کرده‌وه‌کانی ده‌زگای ئیستخباراتی پۆلیسی ناسریه‌ له‌ دژی خۆ پیشاندانی  کرێکاران له‌ 1ی ئایار دا مه‌حکوم ده‌که‌ین !

 

شورای کرێکاران و ڕێکخراوی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عیراق له‌ شاری ناسریه‌ بانگه‌وازی کرێکارانیان کرد له‌ رۆژی 1ی ئایاردا خۆپیشاندنێک  بکه‌ن ‌ له‌ مه‌یدانی کرێکاران له‌ شاری ناسریه به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی چینی کرێکارو ڕیز گرتن له‌م رۆژه‌ی خه‌باتی کرێکاران که‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری دونیادا کرێکاران به‌م بۆنه‌وه‌ جه‌ژن ئه‌گێرن و خواسته‌کانیان وشیعاراتی کرێکاری و سۆسیالیستی و ئینسانی و مه‌ده‌نیه‌که‌نی خۆیان را ده‌گه‌ینن . ئه‌وه‌بوو له‌ سه‌رتاسه‌ری شاری ناسریه‌دا   و له‌ دوو رۆژی پێشتردا هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ لافیته‌کان هه‌لواسران که‌ تیایاندا بانگه‌وازی کرێکاران کرابوو بۆ یه‌کێتی ودیفاع له‌ داخوازیه‌کانیان ، هه‌روه‌ها به‌یانێک له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌ به‌رانی خۆپیشاندانه‌که‌وه بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ تیایدا بانگه‌وازی کرێکاران و کۆمه‌لانی خه‌لک  کرا بوو بۆ‌ ئاماده‌ بوون له‌و خۆپیشاندانه‌دا.

به‌ڵام له‌ هه‌مان رۆژدا که‌ کریکاران ده‌یانویست کۆمه‌ل کۆمه‌ل بچن بۆ شوێنی خۆپیشاندانه‌که ،یه‌کێ له‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی له‌ جۆری پاس که‌ کۆمه‌ڵی کریکاری شارۆچکه‌ی قه‌لعة سوکه‌ر  و الشطرة   وه‌ ژماره‌یان 35 که‌س بوو ده‌گواسته‌وه‌ که‌وته‌ ژێر کۆنترۆلی خاڵی پشکنینی چونه‌ ناوه‌وه‌ی شاری ناسریه‌.پاسه‌وانان  ده‌ستیان گرت به‌ سه‌ر پاسه‌که‌دا وه‌ سه‌رجه‌م کرێکاره‌کانیان ده‌سگیر کردن به‌ بیانووی هه‌بوونی گومانلێکراو 9 کرێکاریان زیندانی کرد تا رۆژی 3/5. له‌ ژیر فشاری ناره‌زایه‌تی کرێکارانی هاوریاندا و که‌ پێان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ داگرت ئه‌و جیگایه‌ به‌ جێ ناهێلن تا سه‌رجه‌م کرێکاره‌کان ئازاد نه‌که‌ن وه‌ هه‌روه‌ها به‌هۆی ده‌خاله‌تی چه‌ند پاریزه‌رێک و چه‌ند هه‌وڵیکی تر سه‌رجه‌م کرێکاره‌کان ئازاد کران بی ئه‌وه‌ی ‌هیچیان له‌ سه‌ر ساغ بێته‌وه وه‌ بێ ئه‌وه‌ی پۆلیسی ئه‌م شاره‌ بتوانێ هیج تاوانێک له‌ سه‌ر ئه‌م کرێکارانه‌ بسه‌لمێنێ .

به‌م پێه‌ پۆلیسی ئه‌م شاره‌ به‌م په‌لاماره‌ی وبه‌م رق و کینه‌ی خۆی دژ به‌ کرێکاران  توانی به‌ر بگرێ به‌ ئه‌نجام دانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی کرێکاران که‌ ده‌یان ویست یادی ئه‌م رۆژه‌ جیهانیه‌ی خۆیان به‌رز را بگرن ،رابه‌رانی کرێکاری بریاریان دا خۆپیشاندانه‌که‌ رابگرن و بچن به‌ ده‌م هاوریکانیانه‌وه‌ له‌ مه‌رکه‌زی پۆلیسی ئه‌و شاره‌ و کۆلنه‌ده‌ن تا سه‌رجه‌م  کرێکاره‌ گیراوه‌کان ئازاد بکرێن.

