بۆ ئه‌وه‌ی ژنان یه‌کسان بن له گه‌ڵ پیاوان ده‌بێ دین له ده‌وڵه‌ت جیا بکرێته‌وه
سه‌ردارعه‌بدولا حه‌مه
له کاتی دادگایی کردنی پیاوێک له سه‌ر تاوانی زولم کردن له یه‌کێ له دوو ژنه‌که‌ی له دادگای حکومه‌تی هه‌رێمدا و پیشاندانی ئه‌و دادگایی یه له سه‌ر شاشه‌ی کوردستان تیڤی ، دادوه‌ر له وه‌ڵام به یه‌کێ له ژنه شایه‌ته‌کان دا ئه‌ڵێ: تۆ برۆ دواوه تۆ ژنیت به شایه‌ت حیساب ناکرێ ی !! . ئیتر ئه‌وه یاسای حکومه‌تی هه‌رێمه که ژن به ئینسان ناناسێ ، مافی شایه‌ت بوونی به ره‌سمی ناناسێ به‌ڵام مافی شایه‌تی بۆ پیاو هه‌یه‌و مافی دوو ژنه و چه‌ند ژنه بۆ پیاو تاوان نیه ، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م بێ مافیه‌کانی ژنان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ یاسا و ده‌سه‌لات..
هه‌ر به‌م پێ یه کوشتنی ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف راسته‌وخۆ په‌یوه‌نداره به ده‌سه‌لات و یاساوه ، چونکه یاسا پێوانه‌ی نه‌ریت و فه‌رهه‌نگی خۆماڵی ده‌کاته سنورێک بۆ ژنان ،ژن بێ ره‌زامه‌ندی باوک و براو مام و ئامۆزا‌و پیاوانی عه‌شیره‌ت بۆی نیه ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربرێ بۆ پێکه‌وه نانی ژیان له گه‌ڵ هه‌ر که‌سێ که خۆی هه‌ڵیبژێری ،ژنی کورد ده‌بێ شه‌ره‌فی خۆی بپاڕیزێ ، نابێ زینا بکا ،جووت بونی ژنی به مێرد له گه‌ل پیاوێکی تر خیانه‌ته له مێرد و تاوانه ژنان له میراتدا نیوه‌ی پیاویان به‌رده‌که‌وێ ، ژن نابێ شایه‌تی بدا ،ژن نابێ داوای ته‌لاق بکا وه ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌شی ته‌لاقی بدا ده‌بی مۆری ریسوایی بێوه‌ژنی لێ بدرێ ، ده‌بێ مه‌ڵبه‌نده‌کانی گه‌شه‌پێدانی کورو کچ له یه‌کتر وه‌ک جێگای فێرگه‌و یاری و وه‌رزش و مه‌له‌وانی جیا بکرێنه‌وه ....ئه‌مانه و شتی تر ئه‌و سنورانه‌یه بۆ ژن دانراون که نابێ لێی ده‌رچن وه ده‌رچون له‌م سنورانه ده‌رچونه له یاسا و کولتۆری کورداواری و به تاوان حیساب ده‌کرێ. به‌م پێ یه ده‌ستی کۆنه‌په‌ر‌ستان و پیاوان ئاوه‌ڵا ده‌کا تا ژنان به سزای مه‌رگ بگه‌یه‌نن بۆیه تاوانی کوشتنی ژنان له ئه‌ستۆی حکومه‌ت و یاسا و ده‌سه‌لاتی مه‌وجودایه.وه هه‌ر له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه و ئه‌م فه‌زایه که پیاوی تێدا ڕادێت ، له ده‌ره‌وه‌ی ولاتێش به‌م فه‌رهه‌نگه‌وه چه‌ندین تاوانی ژن کوشتنیان ئه‌نجام داوه له ناو جه‌رگه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا که گه‌لێک له مافه‌کانی ژنانی تێدا به ده‌ست هاتووه.
پالپشتی گه‌وره و فاکته‌ری به‌هێزی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وله‌ت و دین ، ئیسلامی سیاسی یه، هه‌ولی بێ وچانی ئیسلامی سیاسی به هه‌موو گروپه‌کانیه‌وه وه به‌یه‌کێتی زانایانی ئیسلامیه‌وه بۆ سه‌پاندنی یاساکانی ئیسلام به سه‌ر ده‌سه‌ڵات و یاسادا وه چه‌سپاندنی ئه‌م یاسایانه به شیوه‌یه‌کی فراوانتر و توند تر له ئارادیه وه تونیویانه تا ئێستا ئه‌م یاسا ئیسلامیانه که هه‌مان یاساکانی به‌عسه له ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی کورددا بهێڵنه‌وه .ناسیونالیسته‌کانی کوردیش سوودێکی گه‌وره‌یان له‌م یاسا و فه‌رهه‌نگه‌ی به‌عس وئیسلام بینیوه به قازانجی خۆیان به کاریان هێناوه. ده‌ورو نه‌خشی ئیسلامی سیاسی له باشوری عێراق به‌و راده‌یه گه‌یشتوه که راسته‌وخۆ خۆیان ده‌یان ژن بکۆژن و رۆژی 8 مارس بگۆرن به رۆژی فاتیمه الزهراء و حیجاب ئیجباری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژنان ته‌واو له ئینسانی بوونی خۆی داببرن وه‌ک کۆیله‌کانی دوو سێ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا چؤن ئه‌لقه‌یه‌ک له گوێیان ده‌کرا تا کۆیله‌کان جیا کرێنه‌وه له که‌سانی تر ژنانیش ده‌بێ مۆرکی کۆیله‌بوونیان له‌جل به‌رگیانه‌وه نیشان بدرێ یا وه‌ک چۆن زیندانیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌رگێکی تایبه‌تیان له به‌ر ده‌که‌ن تا مۆری زیندانی بوونیان لێ بده‌ن ،ئه‌و مۆره‌ش له سه‌ر ژنان بدرێ که له زیندانی ماڵه‌وه‌دا بن . له کورستانیش ئیسلامی سیاسی له هه‌وڵی ئیجباری کردنی حیجاب دایه گه‌ر بۆیان بکرێ هه‌روا ده‌که‌ن .
بۆیه یه‌کێ له‌و ئه‌رکه گرنگانه‌ی به‌ره‌ی کرێکاران وچه‌پ وکۆمۆنیسته‌کان و خه‌لکی ئازادیخواز و ئینسان دۆست ئه‌وه‌یه که خه‌باتی جیدی و لێبراو بکه‌ن بۆ کۆتایی هاتن به‌م بێ مافی کردنه‌ی ژنان له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ده‌بێ داوا بکه‌ن دین له ده‌وله‌ت جیا کرێته‌وه‌و دین وه‌ک کاری تایبه‌تی ئینسانه‌کان بێ نه‌ک سه‌روه‌ر بێ به سه‌ر ده‌سه‌لات یاسادا،گه‌ر ئه‌م به‌ره‌یه بیه‌وه‌ێ تاوانه‌کانی دژ به ژنان کۆتایی پێ بی.ئه‌م هه‌نگاوه له ئیستادا زۆر گرنگه ده‌بێ ده‌وله‌ت به هه‌موو یاساکانیه‌وه جیا کرێته‌وه له دین له جێگایدا یاسایه‌کی سکۆلار و مه‌ده‌نی دابنرێ.