له یه‌کی ئایاری ئه‌مساڵدا ده‌ڵێێن به‌ڵی بۆ ئازادی مانگرتن ،خۆپیشاندان ، کۆبوونه‌وه ،رێکخراو بوون
سه‌ردار عه‌بدولا حه‌مه
هه‌لومه‌رجێک که چینی کرێکاری تێدا ده‌ژی ج له ئاستی جیهان و چ له ئاستی ناوخۆی عێراق و کوردستان له خراپترین حاڵه‌تی خۆیدایه ، بێ‌کاری و برسیه‌تی و گرانی ،شه‌ر وکوشتار و مالوێرانی ،ده‌ردبه‌ده‌ری و کۆچ و ئاواره‌یی ، کڕینی هێزی کار به هه‌رزان ،کار به منالان ،هێرش بۆ سه‌ر ده‌سکه‌وته مێژوویه‌کانی چینی کرێکار ئه‌مانه چه‌ند گۆشه‌یه‌کن له‌و هه‌ل ومه‌رجه‌ی ئه‌مرۆی کرێکاران.
کرێکاران وه‌ک سوونه‌تی هه‌میشه‌یان ناتوانن بێ ده‌نگ بن له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا ،ناره‌زایه‌تی ،کێشمه‌کیش له گه‌ڵ بۆرژوازیدا بۆ سه‌ندنی مافه‌کانیان خه‌سله‌تێکی هه‌میشه‌یی چینی کرێکار بووه ،یه‌کێ له‌و خه‌باته‌ی چینی کرێکار به‌رده‌وام درێژه‌ی پێداوه له به‌رانبه‌ر بۆرژوازیدا چۆکی دانه‌داوه خه‌بات بووه بۆ ئازادی مانگرتن خۆپیشاندان کۆبونه‌وه‌و ڕیکخراو بوون وه له زۆر وولاتی دونیا هێشتا ئه‌م ده‌سکه‌وته زیندووه وماوه و چینی کرێكار ئازاده له‌م مافه‌یدا .
به داخه‌وه ئه‌م مافه بۆ کرێکارانی کورستان نیه به هۆی له لایه‌ک مل نه‌دانی بۆرژوازی کوردی و حیزبه‌کانی ده‌سه‌لاتدار به‌م مافه‌ی کرێکاران له لایه‌کی تره‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به زوعفی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له کوردستان . هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌مرۆ پڕۆژه یاسایه‌ک ده‌درێته په‌رله‌مانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی رای له سه‌ر بده‌ن بیکه‌نه یاسای گشتی زاڵ و کۆمه‌لگای پێ به‌رێوه ببه‌ن .ناوه‌رۆکی ئه‌م یاسایه‌ش ته‌واو دژی کرێکارانه ، هه‌روه‌ک له پرۆژه یاساکه‌دا هاتووه ئازادی خۆپیشاندان ،مانگرتن و کۆبونه‌وه و ریکخراو بون ده‌بێ به ره‌زامه‌ندی ده‌وڵه ت بێت وسنووردار بێت له چوارچێوه‌ی ئادابی گشتیدا ،ئیتر ئه‌مه زنجیر و که‌له‌پچه‌کردنی ده‌ستی کرێکارانه ،ئیتر ئه‌وه په‌رژین دروست کردنه بۆ ئه‌م مافه‌ي كرێکاران ، ئیتر ئه‌وه مانای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داران و چاو چنۆکه‌کان و گه‌نده‌لچیه‌کانه .به بیانووی جیاواز ده‌کرێ مۆڵه‌ت به کرێکاران نه‌درێ بۆ ئه‌م مافه‌یان به‌و پێیه‌ی دژی ئادابی گشتین نایاسین ده‌بێ ده‌میان ببه‌ستن ، ده‌ستیان نه‌جوڵی ، پێان بوه‌ستێ ،.
کرێکاران نابێ ئیتر بێده‌نگ بن ده‌بێ ئه‌م زوعفه‌یان پڕ بکه‌نه‌وه هه‌ر له رۆژی یه‌کی ئایاردا کۆببنه‌وه ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕن ،رێكخراو دروست بکه‌ن ،شورا پێک بێنن به‌ر بگرن به چه‌سپاندنی ئه‌م پرۆژه یاسایه له لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه . حزبی کۆمۆنیسی کریکاری چه‌پی عێراق هه‌روه‌ک چۆن له به‌رنامه‌ی خۆیدا به‌رنامه‌ی دونیاکی باشتردا رایگه‌یاندوه که ئازادی مانگرتن ،خۆپیشاندان ، کۆبوونه‌وه ، رێکخراوبوونی کرێکاران ده‌بی بی قه‌ید شه‌رت بێ ، به هه‌موو توانایه‌وه خه‌بات ده‌کا بۆ به دسه‌تهێنانی ئه‌م ئازادیه وه ئێمه‌ی کرێکاران له یه‌کی ئایاردا ئه‌م دروشمه ده‌که‌ینه مه‌شخه‌ڵی ده‌ستمان به‌ڵی بۆ ئازادی مانگرتن و خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه و ڕێکخراوبوونی کرێکاران.