هه‌لومه‌رجی سیاسی عێراق
به‌شی یه‌که‌م
درێژه دان به مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند به‌ره‌یه‌کی نوێ
نوسینی: فاتیح به‌هرامی
وه‌رگێرانی له فارسیه‌وه : سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
له پاش پێنج سال به سه‌ر کۆنترۆلی به‌غدا و داگیر کردنی عێراقدا ، تا ئێستاش جه‌نگ و کوشتار ،ته‌قینه‌وه‌و له‌ت وپه‌ت کردنی خه‌لکی بێ گوناه ،بێ به‌شبوونی خه‌لک له سه‌ره‌تایی ترین پێداویستیه‌کانی رۆژانه وه‌ک ئاو وکاره‌باو خواردن و داوو ده‌رمان به‌رده‌وامی هه‌یه ،ئه‌مانه به‌رهه‌می دیموکراسی نه‌زمی نوێ و سوپای ئه‌مه‌ریکا و بانده قه‌ومی و دینیه‌کانه.پایته‌خته‌کانی جیهان ئه‌گه‌ر رۆژانه له به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی تێکچوونی ئارامیدان که‌چی له عێراقدا ئارامی بۆ خه‌لک هه‌ر نیه ،جۆرج بۆش له ساڵیادی داگیر کردنی عێراقدا ئه‌ڵێ : ئه‌م جه‌نگه دونیای به‌ئارامیه‌کی زیاتر گه‌یاندووه! ئه‌م درۆ شاخدارانه‌ی به‌رێوه به‌رانی پنتاگۆن و کۆشکی سپی به‌ڵگه‌ی واقیعی خۆی هه‌یه که له بنه‌ڕه‌تدا په‌رده پۆش کردنی شکسته‌کانی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکایه و، دریژه‌دانه به داگیرکاری و زیاتر کردنی هێزه‌کانیه‌تی له عێراقداوسهرهنجام درێژه دانه به دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری باله‌کانی بۆرژوازی و خاوه‌ن پیشه‌سازیه سه‌ربازیه‌کان و درێژه‌دانه به سیاسه‌ته‌کانی تا ئێستایان. له گه‌ڵ مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکا له عێراقداهێشتا گروپه ئیسلامه‌کان هه‌ر له مه‌یداندان ئه‌مه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وانه‌ی خۆشباوه‌ر بوون به پڕوپاگه‌نده جه‌نگیه‌کان ئیتر خۆشباوه‌ر نه‌بن پێ ی .ئه‌وه‌ی که واقعیه‌ته تا له عێراقدا ئه‌مه‌ریکا وه‌ک هیزێکی داگیر که‌ر مابێ بارودۆخه‌که هیچ گۆرانیک به خۆیه‌وه نابینێ وه ئه‌و سیناریۆ ره‌شه‌ی که ده‌ستی ناوه‌ته ملی خه‌لک هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ .واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه بۆرژوازی رێگا چاره‌ی پێ نیه بۆ لابردنی به‌دبه‌ختیه‌کانی خه‌لک وناشتوانێت پێی بێت . بۆرژوازی نه‌ک هه‌ر ناتوانێ نان و ئارامی بۆ خه‌لكی عێراق که پێداویستی سه‌ره‌تایی هاوڵاتیانن دابین بکا به‌ڵکو ڕێگری سه‌ره‌کیه له‌به‌رده‌م به‌دی هێنانیاندا .
بار‌و دۆخی خه‌لکی عێراق
سێ هه‌فته پێش واته 9ی نیسان پێنجه‌مین ساڵی رووخانی صه‌دام و داگیرکردنی عێراق بوو ، له‌م ماوه‌ی پێنج ساڵه‌دا جه‌نگ و پێکدادان له نێوان ئه‌مه‌ریکا وهاوپه‌یمانه‌کانی له گه‌ڵ گروپه ئیسلامیه‌کان وگروپه ئیسلامیه‌کانیش له ناو خۆیاندا تا ئیستا به‌رده‌وامه بۆ یه‌ک رۆژیش خه‌ڵک ئاسایش و ئارامی به خۆیه‌وه نه‌دیوه .گوزه‌رانی خه‌ڵک له بواری نان و ئاسایش‌دا هه‌ر رۆژه خراپتر بووه هیچ که‌س نازانێ سبه‌ینێ ئه‌ژی یا نا ،بۆمبێکی پێدا ده‌ته‌قێته‌وه یا گولله‌ی به‌رده‌که‌وێ ،هیچ ئاسۆیه‌ک بۆ رزگار بون له‌و دۆزه‌خه دیار نیه .ئه‌م ئامارانه‌ی خواره‌وه ته‌نها گۆشه‌یه‌ک له ژیان وگوزرانی خه‌لک له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی ئیسلامیه‌کان و ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی نیشان ئه‌دات:
_ژماره‌ی کوژراو به یه‌ک ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار له ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساله‌دا مه‌زه‌نده ده‌کرێ.
