خوێندکارانی زیندانی له‌ ئێران ده‌بێ ئازاد بکرێن

 

پاش ئه‌وه‌ی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران ده‌ستیان دایه‌ ناره‌زایه‌تیه‌که‌ی پان و به‌رین له‌ زۆرێک له‌ شاره‌ گه‌وره‌کانی ئه‌و وولاته‌   .رژیمی جمهوری ئیسلامی ئێران به‌ هۆی هیزه‌ سه‌رکوت گه‌ریه‌کانیه‌وه‌  ده‌یان خوێندکاری ده‌سگیر کردووه‌وله‌زیندانی ئاخنیون . .به‌وپێ یه‌ی له‌ ناره‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌مسالدا چه‌پ ورادیکالیزم له‌ ئاستێکی بالادا  ده‌رکه‌وت ،وه‌به‌وپێ یه‌ی شیعاره‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری وه‌ک" شیعاری ئازادی یه‌کسانی"و" زیندانیانی سیاسی ده‌بی ئازاد بکرێن"و "بژی سۆسیالیزم" و "سۆسیالیزم یابه‌ربه‌ریه‌ت"و"  نا بۆ جه‌نگ ونا بۆئه‌مه‌ریکاو نابۆرژیمی ئیسلامی"   شیعاراتی سه‌ره‌کی بوون له‌م ناره‌زایه‌تیانه‌دا هه‌ربه‌م پێ یه‌ بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاران مێژوویه‌که‌ی نوێیان تۆمارکرد بۆبزوتنه‌وه‌ی رووخانی رژیمی ئیسلامی وه‌ مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی خسته‌‌ دلی سه‌رانی ئه‌م رژیمه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ رژیمی ئیسلامی ئێران ئه‌م کاره‌ سه‌رکوتگه‌رانه‌یان ئه‌نجام داژماره‌یه‌ک له‌ خوێندکارانیان ده‌سگیر کرد.جگه‌ له‌وه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایدا رژیمی ئیسلامی له‌ ریگای چه‌ند رۆژنامه‌یه‌کیه‌وه‌حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران  وچه‌پ وکۆمۆنیسته‌کانی تاوانبارکرد به‌وه‌ی که‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌م نارازیه‌تیانه‌ی خوێندکاران .

له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م هیرشه‌ی رژیمدا چ خوێندکاران به‌گشتی چ که‌سو کاری خوێنداکارانی ده‌سگیر کراو له‌ ناوه‌وه‌ی ئێران ده‌ستیان داوه‌ته‌ ناره‌زایه‌تی جۆراوجۆر  وه‌هه‌روه‌ها کۆمیته‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئێرانیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی وولات له‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌‌‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران وناوه‌راستی شاره‌کانی ئه‌وروپاو که‌نه‌داخۆپیشاندانی یان ئه‌نجام دا سه‌ره‌رای داوای رووخانی جمهوری ئیسلامی ئێران ، خوازیاری ئازادکردنی سه‌رجه‌م خوێندکاره‌ گیراوه‌کان بوون.

ئێمه‌سه‌ره‌رای مه‌حکوم کردنی ئه‌م کاره‌ سه‌رکوتگه‌رانه‌ی جمهوری ئیسلامی ئێران به‌ده‌سگیر کردنی ژماره‌یه‌ک له‌ خوێندکارانی نارازی خوزیاری ئازادکردنی ده‌ستبه‌جێ ی هه‌موو خوێندکاره‌ گیراوه‌کان و سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسین له‌ ئێران وه‌ هاوپشتی خۆمان بۆ هه‌موو هه‌وله‌کان له‌م پێناوه‌دا راده‌گه‌ینین وه‌هه‌موو هێزولایه‌نه‌ ئازادیخوازو ئینسان دۆسته‌کان بانگه‌وازده‌که‌ین بۆپشتیوانیکردن له‌م بزووتنه‌وه‌یه ناراه‌زایه‌تیانه‌ی خوێندکاران.

 

بڵاو کراوه‌ی به‌ره‌و سۆشیالیزم

1/1/2008