ضاوثيَكةوتني (بةرةو سؤشياليزم ) لةطةلَ (سةرطولَ ئةحمةد) ئةندامي دةستةي دامةزريَنةري رِيَكخراوي رِزطاري ذنان لة عيَراق
به‌ره‌و سۆشیالیزم: ئێوه وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی رزگاری ژنان له‌عێراق چی ده‌ڵین له سه‌ر دیارده‌ی کوشتنی ژنان له کوردستان که‌هه‌ر رۆژه ده‌بینین له زیاد بوندایه؟ هۆی ئه‌مه چیه؟ئایا ئه‌و هه‌موو ریکخره‌اوه‌ی ژنان چین و چ کاره‌ن له کوردستاندا؟ بۆ نه‌یانتوانیوه به‌ر به‌م کوشتنه‌ی ژنان بگرن؟
سه‌رگول ئه‌حمه‌د:سه‌رتا ده‌مه‌وێت ئیشاره‌ت به‌وه بده‌م که مه‌سه‌له‌ی دیارده‌ی کوشتنی ژنان نه‌ک ته‌نها له کوردستان بگره له ته‌واوی عێراق و وه به‌شێک له ووڵاته ئه‌وروپاییه‌کانیش ئه‌و ده‌سته ڕه‌ش وکۆنه‌په‌رستانه‌ی گه‌یشتوه‌تێ، دیارده‌ی کوشتنی ژنان یه‌ک دیارده‌ی خه‌ته‌ر و ترسناکه ، که هه‌ر رۆژه یه‌خه به‌ده‌یان ژن و کچانی ته‌مه‌نی تازه پێگه‌یشتوو له(13تا 20)ساڵان وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئاماره‌کانی ژن کوژی روله‌زیاده. که زۆربه‌ی زۆری ئه‌م کوشتنانه له‌ژێر ناوی ناموس په‌رستیدا روده‌دات ، وه له‌سه‌ر سه‌ره‌تایترین مافی خۆیان .
ژنان له‌م ووڵاته‌دا بێ به‌شن له هاموو مافه‌کانیان وه‌ئازاد نین له‌راده‌ربرین ، جل‌و به‌رگ پۆشین،سه‌فه‌ر تا ده‌گاته به‌شداربونیان له کۆرو کۆمه‌ل و سیاسه‌تدا.ئه‌گه‌ر ژنێک بیه‌وێت به‌شداری شتێک بکات که خۆی پێ ی خۆشه له‌و لاوه ده‌یان بۆچونی جیاواز به رویدا ده‌وه‌ستنه‌وه له‌لایه‌ن باوک وبرا و مێرده‌وه سه‌رکوتی ده‌که‌ن. وه ئه‌گه‌ر ژنه‌که یان کچه‌که پێدارگری کرد له‌سه‌ر ئه‌و شته، ئه‌وا ده‌سی ڕه‌حمه‌تی قسه‌ی سووک ولێدان و تاده‌گاته کوشتن وناچاربه خۆسوتاندنی ده‌گاتێ.له کاتێکدا ده‌بینین که به‌هۆی ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه ئاڵۆزه‌ی که له عێراق وکوردستانی دا هه‌یه .
خه‌ڵک ناچارده‌که‌ن که رێگه‌ی هات و نه‌هاتی سه‌فه‌ر بگرنه به‌ر به‌هه‌ر قیمه‌تێک بێت،که ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه بۆ کچان کوران وه‌ک یه‌که،وه بۆ کچان سه‌د به‌رابه‌ره که چی به‌هۆی ئه‌و عه‌قڵێته پێاوسالاری ودواکه‌وتوی یه‌وه کچه‌کان بۆیان نی یه فزه‌یان لێوه بێت، به‌ڵام بۆ کوڕه‌کانیان هه‌موو کارئاسانی یه‌ک ده‌کرێ تا سه‌فه‌ر بکه‌ن هه‌ر بۆیه ده‌بینین به‌شێکیش له‌م کچانه‌ده‌گه‌رین به‌هه‌ر قیمه‌تێک بێت که‌سێک بدۆزنه‌وه که له خاریج بێت و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا ده‌به‌ستن،جا ئیتر گرنگ نی یه ته‌مه‌نی،ئاستی ڕۆشنبیری،یاخود پله‌وپایه‌ی کۆمه‌ڵایاتی له چ ئاستێکدایه.
گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و کچه شه‌نسی ده‌رباز بونی ده‌بێت له‌و جه‌هه‌نه‌مه‌ی که بۆی تاو دراوه ، که زۆر دوور نی یه چاره‌نوسێشی هه‌ر له‌و ووڵاتانه‌شدا کوشتن نه‌بێت که‌که‌م نین ئه‌و کچ وژنانه‌ی که له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌وروپادا له‌لایه‌ن مێرد و باوک و براکانیانه‌وه دووچاری کوشتن بوونه‌ته‌وه.
به‌ڵام گرفته‌که له‌وه‌دایه که‌خێزانه‌کان خۆیان هه‌ڵگری ئه‌م ئه‌قڵێته دواکه‌وتوانه ن پێیشی ڕازی نین چونکه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه له کوشتنی کچه‌کانیان یاخود خوشکه‌کانیان له پاش روداوه‌که په‌شیمانی ده‌رده‌بڕن، که هیچ کارێک ناکات .
چونکه ئه‌وه سوونه‌ت و عاده‌ت و ته‌قالیدێکی زۆر کۆنه که به‌دیاری ماوه‌ته‌وه بۆ کۆمه‌ڵگای عێراق وکوردستان، که سه‌ر چاوه‌ی له دین وئیسلامه‌وه وه‌رگرتووه که هه‌موو شتێک بۆ ژنان به عیبه‌و شوره‌یی وشه‌رم له قه‌ڵه‌م ده‌دات. جگه له‌مه‌ش هۆکاری تر هه‌ن که درێژه به ژن کوژی و مانه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
ده‌سه‌ڵات وحکومه‌ته قه‌ومی ودینی یه‌که‌ی ئێستا که هه‌مان قانونی سه‌رده‌می به‌عس به‌ڕێوه ده‌به‌ن هۆکارێکی سه‌ره‌کی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنانن.وه ڕێگری وبه‌ربه‌ست له به‌رده‌م هه‌ڵسوڕان و بوونی ڕێکخراوێکی ڕدیکاڵ ومودافیع له مافه‌کانی ژنان له کوردستان وعێراق دا،تۆ پرسیار له‌هه‌بوونی ڕێکخراوه‌کانی ژنان ده‌که‌یت له کوردستان وه ده‌وری ئه‌م ڕێکخراوانه له که‌مبوونه‌وه‌ی ژن کوژی، من نامه‌وێ له کارکردنی ئه‌م ڕێخراوانه که‌م که‌مه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناو ئه‌م ڕێکخراوانه‌داژنانی هه‌ڵسوڕاو وشۆڕشگێر هه‌ن .
به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه هه‌تا ئێستا چ ده‌ورێکی یان هه‌بووه له‌سه‌ر مافه‌کانی ژنان و ده‌ستکه‌وته‌کانیان بۆ ژنان چی بووه. وه دیارده‌ی ژن کوژی که هۆکاره‌کانیان ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ن که باسم کردون،وه زۆربه‌ی ئه‌و ڕیکخراوانه ده‌ست کرد‌و پاشکۆی ئه‌و ئه‌حزابانه‌ن که له ده‌سه‌ڵات دان وه پاپه‌ندی هه موو ته‌وجیهاتیک ده‌بن که له حیزبه‌کانیانه‌وه ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌وجیهاته‌ش له دژی مافه‌که‌نی ژنان بێت وه ته‌جروبه‌ی ئه‌م ڕێکخراوانه له گه‌ڵ ئه‌و 17 ساڵه‌ی ئه‌حزابی ناسیۆنالیزمی کورد به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر خۆشخه‌یاڵ نه‌بن به‌وه‌ی که بتوانن له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌واندا مافه‌کانی یان بێته دی. له‌به‌ر ئه‌وه چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان وژن کوژی نه‌ک هه‌ر به‌ری پێنه‌گیراوه به‌ڵکو ئاماره‌کانی ڕوو له‌زیاد بوون ده‌بێت.
