ضاوثيَكةوتني (بةرةو سؤشياليزم ) لةطةلَ (مريةم جةميل) ئةندامي دةستةي دامةزريَنةري رِيَكخراوي رِزطاري ذنان لة عيَراق
بەرەو سؤشياليزم: بانڱەوازى ئێوە وەك رێكخراوى رزڱارى ژن بۆ ژناني عێراق له 8ى مارسدا چيە؟
مريم جميل: 8ى مارس روژى هاتنه مەيدانى ژنانه بۆ وەدستهێنانى مافەكاني لەسەراسەرى جيهاندا، ژنان لەم روژەدا قورباني زوريان داوە بۆ بەرەسمي ناسيني ئەم روژە ئێمە ئێستا مێژووى سەد ساڵ تێدەپەڕێنن لە خەبات لەم ڕۆژەدا. ئێمه وەك رێكخراوي رزڱارى ژنان له عێراق، بانڱەوازى ژنان وئينسانه ئازادى خوازەكان وئەوكەسانەى ديفاع له مافه كانى ژنان دەكەن بێنه مەيدان بۆ بەرەسمي ناسينى رۆژى 8ى مارس وەك پشوى ڕەسمى له سەراسەرى عێراقدا. 8ى مارس بابكەينه روژى وەدەستهيناني مافەكاني ژنان، ئەو مافانەى كەلى بێبەشين. ژنان له سەرەتايى ترين ماف بێبەشن، وەك پوشينى جلوبەرڱ كار كردن و چونه قوتابخانە و هەڵبژاردني هاوسەر وهەقى تەلاق دەخالەت كردن له سياسەت و سەفەر كردن بەبێ پياو هتد.....
بەرەو سۆشياليزم: شيعارە سەرەكيەكانى 8ى مارسى ئەم ساڵ چين بە ڕەئى ئێوە؟
مريم جميل: ژنان دەيان داواكاريان هەيە و لە ژێر توند و تيژي و هەڵاواردنى جنسى و بێ مافى دا ژيان بەسەر دەبەن، بەڵام بە بڕواي
ئێمە ئەم شيعارانە ئەتوانن ڱرنڱترين شيعارەكانى ئەمساڵ بن. 8ى مارس بكرێت به رۆژي پشوى ڕەسمى له عراقدا، نا بۆ حيجابى ئيجبارى، بيمەى كۆمەڵايەتى بۆژنانى بێكار،يەكسانى هەمەلايانەى ژن وپياو، نابۆ كوشتن و توندو تيژى له دژى ژنان.
بەرەو سۆشياليزم: ئێوە بۆ ئەم شيعارانەتان بەرزكردوەتەوە؟
مريم جميل: هەر وەكو له پێشدا ووتم ژنان لەعراق لەسەرەتايترين ماف بێبەشن، ئەو وەحشڱەريەى ئيسلامي سياسي وئەحزابه قەوميەكان وميليشا چەك دارەكانيان دروستيان كردوە بۆ خەلكى عراق به تايبەتى بۆ ژنان، روژانه دەيان ژن دەكوژرێن توند وتيژيان بەرامبەر دەكرێت وەئەڱەر نەكوژرێن ئەوە ناچار دەكرێن دەست بەرن بۆ خۆكوشتن و خۆسوتاندن، ڕۆژانه ڱوێ بيستى چەندان هەواڵى دڵتەزێن دەبينين وەك خۆسوتاندن وخۆهەڵواسين...هتد، هەرەشە كردن و كوشتني ژنان لەلايان ئيسلاميە دڕندەكان وكەساني دۆاكەوتوەوە ئيتر قابيڵي قبوڵ نيە بۆ ساتيكيش،هەر بويه ئێمە ئەو شيعارانەمان هيناوە، بانڱەوازى ژنانى تێكوشەر وئينسانە ئازادي خوازەكان دەكەين ئەو شيعارانه بكەنە شيعاري خويان له رۆژى 8ى مارسدا، شيعارى بيمەى كۆمەڵايەتى بۆ ژناني بێكارمان بۆيە هێناوە زوربەى ژنانى عراق بێكارن وخاوەن هيچ ئيمكاناتێكى ئابورى نين، وەئەڱەر ژنان سەربەخو نەبن لەڕووى ئابوريەوە ناتوانين بڵێين يەكسانن لەڱەڵ پياو وە مەجبور دەبن هەمو بێ مافيەك قبوڵ بكەن. شيعارى نابۆ كوشتن و توندو تيژى له دژى ژنان، ئيسڵاميەكان وئەوكەسانەى هەڵڱرى داب و نەريتە كۆن و دارزيوەكەى ئيسڵامن وە ئەوكەسانەى كە لاينڱرى له عادات و تەقاڵيدى دارزيوو كونه پەرستي دەكەن،هەموو كات و ساتيك به وەحشيانەتەرين شێوە توندو تيژى بەكار دێنن ڵه بەرامبەر ژناندا، هەردەمە بانڱەوازى تونوتيژى دەكەن له دژى ژنان ئەو كوشتن و توندو تيژييانە كە بەبڕواى من بەرپاكردنى جەنڱێكى ترسناكى هەڵڱيرساندوە بەڕووى ژناندا. شيعاري يەكسانى هەمەلايەنەى ژن وپياو مان بويە هيناوە ئەڱەريەكسانى نەبێت لەبەيني ژن وپياودا، ژن هەتا مابێت هەر پياوساڵارى بەسەريدا زاڵ دەبێت. شيعارى نابۆ حيجاب ئيجبارى مان بويە هيناوە حيجاب رەمزي ئيسلامي سياسيە، تەعبيرە لە سەركوتى ژنان و بێ ماف كردنيان. بۆيە دەبێ ئەم ڕەمزەى كۆيلايەتيە توڕ بدەن و قبوڵى نەكەن.