گۆڕینی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم یا نه‌گۆرینی پاروویه‌ک نان بۆ سه‌ر سفره‌ی خه‌لکی سته‌مدیده زیاد ناکا
سه‌ردار عه‌بدوللا حه‌مه
serdarabdulla@hotmail.com
ساڵی 2007 ته‌واو بوو سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم نه‌گۆڕدرا که بریار وا بوو له 31/12/2007 نێچێرڤان بارزانی وه‌ک خۆی ووتی: جانتاکه‌ی بپێچێته‌وه واز له پۆسته‌که‌ی بینێ جێ ی بهێلێ بۆ کاندیدێکی یه‌کیتی . سه‌رکردایه‌تی یه‌کیتی چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا بۆ دیاری کردنی کاندیدی خۆی بۆیان نه‌کرا ، سه‌ره‌نجام هه‌ر نێچیرڤان بارزانی دا کرایه‌وه‌به سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم چونکه هه‌ر دوو باڵی به ناو ریفۆرم و باڵی تاله‌بانی ده‌یانووت: نێچیرڤان بۆ حکومه‌ت سه‌رۆکێکی باشه ، ته‌نها بالی کۆسره‌ت ره‌سول ده‌یانووت: ده‌بێ کاندیدی ئه‌مجاره هه‌ر یه‌کێتی بێ. دواتریش مه‌سعود بارزانی رای گه‌یاند هه‌ر کات یه‌کێتی ویستی ئه‌م پۆسته‌یان پێ ده‌ده‌نه‌وه.
ده‌بی هۆی ئه‌وه چی بێ که زۆربه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی هێشتا نێچیرڤان بارزانی به کاندیدی خۆیان ده‌زانن له کاتێکا ئه‌و کاندیدی پارتیه ؟ وه ئه‌مه بووه‌ته جێگه‌ی گومان لای زۆربه‌ی ئه‌ندامانی پارتیش . ئه‌و دوو باله‌ی یه‌کیتی که هه‌ر نێچیرڤان کاندید ده‌که‌نه‌وه چاک له‌وه گه‌یشتوون حکومه‌تی هه‌رێم له به‌رده‌م ناره‌زایه‌تیه‌کی به‌رینی خه‌لکدایه ناتوانن بچنه ژێر باری و وه‌ڵام به خواسته‌کانی خه‌لک بده‌نه‌وه.چونکه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تائێستا نه‌یتوانیوه سه‌ره‌تایی ترین داخوازی خه‌لک به جێ بگه‌یه‌نێ وه نه‌یتوانیوه ئاو‌و کاره‌با و سوته‌مه‌نی وخزمه‌ت گوزاریه‌کانی ده‌رمانی و ته‌ندروستی وخویندن بۆ خه‌لک دابین بکا یا بیمه‌ی بی‌کاری یاکار بۆ بێکاران دابین بکا ، راده‌ی کرێکارانی بێکار له ئێستادا له هه‌موو کات زیاتره له کوردستاندا هه‌روه‌ک سه‌ندیکای بێکاران که سه‌ر به خودی حیزبه‌کانی ده‌سه‌لاتداره ده‌ڵین :ته‌نها له شاری سلێمانی له‌کۆی سێ هه‌زار وه‌ستای بیناسازی دوو هه‌زاری بێکاره ئه‌مه وه‌ک نمونه‌یه‌کی زۆر بچوکه که خۆیان دانی پێدا ده‌نێن . یا حکومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه ئاستی بژێوی خه‌لکی کوردستان بباته سه‌ره‌وه به‌لکو دای به‌زاندووه یانه‌یتوانیوه ئازادی رێکخراو بوون و مانگرتن و خۆپێشاندان بۆ کرێکاران چین و توێژه‌کانی تری کوردستان به کردوه و به رسمی بناسێ ،مافی خوێندکاران ، لاوان له نزمترین ئاسیتدایه یا ماف بۆ ژنان زۆر هاتوه‌ته خواره‌وه ،مافه‌کانی منالان زۆرله‌خواره ، ئازادی سیاسی و ئازادی