‌ستی هێناوه وه‌ک هێرش بۆ سه‌ر بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی و بیمه ته‌ندروستیه‌کانی و خوێندنی به خۆڕایی وده‌رماڵه وماوهکانی پشوو دانی و مۆڵه‌ته‌کانی و بیمه‌ی مه‌ترسی کار و وه دایه‌نگا بۆ مناڵانی ،له‌وه‌ش واوه‌تر منالانیان راپێچ ده‌کرێن بۆ بازاری کار بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی بۆ خێزانه‌کانیان دابین بکه‌ن و بێ به‌ش ده‌کرێن له جیهانی مناڵیان و له به‌خته‌وه‌ری و له‌هه‌لومه‌رجی باشی ته‌ندروستی . له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چینی کرێکار ئه‌مڕۆ گیرۆده‌ی ده‌ستی به‌ربه‌ریه‌تی دین و تایفه‌گه‌ری ومه‌زهه‌ب و ناسیونالیزم و ره‌گه‌زپه‌رستی و داب و نه‌ریتی عه‌شایه‌ری داڕزیون .بۆرژوازی ته‌نها چینی کرێکار له پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی بێ به‌ش ناکا به‌ڵکو هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به‌م بیر‌و ئایدیۆلۆجیای پڕ تووکاوهی خۆی جۆشیان بدات .بۆرژوازی نه‌ک هه‌ر خۆشگۆزه‌رانی ناهێنی و ئابوری بۆ خزمه‌تی به‌شه‌ریه‌ت به‌کار ناهێنێ به‌ڵکو به گشتی هیج په‌یوه‌ندیه‌کی نه‌ماوه به‌مه‌ده‌نی بوون وگۆڕانی چینی کرێکار‌و وه‌ک ئینسان چاو لێ کردنی .سه‌ره‌نجام بۆرژوازی هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگا و به‌رێوه بردنیدا دا نه‌ماوه..
له عێراقدا له‌یه‌کی ئایاری ئه‌مساڵدا ئه‌م ڕاستیانه به ره‌نگاو ره‌نگ به‌رچاو ده‌که‌وێ .چینی بۆرژوازی به هه‌ردوو باڵه‌که‌یه‌وه چی جیهانیه‌که‌ی چ ناوخۆیه‌که‌ی گه‌وره‌ترین تاوانیان له دژی خه‌ڵکی عێراق ئه‌نجام داوه. بۆرژوازی ئه‌مه‌ریکی وسوپاکه‌ی ،به هاوکاری مالیکی ئیسلامی_ قه‌ومی و میلیشیاکه‌ی وئۆپۆزسیۆنهکانیان له ماوه‌ی 5 ساڵی شه‌ڕی مالوێرانکهریان و کاره تیرۆره‌کانیان بوونه‌ته هۆی له ناوبردنی نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌س، وه بریندار بوونی له‌وه زیاتر له عێراقدا، وه بوونه‌ته هۆی ئاواره بوونی 4 ملیۆن که‌س له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق ، وه تێکدانی ژێرخانی ئابوری کۆمه‌ڵگا و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌مه چ له لایه‌ن خۆیانه‌وه بێ یا مافیاکانی ئیسلامی سیاسی بێ . هه‌روه‌ها ده‌سه‌لاتی مالیکی واقیعیه‌تێکی تاڵی دژی کرێکاری داسه‌پاندووه ئه‌ویش درێژه دانی کارکردنیه‌تی به یاساکانی حزبی به‌عسی قه‌ومی ، وه‌ک قانونی گۆرینی کرێکاران به فه‌رمانبه‌ر ،وه قه‌ده‌غه کردنی ئازادی خۆپیشاندان ومانگرتن و کۆبونه‌وه و دامه‌زاراندنی رێکخراوه‌ی کرێکاری سه‌ربه‌خۆ وناچار کردنی ملدانی کرێکاران به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌ی جیهانی . حکومه‌تی ئیسلامی و قه‌ومی مالیکی ناسنامه‌ی دژی کرێکاری بوونی خۆی به ئاشکرا نیشانداوه ،زیاتر له‌و رووه‌وه که هه‌وڵی داوه بۆ به‌تایبه‌تی کردنه‌وه‌و فرۆشتنی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌م هێنان و که‌ره‌سته‌خاوه‌کان به بۆرژوازی ئه‌مه‌ریکی له به‌رانبه‌ر مانه‌وه‌یدا له سه‌ر ده‌سه‌ڵات .عێراق له ماوه‌ی نزیکه‌ی 20 ساڵی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌زمی نوێی جیهانیه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکادا بووه‌ته نموونه‌یه‌کی به‌رچاوی وه‌حشیگه‌ری بورژوازی وه ئه‌م نه‌زمه سه‌لماندی که هیچی پێ نیه بۆ به‌شه‌ریه‌ت جگه له به‌ربه‌ریه‌ت .رزگار بوون له‌م به‌ربه‌ریه‌تی بۆرژوازیه ئه‌رکی سه‌رشانی چینی کرێکاره ،ته‌نها ئه‌وه ده‌توانێ ئه‌و ئه‌رکه ئینسانی ورزگاری به‌خش و شۆرشگێرانه‌یه ئه‌نجام بدات .