به‌ره‌وسۆسیالیزم: ئایا ئه‌مه‌ریکاو ئیسلامی سسیاسی و هه‌ردوو حکۆمه‌تی عێراق و کوردستان چ ده‌ورو نه‌خشکیان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای ژنان ؟
سةرطولَ ئةحمةد : ئه‌مریکاو ئیسلامی سیاسی دوو هێزی تیرۆرزمی سه‌ره‌کین له ناوچه‌که‌دا.وه ئه‌مانیش به‌شێکی دانه‌براوه‌ن له سه‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان و ڕه‌شه‌کوژی و ئه‌و نه‌هامه‌تی یانه‌ی که یه‌خه‌ی به ژنانی عێراق و کوردستان گرتووه،هه‌ر له بێ مافی یه سه‌ره‌تای یه‌کانیانه‌وه تا ده‌گاته فه‌رزکردنی حیجاب به‌سه‌ر ژناندا له‌لایه‌ن ئیسلامی یه‌کانه‌وه به تایبه‌تی له خواروی عێراق وه کوشتنی ژنان به‌ده‌لیلی ناموس په‌رستی و له‌ت و په‌تکردنیان وه‌له‌لایه‌ن سه‌ربازی ئه‌مریکی ژنان ده‌ست درێژی جنسیان ده‌کرایه سه‌ر. به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌مریکا وه ک هێزێکی داگیرکه‌ر له عێراق به‌رپرسی هه‌موو سه‌ڵامه‌تی و ئه‌منیه‌ت و ژیانی خۆشگوزه‌رانی خه‌لکی به گشتی ومناڵان وژنانن به‌تایبه‌تی به‌پێی بڕیارنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی .که‌چی ئه‌مریکا نه‌ک ئه‌و ئومێده نه‌بوو بۆ خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش وژنان و مناڵان به‌ڵکو بووه سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕهه‌ڵگیرساند وکوشت وکوشتار له ناو شار‌و به تایبه‌تی له ناو گه‌ره‌که‌کاندا.
وه ئه‌وه‌ی بۆحکومه‌ته‌کانی عێراق کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌چ ده‌رو نه‌خشێکیان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی ئێستای ژنان ،ئه‌وان ده‌رو نه‌خشیان زۆره وه پێشتریش ده‌ورونه‌خشیان هه‌بوه. ده‌ورونه‌خشیان هه‌ر له دوای ڕاپه‌رین ئه‌مانه مه‌ڵاشویان به ژن کوژی کرایه‌وه،وه ڕه‌شه کوژی له سه‌ر ده‌ستی حیزبه ناسیۆنالیسته کورده‌کان ده‌ستی پێ‌کرد له ژێر ناوی به‌دڕه‌وشتی،وه‌له‌و کاتانه‌شدا که ئێمه دژی ئه‌و ژن کوژی و ڕه‌شه کوژیانه بوین پێان ده‌وتین ئێوه دیفاع له بێ ئه‌خلاقی ده‌که‌ن .هه‌ر له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌و میراتی یه ڕه‌شه‌ی ژن کوژی هه‌ر به‌رده‌وامه .
وه پێکهاتنی حکومه‌تێک که‌دین سه‌رچاوه‌ی ده‌ستوره‌که‌یه‌تی،به هیچ جۆرێ ناتوانرێ پشتی پێ ببه‌سترێ وه تۆزقاڵێک له خه‌مه‌کانی ژنان بۆ خۆیان و مناڵه‌کانیان که‌م ناکه‌نه‌وه ،به‌ڵی ده‌ورو نه‌خشیان هه‌یه له پشت کردنه خه‌ڵک و باوه‌ش کره‌نه‌وه بۆ جۆرج بۆش و ئاخونده‌و مه‌لاکانی ئێران گروپ و ده‌ست و تاقمی ئیسلامی وشه‌ریک کردنیان له ده‌سه‌ڵاتدا.
