به‌رزو به‌ڕێبێت یادی لینین ڕابه‌ری مه‌زن و هه‌میشه‌زیندوو
له 21 کانوونی دووه‌م ( جانیوه‌ری) سالی 1924 دلی یه‌کی له رابه‌ره مه‌زنه‌کانی شۆڕشی پرۆلیتاری و شۆرشێ سۆشیالیستی له لێدان که‌وت کله شاری گۆرکی رووسی که ڤلادیمێر ئیلیچ لینین بوو له ئه‌مڕۆ پاش 84 سال زیاتر له هه‌ر زه‌مانێک کۆمه‌ڵگه به گشتی و چینی کرێکار به‌تایبه‌تی پێوستیان به لینینزم و سۆشیالیزمه. له ماوه‌ی 82 ساڵی ڕابردوو زیاتر له هه‌رده‌ورانێکی تر بزوتنه‌وه جۆرراو جۆره‌کان شانسی خۆیان و ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌رکۆمه‌ڵگادا تاقی کردووه‌ته‌وه ،له دیموکراسی نه‌زمی نوێ و مافی مرۆڤه‌که‌ی جۆرج بۆشه وه بگره هه‌تا ده‌یان ئه‌حزابی به‌ناو کۆمۆنیستی له چه‌شنی کۆمۆنیزمی چینی و ڕوسی و ئه‌لبانی و جیڤارایی وه جۆره‌ها ئه‌حزابی قه‌ومی و ئیسلامی وباڵه تووندڕه‌و میانه‌ڕه‌وه‌کانیان , وه ده‌سه‌ڵات و کاروکرده‌وه‌کانیان له فوقرو فه‌لاکه‌ته‌وه بگره هه‌تا زیندانه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانیان وه گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان و بێ مافی یه‌کانی ژنان و لاوان ومناڵان وسه‌ربڕینی ده‌یان ئینسان وخۆته‌قاندنه‌وه‌ی ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان له شوێنه گشتیه‌کانداو په‌لکێشکردنی مناڵان بۆ حوجره و ووتنه‌وه‌ی وانه‌ی ترس و توقاندن ،وکوشتاری ملوێنی خه‌ڵکی ڕوه‌ندا ............هتد لیستی بێکۆتای کار‌و کارنامه‌ی ڕه‌شی ئه وباڵ و بزوتنه‌وه بۆرجوازیانه بوه. هه‌ر بۆیه ئێستا کۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی له سه‌ر ده‌مێکدا ده‌ژی که بێجگه له عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ودامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌ی یه‌کسان پێوستی به‌هێچی ترنی یه. دنیای ئه‌مڕۆ له ته‌واوی بواره‌کانی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجی وزانسته‌جۆراوجۆره‌کانی به‌ره‌و پێشبردنی کۆمه‌ڵگا هه‌موو به شێوه‌ی سه‌ر سوڕهێنه‌ر به‌ره‌و پێش چووه ،وه‌سائیله‌کانی ڕیفاه و خۆشگوزه‌رانی ئه‌سه‌ری نیه.
هه ربۆیه له یادی 84 ساڵه‌ی مه‌رگی لینین‌دا ده‌ڵێین وه‌رن با سۆشیالزم دامه‌زرێنین و گورزی ژێراوژورکردن بده‌ین له‌نه‌زم و نیزامی سه ر‌مایه‌داری .وه کۆمه‌ڵگه‌ی بێ چین وچه‌وسانه‌وه بنیات بنێین وه ئیتر بۆ هه‌میشه‌له دونیا یه‌کی باشتر‌و شایسته به ئینسان بژین . وه‌بۆ به‌سه ر‌ه‌نجام گه‌یاندنی وه‌ها کارێک، ئێمه حیزبی کۆمۆنستی کرێکاری چه‌پی عێراقمان دامه‌زراندووه. وه‌رن پێ یه‌وه په‌یوه‌ست بن، چاوه‌ڕوانی دادمان نادا، ده‌بێ ئه‌م دونیایه له‌ڕیشه‌وه بگۆڕین .
به‌رزو به‌ڕێز بێت یادی لینین ڕابه ری چینی کرێکار
بژی سۆشیالیزم
بژی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عراق
کاوه عومه‌ر