رۆژی 8ی مارس رۆژی ناره‌زایه‌تی ژنانه له دژی نابه‌رابه‌ری
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
وا خه‌ریکه له 8ی مارس نزیک ده‌بینه‌وه. ئایا ئه‌م رۆژه بۆ‌چی هاتوه‌ته ناو لیستی یاده‌کانه‌وه ؟ بۆ رۆژی پیاوان نیه له‌م لیسته‌دا؟ ئه‌مانه پرسیارن ده‌کرێن و هه‌ن !. دیاره وه‌لامه‌که‌ی رۆشنه که ئه‌وه‌یه ژنان به راده‌یه‌کی زیاتر و فراوانتر سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یان له سه‌ره له کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری ژێر ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌داری .ئه‌وه چه‌ند سه‌ده‌یه‌که ئه‌م بێمافیه‌ی ژنان سه‌رتاپای گۆی زه‌وی داگرتوه به راده‌ی جیاواز و به‌ئه‌ندازه‌ی جیاواز ئیتر پێی ئاستی هاتنه مه‌یدان و ناره‌زایه‌تی و بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان ده‌گۆردرێ ، هه‌ر لیره‌دا به‌و مانایه نیه که ئینسانه‌کانی تر هیچ سته‌مێکیان له سه‌ر نیه ئه‌مه وانیه كرێکاران که رۆژانه هیزی کاریان ده‌فرۆشن وکریی که‌میام پێ ئه‌دری ، هه‌لو مه‌رج و شوێنی کاریان خراپه ،و بێکار ده‌بن و ئاستی بژێویان دێته خوار ، به‌شه‌کانی تری کۆمه‌گلگا سهته‌میان له‌سه‌ره ، هه‌ر سته‌مێک له سه‌ر ئینسانه له سه‌ر ژنانیشه شانبه‌شانی سته‌می جینسی واته سته‌مه‌ێک له سه‌ربنه‌مای ئاپارتایدی جینسی دکرێ. ژنان ئه‌گه‌ر کرێکار بن یانا ئه‌م سته‌مه‌یان له سه‌ره بۆ ژنانی کرێکار دوو جاره جارێک وه‌ک ئه‌وه‌ی کرێکارن هیزی کاریان به هه‌رزانتر لی ئه‌کرن یا کاریان پی ناده‌ن یا نا‌هیلن کار بکه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی ژنن . جارێک وه‌ک ئه‌وه‌ی ژنان مافی کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی سیاسیان وپی شێل ئه‌کری.
هه‌ر بۆیه کلارا زیتکین ژنه رابه‌ری کۆمۆنیست له کۆنگره‌ی دووه‌می ئه‌نته‌رنسیۆنالی دوه‌مدا پێشنیاری کرد ئه‌م رۆژه بکرێته رۆژی جیهانی بۆ ژنان وه رای گه‌یاند کێشه‌ی ژن په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه به کێشه‌ی کرێکاره‌وه . هه‌موو ساڵی له‌م رۆژه‌دا ژنان ناره‌ازاتیه‌کانیان درێژه پێ ئه‌ده‌ن وه تا به دی هاتنی ته‌واوی مافه‌کانیان که یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه له گه‌ل پیاواندا ، له هه‌مان کاتدا له‌م رۆژه‌دا ژنان خۆپیشاندان ده‌که‌ن وئاهه‌نگ ده‌گێرن ومه‌راسیم ده‌که‌ن و رێز له‌م رۆژه ده‌گرن.
بۆرژوازی به هه‌موو باله‌کانیه‌وه له هه‌ولی ئه‌وه‌دایه ئه‌م رۆژه له ناو به‌رێ .بۆرژوازی تا ئێستا له ئه‌مرێکای باکوردا ئه‌م رۆژه به ره‌سمی ناناسێ ، له ئه‌ورۆپا ده‌یانه‌وی رۆژی دایک به پیرۆز رابگرن له ئیران و ولاتانی ژیر ده‌سه‌لاتی ئیسلامی سیاسی نه‌ک هه‌ر ئه‌م رۆژه به ره‌سمی ناناسن به‌ڵکو هه‌ر جۆره خۆپیشاندان و مه‌راسیم و ئاهه‌نگ و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینیێکی سه‌ربه‌خۆی ژنان به سه‌رکوت وه‌لام ئه‌درێته‌وه.
له عێراقدا ده‌سه‌لاتدارانی دینی و تایفی و ژێر حوکمی عه‌سکه‌رتاریه‌تی ئه‌مه‌ریکا رۆژی 8ی مارس ده‌کرێ به رۆژی فاطیمه الزهراء تا له‌م رێگه‌یه‌وه بیری دواکه‌وتوانه وکۆنه‌په‌رستی هه‌زارو و پێنج سه‌د ساله‌ی ئیسلام وه‌ک ژه‌هر ده‌رخواردی ژنان و کۆمه‌لگا بده‌ن وه به ژنان بلێن کرنوش به‌رن بۆ پیاوه‌کانتان و حیجاب بپۆشن چونکه ئێوه زه‌عیفن و نیوه ئیناسنن.
له کوردستانی ژێر ده‌سه‌لاتی قه‌وم په‌رستانی کوردا هه‌رچه‌نده یادی 8 مارس ده‌کریته‌وه به‌ڵام ده‌بێ خۆیان ورێکخراوه‌کانی ژنانیان ئه‌م یاده به‌رێوه ببه‌ن ، وه رێگا به ژنانی یه‌کسانی خواز و نادری له‌م رۆژه‌دا کار و هه‌لسوران بکه‌ن . ژنان ده‌بی مافیان هه‌بێ له چوارچێوه‌ی سنوری داب و نه‌ریت و ناموس و پیاوسالاری وعه‌شیره‌ت بازی و کۆنه‌په‌رستیدا، ئه‌مانه هه‌موو بوونه‌ته هۆی نه‌ک هه‌ر بێ ماف کردنی ژنان به‌لکو بوونه‌ته هۆی کوشتن و تیرۆری زیاتری ژنان ، رۆژ نیه شاهیدی هه‌واڵی کاره‌سات و رووداوی ده‌ڵته‌زین نه‌بین که به سه‌ر ژناندا روو ئه‌دا.
بۆیه هیچ رێگایه‌ک نه‌ماوه له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌موو بێ حورمه‌تیه‌ی کۆنه‌په‌ستان ده‌یکه‌ن به ژنان جگه له راوه‌ستان وناره‌زایه‌تی و خه‌باتی بێ ووچان
. گره‌وی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م خه‌بات و ناره‌زایه‌تیانه‌ش گرێ دراوه به خه‌بات له پێناو دونیایه‌کی باشتر و سؤشیالیزمدا .که حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عیراق ئالاکه‌ی به ده‌سته‌وه‌یه له عیراق و کوردستاندا.با ئه‌م رۆژه ببێته رۆژی ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی له دژی نابه‌رابه‌ری و ناعه‌داله‌تیدا.