_چوار ملیۆن نیو ئاواره‌یه که دوو ملیۆن ونیوی له ناوه‌وه‌ی عێراقه و دوو ملیۆنی له ئێران و سوریایه
_زیاتر له 70% ی خه‌لک بێ به‌شه له ئاوی خواردنه‌وه
_نه‌خۆشخانه‌کان روو به‌روی بێ ده‌رمانی و نه بوونی ئامێره‌کانی پزیشكین ، زۆربه‌ی پزیشکه‌کان کۆچیان کردووه.
له سه‌ر بنه‌مای ئه‌مانه کۆمیته‌ی جیهانی خاچی سوور له راپۆرتێکی تازه‌یدا ده‌ڵێ : بار و دۆخی خه‌ڵکی عێراق یه‌کێکه له خراپترین بارۆدۆخه خراپه‌کان که‌له دونیای ئه‌مرۆدا هه‌یه وه به تایبه‌ت له‌م بارانه‌ی خوره‌وه:
ملیۆنه‌ها که‌س به ئه‌ندازه‌ی پێویست به‌هره‌مه‌ند نین له ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاک و ئیمکاناتی ده‌رمانی و پزیشکی و هه‌ندێ له خیزانه‌کان سێ یه‌کی ده‌رامه‌تیان که به 150 دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێ بۆ کڕینی ئاوی خواردنه‌وه به‌کار ده‌هێنن ، ته‌نها خێزانه ده‌وله‌مه‌نده‌کان ده‌توانن پاره بده‌ن به خزمه‌ت گوزاریه‌کانی ده‌رمانی که به‌ردوام نرخیان بۆ سه‌ره‌وه ئه‌چێ.
_ نه‌خۆشخانه‌کان له عێراقدا روو به‌رووی که‌می داوو ده‌رمانن وه ئه‌وه‌شی هه‌یه له جێگای گونجاو‌دا ناپارێزڕین . نه‌خۆشخانه‌کان پێویستیان به لانی که‌م 80 هه‌زار قه‌روێله هه‌یه که ئێستا ته‌نها 30 هه‌زاریان هه‌یه .چه‌ندین سال که گه‌مارۆی نێو ده‌وله‌تی به سه‌ر عێراقدا سه‌پێنرا و چه‌ندین ده‌یه یه ئه‌م وولاته گیرۆده‌ی جه‌نگ بووه که‌چی هیچ کات وه‌ک ئێستا گیر‌و گرفتی ته‌ندروستی- ده‌رمانی نه‌بووه.
_ هه‌زاران که‌س له خه‌لکی عێراق له کاتی هێرشی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له سالی 2003 بۆ سه‌ر ئه‌م وولاته بێ سه‌ر و شوێن بوون هه‌ندێ له‌وانه لاشه‌کانیان به مردووی دۆزراونه‌وه‌ته‌وه وایان لێ هاتوه ناناسرێنه‌وه .
_ده‌یان هه‌زار که‌سی عێراقی که زۆربه‌یان پیاون ئێستا له زیندانه‌کانی هێزه‌کانی ئیئتلافدان که نزیکه‌ی 20 هه‌زار که‌سیان له زیندانه‌کانی به‌صره و ده‌ورو به‌ریدان.
_په‌یامنێری منداڵانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێ دوو ملیۆن منداڵ له به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی به‌د خۆراکی ، نه‌خؤشی ، توند‌و تیژی و نه‌بوونی ئیمکاناتی خوێندندان.به پێی راپۆرتی تازه‌ی یۆنسێف ، سه‌دان منداڵ له سالی 2007 دا به هۆی توند وتیژیهکانهوه کوژراون و 1350 منداڵ زیندانی کراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدرانه‌وه .سالانه 25 هه‌زار منداڵ ناچار ده‌بن خێزانه‌کانیان جێ بهیڵن و له په‌ناگایه‌کدا نیشته جێ بن . ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها گۆشه‌یه‌که له بارودۆخی خه‌لکی عێراق .ئه‌وه‌ی که رۆژانه خه‌لک له دوو سه‌عات زیاتر کاره‌بای نیه ، ئاوی نیه ، هه‌ژاری و برسیه‌تی زاڵه ،یاساکان و سونه‌ته‌کانی ئیسلام ژیانی له ژنان و کچان تاڵتر کردوه ، مندالان ده‌برێن فێری خۆتهقادنهوه ده‌کرێن سوودیان لێ وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌م کاره،رق کینه‌ی قه‌ومی و دینی په‌ره‌ی پی ئه‌درێ ، کوشتن یا بریندار بوون و ته‌قینه‌وه‌کان و هێرشه‌کان له لایه‌ن بانده چه‌کداره‌کانه‌وه بووه‌ته کابوسێکی رۆژانه به سه‌ر سه‌ری خه‌لکه‌وه ..هتد، ئه‌مانه هه‌مووی ناوی بار‌و دۆخێکه که پێی ئهووتری " ژیان "له عێراقدا .ته‌نانه‌ت جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌ڵێ داگیر کردن توند‌و تیژی و تیرۆر ی بۆ عیراق هێناوه گه‌نده‌ڵیش وه‌ک نه‌خۆشیه‌ک سه‌ری هه‌لداوه.
