بریار نامه ی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق سه‌باره‌ت به ؛
هه‌ل ومه‌رجی سیاسی عێراق پاش داكشانی نه‌زمی نوێی جیهان
1_ جه‌نگی که‌نداو له سالی 1991 بواری ره‌خساند که نه‌زمی نوێی جیهان هێز بگرێ و هه‌لکشانێک به خۆیه‌وه ببینێ وه ئه‌مه‌ریکا وه‌ک سه‌رکرده‌ی جیهان له پاش رووخانی بلۆکی رۆژهه‌لات ده‌رکه‌وێ . ئه‌مه‌ریکا توانی 30 ده‌وڵه‌ت کۆ بکاته‌وه له ژێر رابه‌ری خۆیدا وه هه‌ندێ ووڵاتی وه‌ک یابان به کار بهێنێ وه‌ک سه‌ندوقی پاره به‌خشین به‌م نه‌زمه بۆگه‌نه‌ی ، وه به‌سه‌ر خه‌لکی عیراقدا وێرانترین جه‌نگ و گه‌مارۆی ئابوری بسه‌پێنێ که بووه هۆی کوشتنی زیاتر له یه‌ک ملیۆن و نیو ئینسان،وه توانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه داببڕێ له جیهان وه‌ک ئه‌وه‌ی بیخاته زیندانێکی ئینفرادیه‌وه. به‌ڵام جه‌نگی دواتری له سالێ 2003 و داگیر کردنی عێراق بۆ ئه‌وه بوو ئه‌م جێگا‌و رێگایه‌ی خۆی بپارێزێ که‌چی زۆری نه‌برد که‌وته به‌رده‌م ناره‌زایه‌تی جیهانی و له‌ق کردنی جێگا‌و رێگای خۆی، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی نه‌زمی نوێ ی جیهانی ئاسۆکانی لێ وون ببێ به‌ره‌و شکستی ببات . داکشانی نه‌زمی نوێ جیهان بووه هۆی شکستی نیۆ کۆنسه‌رڤه‌تیڤی نوێ له ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا تواناکانی خۆی له ده‌ست بدات ، مه‌رامه‌کانی یه‌ک له دوای یه‌ک له ده‌ست بدات
2_ ڕووخانی بلۆکی رۆژهه‌ڵات و هه‌لگیرسانی جه‌نگی که‌نداو له سالی 1991 بووه هۆی گۆرانکاری جیدی له هاوکێشه سیاسیه‌کان وه له‌نێوان بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و سیاسیه‌کان له جیهان و له ناوچه‌که‌دا.ئه‌م شکسته ته‌نها ئه‌حزابی ناسراو به سۆشیالیست و کۆمۆنیستی ته‌ره‌فداری سۆڤیه‌ت و بلۆکی رۆژهه‌ڵاتی نه‌گرته‌وه به‌ڵکو هاوکێشه‌ی ره‌وته‌کانی له جیهانی عه‌ره‌بدا گۆڕی . ره‌وته‌کانی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی وه‌ک ناصریه‌کان و به‌عسیه‌کان که به رێبازی سۆشیالیزمی قه‌ومی نوێنه‌رایه‌تی بۆرژوازی عه‌ره‌بیان ده‌کرد له دونیای عه‌ره‌بدا، جیگاو رێگایه‌کیان نه‌ما و له‌ده‌ستیان دا وه له‌مه‌یدانی سیاسیش‌دا که‌وتنه لاوه و وه خرانه حاشیه‌وه ئه‌مه به هۆی هه‌ره‌سی قوتبه‌که‌یان که سۆڤیه‌ت بوو، ئه‌وه‌ش به قازانجی هێزیکی سیاسی تر واته بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی شکایه‌وه که ئه‌میش باڵای گرت کرد له که‌ناری ئه‌م هه‌ل ومه‌رجه‌دا، هاتنه مه‌یدانی ئیسلامی سیاسی به هۆی سه‌رهه‌لدانی نه‌زمی نوێ جیهان بوو تا وای لی هات ئه‌ویش بووه قوتبێکی تیرۆریستی جیهانی له به‌رانبه‌ر ئه‌م نه‌زمه‌دا.
