بەيان
تيرۆركردنى كادرى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق
لە ئێوارەى رۆژى هەينى لە بەروارى 11\1\2008هاوڕێ موسا حسێن بەرپرسى رێكخستنى كەركوكى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق و يەكێك لە چالاكترين كادرە كۆمۆنيستەكانى ئەم شارە لەلايەن باندێكى تيرۆرستيەوە تيرۆر كرا. تيرۆر كردنى موسا حسێن تيرۆرێكى سياسيە. ئەم هاوڕێيەمان لەناو نوسينڱەى حزب دواى ئەوەى بە دڕندانە ترين شێوە ئەشكەنجە دەدرێت، دەدرێتە بەر ڱولە و ڱيانى لەدەست دەدات.
بەتوند ترين شێوە حزب ئەم تاوانە تيرۆرستي و ترسنۆكانەيە لە دژى كادرى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق و بەرپرسى نوسينڱەى حزب لەم شارە مەحكوم دەكات، وپەنجەى تاوانبارى بۆ ئەو هێز و كۆڕو كۆمەڵ و باندانەى ئيسلامى سياسي و هێزە كۆنەپەرستانە درێژ دەكات كە وەك دومەڵ لەم شارەدا هەڵتۆقيون. لەهەمان كاتيشدا حزب هێزە دەسەڵاتدارەكانى ئەم شارە بەرپرس دەكات كە نەياتوانيوە كەم ترين پێويستيە ئەمنيەكانى ئەم شارە لە ئاسايش و دڵنەوايى بۆ هاوڵاتيان دابێن بكەن لەبەرامبەر ئەم باندە تيرۆرستى و دارو دەستە ئيسلاميانەدا. حزب پەيمانى داوە كە دواى سەرەداوەكانى ئەم كارە تيرۆرستيە ترسنۆكانەيە بكەوێت و ئاشكرايان بكات و ڕايان بكێشێتە پاي عەدالەت و تا پاداشتى ئەم تاوانەيان وەر بڱرنەوە.
هاوڕێ موسا حسێنى خۆشەويست مەشخەڵێك بوو لە چالاكى و تێكۆشان لەپێناو كێشەكانى جەماوەر و لە پێناو سۆشيالزم و پرانسيپەكانى سۆشيالزمدا و كەسايەتيەكى سياسي و كۆمەڵايەتى خۆشەويست و ناسراوى نێوان كرێكاران و بێبەشان و نێوەندە سياسيەكانى شارى كەركوك بوو. هاوڕى موسا حسێن پێش تيرۆر كردنەكەى لەزۆر بوار و موناسەبەدا چالاكي دەنواند و چالاكانە كارى دەكرد بۆ ديفاع لە كۆبۆنى خۆراك لە دژى دەسەڵاتداران كە دەيانەوێ كۆبۆنى خواراك هەڵبوەشێننەوە ، و چالاكانە بەشدارى دەكرد لە ديفاع لە منداڵان لەناو قەتابخانەكانى كەركوك دا. خەبات و چالاكيە بەردەوامەكانى هاوڕێ موسا حسێن هۆى ڕاستەوخۆ بوون بۆ ئەوەى ڕووبەڕووى كوشتن بببێتەوە لەلايەن هێزەكانى ئيسلامى سياسيەوە.
حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق سەرخۆشى لە هەموو هاوڕێيان و وكادرەكانى حزب و ڱشت كۆمۆنيست و سۆشيالست و ئازاديخوازان و جەماوەري كرێكاران دەكات و بەتايبەت لە هاوسەرى هاوڕێى ئازيزمان و ڱشت كەس و كارو دۆست و خۆشەويستانى. پەيمان دەدەين بە درێژە دانى خەبات لەپێناو ئەو ئامانج و پرانيسپانەى كە هاوڕێ موسا حسێن هەڵى ڱرتبوو لە ويژدانيدا و تا دوا چركەكانى ژيانى لە پێناويدا تێكۆشا.
ئەو ڕێڱايەى هاوڕێ موسا ڱرتبووى هەتا هەتايە مەشخەڵێكە بۆ مليونان كەس لە كرێكاران و سۆشيالستەكان و ئازاديخوازان و سكويلارەكان لە پێناو كۆتايى هێنان بە دنياى پڕچەوسانەوەو دامەزراندنى دنيايەكى باشترو ئازاد و يەكسان.
نەمرى و سەربەرزى بۆ هاوڕێ موسا حسێن
نەنڱ و ڕسوايى بۆ ئەو هێزانەى ئەم هاوڕێ نەمرەيان تيرۆر كرد
بژى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارارى چەپي عێراق
بژى سۆشياليزم
حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق
12\1\2008