درێژه‌دان به مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا
له گه‌ڵ ئه‌م ژیانه پر له ئازاره‌ی خه‌ڵکی عێراقدا ، جۆرج بۆش و لایه‌نگرانی له وه‌زاره‌تی به‌رگری و کۆشکی سپی سه‌باره‌ت به سه‌رکه‌وتن و باشتر بوونی بارودۆخه‌که و که‌مبوونه‌وه‌ی تیرۆر وکوشتار و پێویستی مانه‌وه‌یان له عێراقدا قسه ئه‌که‌ن. بۆش له‌ووته‌ی خۆیدا له پێنجه‌مین سالیادی جه‌نگ له عێراقدا ده‌ڵی ئه‌م بارودۆخه باشه‌ی ئێستا به هۆی زیاد بوونی هێزکانیانهوه بووه له عێراقدا وه ئێستا ده‌رگا کراوه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌تر . به جیا له‌وه‌ی که ئه‌مه خه‌یاڵ پڵاویه و ته‌کید کردنه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که نیسبه‌تی شهر و توند‌و تیژی که‌م بووه‌ته‌وه له سالی 2007 به به‌راورد به سالی پێشوو تر که به‌ته‌واوی گالته جاریه،شه‌پۆلێکی تازه‌ی توند و تیژی شهر و پێکدادان و زیاد بوونی ته‌قینه‌وه‌کان و زیادبوونی کوژراو چ له ناو خه‌لکی بێ گوناه چ له ناو هێزه‌کانی چه‌کداری ئه‌مه‌ریکی و سوپا و پۆلیسی عێراقدا له مانگه‌کانی نیسان و ئایاری رابوردودا ئه‌و پرو پاگاندهیهی پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه که ده‌ڵێ وه‌زعی خه‌لک باشتر بووه یا ڕۆڵی زیاد بوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئیجابی بووه. هه‌ر ته‌نها له مانگی نیساندا 400 کوژراوه و 2500 که‌سیش بریندار بووه. ته‌نانه‌ت هه‌واڵنێره‌کان سه‌باره‌ت به زیاد بوونی ئاماری توند و تیژی و کوشتار ده‌لێن زیاد بوونی ئه‌م ئاماره نێگه‌تیڤه بۆ حکومه‌تی به‌غدا و ئه‌مه‌ریکا چونکه ئه‌وان ده‌ڵین راده‌ی که‌م بوونی توند وتیژیه‌کان به هۆی زیاد بوونی هێزه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکاوه‌یه له ساڵی پاردا .
جۆرج بۆش و لایه‌نگرانی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌وه به ئیجابی نیشان بده‌ن که هێزه‌کانیان له عێراقدا به راده‌ی 30 هه‌زار زیاد کردوه له سالی 2007 له به‌ر ئه‌وه‌ی: یه‌که‌م شکستی تا ئێستایان و کارکرده‌که‌ی بشارنه‌وه، دووه‌م تا سیاسه‌تی مانه‌وه‌یان له عێراقدا درێژه پێ بده‌ن .ده‌لیلی ئه‌مه ئه‌و ریسوا بوونه بوو که سیاسه‌تی ده‌وله‌تی بۆش له به‌رانبه‌ر رای گشتیدا تووشی هات له کؤتاییهکانی سالی 2006 که فشارێکی زۆری له سه‌ر دانرا بوو بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به جێ بهێڵی و سه‌رکه‌وتنی دیموکراته‌کان له ههلبژاردنهکاکانی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا له مانگی تشرینی دووهمدابهرهنجامی هه‌مان ئه‌و شکسته بوو که سیاسه‌تی بۆش له عێراق و نه‌گونجاو بوونی سوپای ئه‌مریکا بوو له عێراقدا . چه‌ند رۆژ دوای هه‌لبژاردنه‌که له راپۆرتی بیکر_هامیلتۆن دا تاکید له‌سه‌ر خراپتر بوونی وه‌زعه‌که کرایه‌وه .کۆمسیۆنێک به ناوی " گروپی چاودێری عێراق " به سه‌رپه‌رشتی جیمز بیکر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریکا ( له حیزبی کۆماریخواز ) و لی هامیلتۆن نوینه‌ری پێشوی کۆنگرێسی ئه‌مریکا (له حیزبی دیموکرات ) که له لایه‌ن کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکاوه راسپێردران به‌وه‌ی که پرۆژه‌یه‌ک له سه‌ر بار‌و دۆخی عێراق و ده‌ورو نه‌خشی ئه‌مه‌ریکا ئاماده بکه‌ن ، به پیێ راپۆرته‌که‌یان که ره‌خنه‌یه‌کی توندیان ئاراسته‌ی ده‌وله‌تی بۆش کردبوو له سه‌ر خراپتر بوونی وه‌زعی عیراق ،هه‌ندێ پێشنیاریان کرد بۆ ده‌وڵه‌تی بۆش که یه‌کێ له‌وانه ده‌بێ هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وورده وورده بکشێنه‌وه له عێراق و گفت‌و گۆ و په‌یوه‌ندی دیبلۆماتیک له گه‌ل ئێران سوریا ده‌ست پێ بکه‌ن و مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینیشیان بۆ گرنگ بێ . ئه‌م راپۆرته پاش دوو رۆژ بڵاوبوونه‌وه‌ی له ریزی ئه‌و 5 کتێبانه بوو که زۆرترین کریاری هه‌بوو له ئه‌مه‌ریکادا . له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا راپۆرتێک به ناوونیشانی "هه‌لبژاردنێکی سه‌رکه‌وتووانه : پرۆژه‌یه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتن له عێراقدا " که له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌کی ده‌ست راستی ' ئه‌نیستیتۆی ئه‌مه‌ریکان ئینترپرایز " که له‌لایه‌ن فردریک کاگان ( له نووسه‌رانی موحافزین ) و جک کین ( ژه‌نه‌رالێکی خانه‌نشین )ه‌وه ئاماده کرا له مانگی کانوونی دوومی 2007 دا بڵاو کرایه‌وه . به پێچه‌وانه‌ی بیکر _هامیلتۆن ئه‌مانه هاتن پێشنیاری ئه‌وه‌یان کرد که هێزی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی عێراق بکرێ وه جێگیر بکرێن له شاری به‌غدا. ئه‌م پرۆژه‌ی کاگا_کین به کرده‌وه له ده‌ستوری ده‌وله‌تی بۆشدا بریاری له سه‌ر درا و سه‌ره‌رای ناره‌زا بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکا نزیک به 30 هه‌زار سه‌ربازی تر ره‌وانه‌ی عێراق کران که ئێستا 160 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له عێراقدایه.
هات وهاوارێک که تاقمه‌که‌ی بۆش به‌رێیان خستوه له وتاره‌کانیانه‌وه بگره تا پروپاگه‌نده و راپۆرته‌کانی گیتس وه‌زیری به‌رگری وپتربوس فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و ته‌نانه‌ت مه‌ک کین که کاندیدی کۆماریخوازانه بۆ هه‌لبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له‌م مه‌یدانه‌دا به‌شێکن له نه‌خشه‌ی نیۆ کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کان (پارێزگارانی نوێ _"وه‌رگێر" ) له بواری سیاسی یه‌وه بۆ گێرانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌کان به قازانجی ئه‌م باله‌ی بۆرژوازی و سه‌رکه‌وتنیان له‌م هه‌لبژاردنه‌ی سه‌رۆک کۆماری .وه بۆ لابردنی ئه‌و فشاره‌ی که‌له سه‌ریانه بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق ئه‌مه روویه‌کی تری سیاسه‌تی ئه‌وانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا . له باری سه‌ربازیه‌وه ئه‌م سیاسیهتهله یه‌که‌م هه‌نگاودا توند کردنه‌وه‌ی که‌مپینی جه‌نگه له ناوه‌وه‌ی عێراق واته جێگیر کردنی ده‌وله‌تی مالیکیه که به شێوه‌ی جۆراو جۆر ئه‌م که‌مپینه ده‌ستی پێ کردوه . به‌لام له راستیدا ئه‌م سیاسه‌ته به چه‌ند ده‌لیلێک شکست دێنێ که‌دوایی ده‌چینه سه‌ر ئه‌م ده‌لیلانه که سه‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش زیانێکی گه‌وره‌به دوی خۆیدا ده‌هێنێ که ئه‌ویش کوشتن و قوربانی دانێکی زیاتری خه‌ڵکی عێراقه وه داسه‌پاندنی زیاتری فه‌زای داپلۆسین و سه‌رکوته. مه‌سه‌له‌ی عێراق بهریگا چاره‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناکرێ . ئه‌گه‌ر میلتاریسمی ئه‌مه‌ریکا و ململانی ی دوو قوتبی تیرۆریسمی ده‌وڵه‌تی و تیرۆریسمی ئیسلامی به هۆی به‌شه‌ریه‌تی ئازادیخوازه‌وه ڕا نه‌گیڕێت ئه‌وا ئه‌م بار‌و دۆخه هه‌روه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه .
