بڕێنی بایعی ‌‌‌هێرشێکی تری حکومه‌تی مالیکی یه‌ بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کرێکار و به‌ش مه‌ینه‌ت

 

حکومه‌ت و په‌رله‌مانی تایفی و دینی و قه‌ومی له‌ عێراقدا ئه‌و بریاره‌یان په‌سه‌ند کردو ته‌نفیزیان کرد که‌ به‌شیکی زۆر له‌ خۆراکانه‌ی به‌ رێگه‌ی بایعی ده‌درا به‌ خه‌لکی عێراق به‌ کوردستانیشه‌وه‌ ده‌بێ بوه‌ستێنرێ به‌و پێ یه‌ یه‌کی له‌ ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ کۆنه‌په‌رسته‌ دژی ئینسانیه‌ که‌م که‌نه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ خه‌لک چونکه‌ ده‌یانه‌وێ له‌م جۆره‌ ئه‌رکانه‌ی ده‌وله‌ت نه‌هێڵن و سه‌رمایه‌داری بازاری ئازاد باڵی ره‌شی خۆی بکێشێ به‌ سه‌ر کۆمه‌لگای عێڕاقدا.

ئه‌وه‌ی زه‌ره‌مه‌ندی ئه‌م سیاسه‌ته‌یه‌ خه‌لکی کرێکار زه‌حمتکێشه‌ خه‌لکی بێکار و به‌شمه‌ینه‌ته‌ که‌ له‌ ناو هه‌لو مه‌رجێكی واد ده‌ژین سه‌ره‌رای نا ئه‌من بوونی ژیانیان سه‌ره‌رای مه‌ترسی کوشتن له‌ ناو چوون و تیرۆر بوونیان به‌ هۆی شه‌ری ئه‌مه‌ریکا و حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی له‌گه‌ڵ باڵه‌ تیرۆریسته‌کانی ئیسلامی سیاسی و قه‌ومی تر سه‌ره‌رای بێکاریه‌کی بێ ئه‌ندازه‌ سه‌ره‌رای نزمی کرێ ی کرێکاران زۆربه‌ی توێژه‌کانی تر و نزمی ئاستی بژێوی ئینسان  له‌ وولاته‌دا که‌چی ده‌سه‌ڵاته‌ شه‌ق و شڕه‌که‌ی مالیکی ئه‌م به‌لایه‌ی تری سه‌پاند به‌ سه‌ر خه‌لکدا که‌ بایعی رابگیری و یا که‌م کرێته‌وه‌.

هیچ چاره‌یه‌ک نه‌ماوه‌ جگه‌ له‌ هاتنه‌ مه‌یدانی خۆمان نه‌بی بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌کشه‌ به‌م حکومه‌بکه‌ین داوا بکه‌ین نه‌ک هه‌ر نابێ بایعیمان ببرن ده‌بێ مه‌واد خۆراکی زیاتر بکه‌ن و باشتری بکه‌ن.

 

بڵاو کراوه‌ی به‌ره‌و سۆشیالیزم

10/12008