حیزبمان له یه‌کی ئایاری ئه‌مساڵدا دووپاتی ده‌کاته‌وه ، که ته‌نها ئه‌لته‌رناتیڤ سۆشیالیزمه بۆ ده‌رباز بوون له به‌ربه‌ریه‌تی سه‌رمایه‌داری .حیزبی ئێمه نوێنه‌ری مه‌یلی سۆشیالیستی چینی کرێکاره وه تێ ده‌کۆشێ له پێناو به‌رپا کردنی شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م چینه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دامه‌زراندنی دونیایه‌کی باشتر ی بێ چه‌وساندنه‌وه و بێ کوێره‌وه‌ری وسته‌م. حیزبی ئێمه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له هه‌وڵی یه‌کڕیز کردن وهێنانه مه‌یدانی چینی کرێکاردایه وه‌ک هیزێکی سه‌ربه‌خۆ و جیا له بۆرژوازی و حیزبه‌کانی و رێکخراوه‌کانی.وه ئێمه کرێکاران له عێراق بانگه‌واز ده‌که‌ین بۆ یه‌کێتی و بۆ کۆبوونه‌وه‌یان له ده‌وری یه‌کتر .وه دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه ئه‌وه‌ی که چینی کرێکار یه‌ک بخات وای لێ بکات ببێته هێزیکی ده‌خاله‌تگه‌ر چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگا بگۆرێت ،ئه‌وه ڕیبازی سۆشیالیستی و یه‌کسانیخوازی و ئازادیخوازیه.حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق ئاڵای سۆشیالیزم و هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی کرێکارانی جیهانی به‌رز کردوه‌ته‌وه وه تێ ئه‌کۆشێ چینی کرێکار له ده‌وری ئه‌م ئاڵا ئینسانیه کۆبکاته‌وه.
شیعاری حیزبمان ( سۆشیالیزم چاره‌سه‌ره ) بۆ ئه‌وه‌یه که که ته‌نها سۆشیالیزم و هێزه‌کانیه‌تی توانای رزگار کردنی جه‌ماوه‌ریان هه‌یه له‌و نا ئه‌منی و ترس و عه‌سکه‌رتاریه‌ت و تیرۆر و بێ ئاسۆیی و نه‌بوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و نه‌بوونی عه‌داله‌ت و یه‌کسانی و بوونی سه‌رکوتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رفراوان که بۆرژوازی له دژی خه‌لک سازی کردووه. له یه‌کی ئایاردا حیزبمان چینی کرێکار بانگه‌واز ده‌کا له ده‌وری ئاڵای سۆشیالیزم که حیزبمان به‌رزی کردوه‌ته‌وه ،کۆ ببنه‌وه. حیزبمان سه‌رجه‌م چینی کرێکار بانگه‌واز ده‌کا که ده‌خاله‌تی جیددی بکا بۆ کۆتایی هێنان به‌م هه‌لومه‌جه‌ی ئێستا وه گرتنه به‌ری ریگایه‌کی تازه تر بۆ کۆمه‌لگای عێراق ئه‌ویش ریگایهک به‌ره‌و دامه‌زاراندنی کۆمه‌لگایه‌کی ئازاد و یه‌کسان و خۆشگوزه‌رانه. حیزبمان له ریزی پێشه‌وه‌دایه بۆ به‌رگری له مافه ئینسانیه‌کانی چینی کرێکار و ئازادبوونیدا له‌به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌م باڵه‌کانی سه‌رمایه، وه خه‌بات ده‌کا له پێناو توندتر کردنی ناره‌زایه‌تیه‌کانی چینی کرێکار و بزووتنه‌وه شۆڕشگێرانهکهی تاکو گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی کرێکاری که جمهوری سۆشیالیستیه .
بژی یه‌کی ئایار ڕۆژی جیهانی جینی کرێکار!
بژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار !
بژی جمهوری سۆشیالیستی !
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
16/نیسان/2008