به‌ره‌ی نوێ
پاش ئه‌وه‌ی چوار ساڵ به سه‌ر مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانانی له عێراقدا تێپه‌ری بارودۆخی عێراق هه‌ر رۆژه ئاڵۆزتر ده‌بێ و ناڕه‌ازایه‌تی و دژایه‌تی لایه‌نه‌کانی به‌رانبه‌ر بۆش له ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به بێتوانایی ئه‌و له دامه‌زراندنی که‌مترین ئارامی و ئاسایش له عێراقدا له زیاد بووندایه هه‌روه‌ها فشاری رای گشتی بۆ به جێهێشتنی عێراق سه‌ره‌نجام ئه‌مانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی بۆش بکه‌وێته هه‌وڵی تر بۆ گۆرینی ره‌وه‌ندی سیاسی به قازانجی ئه‌وه‌ی که پێویست بوونی مانه‌وه‌ی خۆی له عێراقدا بسهلمـێنی . له گه‌ڵ پروپاگه‌نده‌ی پووچی ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێ مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا به قازانجی ئه‌مه‌ریکا و عێراق و خه‌لکی دونیایه، وه به‌هۆی فشار دانان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مالیکی و بانده‌کانی ناو ئه‌و ده‌سه‌لاته ئیستا له هه‌ولی ئه‌وه‌دان بۆ ئه‌نجام دانی "ئاشته‌وانی گشتی " که هه‌ندێ لایه‌نی مه‌زهه‌بیان په‌یدا کردوه وله‌گه‌ڵیان رێککه‌وتوون که دیاره بودجه‌یه‌کی زۆر و ئیمتیازاتێکی زۆریان بۆ دابین کردوون وه گرنگرترین ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م هه‌وله ئه‌مانه بوون :
1_ په‌سه‌ند کردنی یاسایه‌کی نوێ ده‌رباره‌ی حیزبی به‌عس و لابردنی یاسای (نا قانونی بوونی به‌عس)حیزبی به‌عس به دوای داگیر کردنی عێراق له ساڵی 2003 به پێی ده‌ستوری پۆل برێمه‌ر ناقانوونی بوونیراگهینرا.به دوای ئه‌مه‌دا ئه‌ندامانی حیزبی به‌عس بۆیان نه‌بوو له کاروباری ده‌وله‌تیدا به‌شدار بن ، سوپای عێراق ههلوهشایهوه ، هه‌زاران مامۆستا‌و مامۆستای زانکۆکان ، کارمه‌ندی ده‌وله‌تی له سه‌ر کار لابران ،ئه‌م بارودۆخه گه‌یشت به‌وه‌ی گروپه‌کانی شیعه بچنه ده‌سه‌لات و به‌شیکی زۆری سوونیهکانیش ئه‌ندامی حیزبی به‌عس بوون بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ناکۆکی و شهر له نێوان گروپهئیسلامیهکانی شیعه‌و سوونه هه‌ڵگیرسێنن.
حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ماوه‌یه‌کی زۆر فشاری له سه‌ر حکومه‌تی نوری مالیکی دانا تا یاسای قه‌ده‌غه کردنی پێدانی کار وبار بهئهندمانی حیزبی به‌عس له ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کان بگۆڕێ و چاکسازی تێدا بکات، ئه‌م یاسایه له ده‌ورانی پۆل بریمه‌ر سه‌پێنرابوو، خواستێکی هاوشێوه له لایه‌ن ئه‌م ده‌وله‌ته بی سه‌ر وبه‌ره‌دا له سالی 2004 دا خرایه روو که ئه‌ویش هه‌ر پێشنیار کراوی ده‌وله‌تی ئه‌مه‌ریکاوه بوو که‌چی به ئه‌نجام نه‌گه‌یشت ،سه‌ره‌نجام ئه‌م ته‌رحه خرایه به‌رده‌ست په‌رله‌مانی عێراق پاش نیشاندانی ناره‌زایه‌تی له لایه‌ن گروپه ئیسلامیه شیعه‌کانه‌وه به زۆربه‌ی ده‌نگ رای له سه‌ر درا، نوێنه‌رانی نارازی ده‌یانوت : ئه‌م لایحه‌یه نایه‌ته‌وه له گه‌ل یاسای بنه‌ره‌تیدا و ئازار وتالیهک که خه‌لکی عێراق دیویه‌تی به هۆی رژێمی به‌عس وسهدامهوه له به‌رچاو نه‌گیراوه"تیایدا. یاسای تازه که "ناوی یاسای " وه‌ڵام دانه‌وه و عه‌داله‌ت "ه 143 که‌س له کۆی ئاماده بوونی 275 نوێنه‌ری په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ دا وه له مانگی کانوونی دووه‌می 2008 دا وه په‌سه‌ند کرا، به پێ ی ئه‌م یاسایه پاش سێ مانگی تر ئه‌ندامانی پێشووی حیزبی به‌عس جگه‌له‌وانه‌ی که تاوانبارن به ئه‌نجام دانی تاوان یا ئه‌وانه‌ی ئێستا پۆلیس به دوایاندا ده‌گه‌رێ ئیتر ده‌ست بۆ ئه‌وانه نابرێ که له‌سه‌رده‌می سه‌دام حسیندا ههرچیکیان کردبێ . له‌وانه‌یه زیاتر له یه‌ک ملیۆن که‌س به پێ ی ئه‌م قانونه بگه‌رێنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان که پێشوو تر هه‌مان کاریان بوه له ده‌وله‌ت و له سوپادا، ئه‌نجامی ئه‌م قانونه بۆ ئه‌وه‌یه که که ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ندمانی حیزبی به‌عس بوون بتوانن بێنه‌وه ناو خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌وله‌ت و له به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریکا و ده‌وله‌تی عیراقدا بجه‌نگن .