3_ئیسلامی سیاسی ئێستا نوێنه‌ری بۆۆرژوازی عه‌ره‌بیه وه ئاڵای ئه‌م چینه‌ی هه‌ڵگرتووه وه ره‌وتی قه‌ومی عه‌ره‌بی خسته حاشیه‌وه وه خۆی مه‌وقعیه‌تێکی به‌رچاوی له نێو بۆرژاوزی جیهانی و غه‌ربیدا په‌یدا کرد، مه‌وقعیتێک که ره‌وتی میللی گه‌رای عه‌ره‌بی نه‌یتوانی هه‌یبێ. بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی هه‌روه‌ک چۆن ده‌سکردی ئه‌مه‌ریکا و غه‌رب بوو وه ده‌ور ونه‌خشی په‌یدا کرد به هۆی ئه‌م نه‌زمی نوێ ی جیهانه‌وه . به هه‌مان شێوه به داکشانی نه‌زمی نوێ ی جیهانیش ، ئه‌ویش ده‌که‌وێته به‌رده‌م گێژاو و داکشانه‌وه.
4_ شکستی راست له ئه‌مه‌ریکا وه سیاسه‌ته نوێیه‌کانی نیوکۆنسه‌رڤه‌تیڤ و نه‌زمی نوێ ی جیهان له‌به‌رانبه‌ر عێراقدا وای کرد باله‌کانی ئیسلامی سیاسی ئیحساس به سه‌رکه‌وتن بکه‌ن له کورت ماوه‌دا، به‌ڵام ئیسلامی سیاسی ده‌که‌وێته ناو هه‌مان گێژاوه و وه پیناسه‌ی خۆی و جیگاو رێگای خۆی وون ده‌کا به پاشه‌کشه‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌ی که قوتبی ده‌وله‌تی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیه‌تی ، ئاسۆ ی ئیسلامی سیاسی وون ده‌بێ وه چاره‌نوسی هه‌روه‌ک به‌رانبه‌ره‌که‌ی ده‌بێ ئه‌ویش پاشه‌کشه ده‌کا. پاشه‌کشه‌ی ئیسلامی سیاسی بوار ده‌ره‌خسێنێ بۆ هاتنه مه‌یدانی بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌کان و یه‌کسانی خوازه‌کان و سۆشیالیسته‌کان له کۆمه‌ڵگادا .
5_ بۆرژوازی ئه‌مڕۆ کۆنه‌په‌رسته و ناتوانێ هیچ خواستێکی جه‌ماوه‌ر جێ به‌جێ بکا و هیچ گرفتێکی چاره‌سه‌ر بکا. چینی بۆرژوازی به هه‌ردوو باله‌که‌یه‌وه چ جیهانیه‌که‌ی یا ناوخۆیه‌که‌ی، ناتوانێ نان و ئازادی بۆ خه‌لكی عێراق دابین بکا. به‌لکو به پێچه‌وانه‌وه گه‌شه به تیرۆر ئه‌ده‌ن و خه‌لک برسی ده‌که‌ن و جه‌نگ ومالوێرانی و خوێنرێژی و تایفه گه‌ری ودین و ئه‌وپه‌ری کۆنه‌په‌رستی سیاسی ده‌سه‌پینن به سه‌ریدا و سه‌رکوت له دژی خه‌لک ، درێژه پێ ده‌ده‌ن. له به‌رانبه‌ردا کۆمۆنیزمی کرێکاری ته‌نها لایه‌نێکه که ده‌توانێ جه‌ماوه‌ر رزگار بکا،وه خه‌باتی چینی کرێکار وجه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌لک له عێراقدا بباته گه‌شه پێ بدا و رابه‌ری بکاو درێژه‌ی پێ بدا .
6_هه‌ڵکشانی روو به سه‌ره‌وه‌ی چه‌پ له سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌رچه‌نده له پاش کاره‌ساتی 11 سپته‌مبه‌ره‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی کورت وه‌ستا ، وه له له‌یه‌کی تره‌وه هاتنه‌مه‌یدانی چینی کرێکار له عێراق و ناوچه‌که‌دا ئاسۆی نوێ ی هێنا بۆ به‌دی هێنانی گۆرانی ریشه‌یی له هه‌لومه‌رجی سیاسی عێراقدا وه به قازانجی خه‌لک. ئه‌م خه‌باته له ژێر رابه‌ری کۆمۆنیزمی کرێکاری وحیزبه‌که‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق ده‌کرێ بچێته پێشه‌وه هه‌نگاو بنێ و سه‌رجه‌م ره‌وته کۆنه‌په‌رسته‌کان بخاته لاوه. وه خه‌باتی خۆی به‌ره‌و پێش ببات تا رزگار بوون له ده‌ست سه‌رمایه‌داری و دامه‌زراندنی جمهوری سۆشیالیستی وه هه‌روه‌ها کۆمه‌لگایه‌کی ئینسانی و خۆشگوزه‌رانی بێ سته‌م و بێ جیاوازی و دامه‌زرێنێ.
مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
24 /12/ 2007