بروسکه یه کی دره نگ وه خت له[سامان که ریم]ه وه بۆ مه سعودبه رزانی.
له ووتارێکدا که له سه رئاڵای عێراق نوسیویه تی[سامان که ریم]پوخته ی تێڕوانینی خۆی بۆ
سهرۆکی هه رێم خستۆته ڕوو، ئه م ده ربڕینانه ی سامان که ریم به شێکی دانه بڕاون له ڕێچکه یه کی سیاسی که سامان که ریم وحیزبێک که ئه م[سه رۆکی مه کته ب سیاسی]ه یه که یه تی چه ند ساڵێکه چونه ته سه ری و منیش له م نوسینه دا به وه رچه رخان به ره وراست ناوی لێده به م
بۆ ئه وه ی بۆ خوێنه ری به ڕێزی ئه م دێڕانه ڕۆشن بێت باشتره به شێک له نوسینه که ی سامان که ریم بنوسینه وه [سه رۆکی هه رێم جێگای خۆی نه بوو خواستی لابردنی گشت ئاڵاکه ی به رز بکردایه ته وه به[ا لله اکبر]یشه وه . ئه و کات له پشتیوانه ی خه ڵکی ئازادیخواز و پێشکه وتوو خوازی عێراق و کوردستان و ناوچه که ش به هره مه ند ده بوو سه باره ت به م مه سه له یه].گومانم له وه نیه که سامان که ریم خۆی وحیزبه که ی به به شێک له خه ڵکی ئازادیخوازو پێشکه وتوو خوازی عێراق و کوردستان وناوچه که ئه ژمارد کردوه. ئێستا ئه گه رئه و ڕسته یه لابه رین وسامان که ریم و حیزبه که ی بخه ینه جێگای ناکاته ئه وه ی که به مه سعود به رزانی بڵێیت له پشتیوانی خۆم وحیزبه که م به هره مه ند ده بووی ئه گه رخواستی گۆرینی هه موو ئاڵاکه ت به رز بکردایه ته وه . ئایا به ڕاستی باشتر نه بوو له جیاتی ئه وه ی بێ ی ئه م وتاره بنوسی بروسکه یه کت ئاراسته ی مه سعود به رزانی بکردایه و له پشتیوانی خه ڵکی ئازادیخوازو پێشکه وتوخوازی عێراق و کوردستان وناوچه که ش[ببوره خۆت و حیزبه که ت]دڵنیات بکردایه ته وه، تا ئه ویش[مه سعود به رزانی]به بڕوا به خۆبونێکی زیاتره وه پێ داگری بکردایه له سه ر گۆڕینی هه موو ئاڵاکه به[اڵله اکبر]یشه وه . گومانم له وه هه یه تۆ بتوانی سه رنجی هه موو کادرو ئه ندامانی حیزبه که ت بۆ ئه م بیرکردنه وه و تێڕوانینه ڕاست و ناسیۆنالیستی یه ت ڕابکێشی، به ڵام بێ گومانم که له ناو ڕیزه کانی پارتی و یه کێتی و ته واوی ناسیۆنالیزمی کورددا به[مه سعود به رزانی]یشه وه . که سێک نادۆزیته وه که له گه ڵتدا هاوڕا نه بێ له سه رگۆڕینی ئاڵاکه ی عێراق به [اڵله اکبر]یشه وه،به بێ ئه وه ی پێویست به وه بکا که[بۆ یه کجار به هه ستێکی سیاسی -_ ئینسانی یه وه سه رنج بده نه ئه م ئاڵ وگۆڕه]. .. ئاڵای ووڵاته کان که ئاڵای نیشتمانی،میللی،نه ته وه یین ئه گه ر پێناسه یه کی هه بێت ئه وه یه که به رجه سته کردنه وه ی ئه و جیاوازیه چینایه تی یه یه که ڕژێمه چینایه تی یه کان به رهه میان هێناوه و به شێوه ی میللی،نه ته وه یی،نیشتمانی ته عبیری لێ ده که ن . له دنیای سه رمایه داریدا سه رمایه داران و ڕژێمه کانیان بۆ مژینی ئاره ق و ڕه نجی چینی کرێکار و بۆ که ڵه که کردنی سه رمایه کانیان چینی کرێکاریان به سه رسنووره ده ستکرده کانی ئه م دنیایه دا دابه ش کردوه، به بیانووی پڕوپوچی وه ک ئه ڵمانی و ئه مریکی وئێرانی و عێراقی وکورد وتورک وهیندی وسربی و...........