2- په‌سه‌ند کردنی لایحه‌ی لێبوردنی گشتی
حکومه‌تی عێراق ره‌شنوسی لایحه‌یه‌کی په‌سه‌ند کرد به‌پێ ی ئه‌وه هه‌زاران که‌س که له زیندانه‌کانی ده‌سه‌لاتدارانی عێراق و زیندانه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکادان ده‌که‌ونه به‌ر لێبوردنی گشتیه‌وه . وا باس ئه‌کرێ ئه‌م لایحه‌یه به مه‌به‌ستی دامه‌رزانی ئاشتی له نێوان شیعه‌و سونه‌یه ده‌بێ په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بکات .
به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی بلاو بوونه‌ته‌وه نزیکه‌ی 50 هه‌زار که‌س له زیندانه‌کانی ده‌وله‌تی عێراق وهێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکادان .( 24 هه‌زاری لای هێزه‌کانی عێراقه 26 هه‌زاری لای هێزه‌کانی ئه‌مریکایه ) سوپای ئه‌مه‌ریکا به دوای ئه‌وه‌وه‌یه تا کۆتایی سالی 2008 زۆربه‌ی زیندانیه‌کان ئازاد بکات .
3- ئه‌نجومه‌نه‌کانی صه‌حوه.
ئه‌نجومه‌نه‌کانی صه‌حوه ناوی ئه گروپانه‌یه له بانده چه‌کداره رێکخراوه‌کان که له ئه‌ندامانی پێشووی حیزبی به‌عس و گروپه ئیسلامیه‌کانی سوونه له عێراقداو له سه‌ر پێشنیاری ئه‌مه‌ریکا پێک هێنراون به ئامانجی یه‌کخستنی ئیسلامیه سونهیهکانه بۆ به‌ره‌نگاری تۆری القاعدهو بانده تیرۆریستیه دینیه‌کانی تر که دژی ئه‌مه‌ریکان ." شوراکانی صحوه"له راستیدا پێشتر هه‌ندێ گروپی چه‌کداری سوونی بوون له دژی ئه‌مه‌ریکا ده‌جه‌نگان به‌ڵام به‌ره‌ی جه‌نگه‌که‌یان گۆریوه هاتوونه‌ته لای ئه‌مه‌ریکاوه ئێستا له دژی قاعده ده‌جه‌نگن .ژماره‌ی ئه‌مانه نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌سن به یه‌کێ له کاره "سه‌رکه‌وتوه‌کان "ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ژمێردرێ له سالی 2007دا . ئه‌نجومه‌نه‌کانی صحوه " ڕوویه‌کی گرنگی ستراتیجی نوێی سۆپای ئه‌مه‌ریکایه كه‌له سه‌ر بنه‌مای هاوکاری کردنی هێزه چه‌کداره عهشیرهیهکانه ،له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه پێشتر دژی ئه‌مه‌ریکا بوون ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌مریکا رێکخستنی ئه‌مانه گرنگه ئه‌گه‌رچی هیچ کاریگه‌ریه‌کیان نه‌بوه له سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی تۆدوتیژهکانی ساڵی 2007.
