حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق به‌شداری ئاکسیۆنی جیهانی 6 ی مارس ی کرد
رۆژی 6 ی مارس ئاکسیۆنێکی جیهانی ئه‌نجام درا که زیاتر له 45 ده‌وله‌تی جیهانی گرته‌وه له5 کیشوه‌ری دۆنیادا . خواستی سه‌ره‌کی ئه‌م ئاکسیۆنه ئازاد کردنی رابه‌رانی کرێکاری مه‌نصور ئۆسانلۆ و مه‌حمود ساڵحی پشتیوانی کردن بوو له خواسته‌کانی چینی کرێکار و خه‌لکی ئێران.ئه‌م ئاکسیۆنه له لایه‌ن ئه‌م رێکخرانه‌وه بانگه‌وازی بۆ کرابوو ( کۆنفدراسیۆنی یه‌کێتیه‌کرێکاریه‌کانی جیهان ئای تی ی‌و سی) و (فیدراسیۆنی جیهانی کرێکارانی گواستنه‌وه و هاتوچۆ ئای تی ئێف ) و (رێکخراوی ئه‌منیستی ئه‌نته‌رناشناڵ ) . گرنگترین ئه‌و شارانه‌ی جیهان که ئه‌م ئاکسیۆنه‌ی به‌خۆوه بینی بریتی بوون له (له‌نده‌ن ، بروکسیل ، ئۆسلۆ ،جنێف ،ئه‌سته‌نبول ،به‌سره ، ده‌لهی ،تۆرنتۆ ، تۆکیۆ ، سیدنی ...تاد ) . ئه‌م ئاکسیۆنه شێوه‌ی جۆراو جۆری به خۆوه بینی وه‌ک رێپیوان و میتینگ و کۆبونه‌وه. دیاره ئه‌م به‌ده‌نگه‌وه هاتنه‌ی کۆمه‌لگای جیهانی بۆ ئازاد کردنی راباره‌انی کریاکری له ئیران به یه‌کیک له‌ده‌سکه‌وته کانی هه‌ول و خه‌باتی بزووتنته‌وه‌ی سۆشیالیستی کرێکاری له ئێران به تایبه‌ت کۆمۆنیزمی کرێکاری و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران ده‌ژمێردرێ . رێکخستنی که‌نه‌دای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له که‌ش و هه‌وایه‌کی زۆر ساردا به‌شداری ئه‌م ئاکسیۆنه جیهانیه‌ی کرد که له به‌رده‌م بینای په‌رله‌مانی ئۆنتاریۆ له تۆرنتۆ سه‌ر به ده‌وڵه‌تی که‌نه‌دا سازدرا به هه‌لگرتنی لافیته‌ی خۆیه‌وه وه به‌گه‌یاندنی برووسکه‌ی پشتیوانی بۆ ئه‌م ئاکسیۆنه وهه‌روه‌ها بۆ ئازاد کردنی مه‌نصور ئۆسانلۆ و مه‌حمود صالحی.
|
|
|
|