ئێمه‌ وه‌ک حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق ده‌ست خۆشی ده‌که‌ین له‌و کرێکارانه‌ی که‌ به‌ هه‌لوێستی جه‌سورانه‌یان توانیان هه‌وله‌کانی سه‌رکوتگه‌ران بۆ له‌ت کردنی کریکاران پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌ وه‌ له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌م هه‌لسو که‌وته‌ سه‌رکوتگه‌رانه‌یه‌ی ده‌سه‌لاتداران له‌ دژی کرێکاران ریسوا و مه‌حکوم ده‌که‌ین . حیزبمان به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ تێ ئه‌کؤشێ بۆ ریسوا کردنی ئه‌م هه‌ولانه‌ که‌ ده‌ده‌رێ بۆ شکاندنی یه‌کریزی  و ئیراده‌ی چینی کرێکارله‌ پێناو ئه‌نجامدانی به‌رز راگرتنی رۆژی جیهانی چینی کرێکاردا.

  حیزبمان رای ده‌گه‌یه‌نێ ئه‌و په‌نجه‌ دانان و تاوان خستنه‌ پاڵ کرێکاران تاوانێکی ئاشکرایه‌ و هیج شتێ نه‌بوو بێجگه‌ له‌وه‌ی پۆلیس ده‌یوست رێگا بگرێ له‌ خۆپیشاندانی کرێکاران  وبه‌رزکردنه‌وی شیعارات و خواسته‌کانیان و نیشاندانیان به‌ کۆمه‌ڵگا .ئه‌م کرده‌وانه‌ ناسراون و ئاشکرا بوون و یه‌کێ بووه‌ له‌و کرده‌وانه‌ی بۆرژوازی سه‌رکوت گه‌ر که‌ له‌ دژی چینی کرێکار به‌کاری هێناوه‌ له‌ کاتی خۆپیشاندانی کرێکارانی شیکاگۆ له‌ کاتێکا پۆلیسی ئه‌و شاره‌ کرێکارانی تاوانبار کرد و سه‌ره‌نجام 4 که‌س له‌ رابه‌رانی له‌ سێداره‌ دا که‌ ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی زیاتر توره‌ بوونی کرێکاران و سووربوونیان له‌ سه‌ر خۆپیشاندان و تا وای لێ هات یه‌کی ئایاریان کرده‌ رۆژی کرێکار له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا .داوا له‌ خه‌لکی شاری ناسریه‌ ده‌که‌ین که‌ بێ ده‌نگ نه‌بن له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانه‌دا که‌ دژ به‌ کرێکاران کراوه چونکه‌ مافی کۆبونه‌وه‌ وخۆپیشاندانیان پێشێل کراوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ رۆژی جیهانی چینی کرێکاردا  و له‌ یه‌کی ئایاردا. وه‌ ده‌بێ خه‌لکی ناسریه‌  ناره‌زایه‌تی ده‌رببرن له‌ به‌رانبه‌ر دامو ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کان . هه‌روه‌ها هاوریانی کریکارمان بانگه‌واز ده‌که‌ین که‌ بوار نه‌ده‌ن به‌ ده‌سه‌لاتدارانی سه‌رکوتگه‌ر که‌ یه‌کگرتوویان تێک بده‌ن و ریزه‌کانیان له‌ت وپه‌ت بکه‌ن و گیانی هاوریه‌تی نێوان کرێکارن بکوژن .

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق بێ ده‌نگ نابێ له‌ سه‌ر ئه‌و ‌هێرشه‌ی کراوه‌ته‌ سه‌رکرێکاران له‌ رۆژی یه‌کی ئایاردا .ئه‌و  ده‌زگا سه‌رکوتگه‌رانه‌یه‌ی که‌ ئیلهامی له‌ ئه‌مه‌ریکاوه‌ بۆ دێ هیچی که‌متر نیه‌ له‌ حکومه‌تی به‌عس که‌ ماوه‌ی 4 سال سه‌رکوتی کرد . کرده‌وه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ سه‌رکوت گه‌ره‌ ریسوا ده‌کا  له‌ سه‌ر ئاستی جیهان  و ناوخۆ . بانگه‌وازی سه‌ر‌جه‌م یه‌کیتی و سه‌ندیکا و شورا و حیزبه‌ کرێکاری و سۆشیالیست و ئینسانیه‌کان ده‌کا بۆمه‌حکوم  کردنی ده‌سه‌لاتی سه‌ر  به‌ئه‌مه‌ریکا  و ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی که‌ تاوانێکیان نه‌ک به‌ ته‌نها له‌  دژی کرێکارانی ناسریه‌ به‌لکو دژ به‌ ته‌واوی چینی کرێکار ئه‌نجام دا. ده‌سه‌لاتدارن ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ گه‌ر له‌م کرده‌وه‌انه‌ دوباره‌ بکه‌نه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئاستی هه‌موو میدیاکان ریسوایان ده‌که‌ین .

 

برووخێ هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ تێکدانی یه‌ک ریزی چینی کرێکار و ئیراده‌یان له‌ رۆژی یه‌کی ئایاردا

بژی یه‌کی ئایار رۆژی جیهانی چینی کرێکار!

بژی شورا کرێکاریه‌کان!

بژی سۆسیالیزم !

 

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

4 ئایاری 2008