گه‌رچی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیران که جێبه‌جێ که‌ری سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکایه به ئاشکرا له هه‌موو جێگا گشتیه‌کاندا پشتیوانی خۆی کردوه له‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ی صحوه ، به‌لام سه‌رجه‌م گروپه‌کانی شیعه به‌رانبه‌ر به‌مانه گه‌شبین نین و ده‌لێن ئه‌مه‌ریکا ئه‌م گروپانه چه‌کدار ده‌کا ئیمکاناتیان بۆ ده‌خاته به‌ر ده‌ست تا هه‌ره‌شه له شیعه‌کان بکه‌ن به‌م هۆیه‌وه ،وه سه‌ره‌رای بوونی ناکۆکی مه‌زهه‌بی له گه‌ل ئه‌مانه‌دا ده‌لێن ئه‌مانه پێشتر به‌عسی بوون ئه‌مرۆ به بوونی ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌ی خۆیان گواستوه‌ته‌وه مه‌علوم نیه سبه‌ینێ ئه‌مریکا رۆشت سه‌ر له نوێ به‌ره‌که‌یان نه‌گوازنه‌وه هه‌ر بۆیه گروپه شیعه‌کان هیچ متمانه‌یه‌کیان نیه به‌مانه هه‌روه‌ها له لایه‌کی تره‌وه به‌و ده‌لیله‌ی ده‌وله‌تی مالیکی نزیکه له ئێرانه‌وه" ئه‌نجومه‌نه‌کانی صحوه" متمانه‌یان به‌م ده‌وله‌ته نیه.
له‌لایه‌کی تر "جه‌بهه‌ی ته‌وافق" که له سێ حیزبی سوونه پێک هاتوه باڵه ئهسلهکهیان له ناو په‌رله‌ماندایه به‌و پێ یه‌ی به هێز کردنی شوراکانی صحوه که له‌گه‌ل قاعیده ده‌جه‌نگن له ناوچه‌ی نفوسی ئه‌واندایه و له به‌رانبه‌ر ئه‌واندايه وه داوا ده‌که‌ن بواریان زیاتر بدریتێ که ده‌خاله‌تی سیاسی بکه‌ن وه ده‌ڵین ده‌بێ له‌و ناوچانه‌دا کار وخزمه‌تگوزاری زیاتر بکرێ و له په‌رله‌مانیشدا نوێنه‌ریان زیاتر هه‌بێ .
احمد هاشم ، مامۆستای زانکۆی کۆلێجی جه‌نگی هیزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا ئه‌ڵێ: "جه‌نگی سونیه‌کانی عێراق له پێناو ده‌سه‌لاتدا له ئارادایه جه‌بهه‌ی ته‌وافق وا بیر ده‌کاته‌وه بوونی ئه‌نجومه‌نه‌کانی صحوه سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی پێشره‌وی یه‌کی سیاسی یه له به‌رانبه‌ر ئه‌واندا" .
ئه‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه باسکران ئه‌و هه‌نگاوه سیاسیانه‌ن که جۆرج بۆش ده‌ستی بۆ بردوون ، که سه‌ره‌نجامه‌که‌ی پێکهێنانی هێزێکی چه‌کداری 100 هه‌زاریه که له بانده ئیسلامی تایفیه‌کان پێک هاتوه به‌هۆی پێدانی پاره‌و ئیمتیازات بوونه‌ته هاوپشتی سوپایی ئه‌مه‌ریکا وله‌گه‌ڵ قاعیده شهر ده‌که‌ن .ئه‌مانه تا دوێنێ بوو له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ده‌جه‌نگان ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ قاعیده وه بۆی هه‌یه سبه‌ینێ له گه‌ل موقته‌دا سه‌در و یا جه‌بهه‌ی ته‌وافوق ،ته‌نها به‌ره‌کان ئالوگۆری به‌سه‌ردا هاتوه نه ئه‌مه‌ریکا متمانه‌ی به‌م گروپانه هه‌یه نه ئه‌وانیش متمانه‌یان به ئه‌مریکا یا به یه‌کتریش هه‌یه ،کۆمه‌ڵێک خوێن مژ‌و چهقۆکێشیان به‌رداوه‌ته گیانی کۆمه‌ڵگاو کۆمه‌ڵگایان ته‌فرو تونا کردوه . به‌م پێ یه له وڵاتێک‌دا که ده‌سه‌ڵات به ده‌ست کۆمه‌ڵی چهکدارهوهیه که تا سه‌ر ئێسکیان کۆنه‌په‌رستن هیچ زمانێک نازانن جگه له کوشت و بر و ئینسان کوشتن و شه‌ڕ کردن و ته‌قاندنه‌وه وله په‌نای سوپای ئه‌مه‌ریکادا، سه‌رجه‌م هونه‌ر وشانازی ئه‌م ده‌وله‌ته جگه له تاوانکردن ودهستدریژی ومیلیتاریسم و پێکهێنانی ئه‌م گروپه چه‌کداره کۆنه‌په‌رستانه هیچی تر نه‌بووه ئه‌م ولاته‌یان به‌م شێوه‌یه گرفتار کردوه، لێرهداولهم وڵاته‌دا بێجگه له سیناریۆی دژی ژیان ده‌بێ چاوه‌روانی چی تری لێ بکرێ ؟ له جێگایه‌کدا سوودی مادی دوو لایه‌نی چه‌قۆ کێش و تیرۆریست به‌رانبه‌ر به یه‌ک بخاته ناکۆکیه‌وه وله جێگایه‌کدا که ته‌نها نه‌وت بێ ئه‌و سووده دابین بکا له‌م جێگایه‌دا خه‌لکی ناکرێ به‌هره‌مه‌ند بن له ژیان مه‌گه‌ر خه‌لکی ئازادیخواز ئه‌م باندانه هه‌ڵپێچێ . ئه‌وه‌ی جێگای گالته‌جاریه که ئه‌مه‌ریکاو ده‌وله‌تی عێراق بۆ به‌رگرتن به شه‌ری نێوان گروپه ئیسلامیه‌کان دیواریکی 100 هه‌زار بلۆکیان دروست کردوه له‌و ناوچانه‌ی ئه‌م گروپانه‌یان تیدایه! گوایه ئیتر ئه‌م گروپانه ده‌ستیان به یه‌کتر ناگات.