ڕا ده‌ربرین رۆژنامه‌گه‌ری وا خه‌ریکه ده‌خنکێنرێ به ته‌و‌اوی. سه‌رۆکی حکومه‌تێک که نه‌یتوانیوه ئه‌مانه ئه‌نجام بدات له به‌رانبه‌ردا خه‌لکی مو‌ته‌مدینی کوردستان قه‌بولی ناکا ئه‌مه ترسێکی گه‌وره‌ی خستوه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆکی داهاتووی یه‌کیتی ئه مه هۆیه‌که بۆ کاندید نه‌بونی سه‌رۆکی حکومه‌ت لای یه‌کیتی، هۆیه‌کی تر ئه‌وه‌یه ته‌نها کاندیدێکی یه‌کێتی هه‌بێ و به که‌لک بێ به‌رهه‌م سالحه ئه‌ویش له به‌غدایه بۆ یه‌کیتی ئه‌وێ باشتره بۆیان .ئه‌مه له لایه‌ک له لایه‌کی تره‌وه منافه‌سه‌ی نێوان هه‌رسی باله‌که‌ی یه‌کێتی وای کردوه نه‌توانن که‌سێک دابنێن چونکه یه‌کێتی ئێستا وه‌ک سێ تاقمه ، بۆیان ناکرێ که‌سێک دیاری بکه‌ن بۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆیه یا ده‌بی 3 که‌س کاندید بکه‌ن یا هیچ له کاتێکا سه‌رۆک ده‌بێ یه‌ک که‌س بێ. (دیاره جگه له‌وه‌ی شه‌ری ده‌سه‌ڵات و له لایه‌کی تره‌وه ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لک وهێزه رادیکال و کۆمۆنیسته‌کان له ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ی17 ساله‌ی یه‌کیتیدا ئه‌م بالانه‌ی پیکهێناوه وه‌ئه‌مانه به هۆی ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌وه هه ریه‌که ئه‌وی تر تاوانبار ده‌کا به دزی و گه‌نده‌لی هه‌ر یه‌ک له‌و تاقمانه ده‌یانه‌وێ مافیایی بوونی خۆیان له خه‌لک بشارنه‌وه).
له هه‌ردوو حالدا یه‌کێتی که‌سیک کاندید بکا یانه‌یکا یا هه‌ر نێچیرڤان بارزانی بمێنێته‌وه یا نا هیچ له بار‌و دۆخی ئێستای کوردستان ناگۆرێ دزی ڕاوو رووتی هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌بێ . ئه‌گه‌ر ناره‌زایه‌تی و فشاری خودی خه‌لکی سته‌مدیده‌و کۆمۆنیست و چه‌پ وئازادیخوازانی کۆردستان نه‌بێ سه‌رۆکی حکومه‌ت ئاماده نیه پاروویه‌ک نان زیاد بکا بۆ سه‌ر سفره‌ی خه‌لکی کریکار و زه‌حمه‌تکێش و توێژه به‌شخوراوه‌کان و نایه‌وێ ته‌لیسمێک له تروسکایی ئازادی بدا به خه‌لکی کوردستان ئه‌گه‌ر هێزو فشاری خودی خه‌لک له ئارادا نه‌بێ . ئه‌م کێشه‌ی کاندید بوونی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمیش هیچ په‌یوه‌ندی نیه به به‌رژه‌وندی خه‌لکی کوردستانه‌وه . به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکی کوردستان گرێ دراوه به نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو باڵه‌کانی ناسیۆنالیزم له کورستان و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نه‌قه‌ومی ونه دینی وه حکومه‌تیکی سکۆلاریست ئه‌وه‌ش به جیا بوونه‌وه‌ی کوردستان له عێراق و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له رێگای ریفراندۆمه‌وه .