هتد به ش به شیان کردون و شه وڕۆژ خه ریکی به تاڵان بردنی ئه و سه روه ت و سامانه ن که کرێکاران به ڕه نج وماندوبونی بێ پسانه وه یان به رهه میان هێناوه. له سه رتاسه ری ئه م دنیایه دا ئاڵایه ک نادۆزیته وه له ژێر سایه یدا خوێن ڕشتن ،چه وسانه وه ی چینایه تی ومیللی،نا یه کسانی و ناعه داله تی کۆمه ڵایه تی،بێ مافی و پێشێل کردنی که رامه تی ئینسان ئه نجام نه درابێ، ئاڵای عێراق یه کێک له وئاڵا شوم و ناو زڕاوانه ی ئه م دنیایه یه که سه دان و هه زاران تاوان له سایه یدا په یڕه و کراوه. ئه مانه هه مووی قابیلی تێگه یشتنن ، به ڵام ئه وه ی که گۆڕینی ئه م ئاڵایه له ژێر سایه ی حکومه ته تایفی و قه ومی یه که ی مالکی دا،به رزکردنه وه ی ئه م خواسته ی [ سامان که ریم ]یش له لایه ن[مه سعود به رزانی]یه وه ده بێته هۆی پشتیوانی خه ڵکی ئازادیخوازو پێشکه وتوخوازی کوردستان وعێراق و ناوچه که ، حیکمه تێکه مه گه ر سامان که ریم به تیژی بیرو تێگه یشتنی خۆی بۆمان شیکار بکاته وه. گریمان به رزانی و مالکی ئاڵای عێراقیان هه مووی توڕ هه ڵداو ئاڵایه ک که[ سامان که ریم] پێ ی خۆشه هه ڵیان کرد ،ئایا به ڕاستی ئه مه چ شتێک له ناوه رۆک وماهیه تی ئه م حکومه ته دینی وتایفی وقه ومی یه ده گۆڕێ. حکومه تێک که وه ک دێوه زمه به سه رسه ری ئازادیه کانی خه ڵکه وه یه وهه ر ڕۆژه خه ریکی پێشێلکردنی که رامه ت و ماف و حورمه تی ئینسانیانه ، خه ریکی سه رکوتی ئعترازو ناڕه زایه تی یه کانیانه. هه ر ڕۆژه خه ریکی به تاڵان بردن و فه رهود کردنی سه روه ت و سامانی ئه و کۆمه ڵگه یه ن. له کاتێکدا که ئینسانی ئه و کۆمه ڵگه یه به ده ست نا ئه منی و نه بونی پێداویستی یه سه ره تایی یه کانی ژیانیانه وه ده ناڵێنن به رزانی و مالکی و حکومه ته که یان ملێۆنه ها دۆلاریان که ڵه که کردوه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ژماره بانکی یه کانیان هه ڵاوساو تر ده بێ . خه ڵکی ئازادیخوازو پێشکه وتوو خوازی کوردستان له حه ڤده ساڵی ڕابوردودا بێ پسانه وه له به رامبه ر ناسێۆنالیزمی و کوردا که [به رزانی] یش یه کێک له سومبوله کانیه تی ڕاوه ستاون و خه باتیان کردوه. به رزانی و حکومه ته که شی هیچ کاتێک له سه ر کوت و داپڵۆسینی ماف و ئازادی یه کانی خه ڵک درێخییان نه کردوه. بردنی خه ڵکی ئازادیخوازو پێشکه وتووخوازی عێراق وکوردستان و ناوچه که بۆ پشتی [مه سعود به رزانی] له لایه ن [ سامان که ریم] ه وه بێجگه له دورکه وتنه وه ی زیاتری خۆی و حیزبه که ی له خه بات و ناڕه زایه تی یه کانی خه ڵک و هه ڵکردنی ئاڵای سپی له به رامبه ر ناسێۆنالیزمی کوردا به ر هه مێکی تری بۆیان نابێ. ڕێگای خه ڵکی ئازادیخوازو پێشکه وتووخوازی عێراق وکوردستان و ناوچه که ڕێگای ڕزگاربونیانه له چنگی مالکی و به رزانی و ناسێۆنالیزم ودین وکۆنه په رستی. ڕێگای سازان و خۆبه ده سته وه دان پێشکه شی سامان که ریم و حیزبه که ی بیت ئێستا ئه گه ر ئه م ووتاره نایابه ی [سامان که ریم]و نامه کراوه که ی ڕێبوار ئه حمه د بۆ یه کێتی نیشتمانی به رله ساڵێک له مه وبه ر ناردبوی که تێیدا پاکانه ی بێ به ری بونیان له ناڕه زایه تی یه کانی خه ڵک له به رانبه رناسیۆنالیزمی کورددا پڕکردبوه وه، له گه ڵ ئامۆژگاری یه کانیان بۆڕێکخراوی ئازادی عێراق بۆ دۆزینه وه ی لیستێک له لیسته کانی هه ڵبژاردنی په رله مان بۆ به شداری کردن له هه ڵبژاردن.. یان هه ڵوێستی ناسێۆنال _شۆڤێنیستانه یان له به رامبه رهێرشی تورکیا بۆ سه رکوردستان.، کارو کرده وه وهه ڵسوڕانی ڕێکخراوی ئازادی عێراق له ناو کۆنه به عسی و سه رۆک خێڵ و قه ومپه رستانی عه ره بدا ،له گه ڵ خاوه نی پڕۆژه ی[الحجاریان]جارێکی ترهه ڵسه نگاندنیان له سه ر بکه ینه وه، ڕاستی ئه و بۆچون وتێڕوانینانه ی بزوتنه وه ی کۆمۆنیزمی کرێکاری ده سه لمێنن که چه ند ساڵ به ر له ئێستا پێمان وابوو که سامان که ریم و حیزبه که ی به ره و ڕاست ملیان ناوه.
.......................................................
ئازاد حه مه که ریم 28-1-2008