به پێ ی ئامارێک بودجه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا یه‌کسانه به بودجه‌ی سه‌رجه‌م سوپاکانی تری جیهان .ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا ناتوانێ به بودجه‌ی 500 میلیاردی و 160 هه‌زار سه‌ربازی و پێشکهوتورین ته‌کنه‌لۆجیا ئه‌منیه‌تی به‌غدا بپارێزێ ئه‌وه هه‌رگیز به‌و مانایه نیه سوپاکه‌ی بێهێزه ویا نوقسانی سه‌ربازی هه‌یه . هۆی ئه‌وه خودی میکانیزم و سروشتی ئه‌م جۆره جه‌نگانه‌یه که له جێگایه‌کدا ده‌یان گروپی چه‌کدار و به‌هێز ده‌کرێن و پیک ده‌هێنرێن و پێکدههێنرێنهوه ، جه‌نگێک نیه که به هۆیه‌وه ئه‌وه نیشان بدات که لایه‌کیان له کورت ماوه‌دا سه‌ربخات لایه‌کی تر شکست پی بێنێ . ئه‌مریکا نه‌ک هه‌ر له باری سه‌ربازیه‌وه به‌لکو له باری سیاسیشه‌وه شکستی خواردوهههر ئه‌وه‌ی که ئه‌مه‌ریکا بی توانا بوه له دابین کردنی ئه‌منیه‌ت له ماوه‌ی پێنج ساڵی مانه‌وه‌یدا له عێراقدا ئه‌وه نیشانه‌ی شکستی سیاسی و سه‌ربازیه، دریژه دان به‌م جه‌نگه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه بۆ سه‌رکه‌وتنی سه‌ربازی نیه به‌لکو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و له باری سیاسیشه‌وه بۆ هێشتنه‌وه‌ی هه‌ژموونیه‌تی به سه‌ر جیهاندا له رێگای میلیتاریزمه‌وه که هه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ خۆی چووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه .نه‌زمی نوێی جیهانی و دیمکراسیهکهی ئه‌مرۆ له جیهاندا له هه‌موو کات زیاتر ریسوا تر بووه. ئیسلامی سیاسیش له باری سیاسی یه‌وه شكستێکی خراپی به سه‌ردا هاتووه .کار و کرده‌وه‌کانی ئیسلامی سیاسی به ده‌لیلی به‌ربه‌ریه‌ت و تاوان و کوشت و بڕی خۆی به‌ره‌ی ئینسانیه‌تی له به‌رانبه‌ر خۆیدا داناوه.
له به‌شی دووه‌می ئه‌م باسه‌دا دێمه سه‌ر جێگا‌و ڕێگای به‌شه‌کانی تر له گروپه ئیسلامی یه‌کان له عێراقدا . ده‌ور و نه‌خشی کۆماری ئیسلامی له عێراقدا ،به‌ڵگه‌کانی ئه‌م جه‌نگانه‌ی دوایی و کوشتار له عێراقدا و ئامانجی ئه‌مانه و ده‌ورو نه‌خشی فاکتۆره ناوچه‌ییه‌کان و به‌ربه‌ستی ئه‌مریکا له رۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌راست وکارکردی ئه‌وه له سه‌ر عێراق ئه‌مانه ئه‌خه‌مه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه .*
* تێبینی وه‌رگێر : ئه‌م بابه‌ته له بڵاو کراوه‌ی ئه‌نته‌رناسیونالی ژماره ( 244) وه‌رگیراوه که بلآو كراوه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێرانه هه‌ر چه‌نده زیاتر له دوو مانگه نوسراوه‌و بلاو بۆته‌وه به‌ڵام من له به‌ر گرنگی ئه‌و زانیاریانه‌ی تیێدایه به پێویستم زانی وه‌ری بگێرمه سه‌ر زمانی کوردی