ده‌ورو نه‌خشی چه‌وسانه‌وه وسوكایه‌تی و به‌که‌م سه‌یرکردن ژنان و وه دامه‌زراندی ژنان وکچان له لایه‌ن لێپرسڕاوان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانه‌وه به قیمه‌تی فرۆشتنی گیانیان،ده‌وروناخشیان له برسیکردن و دابڕانی مناڵانی بێوه‌ژن له خوێندن.به کورتی یه‌که‌ی ئه‌م حکومه‌تانه ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوای قه‌ومی ودینین که قازانجیان له چه‌وسانه‌وه‌و بێمافیه‌کانی خه‌ڵکی دایه به‌تایبه‌تی ژنان.وه هه‌تا ئه‌مانه له ده‌سه‌ڵات دا بن چاره‌نوسی ژنان ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌روات .
به‌ره‌و سۆشیالیزم :بۆ 8ی مارسی ئه‌مساڵ ئێوه وه‌ک ڕیکخراوی ڕزگاری ژن له عێراق ده‌تانه‌وی چی به‌ژنان وخوێنه‌رانی بڵاوکراوه‌ی به‌ره‌و سۆشیالیزم بڵێن ؟وه چ په‌یامێک و دروژمێکتان پێ یه بۆ 8ی مارسی ئه‌مساڵ؟
سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د: سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی هاتنی 8ی مارس ،ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه پر به‌دڵ پیرۆزبایی یه‌کی گه‌رم ئاراسته‌ی هه‌موو ژنان و پیاوانی یه‌کسانی خواز و ناڕازی به دنیای سه‌رمایه‌داری ده‌که‌م.
وه لێره‌وه ته‌نها ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم به هه‌موو ژنان رِپێوانی یه‌کسانی خواز که پێویسته ڕیزی یه‌کگرتوویی خۆیان ڕێک خه‌ن وده‌ست له ناو ده‌ست له پێناو به‌دیهاتنی مافه‌کانی ژنان و دنیا یه‌کی بێ چین و چه‌وسانه‌وه خه‌باتی خۆیان ڕێکخه‌ن، بێنه مه‌یدان ڕێپێوانێکی فراوان ساز بده‌ن وه یه‌خه به ده‌سه‌ڵاتداران بگرن پێیان بڵێن ئێوه ناتوانن نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرێكارو زه‌حمه‌ت کێش بن ،ئێوه تاوانبارن به کوشتنی هه‌زاران ژن له عێراق وکوردستان،ئێوه کۆنه‌په‌رستی و دواکه‌وتی مه‌لا وشێخه‌کان به‌ڕه‌سمی ده‌ناسن مافه‌کانی ژنان ده‌ده‌نه ده‌ستیان،پێیان بڵێن بازاڕی فرۆشتنی مناڵان له پێناو بژێوی ژیاندا له په‌نا ده‌ستی ئێوه دا کراوه‌ته‌وه، پێیان بڵێن ده‌ست له شه‌ریعه‌ت و قانوونی دژی ژنان هه‌ڵگرن.
وه داوا له هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی ژنان وکه‌سایه‌تی پیاوانی یه‌کسانی خواز ده‌که‌م که بۆ دیفاع له مافه‌کانی ژنان ئه‌م دروژمانه ببێته خواست و داواکاری یه‌کانی ژنان له 8ی مارس ی ئه‌مساڵیان.
که ئه‌م دروژمانه‌ن( 8ی مارس ببێته ڕۆژێکی پشوی ڕه‌سمی، دابینکردنی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژنانی بێکار، نا بۆ حیجابی زۆره‌ملێ، نا بۆ کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان).